باسێک له سه‌ر کات و شوێنی تێرۆری د. قاسملوو
هێمن سه‌یدی
هێمن سه‌یدی
دوکتور عبدالرحمن قاسملوو له 13 ی جولای 1989 له ڤییه‌نی پایته‌ختی ئۆتریش تێرۆر کرا. له‌و بابه‌ته‌دا حه‌ول ده‌درێ پێوه‌ندییه‌ک له نێوان رووداوه‌که و کات و شۆێنی رووداوه‌که بدۆزرێته‌وه.
شۆێنی تێرۆری د. قاسملوو
به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی بۆخۆیان وڵاتی ئۆتریشیان بۆ ئه‌و عه‌مه‌لیاته هه‌ڵبژاردبوو. ده‌یانزانی کاک دوکتور به ئه‌نجام دانی وتووێژ له هیچ کام له وڵاتانی ناوچه رازی نابێ، متمانه‌شی به وڵاتانی بلوکی شه‌رق که تازه توشی شێوان ببون نیه، بۆیه له ناو وڵاتانی ئوروپای غه‌ربی شۆێنێکیان بۆ وتووێژ یا باشتره بلێین بۆ تێرۆر دۆزێوه. وڵاتانی رۆژئاوا زۆربه‌یان یا خاوه‌نی ده‌سه‌لاتێکی سیاسی به‌هێز بوون که کۆماری ئیسلامی نه‌یده‌توانی کاربه‌ده‌سته‌کانیان بکرێ یا ئه‌وه‌ی که خاوه‌نی ده‌زگایه‌کی قه‌زایی به‌هێز بوون که سه‌ر به‌خۆیییان هه‌بوو و بۆ کرده‌وه‌ی تێرۆریستی پر مه‌ترسی بوون. به‌ڵام وڵاتی ئۆتریش له چه‌ندین بواره‌وه بۆ کۆماری ئیسلامی شۆێنێکی له‌بار بوو که له‌و نووسراوه‌یه‌دا حه‌ول ده‌درێ ئه‌و بوارانه شیبکرێنه‌وه.
جوغرافیای ئۆتریش و سیستمه ئابووری و سیاسیه‌که‌ی بۆ کۆماری ئیسلامی ناسراو بوو. ئه‌و وڵاته به رواڵه‌ت له جوغرافیای سیاسی ئوروپای رۆژئاوا هه‌ڵکه‌وتبوو به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و وڵاتانه وه‌ک ئابووری به‌هێز و سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و سه‌ربه‌خۆیی قه‌زایی نه‌بوو . ئۆتریش وڵاتێکی بچوک به ئابوورێکی لاوازه‌وه بوو. له باری سیاسی و ئابوورییه‌وه به‌ستراوه به وڵاتی ئاڵمانی رۆژئاوا بوو. ئاڵمانیش که دابه‌ش کرابوو، له سه‌نگه‌ری یه‌که‌می شه‌ری سارد هه‌ڵکه‌وتبوو که به گه‌رمبوونی کێشه‌ی وڵاتانی ئوروپای شه‌رقی ئه‌و قورساییه زۆرتر ببوو. ئۆتریش وابه‌سته به وڵاتیک بوو که له‌و قۆناغه‌دا بۆخۆی ده‌یان کێشه‌ی هه‌بوو ،به‌گشتی مه‌جالی لۆبی تێرۆر و موعامه‌له له سیستمی ئابووری و سیاسی ئه‌و وڵاته ره‌خسابوو. له هه‌موی ئه‌وانه گرنگتر شه‌خسی سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته پێوه‌ندی و رابردوویه‌کی سه‌یر و که‌م وێنه‌ی ده‌گه‌ل کۆماری ئیسلامی هه‌بوو. رابردووی ئاشنایه‌تی "کۆرت والدهایم"که له کاتی تێرۆری دوکتور قاسملو دا سه‌رۆک کۆماری ئۆتریش بوو ده‌گه‌ل کۆماری ئیسلامی ده‌گه‌راوه بۆ چه‌ند ساڵ پێشتر و ئه‌و کات که له نیۆیۆرک سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه کان بوو. کاتیک دوای روداوی گرێۆگانگیری سه‌فاره‌تی ئامریکا له تاران، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به تێگرای ده‌نگ بریارنامه‌یه‌کی سه‌باره‌ت به مه‌حکوم کردنی ئێران و پێویستی ئازاد کردنی گرێوگانهکان په‌سه‌ند کرد، مه‌ئمورییه‌ت به کۆرت والدهایم درا که وه‌ک سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانی ئێران بکات و بۆ چاره‌ی کێشه‌که حه‌ول بدات .سه‌ره‌تا خومه‌ینی بۆ سه‌فه‌ری والدهایم و سه‌ردانی له جه‌ماران موافقه‌تی کرد، به‌ڵام دوای گه‌یشتنی به تاران خومه‌ینی حازر نه‌بوو ئیزنی چاوپێکه‌وتنی بداتێ و به بریارێکی سه‌یر و سه‌مه‌ره ئه‌مری کرد که سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ببه‌ن بۆ به‌هه‌شتی زه‌هرا تا گۆری شه‌هیدانی شۆرشی ئیسلامی ببینێ!
