پێداویستی کورد به ئاشتی نه‌ته‌وه‌یی/ ئاشتی میللی
ئه‌و وتاره ڕووی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه
شه‌هلا ده‌باغی
ئه‌و وتاره ڕووی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه
شه‌هلا ده‌باغی
له چه‌ند مانگی ڕابردوو‌دا، دوو هه‌ڵوێستی گشتی له لایه‌ن خه‌ڵک و هێزه‌کانی کورده‌وه، گه‌لێک جێگای دڵخۆشی بوون و ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه ده‌کرێ وه‌ک سه‌ره‌تای پڕۆسه‌یه‌ک که‌وا ناوی "ئاشتی نه‌ته‌وه‌یی‌یه" ببینین. ئه‌و دوو هه‌ڵوێسته ئه‌مانه بوون:
1. به‌دوای ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌مه‌هاباد خه‌ڵک و حیزبه‌کان هاوده‌نگ هه‌م ئه‌و جۆره کارانه‌یان مه‌حکوم‌کرد و هه‌م له خۆ‌پێکدادان و شه‌ری ناوخۆیی که ئامانجی تاران بوو، دوورکه‌وتنه‌وه،
2. مانگرتنی سه‌رانسه‌ری کوردستان که هه‌موو خه‌ڵک و هێزه‌کان هاوده‌نگ و هاوهه‌ڵوێست له‌و مانگرتنه‌دا به‌شدار بوون.
له‌و دوو هه‌ڵوێسته‌دا گه‌رچی هێزه‌کانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات له "به‌ره"یه‌کدا نین به‌ڵام به کردوه‌وه دیتمان که ده‌کرێ هه‌نگاوه‌کانی به‌ره‌و "ئاشتی نه‌ته‌وه‌یی" ڕۆیشتن هه‌ڵگرین.
هه‌نووکه سپای پاسداران و هێزه‌کانی نیزامی و ئه‌منی ده‌وڵه‌ت به شێوه‌ی جۆراوجۆر و فراون دیسان ده‌ستیان به شێواندنی کوردستان کردۆته‌وه تا ئه‌و ڕێگایه که کوردستان بۆ خه‌باتی خۆی گرتوویه‌تی به‌ر، به‌بێهوده له‌قه‌ڵم‌بده‌ن. ڕژێم ده‌خوازێ که کورد به ده‌ستی کورد بکوژرێت و وا نیشان‌بدا که ئه‌وه هێزه‌کانی کوردین که بۆمب‌داده‌نێن. بۆ تاران فه‌رق‌ناکا، له هه‌ر لایه‌ک که بکوژرێ هه‌ر کورده که له‌ناوده‌چێ.
ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه که بۆ به‌رپرچ‌دانه‌وه‌ی تاکتیک و ئامانجه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی ئێران، کام ڕێگا و شێوه، بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ناوخۆیی، بگرینه به‌ر؟
ڕه‌نگه بکرێ به ڕاشکاوی بڵێین که باشترین و ئاگایانه‌ترین به‌رپرچدانه‌وه‌یه‌ک که له ماوه‌ی ڕابردوو‌دا له لایه‌ن خه‌ڵک و حیزبه‌کانه‌وه دژی ده‌سه‌ڵاتی تاران کرابێ، هه‌ڵوێستی خه‌ڵکی مه‌هاباد و عه‌شیره‌تی مه‌نگوور بوو. له ڕووداوێکی بۆمب‌ته‌قینه‌وه‌دا به‌داخه‌وه 12 ژن و کچی کورد له عه‌شیره‌تی مه‌نگوور به بێ‌گوناه کوژران. دوای ئه‌و ڕووداوه، هه‌موو خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد به مه‌نگووڕ و غه‌یری مه‌نگووڕه‌وه زۆر به هوشیاری و دڵسۆزیه‌وه پێشی کاره‌ساتی‌تریان گرت و پیلانی ڕژێمیان پووچه‌ڵ‌کرده‌وه. عه‌شیره‌تی مه‌نگوور نه‌که‌وته داوی ڕژێم و خه‌ڵکی مه‌هابادیش سه‌ره‌خۆشی گشتیان ڕاگه‌یاند و له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی مه‌هاباد، مزگه‌وتی سوور، پرسه داندرا. هه‌روه‌ها هه‌موو حیزبه‌کان ئه‌و ڕووداوه‌یان مه‌حکوم کرد.
