سه‌رچاوه ئاوییه‌کانی کوردستان:
ره‌هه‌نده ئابووری و سیاسییه‌کان
(ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌یی)*
د. نۆدار مۆساکی
هاوکاری پایه‌به‌رزی زانستی له ئه‌نستیتوتی رۆژهه‌ڵاتناسی ئاکادێمیای زانستی رووسیا
وه‌رگێڕ: مه‌نسور سدقی

له نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی پێشوودا به‌رده‌وام باسی هۆکاره سه‌رکییه‌کانی شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچونه‌کانی سه‌ده‌ی 21 ده‌کرا که گویا ئه‌و شه‌ڕه له‌سه‌ر سه‌رچاوه ئاوییه‌کان ده‌بێت. له سه‌رده‌می ئێستادا نزیکه‌ی 300 به‌ستێنی رووباریی به زۆرتر له دوو وڵات‌دا تێده‌په‌ڕن. له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا سکرتێری پێشووی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان، پوترۆس پوترۆس غالی، "پێشبینی"یه‌کی خۆشبینانه‌ی کردووه و ده‌ڵێ له سه‌ده‌ی داهاتوودا تێکهه‌ڵچوونه‌کان له رۆژهه‌ڵاتی نزیک و ناوه‌ڕاست به‌گشتی به‌ئاڕاسته‌ی کۆنترۆڵکردنی سه‌رچاوه ئاوییه‌کان وه‌رده‌چه‌رخێن.
ئه‌گه‌ر هێندێک بۆچوونی بێ‌بنه‌ماش وه‌ک: "شه‌ڕ له‌سه‌ر ئاو، ته‌نیا ئه‌فسانه‌یه و به‌س."1 قه‌بۆول بکه‌ین، به‌ڵام هه‌مدیسان تێکهه‌ڵچونه‌کان به بیانووی دابه‌شکردنی سه‌رچاوه ئاوییه‌کان ده‌قه‌ومێن و زۆر به‌ئاشکراش دیاره که ئاو له رۆژهه‌ڵاتی نزیک و ناوه‌ڕاستدا یه‌کێک له کێشه گرنگه‌کانی سیاسه‌تی ناوچه‌که پێکدێنێت.
که‌مبوونی ئاو له رۆژهه‌ڵاتی نزیک و ناوه‌ڕاستدا کێشه‌یه‌کی زۆر ئاسته‌مه. له که‌نار هۆکاره سروشتی و راسته‌وخۆیه ئابوورییه‌کاندا، به‌رده‌وام پێویستیی به ئاودێری زه‌وییه که‌م به‌روبوومه‌کان له کاری کشتوکاڵدایشدا هه‌یه و هه‌روه‌ها که‌مبوونه‌وه‌ی زه‌وییه دێم و سروشتییه‌کان، هێندێک کێشه‌ی تازه‌پێکهاتووی دیکه وه‌ک هه‌ڵکشانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری دانیشتووان و شارنشینی و خیرایی پیشه‌سازی و کاراتربوونی کشتوکاڵ له وڵات‌دا پێکده‌هێننن. کێشه‌ی که‌لوپه‌ل و پێداویستیی ژیانیش که ئاستێکی جیهانگیری به‌خۆگرتووه، ژێرخانه ئابوورییه ناهه‌ماهه‌نگ و به‌ربڵاوه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له سۆنجی سیاسی- کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریدا ده‌خاته جێ گۆمان و هه‌روه‌ها له‌باری ژینگه‌ییشه‌وه ئیتر وه‌ڵامده‌ره‌وه نابێت. کێشه‌ی سه‌رچاوه ئاوییه‌کان له‌گه‌ڵ خیراتر و تا راده‌یه‌کیش ئاڵوزتر کردنی تێکهه‌ڵچوون و ناته‌باییه سیاسییه هه‌نووکه‌ییه‌کانی له ناوچه‌که‌کدا، بووته فاکته‌رێکی گرینگ له گه‌شه‌ی ئابووری- کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسایشی گشتگیردا و هاوکات یه‌کێک له مه‌ترسییه سه‌ره‌کییه‌کانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتانی ناوچه‌که پیکدێنیت. لێره‌دایه که کێشه‌ی ئاو "زۆر خیرا ره‌هه‌ندێکی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌خۆده‌گرێت و به‌ره‌و فاکته‌رێکی زۆر سه‌ره‌کی له سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی ناوچه‌که‌دا وه‌رده‌چه‌رخێ و ده‌بێته ته‌وه‌ژمی ناکۆکی و ناته‌بایی په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان."2 کێشه سه‌رده‌مییه‌کانی ئاو و ناته‌باییه نه‌بڕاوه‌کان له‌سه‌ر ئاو که له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوو له رۆژهه‌ڵاتی نزیک و ناوه‌راستدا گه‌یشتووته ئاستێکی سیستێماتیک و ستراتێژیک، به "قه‌یرانی ئاو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست"3 پێناسه ده‌کرێن.
