هه‌ندێ بۆچوون له‌سه‌ر
بیره‌وه‌رییه‌کانی ئه‌میری قازی
حه‌سه‌ن ماوه‌ڕانی
بیره‌وه‌رییه‌کانی ئه‌میری قازی
حه‌سه‌ن ماوه‌ڕانی
له‌مێژ بوو هه‌وڵمده‌دا بیره‌وه‌رییه‌کانی کاک ئه‌میری قازی بخۆێنمه‌وه و بزانم ئه‌و باس و خواسه‌ی که له‌پاش ده‌رچوونی ئه‌و بیره‌وه‌رییانه په‌یدا بوون تا چ ڕاده‌یه‌ک ڕاستن. به‌داخه‌وه پاش خوێندنه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کانی کاک ئه‌میر یه‌که‌م شت که به مێشکم داهات ئه‌وه بوو که خوێنه‌ره‌کانی ئه‌م کتێبه نه‌ک هه‌ر به ناحه‌ق وه‌به‌ر ڕه‌خنه و وردبینیان نه‌داوه به‌ڵکو زوریشیان مایه بۆداناوه. کاک ئه‌میر که خۆی خاوه‌ن ڕابردوویه‌کی به ووته‌ی خۆی نیزیک به 67 ساڵه‌ی خه‌باته (وه‌ک له‌نووسینه‌که‌ی ڕا ده‌رده‌که‌وێ له 8 ساڵه‌ییه‌وه ئه‌ندامی ڕێکخراوی لاوان بووه، هه‌ر چه‌ند ئه‌وه زۆر سه‌یره) لانیکه‌م له‌نووسینی بیره‌وه‌ریی خۆیدا ده‌بوایه به بێلایه‌نی و له‌ڕوانگه‌یه‌کی زانستیانه‌وه هه‌وڵبدا ئاوڕ له‌ڕابردووی خۆی بداته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و ئێستاش خۆی به سکرتێری ڕێکخراوه‌یه‌ک ده‌زانێ که داوای سه‌ربه‌خۆیی بۆ وڵات ده‌کا.
به‌داخه‌وه به خوێندنه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کانی 450 ڵاپه‌ڕه‌یی کاک ئه‌میری قازی، ئه‌و بیره‌وه‌رییانه‌م وه‌ک ئه‌و نیو به‌یته گاڵته‌یه‌ی که به فارسی له‌سه‌ر شیعری فردوسیڕا کوتراوه هاته به‌رچاو:
من آنم که رستم بود پهلوان!
من ئه‌وه‌م که رۆسته‌م پاله‌وانه!
یه‌که‌م نوخته‌ی به‌رچاوی نووسراوه‌که‌ی کاک ئه‌میر ئه‌وه‌یه که له‌سه‌رتاسه‌ری بیره‌وه‌رییه‌کانی که به ووته‌ی خۆشی له‌باری مێژووی ڕوودانیانه‌وه تێکه‌ڵ پێکه‌ڵه، تاقه که‌سێک که هه‌میشه ڕای دروستی هه‌بووه، هه‌ر کاک ئه‌میر بووه. ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می میرمنداڵێشدا!
دووهه‌م نوخته‌ی به‌رچاو له بیره‌وه‌رییه‌کانی ئه‌وه‌یه که هه‌ر ئاغاوه‌ت و ئاغاوه‌تزاده‌کان شوڕشگێڕ و کوردخواز بوون و به‌س. گه‌رچی له‌ملاولا باسی چه‌ند کرمانج و وه‌رزێڕێکیش به چاکه ده‌کا. له‌کاتێکدا شاراوه نییه که ته‌نیا له‌سه‌رده‌می پاش ئیسلاحاتی ئه‌رزی له ئێرانێ‌دا که له‌لایه‌ن ڕاوێژکاره‌کانی ئه‌مریکاوه به‌سه‌ر زۆرینه‌ی دیکتاتۆره ده‌سته‌مۆکانی ئه‌واندا داسه‌پا(1960 هه‌تا 1965)، ئاغاوه‌تی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ڕوویانکرده شۆڕشی کورد.
سیهه‌م نوخته‌ی به‌رچاوی ئه‌و بیره‌وه‌رییانه ڕق و قینێکی تونده له بیر و ڕای چه‌پ. گه‌ر چی به‌هۆی کاک سه‌لاح و کاک محمه‌د و کاک عه‌بدولای مهتدی (به بڕوای من چون له بنه‌ماڵه‌ی ئێلخانیزاده‌ن، نه‌ک به هۆی باوکی خوالێخۆشبوویان حاجی ره‌حمان ئاغای نیشتمانپه‌روه‌ر و یان بیر و ڕایان) سوکه ڕێز و حورمه‌تێک بۆ کۆمه‌ڵه داده‌نێ.
ئه‌و نه‌فره‌ته هه‌تا ڕاده‌یه‌که که له‌کاتێکدا ده‌یان ساڵه دیکتاتوره هه‌ره خوینمژه‌کان به ناچار ملیان داوه به ئه‌و بنه‌مایه که زه‌وی هی ئه‌و که‌سه‌یه که ده‌یکێڵی و له وڵاته‌کانیان ڕێفورمی ئه‌رزیان کردووه، کاک ئه‌میر له چه‌ند شوێنا ده‌نووسێ "دروشمی پڕ و پوچی ئه‌رز هی ئه‌وکه‌سه‌یه ده‌یكێڵێ".
ئه‌گه‌ر کاک ئه‌میر له بنه‌ماڵه‌یه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ر و ڕوناکبیر نه‌با و خۆی به‌گزاده‌یه‌کی نه‌خۆێنده‌وار با، گومانده‌کرا له‌به‌ر کارتێکه‌ریی ده‌ورانپشت شتی وه‌ها ده‌نووسێ. به‌ڵام هه‌م ره‌وانشاد بابی (گه‌ر چی خۆشی ئاغاوه‌ت بووه) و هه‌م براکه‌ی به‌رێزکاک ئه‌حمه‌د به‌دوورن له‌م چه‌شنه بیرکردنه‌وه دواکه‌وتووانه‌یه.
