"گه‌ل" داناخرێ!
تاهیر به‌رهوون
"که ده‌مانکوژن،زیاد ده‌که‌ین،
که قه‌ده‌غه‌مان ده‌که‌ن،
سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ین"
"دروشمێکی به‌رخۆدان له باکوور"
تاهیر به‌رهوون
"که ده‌مانکوژن،زیاد ده‌که‌ین،
که قه‌ده‌غه‌مان ده‌که‌ن،
سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ین"
"دروشمێکی به‌رخۆدان له باکوور"
رۆژی هه‌ینی 2009.12.11، به بڕیاری دادگای ده‌ستووری تورکییه، نه ته‌نیا پارتی کۆمه‌ڵگای دیمۆکراتی، ته‌نیا پارتی یاسایی کوردان له تورکییه، سه‌رکه‌وتووی دوایین هه‌ڵبژاردنه‌کان و خاوه‌نی 98 پۆستی شاره‌وانی، بڕوامه‌ند به چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له رێگای دیالۆگ و ئاشتییه‌وه داخرا، به‌ڵکوو په‌رله‌مانتاری ئازا و نه‌ترس، هه‌ڵگری خه‌ڵاتی ساخارۆڤ له لایه‌ن په‌رله‌مان ئوروپاوه ،رێزدار له‌یلا زاناش، به بێ ئه‌وه‌ی چ پێوه‌ندییه‌کی رێکخراوه‌یی به د.ت.پ.وه هه‌بێ، له گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ده‌زگای رێبه‌رایه‌تی ئه‌و پارته،که‌وتنه به‌ر هه‌ڵپه‌ساردن له چالاکی سیاسی و به‌م شێوه ئه‌و برووسکه هیوایه‌ی که له‌م دواییانه و پاش راگه‌یاندنی سیاسه‌تی کردنه‌وه به رووی کورد و ته‌نانه‌ت به‌ڵێنی گۆڕانکاریی له ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی تورکییه دا وه‌ک رووناکاییه‌کی بن تونێل خۆی ده‌نواند، لانی که‌م تا ماوه‌یه‌کی پێشبینی نه‌کراو، کوژایه‌وه.
له "دێمۆکڕاسی تورکی"دا ئه‌مه نه یه‌که‌م و نه دوایین جاره که به زه‌بری دادگا و ده‌ستووری هه‌ڵقوڵاو له ئیدیۆلۆژی بنه‌ڕه‌تی که‌مالیزمه‌وه، پارتێکی سیاسی، چ کورد چ تورک داده‌خرێ. ده‌زگای دادوه‌ری تورکییه پشت ئه‌ستوور به بنه‌ما شۆڤینیی-فاشیستییه‌کانی راستڕه‌وترین باله‌کانی حکومه‌تی تورکییه تا ئێستا زیاتر له 25 جار،گۆپالی یاسایی له دژی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له چوارچیوه‌ی به‌رته‌سکی بیری فه‌رمی دا ناگونجێن، به‌کار هێناوه.
پێشینیانی حیزبی هه‌ر ئێستا ده‌سته‌ڵاتداری ده‌وڵه‌تیAKP که خۆی به نوێنه‌ری ره‌وتێکی ئایینی بنچینه قووڵی کۆمه‌ڵگای تورکییه‌یه ده‌زانێ، وه‌ک لاده‌ر له ئایینی که‌مالیزم چێژیان له‌م میراته وه‌رگرتوه و ماوه‌یه‌ک پێشتر له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی به‌سه‌رهاتێکی وه‌ک د.ت.پ. دا بوون و هێشتاش هه‌ن.
دیاره ئه‌م داخرانه، ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌کی زۆری سیاسی، یاسایی و ماڵی ده‌خاته سه‌ر رێی چالاکانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی له تورکییه. به‌ڵام له‌و رووه‌وه که سه‌رهه‌ڵدان و به‌رخۆدان و له یه‌ک وشه‌دا "گه‌ل" به ده‌ستوور و فه‌رمانی هیچ دادگایه‌ک، لانادرێ و داناخرێ، ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی DTP هه‌ر له ئێستاوه به‌ڵێنیان داوه که له ماوه‌یه‌کی کورت دا و به ناوێکی نوێوه، تێهه‌ڵده‌چنه‌وه و دوور نییه که به هه‌زاران ئه‌ندام و سه‌دان کادێر و به‌رپرسه‌وه، ڕوو له پارتی ئاشتی و دێمۆکڕاسی- BDP - بکه‌ن.
