ئاگربه‌ستی PKK ره‌نگه ته‌رازووی هێز له‌ناو توركیادا بگۆڕێت
رێبوار كه‌ریم وه‌لی
رێبوار كه‌ریم وه‌لی
هاوكات له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی واده‌ی ئاگربه‌ستی یه‌كلایه‌نه‌ی PKK له 31ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له مه‌یدانی ته‌قسیمی ئیسته‌نبوڵ، سه‌ره‌تا ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌ی درووستكرد كه ئه‌مه په‌یامی كۆتایی ئاگربه‌سته بۆ حكومه‌تی توركیا له‌لایه‌ن PKKوه. ئه‌مه له‌كاتێكدا بوو كه چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌و كرده‌وه‌یه، موراد قه‌ره‌یلان له گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (رادیكال)ی توركیدا گوتبووی كه ئه‌وان ئیتر هیچ كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ناده‌ن كه بزانن خه‌ڵكی سیڤیل ده‌بنه قوربانی و به‌جۆرێك په‌شیمانی له‌و كرده‌وانه ده‌ربڕیبوو كه له رابردوودا خه‌ڵك سیڤیل تێیدا ببوونه قوربانی.
جارێ به‌ر له‌وه‌ی بچینه سه‌ر رووداوه‌كه‌ی 31ی مانگ، ده‌مه‌وێ سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ رووداوێكی دیكه‌ی هاوشێوه رابكێشم كه ئه‌ویش ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك بوو به مینی باسێك له شرنا‌خ، كه ئه‌و رووداوه‌ش رێك هاوكات بوو له‌گه‌ڵ كۆتایی ئاگربه‌ستی یه‌كلایه‌نه‌ی PKK كه به‌بۆنه‌ی ره‌مه‌زان و ریفراندۆمی ده‌ستووری رایانگه‌یاندبوو و له‌و رۆژه‌دا كۆتایی پێده‌هات، له‌وێ PKK تۆمه‌تباركرا، به‌ڵام PKK رایگه‌یاند كه ئه‌وه كاری ئه‌وان نه‌بووه و وه‌ئه‌ستۆی نه‌گرت. له رووداوه‌كه‌ی 31ی ئۆکتۆبه‌ردا، هه‌ر زوو PKK بێبه‌ریبوونی خۆی راگه‌یاند و حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تی توركیش په‌له‌یان نه‌كرد له تاوانباركردنی PKK به‌م رووداوه. به‌ڵام دواتر و دوای ئاشكرابوونی ناسنامه‌ی ئه‌نجامده‌ری كرده‌وه‌كه‌ی ته‌قسیم، TAK واته (هه‌ڵوكانی ئازادیی كوردستان)، كه ده‌سته‌یه‌كی زه‌بروه‌شێنی ناوخۆی توركیایه و له‌دوای 2003ه‌وه له‌لایه‌ن PKKوه بۆ ئۆپه‌راسیۆنی نێوخۆیی له‌نێو شاره گه‌وره‌كاندا پێكهێندراوه، به‌رپرسیارێتی ئه‌و رووداوه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرت و رایگه‌یاند "ئه‌وان پابه‌ند نین به ئاگربه‌سته‌وه."
هه‌ر دوای ئه‌وه PKK له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای پرۆتێستكردنی ئه‌و كرده‌وه‌یه، داوای له TAK كرد چالاكییه‌كانی بوه‌ستێنێت و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی PKK بۆ ئاشتی درووست نه‌كات.
TAK گرووپێكی بچووكه و تائێستا ته‌نها دوو كرده‌وه‌ی دیكه‌ی له ئه‌ستۆ گرتوون كه هه‌ردووكیانی له جوئه‌ن و جولای ساڵی 2005 ئه‌نجامداون و له‌وه بترازێ هیچ چالاكی ئه‌وتۆی نییه كه شایه‌نی باس بێت، یانیش ئه‌وه‌تا پێشتر هه‌ندێ كرده‌وه‌ی ئه‌نجامداوه و PKK وه‌ئه‌ستۆی گرتووه، بۆیه ناوی ئه‌وان نه‌هاتووه، به‌ڵام پێده‌چێ ئه‌م گرووپه له كۆنترۆڵی PKK ده‌رچووبێت و ئه‌وه‌ش ره‌نگبێ له درێژ ماوه‌دا سه‌رئێشه بۆ PKK دروست بكات.