به‌داخه‌وه بۆ کاک ئه‌میر نه‌فره‌ت له بیروڕای چه‌پ له‌ناو حیزبی دێمۆکرات‌دا ده‌گاته راده‌یه‌ک که ته‌نانه‌ت سه‌ناری مامدی له چاو مامه غه‌نی بلوریان که بیست و پێنج ساڵان له به‌ندیخانه‌ی ڕژیمدا بۆ داکۆکی له حیزبی دێمۆکرات و مافی نه‌ته‌وه‌ی کورد به سه‌رفرازی ڕاوه‌ستا، ده‌بێته شۆڕشگێڕ و مامه‌ش "یاوه‌سه‌را". ئه‌و نه‌فره‌ته ده‌گاته ڕاده‌یه‌ک که دۆستی خۆی، حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی که هه‌تا زیندوو بوو قه‌ت نه‌بیسرا و نه‌دیترا له دانیشتن له‌گه‌ل یه‌ک کاک ئه‌میر بکارێ ڕه‌خنه‌یه‌کی مه‌نتیقیی لێبگرێ، ئه‌ویش پاش کۆچی دووایی، ده‌داته به‌ر هێرشێکی زۆر ناجوامێرانه‌ی قه‌ڵه‌می. جیا له‌مانه‌ش سه‌ره‌ڕای هه‌ندێک پاڕاستنی شه‌هید قاسملو (پێموایه له‌به‌ر ئاغاوه‌تزاده بوونی!) ئه‌ویش و بیری سوسیالیزمی دێمۆکراتیکه‌که‌ی ده‌داته به‌ر هێرشێکی به ورده کارییه‌وه و له‌بیری نامێنی که له‌پێشدا نووسیبووی که له کۆنگره‌ێ سێهه‌مدا هێنانه‌وه‌ی ئه‌و دێمۆکراتیکه له پاش سۆسیالیزمه‌که شاکاری خۆی بووه، له‌کاتێکدا هه‌موو که‌س ده‌زانێ که دکتۆر قاسمڵو ئارشتێکتی سه‌ره‌کیی به‌رنامه‌ی کۆنگره‌ی سێهه‌م بووه نه‌ک کاک ئه‌میر و سۆسیالیزمی دێمۆکراتیک بیری خودی دکتور قاسملو بوو نه‌ک کاک ئه‌میر.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ریه‌ک هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌ی له دکتۆر قاسملو له‌چاو نرخدانانی بۆ سه‌لاحی مهتدی و مام جه‌ڵال و هه‌ندی سکرتێری حیزبه‌کانی کوردی و فه‌له‌ستینی ئه‌وه‌نده که‌مبایخه که له ئه‌نجامی خویندنه‌وه‌یدا، خوێنه‌ر ئه‌و که‌سایه‌تێیه‌ی به مرۆڤێکی بێسه‌ره‌وبه‌ره و تێکده‌ر دێته‌به‌ر چاوی. له‌کاتێکدا سه‌ره‌ڕای هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌کی که له دکتور قاسملو هه‌بووه، که‌سایه‌تێکی زۆر به‌نرخ بووه له حیزبی دێمۆکرات‌دا و، له ئاست بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کوردیش‌دا که‌سایه‌تیه‌کی که‌م وێنه‌یه. ڕه‌خنه پێویسته به‌ڵام رێزگرتن له تێکۆشان و خه‌بات و که‌رامه‌تی هاوڕێیان ، ئه‌ویش که‌سانێک وه‌ک دکتۆر قاسملو و مامه غه‌نی و شه‌هید سوله‌یمانی موعینی و دکتۆر شه‌ره‌فکه‌ندی و که‌ریمی حیسامی و حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی که ته‌مه‌ن و ژیانی خۆیان به‌پێی بۆچوونی خۆیان فیدای نه‌ته‌وه‌که‌یان کردووه فه‌رزه. به‌داخه‌وه له‌کورده‌واریدا به‌هۆی که‌مبوونی ئاوه‌زی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌و بایخه نادری به‌و که‌سایه‌تیانه که ئه‌گه‌ر له ئۆروپا له‌دایک ببان ، کۆڵان و مه‌یدان و شاریان به‌ناو ده‌کردن.
خاڵی چواره‌م که له‌و بیره‌وه‌رییانه‌دا زۆر به‌رچاوه ئه‌وه‌یه هه‌رکه‌س کوژراوه له خه‌تا بێبه‌ریه و ڕه‌خنه‌شی لێده‌گیرێ به‌ڵام نه‌ک زۆر توند، ئه‌وه‌ی زیندووشه مه‌بادا ناوی به خراپه بێ و وه‌ڵامبداته‌وه به خێشکه‌یی به‌لایدا بخوشێین و ئه‌وه‌ش که مردووه و شه‌هید نه‌بووه با وه‌به‌ر پڵلار درێ.
خالی پێنجه‌م پێهه‌ڵگوتنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ره به بارزانیی نه‌مر و نیشاندانی ئه‌وه که کاک ئه‌میر تاقه که‌سی جێگه‌ی بڕوا متمانه‌ی ئه‌و بووه که ته‌نانه‌ت له ئه‌حمه‌د تۆفیق و هه‌ژاریش له‌و نزیکتر بووه! له‌وه‌دا که مه‌لا مسته‌فا بارزانی خه‌باتکارێکی که‌موێنه بووه له بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورددا، چ گومانیک نییه. له‌وه‌شدا که بارزانی له پتر له شه‌ستساڵ خه‌باتی خۆیدا هه‌ڵه و هه‌ڵه‌کاریشی هه‌بووه هیچ شکێک نییه و ئێستا که ساله‌ها به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌دا تێپه‌ڕیون ، هه‌ڵه‌کانیش به هاسانی ده‌دیترێن. ئه‌وه‌ش له ڕێز و حورمه‌تی بارزانی که‌م ناکاته‌وه. به‌بڕوای من گه‌ر مرۆڤ به ڕوڕاستی نه‌ک ماستاو کردنه‌وه په‌نجه بۆ ئه‌و هه‌ڵه‌یانه ڕاکێشی پتر خزمه‌تی ئامانجه‌کانی بارزانی و که‌سایه‌تیه‌که‌ی ده‌کا. ده‌ڵێن قینت له هه‌ر که‌سایه‌تێک بوو، په‌یکه‌ره‌ی زوری لێ‌ساز که و له‌به‌رچاوی خه‌ڵک بیکه به خودا، ئینجا ده‌کاری تێکی بشکێنی!
