حوسێن یه‌زدانپه‌نا، جێگری سه‌رۆكی پارتی ئازادی كوردستان:
خۆمان بۆ ئه‌گه‌ری گۆڕانكاری له ئێران ئاماده نه‌كردووه

پرسیار: پرسی تیرۆركردنی كاك سه‌عیدی برات و سكرتێری حیزبه‌كه‌تان ئێستاش ته‌مومژاوییه. كێ تیرۆری كرد؟ ئێران ویستی تیرۆری بكات، به‌ڵام كێ جێبه‌جێی كرد؟
یه‌زدانپه‌نا: كه له باشووری كوردستان راپه‌ڕین كرا و حكومه‌تی عێراق وه‌ده‌رنرا، یه‌كێك له ئاكامه‌كانی ئه‌و بارودۆخه لاوازبوونی پاراستنی سنووره‌كانی عێراق بوو له هاتنه‌ژووره‌وه‌و چالاكی ئێران. به‌ره‌ی كوردستانی كه تازه ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه گرتبوو، ئه‌و توانایه‌ی نه‌بوو له‌به‌رامبه‌ر ئێران بتوانێ كۆنترۆڵی سنووره‌كانی خۆی بكات. هه‌ر له‌و كاته‌شدا گرانی و بێكاری و برسێتییه‌كی زۆر هه‌بوو له‌باشووری كوردستان. له‌و بارودۆخه ناله‌باره‌ی ئه‌وده‌مدا خه‌ڵكانێك هه‌بوون كه ته‌سلیمی ئه‌و دۆخه ببوون و ژیانی خۆیان به‌وه دابین ده‌كرد كه هاوكاری كۆماری ئیسلامی بكه‌ن. ئێمه خه‌ڵكانێكی زۆرمان ده‌ناسی و ئێستاش ناوه‌كانیان له‌لای ئێمه هه‌یه كه كه‌وتنه ئه‌و داوه‌وه. ده‌توانم بڵێم یه‌كه‌مین كه‌سانێك كه كه‌وتنه به‌ر هێرشه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ تیرۆری تێكۆشه‌رانی كوردی رۆژهه‌ڵات له‌باشوور كاك سه‌عید یه‌زدانپه‌نا بوو، هۆكاره‌كه‌ش به‌بۆچوونی خۆمان روونبوو. یه‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی پارتی ئازادی كوردستان تازه دامه‌زرابوو، به‌ڵام هه‌موو نیشانه‌كان ده‌یسه‌لماند كه روو له‌گه‌شه‌یه. شه‌هید سه‌عید بۆخۆیشی كه‌سایه‌تییه‌كی دیاربوو. ئه‌وه دوایین تیرۆر نه‌بوو، به‌ڵكو نزیكه‌ی 300 كوردی رۆژهه‌ڵات له‌باشووری كوردستان به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر تیرۆر كراون. به‌ڵام كێ كاك سه‌عیدی تیرۆركرد، واته كێ جێبه‌جێیكرد؟ دیاره كۆمه‌ڵێك زانیاری لای ئێمه هه‌یه و به‌دواداچوونیشمان بۆ كردووه.
پرسیار: ده‌گوترێ كه‌سانێكی سه‌ر به یه‌كێتی ئه‌و كاره‌یان بۆ ئێران ئه‌نجامدا، راسته؟
یه‌زدانپه‌نا: نا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه نییه. ئێمه كۆمه‌ڵێك زانیاری دیكه‌مان هه‌یه كه هێشتا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه باسی بكه‌ین. باسكردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش خزمه‌ت به دۆزینه‌وه‌و به‌سزاگه‌یاندنی تاوانباران ناكات.
