داهاتووی نه‌وت له كوردستان*
خاڤیه‌ر بلاس
خاڤیه‌ر بلاس
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێكم له شاری هه‌ولێر، پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ربرد و سه‌ردانی چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتم كرد، چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌و بواره‌م بینی، ده‌زانم كه ئێستا كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوات و به‌رپرسانی ئه‌و هه‌رێمه گه‌شبینن كه ده‌توانن به‌م نزیكانه له هه‌ندێ ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپێك OPEC زیاتر نه‌وت به‌رهه‌مبێنن. ئه‌وكاته‌ی كه كوردستانیشم به‌جێهێشت هه‌واڵی ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل بڵاوبووه‌وه، كه یه‌كه‌م كۆمپانیای گه‌وره‌ی ئه‌و بواره‌یه بێته هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام داهاتووی نه‌وت له‌و هه‌رێمه به‌ڕێگه‌یه‌كی ئاساندا ناڕوات.
رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت
نه‌خشه‌ی پێنچ ساڵ له‌مه‌وبه‌ری نه‌وت و غاز له كوردستان، هیچی له‌سه‌ر نه‌بوو. ئه‌مڕۆ نه‌خشه‌كه پڕه له خاڵ وه‌ك ئاماژه بۆ ئه‌و كێڵگه نه‌وتیانه‌ی كه كۆمپانیاكان تێیاندا خه‌ریكی كاركردنن و له‌كۆی 10 كێڵگه‌ی نه‌وتی، هه‌شتیان نه‌وتیان تێدا دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پڕۆسه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وته‌كه هێنده ئاسان نییه، به‌هۆی سه‌ختی جیۆگرافیای ئه‌و هه‌رێمه.
به‌ڵێنه‌كان، به‌ڵام واقیعێكی سه‌خت
هه‌رێمی كوردستانی عێراق چاوه‌ڕێده‌كات هه‌تا ساڵی 2015 به‌رهه‌می رۆژانه‌ی بگاته یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت، ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می رۆژانه‌ی كوردستان ده‌كاته دووقاتی به‌رهه‌می رۆژانه‌ی ئیكوادۆر كه بچووكترین ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپێكه و ئێستاش به‌رهه‌می رۆژانه‌ی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 200 هه‌زار به‌رمیله.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیادكردنی به‌رهه‌می نه‌وت به‌نده به رێككه‌وتنی سیاسی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی له به‌غدا تاوه‌كو رێكبكه‌ون له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی یاسایه‌كی نه‌وت كه له‌ساڵی 2007ه‌وه دواده‌خرێ. هه‌ردوو حكومه‌ت رایانگه‌یاندووه كه په‌سه‌ندكردنی ئه‌و یاسایه له كۆتایی 2011 كۆتایی دێت، به‌ڵام چاودێرانی ئه‌و بواره ده‌ڵێن كه هه‌ردوو حكومه‌ت چه‌ند ساڵه ئه‌و به‌ڵێنه ده‌ده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌نجامێكی هه‌بێت.
هاتنی كۆمپانیای گه‌وره
پێنچ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ته‌نیا چه‌ند كۆمپانیایه‌كی بچووك هاتبوونه هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له كۆنفرانسێكی نه‌وت و غازی ئه‌م دواییه‌ی شاری هه‌ولێر، ناوی كۆمپانیاكان ده‌ریخست كه هه‌رێمی كوردستان لیستێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی كۆكردووه‌ته‌وه. DNOی نه‌رویجی كه یه‌كه‌م كۆمپانیای بیانی بوو هاته كوردستان. Genel Enerjiی توركی له‌گه‌ڵ Gulf Keystoneی به‌ریتانی هه‌موویان له‌و هه‌رێمه كارده‌كه‌ن. به‌ڵام ئێستا چه‌ند كۆمپانیایه‌كی گه‌وره روویان تێكردووه له‌وانه‌ش Hess و Marathonی ئه‌مریكی، Rapsolی ئیسپانی، OMVی نه‌مسایی و به‌م دواییه‌ش ئیكسۆن مۆبیلی ئه‌مریكی. به‌رپرسانی ئه‌و هه‌رێمه ئاشكراشیان كردووه كه ره‌نگه چه‌ند كۆمپانیاییه‌كی گه‌وره‌ی دیكه‌ش بێنه هه‌رێمی كوردستان.
هاتنی ئیكسۆن مۆبیل هێشتا ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام چاودێران پێیانوایه كه ره‌نگه هاتنی ئه‌و كۆمپانیایه به‌غدا ناچاربكات رازیبێ به داواكارییه‌كانی هه‌ولێر، به‌وه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی خۆی په‌ره‌پێبدات، به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه‌ش پێیانوایه كه هاتنی ئه‌و كۆمپانیایه ره‌نگه په‌سه‌ندكردنی یاسای نه‌وت و غاز بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر دوابخات.
هه‌لی نوێ له كوردستان
زۆربه‌ی ئه‌و كێڵگانه‌ی نه‌وتیان تێدا به‌رهه‌مده‌هێنرێت، له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه كڕدراون، له‌به‌رئه‌وه هه‌لی نوێ بۆ كۆمپانیا نوێیه‌كان دوو رێگه‌ی هه‌یه، یه‌كێكیان كڕینی پشك له‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌و كێڵگانه كارده‌كه‌ن یانیش ده‌بێ كۆمپانیای سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و كێڵگانه بكڕن.
توركیا، هاوڕێ نوێیه‌كه
پێنچ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نقه‌ره به‌رپرسه باڵاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به تیرۆریست ناوده‌برد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دیپلۆماتكارانی تورك وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی پڕ وزه ده‌ڕواننه هه‌رێمی كوردستان. توركیا ده‌یه‌وێ غازی سروشتی له كوردستان بكڕێت تاوه‌كو كاره‌بای خۆی پێ دابین بكات. هه‌روه‌ها هه‌ردوو وڵات خه‌ونی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه كوردستانی عێراق توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت غازی سرووشتی بۆ پڕۆژه‌ی نابووكۆ دابین بكات.
شاره گه‌شاوه‌كانی كوردستان
هه‌ولێر، پایته‌ختی سیاسی هه‌رێمی كوردستان گه‌شه‌كردنێكی ئابووری زۆری به‌خۆوه بینیوه. ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و شاره یه‌ك ملیۆن كه‌س ده‌بێ كه تاوه‌كو ئێستا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی باشی تێدا نییه، به‌ڵام چه‌ندین هۆتێلی ئاست به‌رزی تێدایه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاره‌یه‌كی باش ده‌چێته ئه‌و هه‌رێمه‌وه، كوردستان هێشتا خزمه‌تگوزارییه‌كانی هێنده پێشنه‌خستووه تاوه‌كو بتوانن سوود له‌و ئابوورییه زیندووه ببینن و زۆر كه‌لوپه‌ل و پێداویستی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات دێنن، له‌هه‌مانكاتیشدا نرخی كاڵاكان به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و نرخی خانوو و زه‌وی گه‌یشتووه‌ته ئاسمان.
*له رۆژنامه‌ی Financial Timesی به‌ریتانییه‌وه
--------------------------------
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی "رووداو"، ژماره 187، چاپی کوردستان، دووشه‌ممه 2011.11.21