کاک ئه‌میر که پێی وایه له‌سه‌ره‌تاوه به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ره دروستکاری حیزبی دێمۆکرات بووه، به هیچ جۆرێک له‌و 67 ساله خه‌باته‌دا ناوی عه‌زیزی یۆسفیی نه‌بیستووه! (گه‌رچی له پاشکۆی کتێبه‌که‌یدا، له بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌ید ڕه‌سولی بابی گه‌وره، دیهقان،دا چه‌ندین جاران ناوی کاک عه‌زیز هاتووه.) دیاره کاک عه‌زیز که له بووژاندنه‌وه‌ی حیزب‌دا ده‌وری سه‌ره‌کیی هه‌بوو و له ماوه‌ی1329ی هه‌تاوی هه‌تا 1936 که گیرا به‌رپرسی کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و حیزبه بووه، نه ئاغا بوو نه ئاغازاده. ماوه‌ی له‌سه‌ریه‌ک 25 ساڵانه‌ی زیندانه‌که‌شی که سێ ساڵی ڕه‌به‌قی له ژێر حوکمی ئیعدامدا گوزه‌راند و ڕیسواکردنی ڕژێمی شا له زیندانێڕا که له بڵاوکراوه‌کانی ئۆروپاییدا ده‌نگۆیه‌کی به‌رزی له دژی ڕژیمی شا ساز کرد به گوێی کاک ئه‌میر نه‌گه‌یشتبوو که له ئۆروپا خه‌ریکی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێمۆکرات بوو!! کاک ئه‌میر نه‌شی بیستووه که مردنی کاک عه‌زیز له ئه‌نجامی ژیانی ناله‌باری گرتووخانه‌کاندا، بوو به هۆی یه‌که‌م خۆپێشاندانی گه‌لیی کوردستان! نه‌واره‌که‌شی که به هۆی شه‌هید کاک سادقی شه‌ره‌فکه‌ندی بۆ ئۆروپا به‌ڕیکرابوو نه‌دیوه!
کاک ئه‌میر که خۆشی دان به‌وه‌داده‌نێ که پارتی له‌وسه‌رده‌میدا چی به‌سه‌ر کوردی ڕۆژهه‌ڵات هێناوه، به هیچ جۆر دان به کۆمیته‌ی شۆڕشگێڕی حیزبی دێمۆکرات داناهێنی و به نێوی بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداریی 46 و 47 به په‌نای دا ده‌روات (هه‌مدیسان له پاشکۆدا له نوسراوه‌ی سه‌ید ڕه‌سول دا به ڕاشکاوی باسی کراوه). شه‌هیده‌کان هه‌و بوون و زیندوو ماوه‌کانی بزوتنه‌وه‌که‌ش لاڕێ! ئه‌و وه‌بیری نایه که سلیمانی معینی (که گۆیا زۆر ده‌گه‌ڵ کاک ئه‌میر دۆست بووه) حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی، مه‌لا ئاواره، سمایلی شه‌ریفزاده هه‌موو هه‌ر ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌و کۆمیته‌یه بوون. هه‌روه‌ها ناشزانێ که" تێکۆشه‌ر" که ئێستاش ئۆرگانی تیۆریکی دێمۆکراته‌کانه و شانازی پێوه ده‌که‌ن، له لایه‌ن ئه‌و کۆمیته‌وه بڵاوده‌کراوه و ئورگانی تیۆریکی ئه‌و کۆمیته‌یه بوو. گه‌ر چی بیره‌وه‌رییه‌کانی کاک که‌ریمی حیسامیشی خوێندۆته‌وه و به سه‌دان جار له‌گه‌ڵ مه‌لا ڕه‌سول و حه‌سه‌نی ڕه‌ستگار و باقی به‌شداره‌کانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه دانیشتووه و خۆشی پاش زه‌ختی پارتی په‌نای بردبوو بۆ ئه‌وان، هه‌ر به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی پیلانی چه‌په و ته‌نانه‌ت دۆسته شیوعیه‌کانی حیزبی دێمۆکراتیش ده‌خاته به‌ر بوختانی دارده‌ست بوونی حیزبی تووده. له کاتێکدا هه‌موو که‌س جیاوازی نیوان هه‌ڵوێسته‌کانی حێزبی شیوعی عێراق و حیزبی توده به‌تایبه‌ت له‌و کاتانه‌دا که به‌ڕێز کاک عه‌زیز محه‌مه‌د سکرتێری ئه‌و حیزبه بووه ده‌زانێ و هه‌موو دێمۆکراته‌کانی ئه‌و سه‌رده‌می به‌دڵ سپاسی خزمه‌ته‌کانی شیوعیه‌کانیان له باشوری کوردستان و له‌سه‌رده‌می پڕ نه‌کبه‌تی ئه‌و‌سادا کردووه. بۆ دژایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ چه‌پ ئه‌وان ده‌کاته دارده‌ستی حیزبی توده که تێکۆشاون له‌دژی شوڕشی کوردستان له‌باشور، فیتنه‌یه‌ک له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ڵایسێنن. سه‌یر ئه‌وه‌یه که کاک ئه‌میر له بیری ده‌چێته‌وه که له‌و سه‌ده‌مدا نا‌کۆکی نه‌که‌وتبووه نێوان حیزبی شیوعی و بارزانی و شه‌ڕی هه‌ندرینیش که بۆته ئه‌فسانه‌یه‌کی کورد به‌رهه‌می چالاکی پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌وان بووه.
بۆ درێژه‌دان به تیوریی نفوزی توده و به قسه‌ی خۆی پێڵانگێڕان ده‌نووسێ که له‌پڕ کاک که‌ریمی حیسامی سه‌روگوێلاکی له به‌غدا په‌یدا بوو. له‌کاتێکدا نامه‌کانی شه‌هید سوله‌یمانی معینی و کاک حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی بۆ کاک که‌ریم و داوای ئه‌وان وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمیته‌ی شۆڕشگێر له حیزبی تووده‌ی ئێران که بوو به هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی دکتور قاسملو و کاک که‌ریم، ڕاستێه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره. کاک ئه‌میریش له‌م سه‌ر و گوێلاک له پڕ په‌یدا بوونه زۆر چاک ئاگادار بووه.