پرسیار: به‌ده‌ستی كورد جێبه‌جێكرا؟
یه‌زدانپه‌نا: زانیاری جۆراوجۆر هه‌بوو، خه‌ڵكانێكیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشه‌وه گیراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه كه دواتر به‌هۆی رووداوه سیاسییه‌كانه‌وه ئازادكران. ئه‌و هه‌لومه‌رج و بارودۆخه خۆش نه‌بوو بۆئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌نجامێك، به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا و به‌تایبه‌تی دوای له‌نێوچوونی رژێمی سه‌ددام و زیاتر نزیكبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له یه‌كدی و یه‌كخستنه‌وه‌ی ئیداره‌كانیان، چاوه‌ڕوانی ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه له‌بیرنه‌كرێ و بكه‌رانی بگیرێن و بناسێنرێن.
پرسیار: ده‌ڵێن ئێوه (عه‌لی قازی) تان بۆ ئه‌وه هێنا و كرده سه‌رۆكی حیزبه‌كه‌تان تاوه‌كو حیزبه‌كه‌تانی پێ به جه‌ماوه‌ر بكه‌ن. عه‌لی قازیش بۆ ئه‌وه هاته‌وه چونكه له‌نێو سیاسه‌تدا پێگه‌یه‌كی نه‌بوو، كاتی خۆیشی له‌لایه‌ن حیزبی دیموكراته‌وه گیراوه‌و له‌كتێبه‌كانی ئه‌واندا هێرشیكراوه‌ته سه‌ر، بۆیه ویستی له‌م رێگه‌یه‌وه پێگه‌یه‌ك په‌یدابكاته‌وه. سوودتان له‌یه‌كدی وه‌رگرتووه؟
یه‌زدانپه‌نا: من به پێوه‌ری سوود و قازانج ئه‌و بڕیاره‌م نه‌دا. من لایه‌كی سیاسی و لایه‌كی ئه‌خلاقیم له‌به‌رچاو بوو. پێوه‌ره ئه‌خلاقییه‌كه ئه‌وه‌بوو كه پێموایه هه‌موو كوردێك و هه‌موو هێزێكی سیاسی له‌كوردستان ده‌بێ ئه‌و فیداكارییه‌یان له‌به‌رچاوبێ كه قازی محه‌ممه‌د كردی و بیر له‌و كاره‌ساته بكه‌نه‌وه كه به‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه هات. قازی محه‌ممه‌د 7 كچ و ته‌نیا یه‌ك كوڕی هه‌بوو كه ئه‌ویش كاك عه‌لییه، ئه‌ركی هه‌موومانه رێز له‌و خانه‌واده‌یه بگرین و كه‌مێك له‌و برینه ساڕێژبكه‌ین كه كه‌وته سه‌ر دڵیان. ئه‌وه ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی من بوو كه زه‌مینه بۆ كوڕی پێشه‌وا خۆشبكه‌م تاوه‌كو بێته سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م حیزبه و به براگه‌وره‌ی خۆمانی دابنێین. لایه‌نه سیاسییه‌كه‌شی ئه‌وه‌بوو كه راسته كاك عه‌لی ئه‌ندامی هیچ حیزبێك نه‌بوو، به‌ڵام له جموجوڵ و چالاكی سیاسی‌دا به‌شداربوو. جگه له‌وه‌ش من به‌گرنگی ده‌زانم كه ئه‌و خه‌باته‌ی دوێنێ پێشه‌وا كردوویه‌تی ئه‌مڕۆ كوڕه‌كه‌شی هه‌مان ئاڵا هه‌ڵگرێ.
پرسیار: به‌ڵام عه‌لی قازی ره‌خنه‌ی زۆریشی له‌سه‌ره، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه داوای لێبووردنی له شا كرد‌و گوتی بابی من هه‌ڵه‌بوو، تۆ هیچ تێبینیت له‌سه‌ر رابردووی ئه‌و نییه؟
یه‌زدانپه‌نا: ئه‌و قسانه دوورن له‌ڕاستی. هه‌روه‌ها عه‌لی قازی هه‌رگیز ده‌ستی شای ماچ نه‌كردووه و ئه‌وه بوختانه. ئینجا داوای لێبووردنی له‌چی كردبێت؟
پرسیار: له‌وه‌ی كه بابی هه‌ڵه بوو...
