له درووشمه‌وه بۆ کردار
حوسێن به‌خشی
حوسێن به‌خشی
روخساری جیهانی هاوچه‌رخ له‌ژێر کارتێکه‌ری شۆڕشی تێکنۆلۆژی مۆدێڕن‌دا، به‌تایبه‌ت له بواری پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، به‌په‌له و به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر له‌حاڵی گۆڕان و په‌ره‌سه‌ندن دایه. ئینترنێت و تۆری کۆمه‌ڵایه‌تی فێسبۆک و .... وه‌ک ئامرازێکی ههرهپێشکهوتووی پێوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌کان، ڕۆڵێکی به‌رچاو و گرینگ له‌بواری راگه‌یاندن و بردنه‌سه‌ری راده‌ی زانیاری یاری ده‌کا.
بێگۆمان، هاتنه مه‌یدانی کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵک و ئاڵوگۆره‌کانی ئه‌و یه‌کساڵه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و باکووری ئه‌فریقا که له‌ئاکامی په‌نگخواردنه‌وه‌ی ده‌یان ساڵه‌ی ناعه‌داڵه‌تی و زوڵم و زۆری له‌راده‌به‌ده‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی، هاتۆته ئاراوه، به‌هۆی ئه‌و پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌وه بواری به‌پراکتیک کردنی بۆ ره‌خسا و بوو به‌هۆی تێکڕمانی ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان و باروودۆخی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی گۆری و لاپه‌ڕه‌یه‌کی نۆیی له به‌ره‌نگاری و به‌رخۆدانی جووڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌دا تۆمار کرد. ئاکامی ئه‌و رووداوانه هه‌رچێک بێت، هیچ له‌و مه‌سه‌له ناگۆرێ که له لایه‌ک کۆتایی به‌ته‌مه‌نی به‌شێک له دیکتاتۆره‌کان هێنا و له لایه‌کیتر بواری به‌شداریکردنی خه‌لکی له چۆنێتی دیاریکردنی چاره‌نووسیان به‌ده‌ستی خۆیان ره‌خساند. به واتاییکیتر ده‌کرێ ئه‌و گۆرانکارییانه به ده‌سپێکی رێنێسانسێک له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بژمێردرێ که له به‌رده‌وامی خۆی و پرۆسه‌یه‌کی مێژوویدا، ده‌توانێ ده‌ستکه‌وتی گه‌وره‌و به‌نرخی به‌قازانجی په‌ره‌گرتنی ره‌وتی دێمۆکراسی و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی و رزگاری نه‌ته‌وه‌یی لێبکه‌وێته‌وه.
ئه‌و رهوتهههر وا له‌په‌ره‌سه‌ندن دایه و به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو وڵاتانی ناوچه‌که‌ی وه‌ک سووریه و ئێرانیشی گرتۆته‌وه، به چه‌شنێک که ترس و دڵه‌ڕاوکه‌یه‌کی له‌راده‌به‌ده‌ری بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ر دوو وڵاتی هاوپێمان و هاوبه‌رژه‌وه‌ندی درووست کردووه.
له ئێستادا، هیچکام له وڵاتانی دنیا، به‌راده‌ی ئه‌و دوو وڵاته سه‌رنجی مێدیاکان و کۆڕوکۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی، به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ نه‌کردووه. گوشاره‌کانی سیاسی و ئابووری چ له لایه‌ن وڵاتانی ناوچه وه‌ک کۆمکاری عه‌ره‌بی و چ له لایه‌ن ئه‌مریکا و وڵاتانی رۆژئاوایی، باروودۆخێکی له‌رزۆکی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌دوو وڵات پێکهێناوه. له سووریه، بوێری و ئازایه‌تی و کۆڵنه‌دانی خه‌ڵک، سه‌ره‌ڕای قوربانیدان و ماڵوێرانی له‌راده‌به‌ده‌ر، ئهوهندهێتر رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی تووشی مه‌ترسی داڕمان کردووه. به‌له‌به‌رچاوگرتن و هه‌ڵسه‌نگاندنی باروودۆخی ئه‌و وڵاته و پشتیوانی تورکیه له هێزهئیسلامییهکان به‌تایبه‌ت ئیخوانولموسلمین، دوور نییه قورسایی ده‌سه‌ڵاتی داهاتووی سووریه بکه‌وێته ده‌ستی ئه‌و لایه‌نه‌وه. ئۆپۆزیسیونی کورد تا راده‌یه‌کی به‌رچاو هه‌ڵوێستێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به ئاڵووگۆڕییهکان و پێشهاته‌کانی ئه‌و وڵاته گرتۆته‌به‌ر و له هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌م دوایانهیاندا رایانگه‌یاندووه که هه‌ر لایه‌نێک رێز له مافه‌کانی کورد بگرێ، هاوکارییان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ێن. ئه‌وه‌خۆی له‌خۆیدا هه‌ڵوێستێکی ئه‌رێنیه و له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییدایه.