ئاو فاکته‌رێکی گرنگی گه‌شه‌سه‌ندن و داهاتووی وڵاتانی سه‌رجه‌م ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نزیک و ناوه‌ڕاست پێکدێنێت، هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنێکی مامناوه‌ندی و له‌سه‌ر ئاستی گلۆباڵدا، داخوازی ئاو دوو جار زیادی کردووه. ئاو بۆته سه‌رچاوه و پاشکۆیه‌کی گرنگی ئابووری. سه‌رچاوه ئاوییه‌کان گرنگییه‌کی کمتریان نییه له پاشکۆ ژێرزه‌وییه نه‌وتییه‌کان. وادیاره، له داهاتوویه‌کی نزیک و له بازاره‌کانی ناوچه‌که و جیهاندا، سه‌رچاوه‌ئاوییه‌کان له‌ئاست کاڵایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی، وه‌ک نه‌وت و گاز نڕخی بۆ داده‌ندرێت.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا کێشه‌ی ئاو بۆته کێشه‌یه‌کی گشتناوچه‌یی. به‌پێی بۆچوونی زۆربه‌ی پسپوڕان، دابینکردنی ئاسایشی ناوچه‌که تا راده‌یه‌کی به‌رچاو پێوه‌ندی به‌و کێشه‌یه‌وه هه‌یه.
له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا کۆنتڕۆڵکردنی سه‌رچاوه ئاوییه‌کان، وه‌ده‌ست هێنانی باڵاده‌ستی ستراتێژیکه و له لایه‌ن به‌شدارانی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه سیاسی و ئابوورییه‌کانی ناوچه‌که، وه‌ک چه‌کێکی ستراتێژیکی سیاسی-ئابووری که‌ڵکی لێوه‌رده‌گێرێت و به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له‌سه‌ر هاوسه‌نگی هێزه‌کان له ناوچه‌دا کاردانه‌وه‌ی ده‌بێت و یه‌کێک له فاکتۆره هه‌ره گرنگه‌کانی هاوکێشه سیاسی و ژێئۆپۆلیتیکه‌کانی ده‌وڵه‌تانی رۆژهه‌ڵاتی نزیک و ناوه‌راست پێکدێنێت و له جه‌به‌خانه‌ی ئامرازه نوێیه‌کانی فشار هێناندا، "چه‌کی ئاو" شوێنێکی گرنگ په‌یدا ده‌کات.
که‌واته، وڵاتانێک که سه‌رچاوه ئاوییه‌کانیان له‌زێر کۆنتڕۆڵی خۆیان دایه، خاوه‌نی ته‌وه‌ژمێکی به‌هێزی سیاسی- ئابووری و ژئۆ- سیاسی- ئابووری ده‌بن بۆ کاردانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌هۆی هاوکێشه ئاوییه‌کانه‌وه پێیانه‌وه وابه‌سته‌ن.