ئه‌و هه‌ڵوێسته به ته‌واوی ده‌چێته خانی "ئاشتی نه‌ته‌وه‌یی/ ئاشتی میللی" و به بڕوای من تاکه ڕێگایه که کورد له شه‌ڕی ناوخۆی دوور ده‌خاته‌وه و هه‌موو خه‌ڵک، ناو و دوره‌وه، لێک‌نزیک‌ده‌کاته‌وه.
دووبارهئاشتبوونهوه(ئاشتبوونه‌وه) Reconciliation RE+ Conciliation
ئه‌و وشه‌یه له ترادیسێۆنێکی مه‌سیحی و کلیسایی‌دا به ئه‌و کاره‌ی مه‌سیح (عیسا) نیسبه‌ت ده‌درێ که به مه‌رگی خۆی و به هه‌ڵبژاردنێکی ئازادانه، توانی به سه‌ر سێ خه‌راپه‌دا، شه‌یتان، مه‌رگ و گوناه، زاڵ بێ. دواتر ئه‌م هه‌ڵوێسته له‌ناو ئایینی مه‌سیحی‌دا زیاتر واده‌بیندرا که کاتێک ئینسان گوناه ده‌کا خواوه‌ند ده‌یهه‌وێ سزای بدا به‌ڵام هاوکات خوا ئینسانه‌کانی خۆش ده‌وێ و له نێوان رق و ئه‌وین دا ده‌مێنێ. بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه و کردنه‌وه‌ی ئه‌و گرێ‌یه، خوا ده‌بێته ئینسان له جه‌سته‌ی مه‌سیح‌دا. خواوه‌ند گوناهی ئینسان ده‌گرێته ئه‌ستۆ و سزاکه‌شی قه‌بووڵ ده‌کا. مه‌سیح له خاچ‌ده‌درێ به‌ڵام دووباره زیندوو ده‌بێته‌وه. واته خوا هه‌ڵگری ڕقێکه که ده‌بێ دواتر له‌گه‌ڵی ئاشت‌بێته‌وه. له به‌رامبه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌دا هێندێکی‌تر پێیان‌وابوو که مه‌سیح گوناهی ئینسانی وه‌ئه‌ستۆگرت و به مه‌رگی خۆی نێشانی دا که ئینسان گۆێ‌ڕایه‌ڵی خوایه.
دوای 1800 کێشه‌که به‌م شێوه‌یه ده‌دیترا: خوا بۆ ئه‌وه نه‌بوو به ئینسان تا سزاکه قه‌بووڵ بکا به‌ڵکو ئه‌و کاره بۆ ئه‌وه بوو که ئه‌وینی خۆی به ئینسان نیشان بدا، ئه‌ویش له ڕێگای ئه‌وه که بکرێ خواوه‌ند برینداربکه‌ی و تا ڕاده‌ی ئینسان بێته‌خوار و ئه‌و هه‌ڵسووکه‌وته که ئینسان له گه‌ڵ خوای کرد قه‌بووڵی بکا. ئه‌و شته که ئینسان له خوا دوورده‌کاته‌وه ئه‌وه نییه که خوا توڕه‌بووه و ده‌یهه‌وێ ئینسان سزابدا به‌ڵکو ئه‌وه‌یه که ئینسان نایهه‌وێ خۆی بگۆڕێ.(1)
ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌مکه له ڕوانگه‌یه‌کی دوروون‌ناسییه‌وه شی‌بکه‌ینه‌وه، به‌ڕای ئارماندۆ لوسیانوو، سیکۆتێراپێڤتی دانیشتووی سوید که‌خۆی به‌و پڕۆسه‌یه‌دا تێپه‌ریوه، دووبارهئاشتبوونهوه به‌و مانایه‌یه:
"ئینسان دووباره پێوه‌ندی به‌شتێک ده‌کاته‌وه که له‌گه‌ڵی به‌دونیادێ به‌ڵام له ژیاندا لێ‌ون‌بووه و دووباره له خۆیدا درووستیان‌ده‌کاته‌وه. ئاشتی و ئازادی له‌گه‌ڵ ئینسان له‌دایک‌ده‌بن. ئینسان ده‌بێ له‌گه‌ڵ خۆی ئاشت‌بێته‌وه و خۆی خۆش بوێ تا بتوانێ ئینسانه‌کانی‌تریشی خۆش بوێ. ڕه‌وه‌نده‌که/ پڕۆسه‌که زۆر ده‌دردناکه و پێویستی به کات، باوه‌ڕ و ویست/ خواست هه‌یه. فه‌رامۆش‌کردن هیچ پێوه‌ندییه‌کی به دووبارهئاشتبوونهوه نییه. له دووباره‌ئاشت‌بوونه‌وه‌دا، ئێمه ڕووداوه‌کانمان وه‌بیره و ئارام ئارام بیره‌وه‌ریه‌کان به ڕوانگه‌یه‌کی‌تره‌وه ده‌بینین. بۆ دووبارهئاشتبوونهوه ده‌بێ هه‌وه‌ڵ ئه‌وه ببینین که که‌سێک یان شتێک ئێمه‌ی ئازارداوه، دواتر قه‌بووڵ بکه‌ین که ئه‌و شته ڕووی‌داوه، ئینجا پێوه‌ندی به‌ژان، خه‌م و رق که له‌ناو ده‌روونماندایه بگرین و باسی بکه‌ین و خه‌مه‌که‌شرۆڤه‌بکه‌ین و له ئاخردا، ورده وه‌رده پڕۆسه‌ی دووبارهئاشتبوونهوه ده‌ست‌پێ‌بکرێت.