تورکیه که له ناکۆکییه‌کانی وڵاتانی ناوچه ئه‌وپه‌ڕی که‌ڵک وه‌رده‌گرێ و خولیای زیندووکردنه‌وه‌ی ئیمپراتووری عوسمانی له‌خه‌یال دایه و هه‌تا بۆی بکرێ له ئاوی لێڵ ماسی ده‌گرێ، به‌رانبه‌ر به کورد له سیاسه‌تی پلار و شیرنی که‌ڵک وه‌رده‌گرێ، به‌چه‌شنێک که له لایه‌ک پێوه‌ندی سیاسی و ئابووری له‌گه‌ڵ باشوور داده‌مه‌زرێنێ و له لایه‌کیتر به‌گرتن و زیندان و کوشتار و کۆمه‌ڵکوژی، وه‌ڵامی داواکانی کورد له باکوور ده‌داته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش باکووری کوردستان به‌وپه‌ڕی له‌خۆبردووییه‌وه له شار و له شاخ خه‌ریکی خۆراگری و به‌رخۆدانه. به‌خۆشییه‌وه، سه‌رکردایه‌تی کورد له‌و به‌شه‌ی کوردستانیش ژیرانه هه‌نگاو ده‌نێ و باس له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌کڕیزی و یه‌کهه‌ڵوێستی له وتووێژه‌کانی موراد قهڕهیهیلاندا ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
به‌دوای چوونه‌ده‌ری هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێڕاق، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و تهنگژهسیاسییهی که له ئاکامی دووبه‌ره‌کی و شه‌ڕی تایفهییله به‌غدا سه‌ری هه‌ڵداوه، له باشووری کوردستان باروودۆخه‌که ئارامه و خه‌ریکی ڕێکخستنی ناو ماڵی کوردن. وتووێژی ئه‌و دوایانه‌ی مه‌سعوود بارزانی له‌گه‌ڵ تلویزۆنی بی. بی. سی. و ئاماژه‌دان به‌و مه‌سه‌له که ئه‌گه‌ر به‌غدا پابه‌ندی ده‌ستوور نه‌بێ و گرفته‌کان به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی بهێڵێته‌وه، خه‌ڵک و پارڵمانی کوردستان هه‌ر بڕیارێکیان دا، ملکه‌چی ده‌بین، ده‌چێته‌خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه.
گه‌مارۆدانی ئابووری ئێران، له لایه‌ن ئه‌مریکا و وڵاتانی رۆژئاوا، به‌تایبه‌ت ته‌حریمی بانکی ناوه‌ندی و بڕیاری یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌مه‌ر ته‌حریمی نه‌وت، وه‌ک ئاخر هه‌وڵه‌کان و هه‌نگاوه‌کانی رۆژئاوا و کۆتایی شه‌ری سارد دژی ئێران دێته به‌رچاو. کۆی ئه‌مانه، ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و ئه‌نجامه که ئێران، دوو رێگای له‌پێشه، یان ملکه‌چ و گوێڕایه‌ڵی بڕیاراتی شووڕای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی، سه‌باره‌ت به‌راگرتنی پیتاندنی ئۆرانیوم بێت و ده‌ست له گه‌یشتن به‌چه‌کی ناوه‌کی هه‌ڵگرێت (ئه‌گه‌ر تا ئێستا سازی نه‌کردبێ)، یان خۆی له‌ناو زڵکاوی شه‌رێکی خۆکوژی‌دا ببینێته‌وه.
له هه‌ردوو قۆناخ‌دا، ههلومهرجێکیتر به‌سه‌ر ئێران‌دا زاڵ ده‌بیت و ئێرانی داهاتوو تووشی ئاڵووگۆر ده‌بێ و ئێرانی ئێستا نامێنێ. له‌و بارودۆخه‌دا، بارستایی و توانایی هێزهسیاسییهکان له مه‌یدانی کرده‌وه‌دا خۆی نیشانده‌دا. پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵات له ناوه‌ند و به‌رنامه و پلانیان بۆ ئیداره‌ی ئیرانی داهاتوو ده‌رخه‌ری راده‌ی بیروبۆچوون و پابه‌ند بوونیان له ئاست چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌کانی نێشته‌جێی ئه‌و وڵاته‌یه. له هه‌لومه‌رجێکی ئه‌وتۆدا، رۆڵی حیزب و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رانبه‌ر به رووداوه‌کانی ئێستا و داهاتوو چۆن ده‌بێ؟ چ به‌رنامه و رێکارێک بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر چه‌شنه گۆرانێک و پێشهاتێکی نه‌خوازراو له ئارا دایه؟ و هتد.