لیره‌دا پێویسته بڵێین: کێشه‌ی ئاو له رۆژهه‌ڵاتی نزیک و ناوه‌ڕاست، به‌واتای کیشه‌ی دابینکردنی ئاسایش، گه‌شه‌ی ژێئۆئابووری و په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان دێت و هیندێک تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه وه‌ک:
- ئاو یه‌کێک له فاکتۆره هه‌ره گرینگه‌کانی دابینکردنی ئاسایش پێکدێنێت و سه‌رجه‌م ئاسایشی ئابووری و ژێئۆسیاسی، ئاسایشی پێداویستییه‌کانی ژیان و ئاسایشی ئابووری ده‌وڵه‌تان ده‌گرێته‌وه،
- ئاو و ئاسایش به‌یه‌که‌وه وابه‌سته و هاوپه‌یوه‌ندن و ئه‌و په‌یوه‌ندییه، ره‌هایه. واته "قۆمارێکه که ئاکامی سفره" (لایه‌نێک ده‌دۆڕێ و لایه‌نی‌تر سه‌رده‌که‌وێ)، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌و یارییه‌دا دوو یان زۆرتر له دوو یاریزانی ناته‌با له هاوکێشه‌ی دابه‌شکردنی سه‌رچاوه ئاوییه‌کاندا به‌شدار بن،
- ئاو له قه‌واره‌ی نێوده‌وڵه‌تی و سیاسه‌تی ده‌ره‌کیدا پێوانه‌ی ستراتێژیکه، جا چ له ئاست ده‌وڵه‌تێک و چ له ئاست نێوده‌وڵه‌تانی جیهان و ناوچه‌دا،
- مافی نێونه‌ته‌وه‌یی به هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ڵ رێکه‌وتنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، ئامرازێکی لاواز و تا راده‌یه‌ک بێ ئاکامه بۆ چاره‌سه‌ری و رێکوپێککردنی کێشه‌ی ئاو،
- واقیعی ستراتێژیکی کێشه‌ی ئاو له رۆژهه‌ڵاتی نزیک و ناوه‌ڕاست، به‌نده به هه‌لومه‌رجی ئاسته‌می که‌مبوونی ئاو له ناوچه‌که‌دا و بۆته کۆمه‌له کێشه‌یه‌ک و زۆرلایه‌نی‌تری له‌ناو خۆیدا کۆکردووته‌وه که به پاڵاوتن و لێکجیاکردنه‌وه‌یان، تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی‌تری پیوه‌ندییه هه‌نووکه‌ییه نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌ییه‌کان خۆپێشانده‌دات. لێره‌دایه که ئه‌و واقیعه ستراتێژیکه زۆر به‌زه‌قی تایبه‌تمه‌ندی تێکهه‌ڵچوون و دژواریی چاره‌سه‌رکردنی پێکدادان له‌سه‌ر ئاوی لێده‌که‌وێته‌وه،4
- کێشمه‌کێش له‌پێناو سه‌رچاوه ئاوییه‌کان، هه‌م له‌سه‌ر پۆلێنبه‌نده ستراتێژیکه‌کان و دووباره گۆرانیان و هه‌مدیسان له‌سه‌ر گه‌شه‌کردنی پرۆسه‌کانی داهاتوو له گشت ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نزیک و نێوه‌ڕاستدا کاردانه‌وه‌یه‌کی مه‌زن داده‌نێت،