دووبارهئاشتبوونهوه پێویستی به بڕیاره، بڕیاری ئه‌وه که ئینسان ئه‌و جۆره‌ی که هه‌یه قه‌بووڵ‌بکه‌ی، واته ئینسان هه‌م باشه و هه‌م خه‌راپ. ده‌بێ هه‌مووی قه‌بووڵ بکه‌ی، هه‌موو ڕاستی و هه‌مووی هه‌قیقه‌ت. ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه که تۆی ئازارداوه له قۆناخێکی پێش ئاخرین قۆناخ سه‌رده‌گرێ. ئاخر قۆناخ ئه‌و کاته‌یه که ئینسان ده‌بێ فێربێ له‌گه‌ڵ ڕاستیه‌که بژیت به‌ڵام به‌بێ ڕق و قین.
ڕه‌نگه زۆر که‌س به هه‌ڵه له"دووبارهئاشتبوونهوه" بگه‌ن که گۆیا به‌و مانایه‌یه که به زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه که ئازاری پێ‌گه‌یاندووین بژین. دووبارهئاشتبوونهوه له‌ڕاستیدا پڕۆسه‌یه‌کی ده‌روونییه که ئیتر رق و قین فه‌رمان‌نادا. دووبارهئاشتبوونهوه به‌و مانایه‌یه که له ڕووداو و ئۆبجێکت مه‌ودا/ فاسیله بگری." (2)
ئاشتی میللی چییه؟
ئه‌زموونی ئافریقای‌باشوور
"..... نێلسۆن ماندێلا كاتێك دوای 27 ساڵ زیندانی بوون له ساڵی 1990 له زیندانی ئاپارتایدی سپییه‌کان هاته‌ده‌ر، بڕیارێكی ئه‌خلاقی- سیاسی دا و داوای کۆبوونه‌وی هه‌موو هێزه‌کانی له ده‌وری ئاشتی نه‌ته‌وه‌یی/ ئاشتی میللی كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی سیستێمی ئاپاترتاید و ڕه‌گه‌زپه‌رستی پێشوو دانیشت.