به هه‌ر جۆر کاک که‌ریم و کاک حه‌مه‌ده‌مین ئاغاوه‌تزاده نه‌بوون و ناماقووڵ! هه‌ر بۆیه‌ش له ڕوانگه‌ی کاک ئه‌میره‌وه ده‌کرێ به دڵی خۆی باسیان بکا، به‌ڵام دکتۆر قاسملو که براده‌ری کاک حه‌مه‌ده‌مین و کاک که‌ریم بوو و له ئه‌سلدا له‌سه‌رده‌می ده‌سته‌لاتی ئه‌حمه‌د تۆفیقیدا له‌سه‌ر ئه‌وی "که‌شفی" شه‌ڕی به قه‌ولی کاک ئه‌میر "توده‌کرات"ه‌کان ده‌سپێکرا، ده‌بێ شتێکی بۆ تێدا بێڵێته‌وه، ئه‌ویش نه‌ک له‌به‌ر که‌سایه‌تیی خودی قاسملو و لێهاتووییی سیاسی دکتۆر که به‌ڕاستی له سه‌رتاسه‌ری حیزبی دێمۆکرات‌دا به‌رچاو بووه، به‌لکو له‌به‌ر ئاغاوه‌تزاده بوونی!!
که باسی تێکۆشانی له تاران ده‌کا به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک ده‌ڵی کاک حه‌مه‌ده‌مین هاوڕیی نه‌کردین. چه‌ند که‌سیش ده‌کا به کۆمیته‌ی ناوه‌وه که ناوی کاک سه‌لاحی موهته‌دیشی تێدایه، هه‌تا ئێستا که‌س گوێبیسی ئه‌و که‌سانه وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌وه‌ی حیزبی دێمۆکرات نه‌بووه. لانی که‌م ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌و سه‌رده‌م چالاکی سیاسیان هه‌بووه ده‌زانن که کاک ئه‌میر له زانکۆی تاران و له نیو خوێندکاره کورده‌کان نه ده‌وری سه‌ره‌کی هه‌بووه و نه توانایی و لێکدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆ که بتوانی له‌و پله‌یه‌ی حێزبی دابێ، به‌لام به پێچه‌وانه‌وه کاک حه‌مه‌ده‌مین هه‌م تواناییه‌که‌ی هه‌بووه و هه‌م له 1331ه‌وه ئه‌ندامی ڕێکخراوی لاوانی دێمۆکرات و پاشان حیزب بووه. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌ندامی حیزبی دێمۆکرات بوون، واته 1342 و 1343، و که‌وتنه به‌ر ڕاوه‌دوونانی ڕژیمی شا، وه‌ک کاک حه‌مه‌ده‌مین ، به قه‌ولی کاک ئه‌میر توده‌کرات بوون.
کاک حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی یه‌کیک له کادیره به‌رپرسه‌کانی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکرات له تاران بوو و بڕیار وابوو له‌گه‌ل کاک حه‌سه‌نی باباتاهیری به‌یه‌که‌وه ده‌رچن. کاتێک کاک حه‌مه‌ده‌مین ده‌چێ له‌دووی کاک حه‌سه‌ن، دایکی ده‌ڵێ که هه‌ڵاتووه. به‌لام کاک حه‌مه‌ده‌مین به دیتنی که‌وشه‌کانی له ژێرپه‌رده‌دا ده‌زانێ که نایهه‌وی ژیان له خۆی تێکدا ته‌نیا ده‌لێ ئه‌گه‌ر هاته‌وه پێێ بڵین که من رۆیشتم. دیتیشمان که پاش ماوه‌یه‌کی حه‌سه‌نی بابا تاهیری که زاوای شه‌هید سوله‌یمانی موعینی و یه‌کێ له به‌رپرسانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بوو له سه‌ر کورسی فه‌رمانداری مه‌هاباد دانیشت و به چاکه‌تی فراکه‌وه ده‌ستی شای ماچ کرد. به‌ڵام کاک ئه‌میر له بیره‌وه‌رییه‌کانی ناپه‌رژێته سه‌ر ئه‌وه که باسی حه‌سه‌نی باباتاهیری بکا که له‌بنه‌ماڵه‌کانی مه‌هاباد بوو و پاشان فه‌رمانداریش! ده‌بێ شتێکی تێدا بهێڵێته‌وه. مه‌به‌ستی ئه‌و پتر لێدان له توده‌کرات(چه‌پ ) ه‌کانی ناو دێمۆکراته نه‌ک ڕاستڕه‌وه‌کان!
خه‌تکێشانی توده‌کرات و دیمۆکرات له باشوری کوردستان بۆ ده‌رکردنی دکتورقاسملو له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د تۆفیقه‌وه که خوێ له ماوه‌ی کاری ناوه‌وه‌یدا ببوو به کاسترۆی کوردستان و سازمانی لاوانی حیزبی به‌ڕێوه‌ده‌برد و ئه‌ندامی ڕاوێژکاری ئه‌و کۆمیته‌یه بوو که کاک عه‌زیزی یۆسفی به‌رپرسی بوو، ده‌سپێکرا.
