ده‌ستکه‌وتی "باکوور"
له "بایکوت" چ بوو؟
تاهیر به‌رهوون
له "بایکوت" چ بوو؟
تاهیر به‌رهوون
به تێپه‌ربوونی هه‌وتوویه‌ک له کۆتایی سه‌رکه‌وتووانه‌ی "رێفراندۆمی یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکییه" به بڕی 58% ده‌نگی "به‌ڵێ" و ره‌وینه‌وه‌ی ته‌مومژی پڕۆپاگه‌نده‌ی سیاسی هه‌موو لایه‌نه‌کانی به‌شدار و نابه‌شدار له‌م قۆناغه له هه‌ڵمه‌تی هێزه‌کانی چاکسازیکار بۆ به‌ره‌و پێش بردنی هانگاوگه‌لێک به‌ره‌و دابینکردنی مه‌رجه‌کانی ئه‌ندامه‌تی له یه‌کیه‌تی ئۆروپادا و ره‌واندنه‌وه‌ی برێک ته‌نگه‌ژه‌کانی به‌رده‌می گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، ده‌کارین له به‌ر رووناکایی توێژینه‌وه‌یه‌کی راستییانه و به پێی ژماره و رێژه‌کانی ره‌سمی، تا راده‌یه‌ک بدوێن.
هه‌وێن و بزوێنه‌ری سه‌ره‌کی ده‌سته‌ڵاتی هه‌نووکه‌یی تورکییه بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته، ده‌کارین له دوو سه‌ر دێری 'ناوه‌کی" و "ده‌ره‌کی"دا، بگونجێنین و به‌ڵام ئامانج و ئاکامی "هه‌ردوو ته‌وه‌ره‌که"، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نیاز و پێداویستییه‌کانی به‌په‌له‌ی کۆمه‌ڵگای تورکییه‌یه بۆ گه‌شه‌ی گشتی و له پێناو دابینکردن و رێ خۆشکردنی جاده به‌ره‌و ئه‌ندامه‌تی له یه‌کیه‌تی ئۆروپادا.
له سه‌رجه‌می خاڵه‌کانی "پاکه‌تی رێفراندۆم"دا، وێرای نه‌بوونی چ خاڵێکی راسته‌وخۆ و پێوه‌ندیدار به کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و ئایینی به گشتی و به تایبه‌ت کێشه‌ی کورده‌وه، به‌ڵام به گشتی، ئامانجی قه‌تیس کردن و دابڕینی ده‌سته‌ڵاتی "سوپا" و "دادگای یاسای بنه‌ڕه‌تی" تورکییه که به شێوه‌یه‌کی سووننه‌تی و "ترادیسیۆنی" قه‌ڵا و سه‌نگه‌ری ئه‌سته‌می به‌ره‌ی "فاشیستی و که‌مالیستی و ژنڕاڵه‌کانی کوده‌تاچی و گورگه بۆره‌کان" بووه، پێکاوه. ئه‌و سه‌نگه‌ره‌ی که هه‌موو کات و ساتێک وه‌ک "شمشێری دامۆکلێس" له ملی هه‌موو هێزه سیاسییه‌کانی کوردی و ته‌نانه‌ت ناکوردیش، سوابوو.
توێژینه‌وه‌ی یه‌کبه‌یه‌کی خاڵه‌کانی ئه‌م پاکه‌ته، که جێی ده‌ستخۆشانه‌ی ته‌نانه‌ت هه‌موو ناوه‌نده‌کانی گرینگی نێونه‌ته‌وه‌یی و یه‌ک له‌وان یه‌کیه‌تی ئۆروپا بوو، مه‌به‌ستی ئه‌م وتاره نییه. به‌ڵکوو ده‌مه‌وێ له هه‌ڵوێستی ناڕاستی به‌ره‌ی باکوور، تێبگه‌م. ئه‌گه‌ر بتوانم!
ده‌ڵێن: "پێم بڵێ دۆستت کێیه، تا بڵێم کێی." راوه‌ستانی به‌ره‌ی سیاسی باکوور، پ.ک.ک. و ب.د.پ. به هه‌ر نییه‌ت و ئه‌نگێزه‌یه‌ک و له ژێر هه‌ر دروشم و پروپاگه‌نده‌یه‌ک، به کرده‌وه راوه‌ستان له په‌نای راستڕه‌وترین و ناسیۆنالیستترین و فاشیسته‌کانی دژ به نه‌ته‌وه‌ی کورد بووه، له رێی به‌شکست کێشانی ئاکامه‌کانی رێفراندۆمدا. ئه‌مه نه کاراکتێر و جه‌وهه‌ری بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورده، به‌ڵکوو به‌رهه‌می هه‌ڵه‌ی سیاسی و نه‌خوێندنه‌وه‌ی راستییه‌کانی سیاسه‌تی سه‌رده‌مه!