- کێشه‌ی ئاو (باشتر بلێین، کێشه‌ی چارسه‌رنه‌کراوی ئاو) له رۆژهه‌ڵاتی نزیک و نێوه‌ڕاست، له‌وانه‌یه ببێته به‌ربه‌ستی سه‌ره‌کی له‌سه‌ر رێگای چاره‌سه‌ریی گه‌لێک له کێشه ئاڵۆزه ناوچه‌یی، ناوخۆیی و خۆجێییه‌کان، و وڵاتانی تێکه‌ڵاو به‌و کێشانه بخاته پێکدادانی به‌رده‌وام و چاره‌نه‌کراو. له‌و روانگه‌وه، ده‌کری ئاماژه به‌که‌ین به هۆشداریی سه‌رۆک وه‌زیری ئیسراییل، ئیسحاق رابین، که گوتوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر گشت کێشه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست چاره‌سه‌ر بکه‌ین، به‌ڵام له ئاستێکی پێویستدا چاره‌یه‌ک بۆ کێشه‌ی ئاو نه‌دوزینه‌وه، ناوچه‌که‌مان ده‌ته‌قێته‌وه." هه‌روه‌ها به پێی لێدوانی یه‌کێک له رێبه‌ڕانی به‌ناوبانگ و کوچکردووی رۆژهه‌ڵاتی نزیک، شای ئۆردۆن، حوسێن، "له‌وانه‌ی ئاو ببێته هۆی تێکهه‌ڵچوونی وڵاتانی ناوچه." پێشتر شای ئۆردۆن گوتبووی که ئۆردۆن ئیتر هیچ کاتێک شه‌ڕی ئیسراییل ناکات، مه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاو. سرنجڕاکێشه که ئه‌نوه‌ر سادات له کاتی واژووکردنی په‌یماننامه‌ی ئاشتی "که‌مپ ده‌یڤید" له ساڵی 1979 له‌گه‌ڵ ئیسراییلدا گووتی، "میسر هیچکات شه‌ڕ هه‌ڵنایسێنێت، مه‌گه‌ر له کاتی پێویست بۆ به‌ربه‌ره‌کانیکردن له سه‌رچاوه ئاوییه‌کانی." له کوتایی نه‌وه‌ده‌کان و له کاتی دیداری له تورکیا، شای ئۆردۆن، عه‌بدوللای دووه‌م، گوتی، "له رۆژهه‌ڵاتی نزیک و نێوه‌ڕاستدا، ناکوکی چاوه‌ڕووانکراوی داهاتوو نه له‌سه‌ر زه‌وی، به‌ڵکو له‌سه‌ر ئاو ده‌بێت."
- ستراتێژی ئاو (هیدرۆستراتێژی) بووته خاڵی هه‌ره گرنگ له ستراتێژی نه‌ته‌وه‌یی و ئاسایشی ده‌وڵه‌تی بۆ وڵاتانی ناوچه، و خاڵگه‌لێکی سیاسه‌ته ده‌ره‌کیی، ناوخۆیی و کۆمه‌ڵایه‌تی- ئابوورییه‌کانیی له‌خۆگرتووته‌وه. - "بێمانایه بۆ ئاو چاوه‌ڕوانی پێکهاتنی سیسته‌مێک له ناوچه‌دا بکه‌ین."5
وادیاره ئاو که بووته "کاڵایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی"، له سه‌ده‌ی 21ه‌مدا بگاته ئه‌و راده‌یه‌ی که نه‌وت له سه‌ده‌ی 20ه‌مدا وه‌ده‌ستی هێنا.
ئاو ژیانه و ئه‌و که‌سه‌ی خاونداری ده‌کات، هه‌مانیش ده‌بێته خاوه‌نی ژیان.