هه‌ڵوێسته‌که‌ی ماندێلا به بێ گرفت و دژایه‌تی نه‌بوو. ڕه‌ش و سپی له به‌رامبه‌ر یه‌كدا ڕاوستابوون. ساڵی 1994 ته‌نانه‌ت بارودۆخی شه‌ڕی ناوخۆیی به ته‌واوی ئاماده بوو. سپییه‌كان شوێنه‌كانی شارومه‌ندانیان بۆمباران ده‌كرد و ده‌ترسان كه ئه‌و ئیمكاناته كه له سیستێمی ئاپارتایددا وه‌ده‌ستیان هێنابوو له ده‌ست‌بده‌ن و یان بکوژرێن. پۆلیس و سیاسی‌كاران و نیزامییه‌كان ده‌یانویست دڵنیابن كه سزانادرێن. تێپه‌ڕکردنی ئه‌و ڕێگایه له‌ڕاستیدا ته‌نیا به ئاشتی، دێمۆکراسی و لێ‌بوردنی گشتی/ ئه‌منێستی ده‌کرا. ئایا گه‌یشتن به‌و ئامانجه ئیمکانی بوو؟
ئایا لێ‌بوردن به مانای ڕاماڵین و لێ‌هه‌ستاندنه‌وه‌ی هه‌موو به‌رپرسایه‌تی‌یه‌ك له‌و كه‌سانه بوو كه له سیستێمی پێشوودا ده‌ستیان به خوێنی خه‌ڵک سوور بوو و تاوانیان کردبوو؟ زۆر كه‌س پێ‌وابوو كه ئه‌وانه نابێ ببخشرێن و له دادگایه‌ك دا ده‌با حوكمیان درابا. له به‌رامبه‌ردا ئه‌و بیره هه‌بوو كه ده‌بێ ئه‌و شه‌ڕه كۆتایی‌پێ‌بێ. گرووپی سێهه‌م پێێان‌وابوو كه به هاوكاری ده‌بێ گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و برینه‌کان ساڕ‌ێژ. ده‌وڵه‌تی سوید، له ڕێگای ناوه‌ندی ئۆلف پاڵمه‌وه له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌شداری‌كرد و ئه‌زموونه‌كانی کاره‌ساتی وڵاتی شیلی‌یش به‌كار هێندران.
ئافریقای‌باشور به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌ری به‌پێی ڕێگای سێهه‌می داڕشت. ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌ستی باڵایان له تاوان دا بوو ده‌با دادگایی کرێن. ئه‌و که‌سانه که داوای لێ‌بوردنی گشتییان کردبوو ده‌به‌خشران به مه‌رجێک که‌هه‌قیقه‌ته‌کانیان باس کردبا. ڕوونکرددنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه كه له ده‌ورانی پێشوو دژ به مافه‌كانی ئینسان ئه‌نجام‌درابوون. به شه‌فافی و ئاشكرا هه‌موو بابه‌ته‌كان ده‌خرانه به‌ر ده‌ست بیروڕای گشتی. لێژنه‌یه‌ک، لێژنه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان و ئاشتبوونه‌وه/ حقیقت‌یاب و آشتی، پێک‌هات.
Truth and Reconciliation Commission, TRC) )
ئه‌و كۆمیته‌یه به ئاشكرا پێک‌هات و هه‌ر شارومه‌ندێك بۆی هه‌بوو كه خه‌ڵک بۆ ئه‌ندام بوون له‌و لێژنه‌یه‌دا پێشنیاربکا. ماندێلا پانێلێکی له هه‌موو گرووپه‌کان که400 که‌س بوون پێک‌هێنا و دواتر له ڕێگای ده‌نگدانی ئاشکرا و پرسیار ئه‌و گرووپه 40که‌سی تێداماوه. که‌شیشی به‌ناوبانگ، دێسمۆند تووتوو، یه‌ک له به‌شدارانی ئه‌و لێژنه‌یه بوو. کاری لێژنه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستی و ئاشتی، به‌ڕیوه‌بردن و ڕێکخستنی دادگا و گه‌یشتن به هه‌قیقه‌ت بوو. هه‌قیقه‌تی ئه‌و تاوانانه که له نێوان ساڵانی 1950 تا 1995 ڕوویاندابوو. ته‌نیا باج بۆ گه‌یشتن به حه‌قیقه‌ت، لێبواردنی گشتی و ئه‌منێستی بوو. كۆمیته‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان ده‌با یارمه‌تی ڕووحی هه‌موو لایه‌نه‌كان بکا و قوربانییه‌كان خه‌ساره‌تیان درابایه. مه‌رجه‌كان دژوار نه‌بوون، یارمه‌تی بۆ به‌ردی سه‌ر گۆڕی قوربانی‌یه‌ک، یان ناونانی قوتابخانه‌یه‌ك به ناوی ئه‌و شاگرده كه له‌ناویان بردبوو. به‌ڵام ئه‌ركی كۆمیته‌كه زیاتر له هه‌ر شتێك تێراپی بوو كه ئافریقا له خوێن را بگه‌ێنێته ئاشتی و ببێته‌ئافریقایه‌کی نوێ. ئه‌وه له كاتێكدا بوو كه پڕۆسه‌ی ئاشتی له مۆگابیشۆ، له ڕێگای داب و نه‌ریتی عه‌شیره‌ییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چوو.