به هه‌ر جۆر کاک ئه‌میریش به گوێره‌ی ئه‌وانه‌ی تر هیچی بۆ په‌ڕاندنه‌وه‌ی خۆی نییه و خه‌ریکی دۆزینه‌وه‌ی نفوزی تووده‌ییه‌کانه! و به بیانووی پاڕاستنی پره‌نسیپی حیزبی ئه‌وان به خه‌تاکاره‌کانی سه‌ره‌کی تیکشکانه‌کانی حیزب ده‌نوێنی. له کاتێکدا هه‌م ئه‌وانه‌ی له دێمۆکراتڕا چوونه ناو تووده و هه‌م ئه‌وانه‌ی که دانیشتن و گۆشگیریان هه‌ڵبژارد به هۆی هه‌ر ئه‌و چه‌شنه بێ پره‌نسیپیه ڕێکخراوه‌ییانه ڕۆیشتن که کاک ئه‌میری هه‌میشه به پره‌نسیپ و دیسیپلینی حیزبی له جێگایه‌ک له ده‌ستی ده‌رده‌چێ و ده‌نووسێ له نانخواردنی پاش نیوه‌ڕۆی مالی مه‌می خاندا له ڕه‌وتی کۆنگره‌ی چوار چۆن شانۆیه‌کیان بۆ ده‌نگداتاشین ساز کردوه. بۆ وه‌بیر هێنانه‌وه‌ش بڵێم که به‌ر له هاتنه‌وه‌ی کاک ئه‌میر و به‌شێک له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بۆ ناوه‌وه، ئه‌وه هه‌ر کاک ئه‌میر گوته‌نی "توده‌کرات"ه‌کان بوون که له تاران و مه‌هاباد و بانه و سه‌رده‌شت و بۆکان و سه‌قز و خانێ به نێوی لایه‌نگری حیزبی دێمۆکرات خه‌باتیان ده‌کرد و پتر له هه‌شتا خۆپێشاندانیان هه‌تا ڕوخانی ڕژیم ئۆرگانیزه کرد و پاش شوڕش و کۆنگره‌ی چوار، دێمۆکراته یه‌کشه‌وه‌کان به پێی دیسیپلینی حێزبی کاک ئه‌میر، واته له میوانی نه‌هار و شاماندا، له جێگای ئه‌وان داچێندران. ته‌نانه‌ت که‌سانێک که کاک ئه‌میریش له نزیکه‌وه ده‌یانناسێ هه‌ڵکێشرانه پله‌ی ڕاوێژکاریی و ئه‌ندامه‌تیی کۆمیتیه‌ی ناوه‌ندی که به ڕاشکاوی دانیان به هاوکاریی ساواکی شا داهێنابوو. چون خودی ئه‌و که‌سانه شه‌هامه‌تیان هه‌بوو و به زار به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی حیزبیان گوتبوو که چن، من ناویان نابه‌م. به‌س ئه‌وه‌نده ئاماژه‌ده‌که‌م که یه‌کیان هه‌مدیسان پاش ده‌سترۆیشتنی کۆماری ئیسلامی په‌تی جاشایه‌تیی له ملی خسته‌وه و هه‌ر ئێستاش به هه‌موو تواناوه له‌خزمه‌ت کۆماری ئیسلامی دایه! کاک ئه‌میریش زۆر باشی ده‌ناسێ! به‌ڵام ئاغاوه‌تزاده‌یه و ناکرێ عه‌یبی لێبگرێ، وه‌ک مه‌نگور ده‌ڵێن: هی ده‌خۆنه!
له ئاست ئه‌و تاوانانه‌ی که له کۆنه‌دۆستی خۆی کاک حه‌مه‌ده‌مینی سیراجیی ده‌دا، که هه‌تا ئه‌و جێگایه‌ی که من شاهیدی بووم به‌لای کاک حه‌مه‌ده‌مینه‌وه کاک ئه‌میر مرته‌قی له‌و باره‌وه لێنه‌هاتووه، جه‌نابیان ته‌نیا که‌سی ئه‌و ناوه نییه که زیندوو ماوه‌ته‌وه. هه‌ر ئێستا کاک جه‌لیل گادانی ، حه‌سه‌نی ڕه‌ستگار، مه‌لا حه‌سه‌نی شیوه‌سه‌ڵی، مه‌لا محه‌مه‌دی خزری، مه‌لا ڕه‌سوڵی پێشنماز و گه‌لێکی دیکه‌ش زیندوون و ده‌توانن شاهیدی بده‌ن که له نیوان ئه‌و و کاک حه‌مه‌ده‌میندا کامیان له‌سه‌ر پره‌نسیپی حیزبی سوور بوون و کامیان روڕاست بیر و ڕای خۆیان ده‌ربڕیوه و کامیان خه‌ریکی فیتنه بوون.
ئه‌وه‌نده‌ی من خۆم له حیزبی دێمۆکرات‌دا له‌گه‌ڵ کاک حه‌مه‌ده‌مین بووم و تاقه‌جارێک نه‌بووه که به‌ر له کۆبوونه‌وه به‌من بڵێ که وا بێژه و یان وا بکه. گه‌رچی خوشکه‌زای بووم و جێگای له‌سه‌تاسه‌تی متمانه‌ی. ته‌نیا بۆ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌م له حیزب کوتی مه‌یدانێ چۆل مه‌که. گوتم من ده‌مه‌وێ حیزبایه‌تی بکه‌م و ناتوانم له‌گه‌ل ئه‌و چه‌شنه هه‌لسوکه‌وتانه خۆ رێکبخه‌م که ده‌یانبینم ، کاک ئه‌میریش خۆی له ده‌فته‌ری سیاسی بوو و ئاگای له ده‌مه‌قاڵه‌که هه‌یه. من له کاتی هاتنه‌ده‌ردا له مالی کۆنی خوداپه‌ره‌ست له ژوری ده‌فته‌رری سیاسی له به‌ر چاوی مامه غه‌نی و قاسملو و کاک ئه‌میر و کاک حه‌مه‌ده‌مین که ده‌فته‌ری سیاسی حیزبیان پێکدێنا، به نووسراوه ئیستیعفامدا!
به هۆی هیستریی دژی چه‌پ، له‌باسی نفوزی حیزبی توده‌دا ده‌یگه‌ێنێته ڕاده‌یه‌ک که وه‌ک بڵێی ئه‌و هه‌موو ئه‌ندامه‌ی حیزبی دێمۆکرات که لایه‌نگری ڕوانگه‌ی چه‌پ بوون هه‌موو هه‌ر قورمیشکرا بوون و به په‌ت هه‌ڵده‌سوڕان. ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕاست بایه زۆربه‌ی ئه‌و کوردانه‌ی که له دێمۆکرات ڕا چوونه ناو حیزبی توده که ژماره‌یان له‌سه‌رانسه‌ری کوردستان له چه‌ند سه‌ت که‌س تێپه‌ڕی، هه‌روه‌ها پێڕه‌وه‌کانی کۆنگره‌ی چواره‌م که سه‌دان که‌س بوون و له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ش مامه غه‌نی و کاک حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی، پاش دوو سێ ساڵان به کۆڵێک ڕه‌خنه‌ی زانستیانه له‌سه‌ر ستراتێژی و قه‌واره‌ی ڕێکخراوه‌یی و مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له‌و حیزبه جیا نه‌ده‌بوونه‌وه.
له‌ڕوانگه کاک ئه‌میره‌وه له حیزبی دێمۆکرات‌دا چه‌واشه‌کاری و بێپره‌نسیپی له‌ئاست خۆی و براده‌رانی ناپه‌سه‌ند بووه به‌لام له ئاست ئه‌ندامه‌کانی چه‌په‌وه خۆشی هاوڕی و هاوده‌می ئه‌و بێ پره‌نسیپایه‌تیه بووه. واته مافی ئه‌ندام دابه‌شده‌کا به دوو ده‌سته. چه‌پ که نابێ مافی هه‌بێ و ڕاست که ده‌بێ که‌رامه‌ته‌که‌ی بپارێزرێ!