به‌داخه‌وه هه‌تا ئێستا حیزب و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌ره‌ڕای یه‌کبوونی هه‌ڵوێستیان له درووشمه ستراتێژییهکانیاندا و هه‌ڵسوکه‌وتی هاوشێوه‌یان به‌رانبه‌ر بهرووداوهکان، به‌ده‌ست دووره‌په‌رێزی و لێکنامۆییهوه ده‌نالێنن و هه‌ر لایه‌نه‌ی سازی ناسازی خۆی لێده‌دا و ئاماده‌نین له‌سه‌ر هێندێک خاڵی هاوبه‌شی پێوه‌ندیدار به چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌که‌مان رێککه‌ون و هاوده‌نگ و هاوڕا هه‌نگاو هه‌ڵێنن. بۆ وێنه، له مانگ و حه‌وتووه‌کانی رابردوودا، گوتاری نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش له لایه‌ن هه‌ردوو حیزبی دێمۆکراته‌وه و له زمان هه‌ر دوو سکرتێره‌وه، به‌تایبه‌ت به بۆنه‌ی دووی ڕێبه‌ندان، له مێدیاکاندا ره‌نگی داوه. خالید عه‌زیزی چ له کونفرانسی نوروێژ و چ له په‌یامه‌که‌ی دووی رێبه‌نداندا ئاماژه‌ی به هاوپێمانییهتی نه‌ته‌وه‌یی و نه‌به‌زاندنی هێڵی سوور و یه‌کڕیزی و یه‌کهه‌ڵوێستی کرد، که ئه‌وانه‌ش ده‌که‌وێته پاڵ ئه‌و ههڵوێستهمێژوویهی حیزبی دێمۆکرات که‌کاتی خۆی و دوای رووداوه‌کانی لیبیا و وڵاتانی‌تر سه‌باره‌ت به‌داوای پاراستن به‌رگری نێونه‌ته‌وه‌یی له نه‌ته‌وه‌ی کورد کرا. مسته‌فا هیجریش له په‌یامی دووی رێبه‌نداندا، ئاماژه‌ی به میراته‌کانی کۆمارکرد و گوتی: "ئایا ئه‌و میراتانه خاوه‌ن ئه‌و په‌یامه‌ن که پێمان بڵێ ئه‌وڕۆ چی بکه‌ین؟ ئایا ئه‌و به‌هایانه‌یان تێدایه که سنوورێکمان بۆ دیاری بکه‌ن و پێمان بڵێ کامه به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییه و کامهنییه؟" هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که "ده‌نگی کۆمار رووی کرده ته‌واوی کوردستان و پێی کوتین که ئێمه ده‌بێ رزگار بین".
به‌ته‌ما نیم له گرینگی و بایخی ناوه‌رۆکی بۆچوونه‌کانی ئه‌و به‌رێزانه هیچ که‌م که‌مه‌وه، به‌پێچه‌وانه پێم وایه ئه‌و بۆچوونانهزۆر زووتر له حیزبێکی به‌رپرس و به‌ئه‌زموونی وه‌ک حیزبی دێمۆکرات چاوه‌ڕووان ده‌کرا. ئێستاش زه‌ره‌ر له هه‌ر شوێنێکه‌وه بگه‌رێته‌وه قازانجه. گرینگ ئه‌وه‌یه ئه‌و درووشمانه به‌کرده‌وه پێشان بدرێ. کاتێک باسی 'هاوپه‌یمانی نه‌ته‌وه‌یی" یان "رزگاری نه‌ته‌وه‌یی" ده‌کرێ، ده‌بێ پێشمهرجهکانیشی بۆ ئاماده بکرێ. ئایا باسکردن له‌و چه‌مکانه له هه‌لومه‌رجێکدا که ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر یه‌ک خاڵی هاوبه‌ش ئاماده‌نین به‌یه‌که‌وه دانیشن و ههنگاوێکی هاوبه‌ش دژی کۆماری ئیسلامی که له په‌له‌قاژه‌دایه، هه‌ڵێننه‌وه، بڵێی ته‌نیا له پێناو پرۆپاگه‌نده و به‌رژه‌وه‌ندی حیزبیدانه بێ؟ ئه‌گه‌ر وانییه پێچاوانهکهی پێشان بده‌ن. ئه‌وه راستێکی حاشا هه‌ڵنه‌گره که شعووری سیاسی نه‌ته‌وه‌ی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان رۆژ به‌رۆژ له په‌ره‌سه‌ندن دایه و بیری رزگاری له ژێر ده‌ستی داگیرکه‌ران هه‌موو کوردستانی ته‌نیوه‌ته‌وه. بۆیه ئه‌رکی هێزه‌کوردستانییه‌کان، وه‌ڵامدانه‌وه به خواستی خه‌ڵکه، ئه‌گه‌ر ئه‌ورۆ له‌سه‌ر به‌ستێنی ئه‌و داواکارییانهکار و خه‌بات نه‌کرێ و به‌رێڕه‌وی راسته‌قینه‌ی خۆیدا نه‌بردرێ، سبه‌ینێ مێژوو سه‌ر له نوێ دووپات ده‌بێته‌وه و سه‌رکۆنه‌مان ده‌کا.