گه‌یشتن به ئاشتی پێویستی به تێگه‌یشتنه و ئینسانه‌كان ده‌بێ بزانن كه چ شتێک ده‌به‌خشن و ده‌بێ هه‌قیقه‌ته‌كان بناسن و بزانن. هه‌موو لێ‌پرسینه‌وه‌کان/ بازجویی ئاشكرابوون و ماس‌مێدیاش زانیاریه‌کانی شه‌فاف بڵاوده‌کرده‌وه.
زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانی‌یه‌کان باسی ئه‌وه‌یان كردووه كه گه‌یشتن به‌و زانیاری‌یانه بۆ ئه‌وان به مانای ڕه‌هابوون بوو. ئه‌وه كه به ئاشكرا باسی ئه‌وه ده‌كرا كه مافی ئه‌وان پێشێل‌كراوه له‌خۆیدا دان‌هێنان به هه‌قی ئه‌وان له لایه‌ن نه‌ته‌وه بوو، وه‌ك ئه‌وه كه نه‌ته‌وه داوی لێبووردنیان لێ‌بكا.
ئه‌و پڕۆسه‌یه به‌و مانایه بوو كه هه‌موو نه‌ته‌وه پێکه‌وه له خه‌مێک‌دا به‌شداربوون و ده‌كرا به‌ئاشکرابگری و که‌سانێک "اعتراف" به گوناه بكه‌ن و ڕازه‌کانی پشت په‌رده نیشان بدرێ. پرسیارێك كه به‌رده‌وام له دادگاکاندا دوپات ده‌بووه ئه‌وه‌بوو كه:
تۆ چۆن ئینسانێكی؟ (What kind of a human being are you?)
زۆربه‌ی جار وڵام ده‌دراوه‌كه "ئه‌و پرسیاره‌م گه‌لێک جار له خۆم كردووه".
دووباره‌سازی ڕووداوه‌کان به‌شیک له‌و کارانه بوو که ده‌کران واته (شانۆیه‌ک که ڕووداوه‌کان نیشان بداته‌وه) بۆ وێنه چۆن ئه‌شكه‌نجه‌یان كردووه. ئه‌مه‌ش بۆ تائیدی ئه‌وه بوو که تاوانه‌که ڕووی‌داوه و ئیتر هه‌رگیز ڕوونا‌داته‌وه. به‌ڵام گرفتێک ئه‌مه‌یه که هه‌موو كه‌س ڕاستی و ڕووداوه‌كان باس‌ناكا و داوی به‌خشین ده‌كا. زۆر كه‌س پۆست و مه‌قامی باڵای هه‌یه و خۆی نه‌جات ده‌دا. بۆ وێنه ماگنوس مالان وه‌زیری به‌رگری که ده‌ستی له زۆر تاواندا بووه، ڕاستییه‌کانی نه‌درکاند.
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌كی ئه‌وها هه‌ستیار به‌شێوه‌ی ڕێگای سێهه‌م سه‌خته. ئه‌و شێوه‌به‌خشینه، پێویستی به هێزێکی زۆر زیاتره له تاقه‌تی ئینسان و له‌و تێروانینه‌دا شوێنێک بۆ تۆڵه‌هه‌ستاندن نییه. ڕێگای سێهه‌م زۆر پرسیار ده‌خوڵقێنێ: ئایا داد به‌و شێوه‌یه وه‌ده‌ست دێ؟ ئایا ئه‌و ڕێگایه ته‌نیا ڕه‌واڵه‌تی نییه؟ ئایا ته‌نیا به‌خشین كافییه؟ ئایا سپییه‌کان و تاوانباران نابێ سزابدرێن؟ ئایا ئینسان ده‌توانێ بڵێ كه ته‌نیا خواوه‌ند ده‌توانێ تاوان ببخشێ؟ ئه‌مانه پرسیارگه‌لێكن كه ته‌نیا كات و داهاتووی ئافریقا ده‌توانێ و‌ڵامیان بداته‌وه.
ئه‌و پڕۆسه‌یه به "باوه‌ڕ" و "ڕێبه‌ر" ده‌كرێ. ڕۆڵی ماندێلا ناكرێ له‌بیر بچێ. ئایا به بێ ماندێلا ئه‌و كاره تا ئێره به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یشت؟ ماندێلا هه‌میشه هه‌نگاوی یه‌كه‌می هاویشتووه و وێنه‌یه‌كی باشه بۆ هاوکاری نێوان گرووپه‌کان و تێکه‌ڵاوکردنی ترادیسیۆنی وڵاته‌که‌ی و جیهانی مۆدێڕن.