یه‌زدانپه‌نا: من نازانم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و ده‌گوترێ ئه‌وه‌یه گوایه ده‌ستی شای ماچ كردووه، ئه‌وه راست نییه. دیدارێك هه‌بوو، شا بانگی كردووه. خۆی شا بانگی هه‌ندێك له‌بنه‌ماڵه‌ی خه‌باتگێڕانی كوردی كردبوو. كاك عه‌لی ئه‌وكات نه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووه و نه له‌شاخ پێشمه‌رگه بووه. به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نییه كه من هه‌موو بڕگه‌كانی ژیانی كاك عه‌لیم پێ دروست بێت، نا. من پێموایه كاك عه‌لی خۆی خه‌تاباره كه نه‌یتوانیوه رۆڵێكی گرنگتر بگێڕێ له‌خه‌باتی كورددا، به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێمه‌ش خه‌تابارین كه نه‌مانتوانی كوڕی تاقانه‌ی قازی محه‌ممه‌د له‌باوه‌ش بگرین. باس له‌و نه‌وه‌یه‌ی ئه‌وده‌م ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها نه‌وه‌ی دواتری به‌رپرسانی كورد، ئه‌وان نه‌یانتوانی وای له‌باوه‌ش بگرن كه په‌روه‌رده‌ی بكه‌ن بۆ درێژه‌دان به‌و رێگایه. هه‌موو مرۆڤێكیش كه‌موكوڕی هه‌یه له‌ژیانی تایبه‌تی و ژیانی سیاسی‌دا، به‌ڵام كاك عه‌لی شتێكی نه‌كردووه كه به‌تاوان بژمێردرێ.
پرسیار: ئامانجی سیاسی ئێوه چییه، فیدراڵی بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؟
یه‌زدانپه‌نا: ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین كه كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كه و مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی هه‌یه و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بێ. ئه‌و مافه‌ش لای ئێمه نه وه‌ك پره‌نسیپ به‌ڵكو ستراتیژمان ئه‌وه‌یه كه كورد ببێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام وا نابینین كه جگه له‌و ستراتیژه ئیدی هیچ جۆره سیاسه‌تێكی دیكه نه‌كه‌ین. پێمانوایه بۆ قۆناغێك له ژیانی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه فیدرالیزمێكی دیموكراتیك ده‌توانێ نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌ره‌و ئه‌و ستراتیژه ببات.
پرسیار: به‌ڵام فیدراڵی له رۆژهه‌ڵات بۆنموونه ده‌بێ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێران بكرێ. ئێوه كه داوای فیدراڵی ده‌كه‌ن رووخاندنی ئه‌و رژێمه‌ی ئێستاتان ئامانجه؟
یه‌زدانپه‌نا: رووخاندنی حكومه‌ته ناوه‌ندییه‌كان ئه‌ركی كورد نییه. بزووتنه‌وه‌ی كورد بزووتنه‌وه‌یه‌كی رزگاریخوازییه. له‌باشووری كوردستان حكومه‌تی ناوه‌ندی مابوو، هێشتا سه‌ددام حوسێن حوكمی ده‌كرد كه كورد جۆری په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌و له‌نێو ئه‌و وڵاته‌دا به‌فیدراڵی راگه‌یاند. له‌ئێستاوه ناتوانین بڵێین له‌ئێراندا كام رێگه ئێمه ده‌گه‌یێنێته ئه‌و قۆناغه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه چ به‌رووخاندنی ئه‌و رژێمه بێت له‌نێوخۆیه‌وه یاخود به‌هه‌وڵێكی نێوده‌وڵه‌تی، بتوانین سوود له‌و هه‌له وه‌ربگرین بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی كورد.