کۆرت والدهایم که به‌ته‌واوی سه‌ری سورمابوو به‌و هیوایه که لانی که‌م دوای سه‌ردانی له به‌هه‌شت زه‌هرا ئیزنی چاوپێکه‌وتن به خومه‌ینی بدرێتێ چوو بۆ گۆرستان، به‌ڵام دوای گه‌رانه‌وه‌ی، دیسان به ئه‌مری خومه‌ینی سواری فرۆکه کراوه و ناردراوه بۆ نیۆ یۆرک!! ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ی کۆماری ئیسلامی و رێبه‌ره‌که‌ی، شۆێنی له سه‌ر والد هایم دانابوو. ده‌کرێ بلێین له باری رهوانناسی سیاسییه‌وه هه‌یبه‌تی کۆماری ئیسلامی سکرتێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکانی گرتبوو. دوای کێشه‌ی گرێوگانهکان جارێکی دیکه سه‌ردانی ئێرانی کرد بوو، به‌ڵام دیسان نه‌یتوانی خومه‌ینی ببینێ و ته‌نیا ده‌گه‌ل ره‌جایی سه‌رۆک کۆمار چاوپێکه‌وتنی هه‌بوو. دوای ته‌واو بونی ئه‌رکه‌که‌ی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتۆکانیش و گه‌رانه‌وه‌ی بۆ وڵاتی خۆشی دیسان هه‌ر هه‌وڵی دامه‌زراندنی پێوه‌ندی سیاسی و ئابووری له نێوان ڤییه‌ن و تاران دا ده‌دا. هه‌ر چه‌ند ئێستا به‌لگه‌یه‌کی مه‌حکه‌مه په‌سه‌ند سه‌باره‌ت به‌ده‌وری کۆرت والدهایم له روداوی تێرۆری دوکتور قاسملوو دا به‌ده‌سته‌وه نیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئه‌و رووداوه له سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆماری ناوبراودا رویداوه، بایه‌خی وردبونه‌وه و لێکۆلینه‌وه‌ی زیاتری هه‌یه.