ڕه‌نگه خاڵێکی به‌هێز، بۆچوونی ئافریقاییه‌کان له‌چه‌مکی ئینسان و ژیان بێ. چه‌مکی "ئوبونتو" که که‌شیش تووتوو ئه‌وها باسی لێده‌کا: "ئینسان له‌ڕێگا ئینسان و به‌هۆی ئینسانه‌وه ده‌بێته ئینسان."(3)
و کوردReconciliation
ئاشتی له‌نێوان کێ و کێ؟
کاتێک باس له ئاشتی نێوان ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه ده‌که‌ین مه‌به‌ست ته‌واوی ئه‌و خه‌ڵک و گرووپانه‌یه که له پڕۆسه‌که‌دا به‌شداربوون، یه‌کتریان ئازارداوه و تووشی شه‌ڕی کوردکوژی بوون. ده‌کرێ بڵێین که هه‌موو گرووپه‌کان، که‌م یان زۆر، ده‌ستیان له هه‌ڵه‌کاندا بووه. هێندێک له‌و هه‌ڵانه ده‌کرا ڕوونه‌ده‌ن و پێشیان بگیرێت. پڕۆسه‌ی ئاشتی هه‌م ئه‌وانی ناو وڵات و هه‌م ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌بێ له‌خۆبگرێ. هه‌ر که‌س و گرووپێک ده‌بێ به‌رپرسی به‌شی ڕه‌فتاره‌کانی ئه‌خلاقی و سیاسی خۆێ بێ و له پڕۆسه‌ی ئاشتیدا به‌رپرسایه‌تی وه‌ربگرێ و هه‌وڵ بدا که پڕۆسه‌که به ژانێکی که‌متر تێ‌په‌ڕبێ. هه‌موو ده‌بێ بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان و هه‌قیقه‌ته‌کان قۆڵ هه‌ڵماڵن. هه‌موو ده‌بێ ڕاستگۆیانه بۆ داهاتوویه‌کی ئارام بۆ خه‌ڵک به‌ڕابروودا بچنه‌وه‌و بۆ داهاتوو کاربکه‌ن.
ئێمه شاهیدی شه‌ڕی نێوان په‌یره‌وانی کونگره‌ی چوار و دێمۆکرات، شه‌ڕی نێوان دێمۆکڕات و عه‌شیره‌تی مه‌نگوور، شه‌ڕی نێوان کۆمه‌ڵه و دێمۆکرات، شه‌ڕی نێوان کۆمه‌ڵه‌کان، شه‌ڕی نێوان دێمۆکراته‌کان، شه‌ڕی نێوان گرووپه‌کانی‌تر و..... بووین و تا ئێستاش ئاسه‌واری ئه‌و شه‌ڕانه قوڵ و کێماوین. تا ئێستاش به دوای هه‌ر لێکدابڕانێکی ناو هێزه‌کان، ئه‌ندامان ده‌ست‌ده‌که‌نه بێ‌ڕێزی کردن به یه‌کتر و جنێوی سووک فڕێدان. تا ئێستاش تاران ده‌توانێ کورد دابه‌ش‌بکا. تا ئێستاش گه‌رچی کوردێکی زۆری ڕۆژهه‌ڵات له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته به‌ڵام به‌هۆی دابه‌ش‌بوون، شه‌پڕێوی و شه‌رچه‌قه، نه‌مانتوانیوه لۆبێکی کوردی پێک‌بێنین بۆ ئه‌وه که چالاکانه‌و یه‌کده‌ست بتوانین له جهیاندا بۆ کێشه‌ی کورد و بۆ نه‌جاتی زیندانیانی سیاسی خۆمان کاربکه‌ین.