کاک ئه‌میر که به‌قه‌ولی خۆی هه‌مه‌کاره‌ی حیزب بووه له‌سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تی شه‌هید ئه‌حمه‌د تۆفیقدا و ته‌نانه‌ت وه‌ک ئه‌و نووسیوێتی ئه‌حمه‌د تۆفیقیش مریدی بووه و زۆر بایخی داوه به بیر و ڕاکانی، ئاگای له تیرۆر و به‌سه‌رهاتی سه‌دیقی ئه‌نجیری نییه!!! تێده‌کۆشیش که‌سایه‌تی ئه‌و خه‌باتکاره به‌ڕێزه تا ده‌توانێ بشکێنێ.
شه‌هید سه‌دیقی ئه‌نجیری هه‌م له‌سه‌رده‌می کۆمار‌دا و هه‌م به نووسینه‌کانی ئه‌ده‌بیی خۆی ناوی له مێژوودا ده‌مێنێ. به‌ڵام حه‌ز ده‌که‌م له ڕوانگه‌ی کاک عه‌زیزی یۆسفیه‌وه که‌مێک باسی شه‌هید ئه‌نجیری بکه‌م کاک عه‌زیز ده‌یگوت:
کاک سه‌دیق مامۆستای سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه کۆمه‌ڵه گه‌نجێک بوو که به‌شی هه‌ره زۆرمان له بنه‌ماڵه ده‌سترۆیشتووه‌کانی مه‌هاباد نه‌بووین. هه‌ر له‌سه‌ره‌تای رووخانی رژیمی ره‌زاشاوه کۆی ده‌کردینه‌وه و ئه‌لف و بێێ تیئۆریه‌کانی سیاسیی فێر ده‌کردین. له ساڵه‌کانی پاش کودیتای 28ی گه‌لاوێژیشدا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یکه کاک سه‌دیق له‌گه‌ڵ حیزبی توده بوو و به‌رپرسی ناحیه 5ی ته‌شکیلاتێ تاران بوو، هه‌میشه ڕاوێژ و پرسمان پێده‌کرد.
کاک ئه‌میر ئاگای له تیڕۆری ئه‌سعه‌دی خودایاری ئه‌ندامی هه‌ره ئازا و به‌جه‌رگی حیزبیش له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د تۆفیقه‌وه نییه!! باشتره که بڵێم نایه‌وێ ناوی به‌رێ. هه‌ڵبه‌ت ئه‌سعه‌دی خودایاری هاوڕێی کاک عه‌زیزی یۆسفی هه‌ر به تاوانی جاسوسی که له شه‌هید دکتۆر قاسملوش درابوو، به ده‌ستی جه‌ماعه‌تی ئه‌حمه‌د تۆفیق تیرۆرکرا. واته گه‌ر دکتۆر به یارمه‌تی حیزبی شیوعی ده‌رباز نه‌ببا له‌سه‌تاسه‌ت به ده‌ردی شه‌هید ئه‌سعه‌د و شه‌هید سه‌دیقی ئه‌نجیری ده‌چوو.
سه‌یریش ئه‌وه‌یه که له‌سه‌ر بڕیاری چوونی کاک ئه‌میر بۆ ئوروپا و گه‌رانه‌وه‌ی به ئێرانێ‌دا هه‌ڵلایه‌کی گه‌وره له نێوان ئه‌و و "براده‌ره‌کانی خۆی"، نه‌ک کاک حه‌مه‌ده‌مین و چه‌په‌کان، ساز بوو که به گوێ منی وه‌چه‌ی دووایش گه‌یشتۆته‌وه به‌لام کاک ئه‌میر به خێشکه‌یی به‌لایداده‌ڕوا باسی نا‌کۆکی نێوان خۆی و ئه‌حمه‌د تۆفیق له‌مباره‌یه‌وه ناکات.
چون گه‌لێک که‌س تێده‌کۆشن عه‌یبی خۆیان به هه‌ڵا له‌سه‌ر که‌سیتر داپۆشن و زۆر له‌سه‌ر نفوزی حیزبی توده و توده‌کراتی ده‌ڕۆن هه‌رچه‌نده ئیتر ئه‌وه باوی نه‌ماوه ، هه‌روه‌ها چونکه کاک ئه‌میر سه‌ره‌ڕای دۆستایه‌تیه ناڕستگۆیانه‌که‌ی ده‌گه‌ل کاک حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی به‌م شێوه‌یه تێده‌کۆشی ڕقی کۆنه ئاغایانه‌ی خۆی ئه‌ویش له ئۆروپای سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مدا دابمرکێنی که خوێنه‌ر وه‌بیر کورته چیروکی "چه‌کمه‌ڕه‌قی" مامۆستای شه‌هید حه‌سه‌نی قزلجی ده‌خاته‌وه، بۆ چه‌ند خاڵ په‌نجه ڕاده‌کێشم که هه‌رچه‌ند ده‌بنه چه‌ندپاته‌کاری به لام وه‌بیر خستنه‌وه‌یه‌کی کاک ئه‌میری چه‌کمه ره‌قه و زانیاری دانێکه به خوینه‌رانی وه‌چه‌ی ئێستا که به دوور بوون له‌و ڕووداوانه و ئاگایان لییان نییه.
1- له سه‌ره‌تای پێکهاتنی حیزبی دێمۆکراته‌وه دۆستایه‌تی له‌به‌ینی ئه‌و دوو حیزبه‌دا (توده و دێمۆکرات) پێکهات و ته‌نانه‌ت پێشه‌وا تێکه‌ڵاوی حیزبی دێمۆکراتی له به‌ره‌ی ئێران‌دا به به‌شداری حیزبی توده و حیزبی ئێران ڕاگه‌یاند. 1325
2- کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکرات له ساڵی 1329ی هه‌تاوی ڕا هه‌تا 1334 ده‌بێته هاوپه‌یمانی ستراتێژیکی حیزبی توده و ته‌نانه‌ت تێکه‌ڵاوی ڕێکخراوه‌یی له ده‌روه‌ی کوردستان.