کاتی تێرۆری دوکتور قاسملوو
به‌داخه‌وه کۆماری ئیسلامی توانی کاتی تێرۆره‌که‌ش به رۆژ و مانگ وبه ساڵ هه‌ر بۆخۆی دیاری بکات . ده‌ڵێن دوکتور قاسملوو بۆ رۆژی 14ی جولای، یانی ته‌نیا رۆژێک دوای تێرۆره‌که‌ی له پاریس بۆ به‌شداری له جێژنی دووسه‌د ساڵه‌ی شۆرشی فه‌رانسه ده‌عوه‌ت کرا بوو که به‌داخه‌وه تێرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامی مه‌جالی به‌شداریان پێنه‌دا. ئه‌گه‌ر هاوکات بوونی رۆژی تێرۆره‌که ده‌گه‌ل جێژنی قوربان به‌هه‌ڵکه‌وت بووبێ، به دڵنیاییه‌وه هاوکات بونی ده‌گه‌ل چله‌ی مه‌رگی خومه‌ینی به هه‌ڵکه‌وت نه‌بۆ. ده‌زانین که خومه‌ینی فتوای قه‌تڵی کاک دوکتوری دابوو. بۆ کاربه‌ده‌ستانی تێرۆر، تێرۆری دوکتور قاسملوو له چله‌ی خومه‌ینی دا مانایه‌کی سه‌مبولیکی هه‌بوو. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له رۆژ و مانگه‌که‌ی بگه‌ڕێین و هه‌موو ئه‌و رووداوانه به هه‌ڵکه‌وت دابنێین، هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1989 له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه هه‌ڵبژاردنێکی دوروست بوو. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دیار بوو که ئه‌و ساڵه ساڵێکی پڕ رووداو ده‌بێ، ساڵێک که رووداوه گرنگه‌کان له نێوان رووداوه گرنگترهکاندا ده‌شاردرێنه‌وه. ساڵێک که به‌شێک له ئوروپا به ته‌واوی شڵه‌ژا بوو و به‌شه‌که‌ی دیکه‌ش نه‌یده‌زانی چۆن خۆی ده‌گه‌ل ره‌وتی خێرای ئالوگۆرهکاندا بگونجێنێ. له‌و بواره‌شدا دیسان هه‌ڵبژاردنی ئۆتریش هه‌ڵبژاردنێکی سه‌رکه‌وتوو بوو، ئۆتریش له ساڵی 1989دا، له ئاوری ئاڵمانی شه‌رقیدا ده‌سوتا. ئاڵمانی رۆژئاوا هه‌ستی ده‌کرد برایه‌کی خۆی به نه‌خۆشی دۆزیوه‌ته‌وه، ئاڵمان سه‌رخۆشی ئه‌گه‌ری یه‌کگرتنه‌وه و په‌رۆشی رووخانی ئابووری بوو. مه‌جالی بۆ چاودێری و یارمه‌تی هیچ وڵاتێک نه‌مابوو. به‌داخه‌وه ئه‌و ره‌وشه ناله‌باره‌ی ئۆتریش و به‌گشتی زۆر بوون و خێرا بوونی رووداوه‌کانی ساڵی 1989ی ئوروپا، باشترین هه‌لی بۆ کۆماری ئیسلامی ره‌خساند و دڵنیای کردن که به موعامه‌له‌یه‌کی ئابووری به‌رپرسانی ئۆتریش رازی ده‌که‌ن و بیرورای گشتی جیهانیش زۆر ناپرژێته سه‌ر ئه‌و جنایه‌ته. به‌کرده‌وه‌ش هه‌ر وای لێهات. کۆماری ئیسلامی توانی هه‌م تێرۆره‌که ئه‌نجام بدات و هه‌م تاکوو ئێستاش خۆی له ئاکامه‌کانی ئه‌و جنایه‌ته بدزێته‌وه. سیستمی جنایه‌تکار! ده‌سته‌واژه‌یه‌ک که به‌ته‌واوی ده‌توانێ پێناسه‌ی کۆماری ئیسلامی بێت، رێژیمێک که نه له ئابووریدا و نه له هونه‌ری ئیداره‌ی وڵات‌دا خاوه‌نی کرده‌ی سیستماتیک نیه. ته‌نیا له جنایهتدا خاوه‌نی سیستمه، ئه‌و نازناوه که چه‌ند ساڵ دوای تێرۆری دوکتور قاسملو و له دادگای میکۆنوسدا بۆ رێژیمی ئێران هه‌ڵبژێردرا "سیستمی جنایه‌تکار" پڕ به پێستی کۆماری ئیسلامییه.
پێویسته توێژه‌ر و لێکۆله‌ران و ئه‌و که‌سانه‌ی له ئوروپا ده‌ستیان به ئارشیوه‌کان راده‌گا یا ده‌گه‌ڵ رێکخراوه مه‌ده‌نێکانی وڵاتی ئۆتریش پێوه‌ندیان هه‌یه له هه‌ر مه‌جالێک بۆ به‌دواداچونی ئه‌و فایله و کۆ کردنه‌وه‌ی زانیاری له سه‌ر کۆرت والدهایم و پێوه‌ندییه‌کانی ده‌گه‌ڵ رێژیمی ئێران که‌ڵک وه‌رگرن. به‌دڵنیاییه‌وه رۆژێک به‌رپرسانی ئه‌و پیلانه توشی قازییه‌کی ئازا وه‌ک قازییهکهی بێرلین ده‌بن.
30 .06. 2009
بریتانیا