پرسیار: ئێوه بۆ ئێران پێشبینی چی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی له توونس و میسر روویدا له ئێران دووباره ده‌بێته‌وه؟
یه‌زدانپه‌نا: ئه‌و رژێمه‌ی له‌ئێران هه‌یه ریفۆرم هه‌ڵناگرێ. هه‌تا هاتووه خه‌سڵه‌تی تۆتالیتاری ئه‌و رژێمه زیاتر بووه تا ئه‌و شوێنه‌ی كه ئه‌و داپڵۆسینه‌ی له‌ده‌یه‌ی هه‌شتاكان دژ به‌خه‌ڵك ده‌یانكرد ئێستا گه‌یشتووه‌ته نێو خۆشیان و دژی نزیكه‌كانی خۆیشیان ده‌یكه‌ن. كه‌ڕووبی و موسه‌وی دوو كه‌سایه‌تی دیاری نێو سیسته‌می كۆماری ئیسلامی بوون، كه‌چی دوای هه‌ڵبژاردن خوشكه‌زای موسه‌وییان تیرۆركرد. ئێستا خۆیان له‌نێو زیندانی ماڵی خۆیاندا زیندانیكردووه. چاودێرییان ده‌كه‌ن و رێگه به‌چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان ده‌گرن. به‌ئه‌زموون ده‌ركه‌وتووه ئه‌و رژێمه ریفۆرم هه‌ڵناگرێ. محه‌ممه‌د خاته‌می ماوه‌ی 8 ساڵ له‌سه‌ر حوكم بوو، به‌ڵام نه‌یتوانی هیچ گۆڕانێكی ریشه‌یی بكات. نه‌یتوانی ده‌ست بۆ ده‌ستوور ببات، بۆیه هه‌ر به‌رۆیشتنی خاته‌می هه‌رچی كرانه‌وه‌یه‌ك كه رووی‌دابوو كۆتاییان هات. بۆیه چاوه‌ڕوان ناكرێ ره‌وشی ئێران به‌ره‌و كرانه‌وه بچێ به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ره‌و تووندبوونه‌وه‌ی زیاتر ده‌چێ. ئه‌نجامه‌كه چی ده‌بێت؟ لێدان له‌ده‌ره‌وه یان راپه‌ڕین له ناوه‌وه. ئێمه وه‌كو پارتی ئازادی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین كه كورد ده‌بێ خۆی بۆ هه‌ردوو ئه‌گه‌ره‌كه ئاماده‌بكات.
پرسیار: ئه‌و ئاماده‌ییه هه‌یه له‌لای حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان؟
یه‌زدانپه‌نا: نیمانه.
پرسیار: وه‌كو حیزبیش نیتانه؟
یه‌زدانپه‌نا: وه‌كو حیزب جیاوازه، ئێمه ناتوانین باری هه‌موو ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه له‌سه‌رشانی ئێمه بێت.
پرسیار: خۆتان كارتان بۆ كردووه و ئاماده‌ن بۆ ئه‌و راپه‌ڕینه مه‌زه‌نده‌كراوه؟
یه‌زدانپه‌نا: وه‌كو حیزب ده‌توانم بڵێم به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی، ناتوانم بڵێم ئاماده‌یی ته‌واو، به‌ڵام باری هه‌موو ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه به هیچ حیزبێك به‌ته‌نیا هه‌ڵناگیرێ. بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش خۆمان ئاماده‌كردبێ وه‌كو حیزب ناتوانین به‌ته‌نیا بچینه ژێر ئه‌و باره. به‌ڵام وه‌كو كۆی جوڵانه‌وه‌كه نه‌خێر ئه‌و ئاماده‌ییه تائێستا نییه. ئه‌ركی ئێمه وه‌كو كورد ئه‌وه‌یه بتوانین سوود له‌ده‌رفه‌ته‌كان وه‌رگرین، هه‌ر ده‌رفه‌تێك ره‌خسا، چ به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی بێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، چ به‌هۆی راپه‌ڕین. هه‌ردووكیشیان مومكینن. ره‌نگه ئه‌گه‌ری سێیه‌میش هه‌بێت، واته هاوكات له‌گه‌ڵ په‌لاماردانی ئێران راپه‌ڕینێكی نێوخۆییش ببێ.