تورك كه هه‌میشه به گومانه‌وه له نیازی PKK ده‌ڕوانن، به‌شێكیان پێیانوایه كه PKK خۆی رۆڵی پۆلیسی باش ده‌بینێ و TAKیش پۆلیسه خراپه‌كه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه راست بێت، ئه‌وا حكومه‌تی توركیش پۆلیسه باشه‌كه‌یه و سوپای توركیاش پۆلیسه خراپه‌كه‌یه! به‌ڵام له‌ڕاستیدا مه‌سه‌له‌كه پۆلیسی باش و خراپ نییه و PKK ئه‌گه‌ر بیه‌وێ چالاكی بنوێنێ پێویستی به گرووپێكی وه‌ك تاك نییه، بگره PKK زیره‌كانه مامه‌مه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقیعی ئێستای توركیادا ده‌كات. PKK باش ده‌زانێت له ماوه‌ی ئه‌و حه‌وت مانگه‌ی كه تا ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی له توركیا له به‌رده‌مدایه كه له 12ی حوزه‌یرانی 2011دا به‌ڕێوه ده‌چێت، حكومه‌تی توركیا توانای هاوێشتنی هیچ هه‌نگاوێكی نییه و وه‌رزی زستانیش له پێشه و PKK هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا له‌و وه‌رزه‌دا چالاكییه‌كانی خۆی كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌ڵام كردیه منه‌ت به‌سه‌ر AKP وه‌و به‌م كاره‌ی چاوه‌ڕوانی گشتی و ناوخۆیی توركیای بۆ هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی حكومه‌ت زیاتر كرد.
ئێستا گه‌وره‌ترین ركابه‌ری PKK و BTP له باكووری كوردستان پارتی موحافه‌زه‌كاری AKPی ئه‌ردۆغانه كه توانیویه‌تی له ناو كورددا پتر له 70 كورسی به‌ده‌ستبێنێ، ئه‌مه مایه‌ی ترسێكی گه‌وره‌یه چونكه تا ئێستا هیچ حیزبێكی چه‌پ یان راست نه‌یوتوانیوه ئاوا بزووتنه‌وه‌ی كوردی شكست بدات. بۆیه PKK بیری له ستراتیژێكی نوێ كردووه‌ته‌وه و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه بیانوو بۆ كه‌س نه‌هێڵێته‌وه، به‌ڵام دڵنیاشه له‌وه‌ی كه AKP هیچی پێناكرێت بۆ چاره‌سه‌ری. به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕی نێوان PKK و توركیا خزمه‌تێكی باشی به AKP كردووه و به‌شێكی زۆری ده‌نگده‌ری توركی راستڕه‌و له‌و سۆنگه‌یه‌وه ده‌نگیان به AKPداوه، به‌ڵام پێده‌چێ ئه‌مجاره PKK نه‌بێته یه‌كێك له كه‌رسته‌كانی ده‌نگ كۆكردنه‌وه‌ی AKP و هێدی هێدی خه‌ڵكی كوردستانیش متمانه‌یان به درووشمه ریفۆرمییه‌كانی AKP نه‌مێنێت له‌باره‌ی كورده‌وه. چونكه ساڵێكه پرۆسه‌ی كرانه‌وه ده‌ستی پێكراوه، به‌ڵام ته‌نها هه‌ر قسه‌كردنه و هیچی دیكه‌ی تێدا نییه. زۆر براده‌ری نزیكی من له توركیا كه پێشتر ناكۆكیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی BDP و هاوڕابوون له‌گه‌ڵ AKP ئێستا بۆچۆنیان گۆڕاوه و پێیانوایه ئه‌و پارته راستگۆ نییه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه حیزبی CHP كه ئێستا كوردێكی دێرسمی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و خه‌ریكه هه‌ندێك گۆڕانكاری ریشه‌یی له سیاسه‌ته‌كانی خۆیدا به‌رامبه‌ر كورد و مه‌سه‌له‌ی موحافه‌زه‌كاری له توركیادا ئه‌نجام بدات، جه‌ماوه‌ری له هه‌ڵكشاندایه.
بۆیه چاوه‌ڕێده‌كرێ ئه‌م ئاگربه‌سته‌ی PKK به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كاریگه‌ری بخاته سه‌ر گۆڕینی ته‌رازووی هێز له ناوخۆی توركیادا و كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌شی به‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی داهاتووه‌وه هه‌بێت.
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی "رووداو"، ژماره 70، چاپی ئه‌وروپا، سێشه‌ممه 2010.11.9