ماسی گرتن له ئاوی لێڵ
حه‌سه‌ن ماوه‌رانی
حه‌سه‌ن ماوه‌رانی
مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌ی به‌لوچ له ئێران‌دا یه‌کێک له بڕینه چاره نه‌کراوه‌کانی هه‌ره کۆنی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه که هه‌تا دێ له سایه‌ی سیاسه‌تی شۆڤینی ده‌سته‌ڵاتداره مێزه‌ربه‌سه‌ره‌کانی ئێرانی‌دا چڵک و کێمی پتر ده‌رده‌که‌وێ، ژان و ئێشی پر ئازارتر ده‌بێ.
خاکی نه‌ته‌وه‌ی به‌لوچ له نێوان سێ وڵاتی ئێران، ئه‌فغانستان و پاکستان دابه‌شکراوه، وه‌ک کوردستان، هه‌ر کام له‌م ده‌وڵه‌تانه چه‌نگیان به سه‌ر به‌شێکی به‌لوچستان داگرتووه. له هه‌مان کاتدا ئه‌م ده‌سته‌ڵاتدارانه، به‌تایبه‌ت ده‌سته‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، به مه‌به‌ستێکی داگیرکه‌رانه، دژایه‌تی ئایینیشیان تێکه‌ڵاوی سیاسه‌تی داپڵۆسێنه‌رانه به‌رامبه‌ر به ئه‌م نه‌ته‌وه به‌شخووراوه‌یه کردوه.
بێ به‌شیی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه وه‌ک نه‌ته‌وه‌کانیتری بنده‌ستی ئێران له هه‌موو مافه ره‌واکانی خۆی، سه‌رکوتکردنی بێ به‌زه‌یانه‌ی به‌لوچه‌کان، له سێداره‌دان و کوشتاری به تاک و کۆمه‌ڵ به بڕوبیانووی پووچی قاچاقچێ‌تی، زیندان و ئازار و ئه‌شکه‌نجه به تێکرایی بنه‌ماکانی کێشه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن.
ده‌سته‌ڵاتداره مێزه‌ر به‌سه‌ره‌کانی ئێران ناتوانن له‌مه پتر کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران‌دا له ژێر خۆله‌مێشی فه‌رامۆشی بشارنه‌وه و به بیانووی "ئه‌منیه‌تی" نه‌ته‌وه جێاوازه‌کانی ئێران داپلۆسێنن. دوێنێ له کوردستان و تورکمانستان، ئه‌مڕۆ له به‌لوچستان و ئازه‌ربایجان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دیسان سه‌ر هه‌لده‌داته‌وه. ته‌نیا دابینکردنی ماڤی دیاری کردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ستی ئێران به ده‌ست خۆیانه که به‌م کێشه و ئالۆزیانه کۆتایی دێنێت.
ئاکاری خۆته‌قاندنه‌وه و کوشتنی دژی خۆ به ناو کافر و بێ دین، شێوازی سیاسه‌تی کۆنی فریودان و به‌ڵارێدا بردنی مروڤه بۆ درێژه‌دان به تاڵانکردن و به‌رده‌ست راگرتنی گه‌ڵان. سه‌رۆکه‌کانی کۆماری ئیسڵامی ئێرانیش له‌م فێله‌بازیه‌دا ده‌ستی شه‌یتانیان له پشته‌وه به‌ستوه! چما، سه‌دان ساڵ به‌ر له‌وه‌ی که ده‌سته‌ڵات به ده‌سته‌وه بگره‌ن، هه‌موو ساڵێ له ئاشورا و تاسووئادا بازه‌رگانیان به شه‌هیدبوونی نه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر کردوه و خه‌ڵکی تێنه‌گه‌یشتوویان پێ فریو داوه.
ته‌قینه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی پیاوکوژه‌کانی سپا و به‌شێک له سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کانی هاوپێمانیان، کراوه‌ته بیانویه‌ک بۆلادانی بیرورای گشتی له ئێران و ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا له سه‌ر کێشه‌کانی ناو خۆیی سه‌رانسه‌ری ئێران. هه‌روه‌ها کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسڵامی که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرن بۆ پێشاندانی روخسارێکی چه‌واشه‌کراو له بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی به‌لوچستان. به‌ڵام ئیتر سازدانی تیئاتری که‌ربه‌ڵا و زاڵم به مه‌زلوم نواندنی مه‌لاکان باوی نه‌ماوه و ئه‌گه‌ر سه‌دان رووداوی ئه‌تۆش به پیلانگێری به‌رێ بخرێت دیسان ناره‌زایه‌تی تێکرایی دانیشتوانی ئێران به شێوه‌یه‌کی‌تر سه‌رهه‌ڵده‌اته‌وه و کێشه‌ی ناوخۆیی ده‌ته‌قێته‌وه.
ئاخونده‌کان ناتوانن له ئاوی لێڵ ماسی بگرن.