پرسیار: ئه‌وه‌ی له توونس و میسر روویدا له ئێران دووباره ده‌بێته‌وه؟
یه‌زدانپه‌نا: من گه‌شبینم كه ئه‌و رۆژه ده‌بینین. چونكه بۆ گه‌لانی ئێران هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه نه‌ماوه.
پرسیار: ئێستا به‌رده‌وام گه‌نجی كورد له‌سێداره ده‌درێن و خه‌ڵك سه‌ركوت ده‌كرێ، كه‌چی له‌نێو حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتدا ده‌بینین تازه كتێب له‌دژی یه‌كدی ده‌نووسن، پێتوانییه ئه‌وه شتێكی زۆر خه‌مهێنه‌ره؟
یه‌زدانپه‌نا: پێموایه ره‌فتاری سیاسی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ئاستی ئه‌و به‌رپرسیارییه نییه كه له‌سه‌رشانمانه. له‌كاتێكدا ئه‌وه هه‌لومه‌رجی سیاسییه، حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤ ئاماده‌بكه‌ن و ته‌شكیلاتێك دروستبكه‌ن كه ئاماده‌یی رێبه‌رایه‌تی خه‌ڵكی وڵاتی هه‌بێ و جێی ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ر بگرێته‌وه كاتێك ده‌ڕووخێ، كه‌چی به‌داخه‌وه ده‌بینین شه‌ڕی راگه‌یاندن گه‌رم ده‌كه‌ن.
پرسیار: زۆربه‌ی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات ده‌ڵێن باوه‌ڕمان به خه‌باتی چه‌كداری نه‌ماوه، ئێوه‌ش باوه‌ڕتان پێی نه‌ماوه؟
یه‌زدانپه‌نا: ئێمه باوه‌ڕمان وایه كه هه‌لومه‌رجی ئێستا بۆ خه‌باتی چه‌كداری له‌بار نییه، به‌ڵام ئه‌وه به‌مانای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و شێوه‌یه له خه‌بات نییه. بۆ ئه‌و قۆناغه‌ی كه گۆڕانی سیاسی له وڵات رووده‌دات و بۆ قۆناغی دوای ئه‌ویش، كورد پێشمه‌رگه و هێزی چه‌كداری پێویسته.
پرسیار: حكومه‌تێكی مه‌نفا له ده‌ره‌وه راگه‌یێندراوه، ئێوه پشتیوانی له‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ن؟
یه‌زدانپه‌نا: نه‌خێر. ئێمه له‌هه‌نگاوێكدا كه كورد تێیدا به‌شدار نه‌بێ پشتیوانی لێناكه‌ین. كورد پێش هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه‌ی ئێران ده‌ستی داوه‌ته خه‌بات بۆ ئازادی و له‌هه‌مووشیان زیاتر قوربانیی داوه. بۆیه ئێمه قبووڵ ناكه‌ین له‌پشتی گه‌لی كورده‌وه هیچ ئه‌لته‌رناتیڤێك دروستبكرێ كه گونجاو نه‌بێ له‌گه‌ڵ پێگه‌ی كورد.
پرسیار: هه‌ژموونی ئێران له هه‌رێمی كوردستان چۆن ده‌بینی؟
یه‌زدانپه‌نا: رۆڵی ئێران لێره پاش كۆتایی شه‌ڕی نێوخۆی نێوان پارتی و یه‌كێتی، له رێككه‌وتننامه‌ی واشنتن به‌ملاوه ورده ورده لاوازكرا و ده‌ستی كورتكرایه‌وه. ئێران جاران به‌ئاشكرا خه‌ڵكی تیرۆر ده‌كرد لێره به‌ڵام ئێستا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی نه‌ماوه.
---------------------------------------------
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی "رووداو" چاپی ئه‌وروپا، ژماره 85، پێنجشه‌ممه 17/2/2011