ژێۆگرافیای ئاو له رۆژهه‌ڵاتی نزیک و نێوه‌ڕاست (هیدرۆژێۆگرافی رۆژهه‌ڵاتی نزیک و نێوه‌ڕاست)
تایبه‌تمه‌ندی ژێۆگرافیای ئاو له رۆژهه‌ڵاتی نزیکدا بریتییه له به‌ربڵاویی ناهاوسه‌نگانه‌ی سه‌رچاوه ئاوییه‌کان. سه‌رچاه ئاوییه سه‌ره‌کییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی نزیک و نێوه‌ڕاست، له به‌شی باکووری ئه‌و ناوچه‌یه جێگیرن (له رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی تورکیا، له باکوور ئێران و ئێراق، واته به‌گشتی له ناوچه‌ی کوردستانی ئێتنۆگرافی) و ئاوه‌که‌یان له رێگای ده‌ماره ئاوییه‌کان (رووبار و کانیاوه‌کان) و بۆ مه‌ودایه‌کی یه‌کجار زۆر، "ده‌گوازرێته‌وه" بۆ ناوچه که‌م ئاوه‌کان. نمونه‌ی زۆر به‌رچاوی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و سه‌رچاوانه له رۆژهه‌ڵاتی نزیکدا، بریتییه له سیسته‌می به‌ستێنه ئاوییه‌کانی "مێزۆپۆتامیا"، واته به‌ستێنی رووباره‌کانی دیجله و فورات و په‌لوپۆکانی، هه‌روه‌ها رووباره مامناوه‌ندی و بچووکه‌کانی‌تر. ئه‌و هیدرۆسیسته‌مه سروشتیه، ئاوی سه‌رچاوه‌کانی ناوچه پڕئاوه‌کانی رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاناتولی (باکووری کوردستانی ئێتنۆگرافی، "کوردستانی تورکیا"') و باکووری رۆژهه‌ڵاتی مێزۆپۆتامیا (باشووری کوردستان "کوردستانی ئێراق" و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان "کوردستانی ئێران")، ده‌گوازێته‌وه بۆ ناوچه ویشکه‌ڵانه‌کانی باشووری ئه‌و ناوچه‌یه. به‌م شێوه‌یه، سیسته‌می به‌ستێنه رووبارییه‌کانی مێزۆپۆتامیا، "ژیانی بیابانه‌کانی عه‌ربی" (ئێمپراتورییه‌کانی بابیلۆن و ئاسووری کۆن) که زۆربه‌ی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نزیک له‌خۆ ده‌گرێت، دابین ده‌کات.
له باری که‌شوهه‌وایی، ده‌کرێ ئه‌و ناوچه‌یه به "باکووری به‌راو و باشووری ویشکه‌ڵان" دابه‌ش بکه‌ین.
"باشووری به‌راو" که زۆربه‌ی به‌ستێنه رووبارییه‌کان سه‌رچاوه‌ی لێده‌گرن، له رووی جۆگرافییه‌وه بریتییه له: با‌ریکه‌یه‌ک له که‌ناره‌کانی ده‌ریای ره‌ش، له باکووری رۆژهه‌ڵاتی تورکیا - و به‌شی هه‌ره زۆری که‌ناره‌کانی باشووری رۆژئاوای ده‌ریای ناوه‌ڕاست له تورکیا، باشوری که‌ناره‌کانی ده‌ریای قه‌زوێن، و گشت ناوچه‌ی "که‌وانی کوردستان" (مه‌بست خاکی کوردستانه که وه‌ک "که‌وان" ده‌چێ. - و.) سه‌ره‌تای ئه‌و که‌وانه، له رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی تورکیاوه ده‌ست پیده‌کات و ده‌گاته باکووری که‌ناره‌کانی که‌نداوی فارس.
"باشووری ویشکه‌ڵان و گه‌رمێن"، (ئه‌گه‌ر به‌شی هه‌ره‌زۆری ناوچه به‌راوییه‌کان له خاکی لوبنان، عه‌مان و ناوچه‌کانی باشووری رۆژئاوای نیمدوڕگه‌ی عه‌ربستانی لێده‌رکه‌ین) به‌لانی که‌م ته‌واوی خاکی رۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بی ده‌گرێته‌وه. "باشووری ویشکه‌ڵان و گه‌رمێن" هه‌روه‌ها به‌شێک له ناوچه‌کانی ناوه‌ند و رۆژهه‌ڵاتی ئێرانیش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام له‌باری "ژئۆپۆلیتیکی ئاو"ه‌وه، گرینگییه‌کی ئه‌وتووی نییه.