3- له 1334 پێوه‌ندی ناوه‌وه ده‌پسێنن به‌ڵام حیزبی توده هه‌ر وه‌ک دۆستی ستڕاتێژیک ده‌ناسن.
4- له ساڵه‌کانی پاش زه‌ربه ، واتا پاش 1338ێ هه‌تاوی هه‌م له‌زیندان و هه‌م له‌ده‌روه نا‌کۆکی و دوو به‌ره‌کی پێکدێ که له ده‌ره‌وه پتر له‌سه‌ر ده‌سته‌ڵات بوو و له زینداندا له‌سه‌ر په‌شیمانبوونه‌وه یان مانه‌وه و خۆڕاگری.
5- له ڕه‌وتی به‌ستنی کۆنگره‌ی دووهه‌مدا به ڕاشکاوی ئه‌حمه‌د تۆفیق ڕێگای به‌شداری به‌شێکی زۆر له کادیره رووناکبیره‌کان نادا و ته‌نیا به به‌شداریی کاک حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی ڕازی ده‌بێ که به‌شداریی به ته‌نیاش له‌لایه‌ن کاک حه‌مه‌ده‌مینه‌وه ڕه‌تده‌کرێته‌وه. پێکهینانی کۆمیته‌ی شوڕشگێری حیزبی دێمۆکرات ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستکاریی ئه‌و به‌شه له کادیره‌کانی حیزبه‌وه بووه و حیزبی تووده بایی تورێک ده‌وری تێدانه‌بووه.
6- هه‌ر له ڕۆژه‌کانی یه‌که‌می پاش کۆنگره‌ی دووهه‌مه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ئاکارانه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق کێشه ده‌که‌وێته ناو کۆمیته‌ی ناوه‌ندی تازه هه‌ڵبژێردراو و هه‌م شه‌هید فایق و هه‌م شه‌هید کاک سه‌دیقی ئه‌نجیری تێده‌کۆشن بۆ پاڕاستنی ریزه‌کانی حیزب هه‌وڵ بده‌ن. هه‌ر بۆیه‌ش ده‌که‌ونه به‌ر قین و تووڕه‌یی ئه‌حمه‌د تۆفیقه‌وه.
7- به پێچه‌وانه‌ی نووسراوه‌کانی کاک ئه‌میر ، ئه‌وه شه‌هید سوله‌یمانی مۆعینی نه‌بووه که کورسیخواز و ده‌سته‌ڵاتخوازی تێکیدابێ، به‌ڵکو ئه‌حمه‌د تۆفیق بووه که ته‌نانه‌ت بۆ پاراستنی کورسی له تیرۆرکردنیش نه‌پرینگاوه‌ته‌وه.
8- له کۆنفرانسی یه‌که‌م و کۆنگره‌ی سێهه‌مدا ئه‌وه چه‌په‌کان، به ووته‌ی کاک ئه‌میر تووده‌کراته‌کان، یانی دکتۆر قاسملو، حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی، که‌ریمی حیسامی و مامۆستا هێمن بوون که په‌روباڵیان دا به حیزبی دێمۆکرات و بووژاندیانه‌وه. به غه‌له‌ت یا به دروست پێڕه‌و و به‌رنامه‌که‌ش هه‌ر له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به ده‌وری هه‌ره‌کارای دکتۆر گه‌ڵاڵه کرابوو.
9- له دانیشتنی ساڵی 1974ی حیزبی دێمۆکرات و حیزبی توده، نه عه‌لی گه‌لاوێژ و نه مامۆستا قزلجی به‌شدار نه‌بوون و نه دانیشتنه‌که‌ش سه‌ری گرتووه. به کێشه له نێوان ده‌سته‌ی نوینه‌رایه‌تی حیزب و کیانوری به بنبه‌ست گه‌یشت که بوو به کۆتایی پێوه‌ندی دوولا. له‌م دانیشتنه‌دا کیانوری داوای ڕاپۆرتدانه‌وه له کاک که‌ریم و دکتۆر قاسملو ده‌کا وه‌ک ئه‌ندامی حیزبی توده نه‌ک له کاک حه‌مه‌ده‌مین. ئه‌وانیش هه‌ر سێکیان مه‌ردانه به گژ ئه‌و هه‌لوێسته ناشیرینه‌دا دێنه‌وه و ته‌نانه‌ت کاک حه‌مه‌ده‌مینی سیراجیه که له‌وێ توند به‌گژ کیانوریدا دێته‌وه و ئاماده‌نابێ که به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵی دابنیشی. دیاره له‌و سه‌فه‌ره‌دا ئه‌وان له‌گه‌ل مه‌لاحه‌سه‌ن و له‌وانه‌یه کاک عه‌لی گه‌لاوێژیش دیداریان کردبێ. دیداری ئه‌و کۆنه دۆستانه‌ش سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی پێوه‌ندی له‌گه‌ل حیزبی توده له سالی 1357 و 1358 له‌مه‌هابادیش به‌رده‌وام بووه و چه‌ندین جاران هه‌ر له ماڵی ئیمه دکتۆر قاسملو و مامۆستا قزلجی و کاک عه‌لی گه‌لاوێژ میوان بوون.
10- له‌ساڵی 1358دا به‌ر له پیلینومی به‌رفراوانی یه‌که‌م، له‌سه‌ر داوای مامه غه‌نی و دکتۆر قاسملو کاک حه‌مه‌ده‌مین ده‌چێته ده‌فته‌ری حیزبی توده و چاوی به کیانوری ده‌که‌وێ و رۆژی دوایه‌ش گه‌راوه مه‌هاباد و له کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی به په‌له‌دا ده‌ق و دۆغری هه‌موو شته‌کانی بۆ هاوڕییه‌کانی باسده‌کا. من نازانم ئیدی چ جیگه‌ی شه‌رمه‌زاری له کاک ئه‌میره دیره‌دا که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یکه خۆی ده‌ڵی من هیچ به‌ڵگه و نووسراوه‌یه‌کم ڕانه‌گرتووه، خه‌جاله‌تیی کاک حه‌مه‌ده‌مین و قسه‌کانی ده گیومه ده‌خا و وه‌ک گێڕانه‌وه‌ی ڕاسته‌و خۆ به به‌ڵگه‌یان ده‌نوێنێ.