چۆن به‌ره‌و ئاشتی بڕۆێن؟
ئایا کورد بۆ سارێژکردنی برینه‌کانی ده‌بێ ده‌ست بکا به‌تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه به‌پێ ئه‌و نه‌ریته "چاو له به‌رامبه‌ر چاو، ددان له‌به‌رامبه‌ر ددان"؟ یان نا ده‌کرێ بیر له "ئاشتی نه‌ته‌وه‌یی/ میللی" بکرێته‌وه و کورد به پڕۆسه‌یه‌کدا تێپه‌ڕێ که ئه‌گه‌رچی پڕژان و نامۆیه به‌ڵام ده‌توانێ له "کورد به‌ده‌ستی کورد کوشتن" نه‌جاتمان بدا و هێزه‌کانمان بۆ ئامانجێکی جوانتر وه‌گه‌ڕبخا. بۆ وێنه ده‌توانین که بیر له ئه‌زموونی ئافریقای باشوور یان شێوه‌ی باشتریش بکه‌ینه‌وه. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ئێمه شاهیدی ئه‌زموونی ڕواندا، بۆسنی و هتد...ین که تا ئێستاش خه‌ڵک خه‌ریکی تۆڵه‌هه‌ستاندن و یه‌کترکوشتنن. کورد ده‌بێ کام ڕێگا هه‌ڵبژێرێ؟
هه‌ڵوێست‌گرتن له به‌رامبه‌ر پرسیارێکی وه‌ها ئه‌سته‌م دا، پێویستی به نه‌ترسێکی ئه‌خلاقی و سیاسی و خۆشه‌یستی ئینسان وه‌ک بنه‌مایه‌کی فکری هه‌یه. ئه‌و هه‌ڵوێسته ده‌بێ له لایه‌ن هه‌موو که‌سایه‌تییه‌کان و گرووپه‌کانی کورده‌وه مۆرکرێت. ئه‌و هه‌ڵوێسته ئه‌خلاقی- سیاسیه ده‌توانێ كورد له ده‌وری یه‌ک، وه‌ک نه‌ته‌وه، کۆکاته‌وه و ده‌بێ بۆ سه‌قامگیربوونی هه‌وڵی پێویست بدرێت.
شایانی باسه که ساڵێ ڕابردوو له‌لایه‌ن سکرێتری گشتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ئه‌و باسه تا ڕاده‌یه‌ک هاته گۆر به‌ڵام به ناته‌واوی. بۆ ناته‌واو؟ یه‌ک به هۆی ئه‌وه‌که ئه‌و ئه‌رکه ته‌نیا ئه‌رکی یه‌ک حیزب نییه و یه‌ک حیزب نابێ بڕیاری ئاخر بدا و ده‌بێ هه‌موو هێزه‌کان پشتی‌بگرن. ده‌کرا به‌ڕێز هیجری داوا له هه‌موو هێزه‌کان بکا که پێکه‌وه کار بۆ ئه‌و گرینگه بکه‌ن. دووهه‌م، لایه‌نی‌تری کێشه‌که ئه‌وه بوو که به داخه‌وه هێزه‌کانی‌تر پشتیوانیان له قسه‌کانی به‌ڕێز هیجری نه‌کرد.
کاتێک باسی ئاشتی میللی ده‌کرێ ده‌بێ هه‌موو خۆیان به‌رپرس بزانن و کاری بۆ بکه‌ن نه ئه‌وه که هێندێک مۆری‌بکه‌ن و هێندێک په‌یمان‌بشکێنن. گه‌رچی لێره‌شدا به‌ڕای من هه‌ر که‌س و لایه‌نێک ته‌نانه‌ت به ته‌نیا ئه‌و باسه به ئه‌رکی خۆی بزانێ ئه‌وه هه‌ر جێگای ڕێزه و پیرۆز.
ئامانج
کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به قۆناخێکی ئه‌سته‌م و هه‌ستیاردا تێپه‌ڕده‌بێ. پڕش‌وبڵاوی کورد غه‌یری زه‌ره هیچ قازانجێکی ناگه‌یاندووه و له سی ساڵی ڕابردوو‌دا ته‌نیا دوژمنانی کورد له‌و بارودۆخه که‌ڵکیان وه‌رگرتووه. هێنانه گۆڕی باسی ئاشتی بۆ داماڵینی به‌رپرسایه‌تی له هیچ که‌س و هێچ هێزێک نییه به‌ڵکو بۆ به‌رپرسایه‌تی زیاتره و هه‌موو ده‌بێ به گیانێکی پاک، ده‌ستی هاوڕی‌یه‌تی بۆ نه‌جاتی کورد درێژ بکه‌ن. تا ئێستا هێز و بیر، خزم و که‌س، دۆست و هاوڕێ دابه‌ش‌کراووه‌و دابه‌ش‌بوون. هه‌ر ئینسانێکی دڵسۆزی کورد پێویستی سه‌قامگیرکردنی ئاشتی له نێوان ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه و هێزه‌کاندا هه‌ست‌پێ‌ده‌کا به‌ڵام ئه‌وه کافی نییه و ده‌بێ نه‌ترسێن و به‌کرده‌وه‌هه‌نگاوی زیاتری بۆ هه‌ڵێنین. "ئاشتی‌نه‌ته‌وه‌یی" و "به‌ره" لێک دوور نین و کار بۆ هه‌ر کامیان بکه‌ین هه‌ر قازانجه. ئاشتی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌وه‌یه که هه‌ر ئینسانێکی کورد که به کوردی قسه‌ده‌کا وه‌ک کورد ببینین.