هاوکات پێویسته جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ین که ئه‌گه‌ر له که‌ناره‌کانی ده‌ریای ره‌ش و ده‌یای ناوه‌ڕاست له تورکیا، سه‌رچاوه ئاوییه‌کان به‌گشتی به‌هۆی بارینی باران پێکدێن، له کوێستانه‌کانی کوردستان له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاناتۆلی و زاگرۆس، ئه‌و سه‌رچاوانه به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه ئاودار ده‌بن. "به له‌سه‌ره‌خۆ تووانه‌وه‌ی به‌فر له وه‌رزی به‌هار و سه‌رتای هاویندا له کوێستانه‌کانی ناوه‌ندی هیدروگرافی رۆژهه‌ڵاتی ئاناتۆلی، ئاوی دیجله و فۆرات و رووباره‌کانی‌تر که سه‌رچاوه‌کانی له کوێستانه‌کانی ئه‌و وڵاته‌وه سه‌چاوه ده‌گرن، دابین ده‌بێت."6 به‌و شێوه‌یه ئه‌و ئاوانه‌ی ده‌رژێنه ناو ده‌ریای ره‌ش و ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ده‌بنه ئاوێکی "به‌ته‌واوی تورکی" و له روانگه‌ی جۆگرافیای سروشتییه‌وه دابه‌شبوونی لێناکه‌وێته‌وه، بۆییه واتای خۆجێیی هه‌یه. به‌ڵام ئاوه‌کانی سه‌رچاوه‌گرتوو له کوردستانه‌وه، که هه‌م به‌ستێنی رووباره‌کانی دیجله و فۆرات دابین ده‌کات و تا راده‌یه‌کی زۆر به‌هۆی ئه‌و رووبارانه ژێرخانی ئابووری-کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی- سه‌ره‌ده‌میانه‌ی به‌شێکی زۆری تورکیا و به‌تایبه‌تی، سوریا و عێراقی له‌سه‌ر دامه‌زراوه (لێره‌دا ده‌بێ ئاسۆی به‌کارهێنانی ئاوی ئه‌و رووبارانه له داڕشتنی پلانی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌و وڵاتانه‌ش له‌پێشچاو بگیرێ)، و هه‌م له لایه‌ن ئه‌و سێ وڵاته‌ی مێزۆپۆتامیاوه وه‌ک سامانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان چاولێده‌کرێ، گرینگییه‌که‌ی زۆر مه‌زنی هه‌یه بۆ گشت ناوچه‌ی مێزۆپۆتامیا. هاوکات دیجله و فۆرات نه‌خشێکی گه‌وره‌ی ژینگه‌ییان هه‌یه بۆ ئاودێرکردنی بیابانه گه‌رم و ویشکه‌کان، هه‌روه‌ها راگری هاوسه‌نگی سروشتیانه‌ی که‌شوهه‌وایین له رۆژهه‌ڵاتی ناوین و نزیکدا.
ئه‌و زنجیره کێوانه‌ی که له ئه‌لازیغ (العزیز)ه‌وه به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات ده‌رووا، هه‌روه‌ها کێوی ئارارات که به‌ره‌و باکوور تا زاگروس له ئێران راکێشراوه (و به‌شی هه‌ره زۆری خاکی کوردستان له‌خۆده‌گرێ)، بریتین له ناوچه‌یه‌کی هه‌ره گرینگ بۆ دابینکردنی پاشکۆی ئاوی گشت مێزۆپۆتامیا، واته ناوچه‌ی "ده‌وروبه‌ری کوردستان" که خاکی تورکیا، ئێران، عێراق و سوریا ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها به‌شێکی یه‌کجار زۆر له رووباره مامناوه‌ندییه‌کان که یان له کوردستان سه‌رچاوه ده‌گرن یان لێتێپه‌ڕده‌بن، وه‌ک:
- ئاراس، له باکووری کوردستانی تورکیا و له باشووری شاری ئه‌رزرووم ده‌سپێده‌کات. ئه‌و رووباره سنووری نێوان وڵاتانی پێشووی یه‌کێتی سوڤیه‌ت له قه‌فقاز، له‌گه‌ڵ تورکیا و ئێران پێکدێنێت. (ئێران - ئه‌رمه‌نستان،
- تورکیا، تورکیا- ئازه‌ربایجان، ئێران - ئازه‌ربایجان "له نه‌خجه‌وان"، ئێران- ئه‌رمه‌نستان، دیسان ئێران- ئازه‌ربایجان و پاشان به درێژایی 100 کیلومه‌تر له خاکی ئازه‌ربایجان تێده‌په‌رێت و سه‌رئه‌نجام ده‌ڕژێته ناو رووباری کۆر یان" کۆرا") درێژایی ئاراس 1072 کیلومه‌تره و ئاوی ساڵانه‌ی ده‌گاته 6.7 کیلومه‌تری سێ‌جێ.