11- له کۆنگره‌ی چواردا سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی گیرساندنه‌وه‌ی کاک حه‌مه‌ده‌مین له‌به‌غدا و به‌شدار نه‌کردنی له کۆنگره‌دا له لایه‌ن به پره‌نسیپه‌کانی وه‌ک کاک ئه‌میر ( له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌وه له به‌ستنی کۆنگره ئاگادار کرا، له‌کاتێکدا به ناو ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی بوو!!!) به‌شداریی کرد و به ڕاشکاوی و شه‌هاده‌تی هه‌مووان بیر و ڕای خۆی ده‌ق و دۆغری له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له‌کان ده‌ربڕی و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر لیسته فیکسه‌که‌ی ئاماده کراوی سه‌ر نه‌هاری کاک ئه‌میر و دکتۆریش!!
12- نووسه‌ری سه‌ره‌کی به‌یانی جیابوونه‌وه‌ی پێڕه‌وه‌کانی کۆنگره‌ی چوار کاک حه‌مه‌ده‌مین بووه و قه‌ت حاشای لێنه‌کردووه. له‌و ڕێکخراوه‌شدا هه‌میشه ملکه‌جی بڕیاڕه‌کانی گشتی بووه و به شایه‌تی هه‌موویان قه‌ت تێنه‌کۆشاوه ڕای خۆی به‌سه‌ر ئه‌وانیتر دا زۆرسه‌پێن بکا. جون من خۆم ئه‌و به‌یانه‌م به کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی توده گه‌یاند له‌وه ئاگادارم که کیانوری ئه‌و هه‌له‌ی له حه‌وای قواسته‌وه.
13- کاک حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی له حیزبی توده‌ی ئیرانیش‌دا که هه‌مدیسان هه‌م له کۆنفڕانسی سه‌رتاسه‌ری و هه‌م له هێندی دانیشتنی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ده‌گه‌لی بووم هه‌میشه بیروڕای خۆی به ڕاشکاوی ده‌ربڕیوه. هه‌روه‌ها له هه‌موو کۆبوونه‌وه‌کانی که بۆ دابڕان له حیزبی توده گیران به چاک یان خراپ ڕاشکاویی به‌یان و پاڕاستنی پره‌نسیپی دێمۆکراتانه‌ی ڕاگرتووه.
14- مه‌لاره‌سولی پێشنماز له ئالمان له ماڵه کاک ڕه‌حمانی حاجی ئه‌حمه‌دی که من و کاک ئه‌میر و مامه و کاک حه‌مه‌ده‌مین و گه‌لێک براده‌ری دیکه‌شی لێ‌بوو باسی با‌نگکردنی گشتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبیان بۆ ئه‌منی به‌غداله پێوه‌ندی له گه‌ل وتوێژی دکتۆر له ئۆروپا و داکۆکی له بارزانیدا، کرد و قسه‌کانی بوێرانه‌ی کاک حه‌مه‌ده‌مینی گێڕاوه و هه‌م ڕاوه‌ستانی ئاسانسۆر و گالته‌ی مامۆستا هێمن و ترسی هێندی براده‌ر. که‌چی کاک ئه‌میر ده‌یه‌وی وا بنوێنی که ئه‌وان ملکه‌جی ڕژیمی به‌غدایه بوون. باشه با هه‌ر سه‌یرێکی ئێما و ئیشاره‌کانی مامۆستا هێمن له نامه‌کانی له کتێبی یادی هێمنی کاک که‌ریمی حیسامیدا هاتوون و هه‌م هه‌لسوکه‌وتی پاشماوه‌ی نۆینه‌ره‌کانی دێمۆکرات به لای به‌عسه‌وه بکه‌ین. خێزانی کاک حه‌مه‌ده‌مین به ئه‌ندامێکی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب ده‌ڵی من عیراقیم شه‌رم ده‌که‌م له‌و قسانه‌ی که تۆی کوردی ئیران له‌ئاست ئه‌و به‌عسیه کردت، تۆ شه‌رمناکه‌ی! کاک ئه‌میر ده‌توانی به ته‌لیفون ناوه‌که‌ی له رووناک خان بپرسێ و زۆر به سه‌رو گۆێلاکی کابرا هه‌ڵنه‌ڵێ. هه‌روه‌ها کاک ئه‌میر با چاوێک به‌خۆی و ده‌ور و به‌ری و سه‌رجه‌می پێوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ل به‌غدادا بخشێنێته‌وه و به خێشکه‌یی تێنه‌کۆشی ئه‌وه به گوێی خوینه‌ردا بخوێنی که چه‌په‌کان بوون به لای به‌عس ئه‌ویان ناشیرین ده‌کرد. هه‌تا چه‌په‌کان کاری حیزبیان به‌ده‌سته‌وه بوو، له‌سه‌ر کورسی پێوه‌ندییه‌کانی حیزبیش له‌به‌غدا شه‌ڕه خه‌نجه‌ر ده‌ستی پێنه‌کردبوو!!
15- کاک حه‌مه‌ده‌مین له ئاخر دیداری پێش مردنداش به سه‌ربه‌رزی کوتی ئه‌من کوردێکی سۆسیالیستم و به‌وه‌ش شانازی ده‌که‌م. به‌داخه‌وه شێرپه‌نجه زوو له‌شی فه‌وتاند و له‌ناوماندا نه‌ماوه.
16- زورم له‌گه‌ڵ کاک حه‌مه‌ده‌مین حه‌ولدا که بیره‌وه‌رییه‌کانی بنووسێته‌وه هه‌ر به پێکه‌نین خۆی له باسه‌که لاده‌دا، ته‌نیا جارێک گوتی نامه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که هه‌یه و ئاشکرابووه پتر چێلکه‌ی تێوه‌رده‌م و به‌ر پرسیاری شکاندنی حورمه‌تی زۆرکه‌سم وه‌مل که‌وێ. کوتیشی : "وه‌زعی ناوخۆی حیزب زۆر له‌وه‌ی خراپتر بووه که ئێوه ئاگادارن."
هیوادارم ئه‌وانه‌ی که له‌مه‌وبه‌دوا بیره‌وه‌ری ده‌نووسن لانی که‌م لایه‌نی مرۆڤایه‌تیان له‌بیر نه‌چێته‌وه و له‌پێناو په‌ڕاندنه‌وه‌ی خۆیان و یان به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی چینایه‌تیاندا ویژدان پێشێلنه‌که‌ن.