ئێمه له خه‌ڵکی ئافریقا که‌متر نین و ئه‌گه‌ر ئه‌وان کێشه‌ی ڕه‌ش و سپی و ڕه‌گه‌زیان بوو به شادیه‌وه ئێمه ئه‌و کێشه‌یه‌شمان نییه. ئێمه ده‌توانین به وردبوونه‌وه له بارودۆخی خۆمان، ئه‌زموونی باشی وڵاتانی وه‌ک چێک، دێمۆکراسی ڕۆژئاوا و پڕۆسه‌ی ئافریقا، به هێندێک خاڵ بگه‌ین و ده‌توانین خۆ له‌و ئه‌زمه‌یه که ماڵی کوردی دابه‌ش و پڕش‌وبڵاو کردووه، ڕزگارکه‌ین. ئێمه‌هه‌ر کارێک بکه‌ین و هه‌ر ڕێگایه‌ک هه‌ڵبژێرین و هێزه‌کان هه‌ر بڕیارێک بده‌ن، ده‌بێ به‌هاوده‌نگی و به‌ئاشتی نێوان خۆمان بکرێت.
ئه‌و باسه بۆ ئه‌وه‌هاته‌ئارا که:
ڕووحی ئینساندۆستی، دێمۆکراسی و فه‌رهه‌نگی دیاڵۆگ له نێوان کورددا به‌هێزبکرێ،
ڕاکێشانی دوباره‌ی ئه‌و هێزانه که له ڕاستیدا هی کوردن، بۆ لای کورد،
هه‌موو که‌س بۆی هه‌بێ که بیره‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک باس بکا به بێ ئه‌وه بترسێ که له‌ناوی‌به‌رن،
هێچ که‌س و گرووپێک پێ له مافی ئینسان و حه‌قی سیاسی یه‌کتر و ئه‌وی‌تر نه‌نێ،
چیتر کورد به ده‌ستی کورد، به‌هۆی جیاواز، نه‌کوژرێت،
هه‌موو به تێکڕایی له بیری دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای چاره‌سه‌ری‌دا بین،
هێندێک هه‌ڵه ده‌کرێ هه‌ر له ئێستاوه‌پێشیان بگیردرێت و بۆ دووپات‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌زموونه تاله‌کانی پێشوو له ئێستاوه ڕێگای پێشگیری بدۆزینه‌وه،
کۆکردنه‌وه‌ی هێزه‌کان بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌خته‌وه‌ری ئینسانی کورد،
ده‌کرێ ڕووح و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له‌و ڕێگاوه په‌ره‌بستێنێ،
ده‌کرێ ڕێگای گه‌یشتن به ئامانج ئاسانتر که‌ینه‌وه،
ده‌کرێ باشتر له هه‌لومه‌رج، هێز و بیر و ئیمکانات که‌ڵک وه‌رگرین،
ده‌کرێ بۆ ژان و خه‌مه‌کانی ڕابردوومان ده‌رمان بدووزینه‌وه،
ده‌کرێ...
ده‌کرێ... و سه‌دان ده‌کرێ‌تر.
--------------------------------------------------
1- http://sv.wikipedia.org/wiki/F%C3%B6rsoningsl%C3%A4ra
http://hypnos.liscano.tripod.com/artikel1.html-2
له‌نووسینی ئارماندۆ لوسیانوو، یه‌ک له‌سیکۆتێراپێڤته‌کانی سوید.
3- وه‌رگێڕاوی به‌شێک له‌وتاری ڕیگای ئافریقای باشوور بۆ گه‌یشتن به‌ئاشت‌بوونه‌وه، ماڵپه‌ری کات http://www.tiden.eu/default.aspx?page=3&nyhet=315 ، Brigitta Silén