ئاسه‌واری داخرانی DTP ، گه‌لێک به‌رینتره له رواڵه‌تی ته‌نیا فه‌رمانێکی یاسایی له لایه‌ن دادگایه‌که‌وه
برینی قووڵ و کۆن و ساڕ‌ێژ نه‌کراوی کۆمه‌ڵگای تورکییه کولایه‌وه و هه‌ر ئێستا به هه‌زاران له سه‌ر جاده‌ن. بۆ جارێکی تر و هه‌مدیسان متمانه و بیر و هزر و بڕوای کۆمه‌ڵگای کورد له باکوور بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی کێشه‌ی کورد له رێگای دیالۆگ و خه‌باتی مه‌ده‌نییه‌وه تووشی گومان و دڕدۆنگی بووه‌ته‌وه و ئه‌مه مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه له به‌رده‌م چالاکانی نه‌ته‌وه‌ییه‌دا.
توندوتیژبوونی که‌شی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی – به پێچه‌وانه‌ی باوه‌ڕمه‌ندانی- بریتییه له ئاگر و ئاسن و خوێن و فرمێسکی زیاتر بۆ گه‌ل و وێرانی و بێ‌کاری و بێسامانی زیاتر بۆ وڵات.
به ده‌رچوونی نوێنه‌رانی کورد له په‌رله‌مانی تورکییه و ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردنی نوێ، له هه‌لومه‌رجی ئێستادا و به نه‌بوونی پارتێکی چالاک له مه‌یدانی ململانێی سیاسی‌دا، بارودۆخی کورد شپرزه‌تر ده‌بێ.
ئه‌گه‌رچی تیغی دادگای ده‌ستووری له ملی DTP سوا، به‌ڵام له هامان کاتدا ئه‌مه په‌یام و هه‌ڕه‌شه‌یه کیشه بۆ پارتی ده‌سته‌ڵاتداری AKP که تاوانباره به لادان له پڕه‌نسیپه‌کانی که‌مالیزم و گورزێکی گرانه له سه‌رجه‌م ئه‌و پڵان و به‌رنامانه‌ی که به هیوا و له پێناو په‌یوه‌ست بوون به یه‌کیه‌تی ئوروپادا راگه‌یه‌ندرابوو و که‌م و زۆر ده‌یتوانی هیوا به‌خشی داهاتوویه‌کی تا راده‌یه‌ک ئه‌هوه‌ن بێ.
راست ئه‌وه‌یه که له هه‌لومه‌رجی ئێستادا، براوه و سه‌رکه‌وتووی ئه‌م گه‌مه‌یه، راستڕه‌وترین باڵه‌کانی حکوومه‌تی تورکییه و هه‌ر پارت و لایه‌نێکی تری باوه‌رمه‌ند به توندوتیژین که هه‌رکام بۆ پاساودانی ره‌فتار و سیاسه‌ت و تاکتیکی خۆیان، به‌رانبه‌ره‌که‌یان ده‌که‌نه بنه‌مای داڕشته‌ی هه‌ڵوێست.
دۆڕاو، به‌ڵام سه‌رجه‌می کۆمه‌ڵگای ماندوو له شه‌ڕی تورکییه به هه‌موو پێکهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌کانیه‌وه‌تی و له پێش هه‌مواندا باکووری کوردوستان. AKP و DTP ده‌یانتوانی وه‌ک هێمای "نیاز به ئاشتی" و "رێال پۆلیتیک" له پێناو چاره‌سه‌ری هێمنانه‌ی کێشه‌ی کورددا، به‌ره‌و یه‌ک، هه‌نگاو هه‌ڵگرن.
کاردانه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م "نیوه کودیتایه"، به گشتی به‌ره‌و لۆمه و سه‌رکۆنه‌ی بڕیاری "سیاسی" دادگای ده‌ستووری تورکییه بوو له کاتێکدا که سه‌رکردایه‌تی په‌رله‌مانی ئوروپا به پانه‌وه نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێ و به‌داخه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، به ئه‌رکێکی ناو خۆیی تورکییه‌ی ده‌زانێ. ئه‌مه له کاتێکدایه که ته‌نانه‌ت لانی که‌م دوو رۆژنامه‌ی تورکی: زه‌مان و ستار که له ئه‌سته‌نبووڵ ده‌رده‌چن، بڕیاره‌که‌یان ئیدانه کردوه و به بریارێکی نا شه‌رعیان زانیوه.
له‌وانه‌ی وێڕای ئه‌م هۆشدارییه، پارتی ده‌سته‌ڵاتداری AKPبیهه‌وێ درێژه به ره‌وت و پلانی چاکسازی خۆی بدات، به‌ڵام بێگومان هه‌وڵ بۆ هه‌ر گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی و ته‌نانه‌ت ڕواڵه‌تی، به بێ ئاماده‌بوونی لایه‌نی کوردی له سه‌ر کورسی وتووێژ، نه‌زۆک و پێشاوپێش دۆڕاوه‌یه.