باکووری کوردستان و به‌رهه‌ڵه‌ستکاری له پێناو یاسای نۆیدا
حه‌سه‌ن ماوه‌ڕانی
حه‌سه‌ن ماوه‌ڕانی
خه‌باتی گه‌له‌که‌مان له باکوری کوردستاندا گه‌یشتۆته قۆناخێکی نۆی. گه‌رچی دوژمنانی ده‌سته‌ڵاتدار به‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی به درێژایی میژووی دابه‌شکردنی نێشتمانه‌که‌مان هه‌وڵیانداوه تا بمانتاوێننه‌وه، به‌ڵام به‌رخۆدان و به‌رهه‌ڵه‌ستکاری خه‌باتکاره کورده‌کان به‌بێ پسانه‌وه خه‌ونی گڵاوی داگیرکه‌رانیان شڵه‌ژاند و سه‌لماندیان که ئه‌وان ناتوانن به‌م ئاواته رژده‌یان بگه‌ن.
ئێستا له سه‌ره‌تای چه‌رخی ٢١ دا، تورکیا به‌ره‌و رووی هه‌لومه‌رجێکی میژوویی بۆته‌وه که مانونه‌مانی خۆی له کرده‌وه‌ی سیاسی کاتدا گرێ‌دراو ده‌بینێته‌وه.
هه‌ستانی ده‌سته‌ڵاتی تورکیا به گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی، به‌هۆی دیموکراسی‌خوازی و مرۆڤدوستایه‌تی نه‌هاتۆته گۆڕێ، به‌ڵکۆ ئه‌نجامی تێگه‌یشتن و پێ تیگه‌یاندنێکه که له‌لایه‌ن پاڵپشته‌کانی زلهێزی تورکیاوه به‌سه‌ر ده‌سته‌ڵاتداره‌کانی تورک‌دا داسه‌پاوه.
تورکیای ئه‌ندامی ناتۆ له سه‌ر سنووری سوڤیه‌ت به ساله‌های هاوته‌مه‌نی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت، پاش کۆتایی سه‌رده‌می شه‌ری سارد، رێگای به‌شداری یه‌کێتی ئۆروپای نه‌درایه، له کاتێکدا ئه‌و وڵاته له ئه‌گه‌ری شه‌رێکی ناوکه‌یی له‌و سه‌رده‌مه‌دا، به‌ته‌واوی ده‌بوو به قوربانی و هه‌میشه له ریزی یه‌که‌می مه‌ترسیدا بووه.
بۆ مه‌به‌سته‌کانی به‌ره‌ی ناتۆ، به‌ده‌یان ساڵ ئه‌و وڵاته له‌ژێر زه‌ختی دیکتاتۆر و فاشیه‌کانی ده‌زگای سپاییدا به دواکه‌وتوویی راگێڕا و به هه‌زاران مرۆڤی دیموکرات و ڕزگاریخوازی تورکیش بوونه قوربانیی ده‌زگاکانی سه‌رکوتکه‌ری رژێم وه‌ک میت (ده‌زگای پاراستنی تورکیا که له راستیدا مافیای تورکیاشه.)
وشیاربوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته به هۆی تێکه‌ڵاویان له گه‌ڵ ئۆروپا و پێویستنه‌مانی ده‌زگای میلیتاری و به‌رهه‌ڵه‌ستکاری باکووری کوردستان و ئابووری شپرزه و ده‌سته‌ڵاتی سه‌ره‌رۆیانه‌ی سپا، له کۆتایی چه‌رخی بیسته‌مدا، بۆ هاوپه‌یمانه‌کانی تورکیا مه‌ترسیدار بوو. هه‌ر بۆیه‌ش مانه‌وه‌ی تورکیا وه‌ک وڵاتێک به‌سترابۆوه به گۆڕان له دیکتاتۆریه‌ته‌وه به‌ره‌و وڵاتێکی نیوه لیبێڕاڵی . و له هه‌مانکاتدا لاوازکردنه‌وه‌ی بزاڤی کورد له‌م وڵاته‌دا.
خه‌باتکارانی کوردی باکوور سه‌ره‌ڕای گیروگرفتی جۆراوجۆری ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی که له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌کانی تورکیاوه بۆیان داتاشرا، وه‌ک به تیرۆریست ناو بردنی پارتی کریکارانی کوردستان له ئۆروپا و قۆلبه‌ست کردنی سه‌روکی پ.ک.ک ، ئاپۆ، له‌لایه‌ن سی. ئای.ئه‌ی.ه‌وه و زیندانیکردنی له تورکیا و گوشاری به‌رده‌وام بۆ سه‌ر مێدیای کوردی باکوور له‌تاراوگه، توانیان به‌سه‌ربه‌رزی به‌رده‌وام بن له خه‌باتدا و ته‌نانه‌ت به پێی ئه‌م گوشارانه‌ش، به لێهاتوویی تاکتیک و ستراتێژی شیاوی کات ره‌چاو بکه‌ن.
له هه‌مبه‌ر ئه‌و خه‌باته‌دا کۆمه‌ڵانی هه‌راوی گه‌لی کورد له باشور توانیان به ده‌سته‌ڵاتداره‌کان و پاڵپشته‌کانیان بسه‌لمێنن که هه‌تا دابینکردنی مافه ڕه‌واکانیان دانامرکێن. ئیستا هه‌موو شار و شارۆچکه‌یه‌کی کورد بۆته قه‌ڵایه‌کی به‌رهه‌ڵه‌ستکاری و شاره‌دارییه‌کان به‌ده‌ستی نیشتمانپه‌روه‌رانی کورده‌وه و منداڵی کورد له‌سه‌ر شه‌قام هاواری بژی کوردستان و زمانی کوردی ده‌کا.
خه‌بات ته‌نیا چه‌ک و چه‌کداری نییه و به‌ڵکو تێکۆشانه له چه‌سپاندنی ماف‌دا. گۆڕانی یاسای بنه‌ڕه‌تی له تورکیا بواری نۆی به‌رهه‌ڵه‌ستکاریه بۆ گه‌لی کورد له باکووری کوردستان. له هه‌مانکاتدا که بۆ ده‌سته‌ڵاتدارانی تورک که به‌هیوان به‌م گۆڕانه ده‌رگای ئۆروپایان له‌روو بکریته‌وه، ئه‌م گۆڕانه پێویسته، مه‌یدانی نۆیی ئه‌و خه‌باته‌یه که بۆ کورد گرینگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. پسپۆڕان و مافناسانی کورد و مێدیای کورد ده‌بی له‌م ئاسته‌وه هه‌موو توانای خۆیان بخه‌نه کار و به یارمه‌تی رێکخراوه سیاسییه‌کانی باکوور هه‌وڵ بده‌ن مافی کورد هه‌تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ده‌کرێ له یاسای نوێ‌دا بچه‌سپێنن و له‌م بواره‌شدا وه‌ک ئۆجه‌لان به دروستی په‌نجه‌ی بۆ ڕاکێشاوه ٨ مانگیان ده‌رفه‌ت هه‌یه که نابی به فیڕۆ بدرێ.