- کۆر یان کۆرا، که یه‌کێک له رێگا ئاوییه هه‌ره مه‌زنه‌کانی قه‌فقازه، له کوێستانه‌کانی قارس ده‌ستپێده‌کات و به درێژایی 150 کیلومه‌تر له ناو خاکی تورکیا (کوردستانی تورکیا)دا تێده‌په‌رێ و سه‌رئه‌نجام ده‌رژێته ناو ده‌ریای قه‌زوێن و درێژایی ده‌گاته 1515 کیلومه‌تر. 465 کیلومه‌تری له ناو خاکی گورجستان و 900 کیلومه‌تری ده‌که‌وێته ناو خاکی ئازه‌ربایجان.
- زابی مه‌زن (426 کیلومه‌تر) (تورکیا – ئێراق)
- زابی بچوک (402 کیلومه‌تر) (ئێران- ئێراق)
- کاروون، که له ناوچه‌ی چوارمه‌حالی به‌ختیاری (له 91 کیلومه‌تری شاریکورد و له گوندی شووراب)ه‌وه ده‌سپێده‌کات و له باشووری رۆژئاوای خاکی ئێران‌دا تێده‌په‌ڕێ و ده‌ڕژێته ناو "شه‌توالعه‌ره‌ب" له ئێراق. ده‌رێژاییه‌که‌ی ده‌گاته 900 کیلومه‌تر و سه‌رچاوه‌که‌ی کانیاوی "ئابکاج"ه له کوێستانه‌کانی زه‌ردکێوی به‌ختیاری. کاروون ته‌نیا رووباری ئێرانه که که‌شتی ده‌توانی تێدا هاتووچوو بکات.
- دز، (یه‌کێک له لقه هه‌ره مه‌زنه‌کانی رووباری کاروونه که ئه‌ویش ده‌ڕژێته ناو " شه‌توالعه‌ره‌ب ")
- که‌رخه، که پاش کاروون و "سپیدروود" سێه‌م رووباری مه‌زنی ئێرانه، له باشوروی رۆژئاوای کرمانشاه‌وه ده‌سپێده‌کات و له باکووری ئه‌هواز ده‌ڕژیته ناو کاروون.
- موونزوور (له درسیم- تورکیا)، جه‌یهان ( له "کاره‌مان ماراش" بۆ "ئۆسمانی" له تورکیا)
- خابوور (تورکیا- سووریا)
- چاخ- چاخ (تورکیا- سووریا)
- ئۆرۆنت (لۆبنان- سوریا- تورکیا)
جگه له‌مانه، له کوردستاندا ژماره‌یه‌کی زۆر رووباری بچوکی کاتی و به‌رده‌وام، وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا، به‌شێکی زۆری سه‌رچاوه ئاوییه‌کانی ناوچه‌که پێکدێنن. له کوێستانه‌کانی هه‌کاری، توونجه‌لی (ده‌رسیم) (زۆربه‌ی وه‌ک به‌فر) و هه‌روه‌ها له ناوچه پڕبوومه‌کانی "دۆرت یۆڵ"- ماراش- "ئادی‌یه‌مان"- ساسوون (زۆرتر له 1500 میلیمه‌تر له ساڵدا) زۆرترین سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌کانی کوردستان له خۆده‌گرن. که‌مترین راده‌ی ئاوی سروشتیش له ناوچه‌کان کوردستانی سووریا- مۆسڵ- که‌رکووک- خانه‌قین وه‌ده‌ستدێن (ساڵانه 400 تا 600 میلیمه‌تر.)