هه‌چه‌ند پاش ده‌رچوونی ئاکامی رێفراندۆم به‌بڕی 58% کۆمه‌ڵگای تورکییه بۆ چاکسازی، کاک عه‌بدوللا ئۆجه‌لان، له به‌ندیخانه‌وه خۆی ده‌کاته شه‌ریکی بردنه‌وه‌که و ده‌ڵی ئه‌گه‌ر ئێمه بمانویستبایه، رێفراندۆم سه‌ر نه‌ده‌که‌وت. ده‌کرێ بپرسین که وابوو ئێوه لایه‌نگری سه‌رکه‌وتن بوون؟ ئه‌ی بۆ "بایکوت"؟
راست ئه‌وه‌یه که پ.ک.ک. به لابردنی ئه‌م دواییانه‌ی "ئاگربه‌ست" و پاشان هه‌مدیسان به‌رده‌وامکردنی تا ماوه‌یه‌کی دیاریی کراو، توانی سه‌رلێشێواوی سیاسی خۆی ته‌شه‌نه بداته سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردی باکوور و ته‌نیا پارتی هێشتا قه‌ده‌غه نه‌کراوی کوردیش، واته ب.د.پ له به‌رانبه‌ر ئه‌رکێکی به‌کرده‌وه و بڕیارێکی ئه‌سته‌م دا، دابنێ.
به‌ڵام ئایا ئه‌و چه‌شنه‌ی که به‌ره‌ی "بایکوتکاری کوردی" راده‌گه‌ێنێ، بایکوت له کوردستانی باکوور سه‌رکوه‌توو بووه؟ رێژه‌کانی ره‌سمی چ ده‌ڵێن؟
------------------------------------------------------------------------------------
بایکۆت, 38،92%
سه‌رچاوه‌ی رێژه‌کان: ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تی تورکییه TRT.
پتر له 80%: شه‌ش پارێزگا
پتر له 70%: چوار پارێزگا
پتر له 60%: سێ پارێزگا
پتر له 50%: چوار پارێزگا
پتر له 40%: دوو پارێزگا
پتر له 30%: دوو پارێزگا
پتر له 20%: یه‌ک پارێزگا
که‌متر له 10% یه‌ک پارێزگا.
ته‌نیا فاکتی جێگای "شانازی" به‌ره‌ی بایکوتکار، به‌شداری نه‌کردنی 5 پارێزگایه به‌بڕی که‌متر له 50%. و ته‌نیا یه‌ک پارێزگا به‌بڕی که‌متر له 10%. به‌ڵام کۆمه‌ڵگای کوردی باکوور به‌گشتی، وه‌ڵامی دڵخوازی به‌ره‌ی "بایکوتکاری" نه‌داوه‌ته‌وه.
له کۆی هه‌موو پارێزگا کوردنشینه‌کانی باکوور به بێ له‌به‌رچاوگرتنی گه‌وره‌شارانی وه‌ک ئه‌سته‌نبووڵ و ئه‌نکه‌ره که کوردێکی فراوانی لێ نیشته‌جێن و له‌م رێژه‌دا نه‌هاتووه،به بڕی 61،08% له رێفراندۆمدا به‌شداریان کرده و به‌بڕی 80،66% ده‌نگی "به‌ڵێان" به رێفراندۆم داوه.
به‌ره‌ی بایکوتکار ته‌نانه‌ت ناتوانێ بڕی 38،92% به‌شدار نه‌بووان به حیسابی خۆی دابنێت، چونکا له هه‌موو هه‌ڵبژاردن و رێفراندۆمێکدا ته‌نانه‌ت له وڵاتانی پێشکه‌وتووی دیمۆکڕاتیکیشدا، بڕی 20% بۆ سه‌رجه‌می ئه‌وانه‌ی که به هۆگه‌لێکی ناسیاسیانه و ته‌نیا له‌به‌ر: کار و پیشه، نه‌خۆشی، پیری و په‌ککه‌وته‌یی و یان له بنه‌ڕه‌تدا بێ باوه‌ری به "هه‌ڵبژاردن"، ناتوانن و یان ناخوازن له هه‌ڵبژاردندا به‌شداری بکه‌ن. که‌واته له خۆشبینانه‌ترین حاڵه‌تدا، له‌وانه‌یه بڕی 20% بۆ به‌ره‌ی "بایکوتکار" بمێنێته‌وه، و ئه‌مه له راستیدا چ جێگای شانازی و شاگه‌شکه‌یه‌که؟
کۆمه‌ڵگای کوردی باکوور به رێژه‌ی باڵا له رێفراندۆمدا به‌شداریان کرد و به‌بڕی بالاتریش ده‌نگی "به‌ڵێان" به ره‌وتی چاکسازی یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکیه داوه. ئه‌مه هۆشدارییه‌کی گرینگه بۆ سیاسه‌توانن و چالاکانی بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی له باکوور که ده‌نگی کۆمه‌ڵگا و چۆنیه‌تی ره‌وتی خه‌باتی سیاسی له داهاتووی ئه‌وێنده‌رێدا ببیستن و به هانایه‌وه بێن.
سیاسه‌تی "بایکوت"، هه‌ڵه‌یه‌کی "تاکتیکی" گه‌وره و نه‌چه‌سپاو بوو که ئه‌گه‌ر به‌په‌له و له کرده‌وه‌دا راست نه‌کرێته‌وه، به‌ره‌و هه‌ڵدێری هه‌ڵه‌یه‌کی "ئیستڕاتژیک" ده‌ڕوا، که دابڕانه له راستییه‌کان و پێداویستییه‌کانی کۆمه‌ڵگای باکوور.
کوردی باکوور ده‌کارن به‌جێگای خه‌باتی "چه‌کداری" له‌به‌رانبه‌ر "تورکییه‌ی ئه‌ندامی ناتۆ"دا که بنبه‌ستێکی نادیاره، هه‌وڵ بده‌ن بۆ خوشکردنی رێ بۆ "تورکییه‌ی ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی ئۆروپا" که سۆمایه‌کی هه‌رچه‌ند بچووکه له رووناکایی بن تونێل.
"پاژنه‌ی ئاشیل"ی رژێمی تورکییه نه "چه‌ک و ته‌قه"یه، به‌ڵکوو "راکێشانی کێشه‌ی کورده بۆ ناو خاکی ئۆروپا" و ئه‌مه ته‌نیا کاتێک ده‌گونجێ که به‌ره‌ی کوردی باکووریش هه‌وڵی بۆ بدات.
رێفراندۆمی یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکییه یه‌کێک له‌و ده‌رفه‌ت و هه‌لانه بوو، که "گه‌ل" تێیگه‌یشت، هه‌رچه‌ند هێزه سیاسیه‌کانمان به‌داخه‌وه به‌رچاوته‌نگانه تێی نه‌گه‌یشتن.
22/09/2010

| ناوی پارێزگا | "به‌ڵێ" % | "نه‌خێر"% | "به‌شداریکردن"% |
| ئادیمان | 80،52 | 19،48 | 81،44 |
| وان | 38،94 | 5،62 | 43،37 |
| بنگۆڵ (چیولیک) | 95،28 | 4،72 | 77،73 |
| خارپووت (ئه‌له‌زیز) | 81،63 | 18،37 | 83،88 |
| باتمان | 94،70 | 5،30 | 39،01 |
| ده‌رسیم (تونجه‌لی) | 19،17 | 80،83 | 66،71 |
| جووله‌مێرگ (هه‌کاری) | 94،27 | 5،73 | 9،06 |
| ئاگری | 95،61 | 4،39 | 56،32 |
| سییرت | 95،08 | 4،92 | 50،81 |
| مووش | 17،92 | 7،83 | 54،03 |
| ئه‌رزه‌نجان | 63،96 | 36،04 | 86،01 |
| ئه‌رزرووم | 87،07 | 12،92 | 80،75 |
| قارس | 65،58 | 34،42 | 68،76 |
| مه‌لاتییه | 75،43 | 24،57 | 82،78 |
| شانلی (ئوورفه) | 94،40 | 5،60 | 69،71 |
| شڕنا‌خ | 89،09 | 10،91 | 22،48 |
| ئه‌رده‌هان | 55،09 | 44،91 | 77،05 |
| ئیغدر | 95،53 | 46،05 | 51،09 |
| غازی عه‌نتب (دیلۆک) | 69،94 | 30،06 | 72،77 |
| دیاربه‌کر (ئامه‌د) | 94،06 | 5،94 | 35،23 |
| ماردین | 93،48 | 6،52 | 43،00 |
| به‌تلیس | 93،04 | 6،96 | 70،16 |
| سییواس | 76،70 | 23،30 | 82،64 |
| نێونجی | %80،66 | %19،34 | %61،08% |