ئه‌و فاکته‌رانه‌ی له سه‌ره‌وه باسکران، ره‌هه‌نده‌کانی کێشه‌ی کورد دیاریده‌که‌ن. واته کێشه‌ی دابه‌شکردنی سه‌رچاوه ئاوه‌کانی باکووری ناوچه‌که (باکوور و هێندێک له باشووری کوردستان) له نێوان ده‌وڵه‌تانی مێزۆپۆتامیا: تورکیا، سووریا و ئێراق. ئه‌و کێشه‌یه له‌لایه‌ک به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌مان بۆ ئاشکرا ده‌کات:
که تورکیا له پانتاییه‌کی به‌رفراواندا که‌ڵک له سه‌رچاوه ئاوه‌کانی کوردستان وه‌رده‌گرێ،
که وڵاتانی عه‌ره‌ب پێویستیی مانو‌نه‌مانیان به "ئاوی کوردستان" هه‌یه.
واته لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ، له‌وانه‌یه تورکیا له ئاو وه‌ک گۆپاڵێکی سیاسی له پێوه‌ندییه‌کانیدا له‌گه‌ڵ سووریا و ئێراق که‌ڵک وه‌ربگرێت.
هه‌روه‌ها له لایه‌کی‌تریش ئه‌و کێشه‌یه بریتییه له فاکته‌رێکی کورد له کێشمه‌کێشی ژئۆپۆلیتیکی له‌گه‌ڵ تورکیا بۆ پشتگیریی به‌رده‌وام و مه‌رجدار له هێزه سیاسی و سه‌ربازییه‌کانی کورد که له‌گه‌ڵ تورکیا به‌ره‌نگار بوونه‌وه.
---------------------------------------
* ئه‌و بابه‌ته له (ڵاپه‌ره‌کانی 32-44)ی کتێبی "کوردستان: سه‌رچاوه سروشتییه‌کان و سیاست КУРДИСТАН: РЕСУРСЫ И ПОЛИТИКА"، د. نۆدار مۆساکی، (چاپکراوه‌ی ئه‌نستیتوتی رۆژهه‌ڵاتناسی ئاکادێمیای زانستی رووسیا و ئه‌نستیتوتی رۆژهه‌ڵاتی نزیک، چاپ مۆسکۆ، 2005، 352 لاپه‌ڕه) وه‌رگیراوه.

1- Hussein Solomon and Anthony Turton, eds., Water Wars: Enduring Myth or Impending Reality. – Bonn: The African Centre for the Constructive Resolution of Disputes, 2000, с. 166.
2- Филоник А.О., Рогожина Н. Г. Юго-Западная и Юго-Восточная Азия: проблемы водных ресурсов (социально-экономические и политико-экологические аспекты). – М., 1996, с. 23.
3- Strategic Survey. 1991–1992. – International Institute for Strategic Studies. – L., 1992, с. 229.
4- Middle East and Water issue // The Middle East in 1990’s: Hearing before the Subcomittee on Europe and Middle East of the Committee on Foreign Affairs. – House representatives, 101 st Congr., 2d sess., Apr. 4. – Wash., 1991, с. 157–158.
5-Перес Ш. Новый Ближний Восток / Пер. с англ. – М., 1994, с. 160.
6- Golbert C. Held with the assistance of Mildred McDonald Held, Cartography by John V. Cotter. Middle East Patterns: Places, Peoples, and Politics. – Boulder (Colo), 1989, с. 53.
---------------------------------------------------------------------------------------2- Филоник А.О., Рогожина Н. Г. Юго-Западная и Юго-Восточная Азия: проблемы водных ресурсов (социально-экономические и политико-экологические аспекты). – М., 1996, с. 23.