په‌ره‌سه‌ندنی بزوتنه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستکارانه له ئێران
ئێمه چی بکه‌ین؟
ئێمه چی بکه‌ین؟
حه‌سه‌ن ماوه‌ڕانی
پاش ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری له ئێران له لایه‌ن دار و ده‌سته‌ی خامنه‌ییه‌وه به مه‌به‌ستی داسه‌پاندنی سه‌رۆک کۆماری کارتۆنی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵک که به هیوای وه‌دیهاتنی ئاڵوگۆڕی که‌متاکورت به کاندیدا دژه کانیان ده‌نگ دابوو، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و به خۆپێشاندان و دانی دروشمی "بمری دیکتاتۆر" رق و بێزاری خۆیان له ده‌سته‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی مه‌لاکان ده‌ربڕی.
ئه‌وه‌ی ئێستا له ئێران رووده‌دا، له راستیدا ته‌قینه‌وه‌ی کیسه‌ی چڵک و کێمی برینێکی کۆنی 30 ساڵه‌یه که ده‌سته‌ڵاتی سه‌ره‌رۆیانه و ویشکه‌رۆیانه‌ی مه‌لاکان وه‌به‌رهه‌می هێناوه. وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌ته‌وه‌ی جیاواز و دین و ئایینی جیاوازه‌وه به زه‌ربی سه‌رنێزه و به هۆی کوشتار و سه‌رکوتانه‌وه ناکرێ هه‌تا هه‌تایه له ژیر زه‌ختی مه‌لاکانی شیعه‌دا به دیلی رابگیرێ.
که‌ڵک وه‌رگرتنی گه‌نجه‌کان له ئینتێرنێت و مۆبایل حه‌ساری سانسۆری رژێمی به سه‌ر ئامرازه‌کانی راگه‌یه‌نه‌ردا شکاندووه و وه‌چه‌ی ئێستا به راشکاوی هه‌ست به جیاوازی وڵات و چۆنێتی ژیان له ژێر چه‌پۆکی مه‌لاکان له‌گه‌ڵ ژیانی مرۆڤانه‌ی خه‌ڵکانی تر له جیهاندا ده‌کا.
ویستی خه‌ڵک، سه‌رکوت ده‌کرێ به‌ڵام له‌به‌ین ناچێ و پاش هه‌ر سه‌رکوتکردنێک له مه‌جالێکی تردا سه‌هه‌لده‌داته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش سه‌ره رای نمایشی بوونی هه‌ڵبژاردن له ژیر چه‌پۆکی وه‌لایه‌تی فه‌قێ و شۆرای چاوه‌دیری (نگهبان)دا، به ده‌نگدان به لاباڵی نه‌رم و نیان تر و به تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی که به دڵی به‌رێوه‌به‌ر خامنه‌یی نه‌بوون، به هه‌راویی له‌م هه‌لبژاردنه‌دا به‌شداریان کرد و وه‌ک له به‌ڵگه‌کانی له‌قاو دراودا ده‌رکه‌وتووه، به زۆرینه به دار‌و ده‌سته‌ی خامنه‌ییان گوت نا.
رووداوه‌کانی ئێستای ئێران و راپه‌ڕینی زۆربه‌ی شاره‌کان نیشانده‌ری سه‌رهه‌ڵدانی خولێکی نوێیه له به‌رهه‌ڵستکاری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک. راسته که ئۆپۆزیسیۆنێکی یه‌کگرتوو و رێکخراو له ئارادانییه، به‌ڵام ویستێکی هاوبه‌ش هه‌یه ئه‌ویش نه‌مانی دیکتاتۆریه!
رۆژهه‌لاتی کوردستان که له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا تاقه به‌شێکی بنده‌ستی رژێمی مه‌لاکان بووه که به‌رهه‌ڵستکاری رژێمی کردووه، سه‌ره‌ڕای بوونی داخوازی و ویستی دیار و روونی دێمۆکراتیانه، له رووداوه‌کانی ئێستادا بێده‌نگه!
به‌له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌وڕاستیه که مه‌لا شیعه‌کان له کوردستاندا خاوه‌نی پێگه‌یه‌کی کؤمه‌ڵایه‌تی به ره‌گ و ریشه‌وه نین و هیچ بنه‌ماله‌یه‌کی کورد نییه که که‌سێکی به ده‌ستی پیاوکوژه‌کانی رژێمه‌وه شه‌هید نه‌کرابێ، ئه‌و بێده‌نگیه ته‌نیا یه‌ک شت ده‌گه‌یه‌نێ که ئه‌ویش دوور بوونی هێزه‌سیاسیه‌کانی کورده له هه‌ڵسه‌نگاندنێکی زانستیانه و راسته‌قینه له رووداوه‌کان و گرینگتر نه‌بوونی یه‌کێتی و زاڵبوونی راڕایی له ناویاندا.
پارچه پارچه بوونی هێزه‌کانی کوردی که ئاواتی له‌مێژینه‌ی دوژمنان بوو به یارمه‌تی هيندێ که‌سایه‌تی ماستاوکه‌ر و هێندی به‌رێوه‌به‌ری بێ به‌هره له شعوری سیاسی و به‌ستراوه به کورسی سه‌رۆکایه‌تی هاته دی . ئه‌مه‌ش بوو به هۆی داماویان له ئاست دانانی پڵان و جوڵانه‌وه‌ی شیاوی کات دا. هه‌ر وه‌ها به‌ستراوه‌ییان به‌م یان به‌ولا.
به‌داخه‌وه هێزه‌کانی کوردی رۆژهه‌ڵات به چه‌شنێک به‌ستراوه‌یی گرفتار بوون که وه‌ک تۆمۆری شێرپه‌نجه، قه‌واره‌یانی داگرتووه و ده‌ست و باڵیانی به‌ستووه. ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ر بریارێک ده‌بێ له یارمه‌تیده‌رانیان ئیزن وه‌رگرن. ئه‌و خۆبه‌ستنوه‌ش بۆته هۆی گه‌شه نه‌سه‌ندنی رێکخراوه‌یی و کز بوونی لێوه‌شاوه‌ییان. هه‌ر بۆیه‌ش هیچ پڵانێکیان بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه و هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌پۆله به‌رهه‌ڵستکارییه نییه.
خه‌باتی سیاسی له کاتی ئێستادا به گشتی له فۆرم و ناوه‌رۆکدا جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. کوردستانی باکوور سه‌ره‌ڕای دژایه‌تی سه‌رجه‌م ئۆروپا و پشتگری راشکاوی زلهێزه‌کان له ده‌وڵه‌تی تورکیا، به به‌رێوه به‌رایه‌تی پ.ک.ک توانیی به بردنه‌وه‌ی هه‌لبژاردنی شاره‌وانیه‌کان پاوانخوازانی تورک ک‌ش و مات بکا و زوربه‌ی وڵاتانی ئۆروپی به‌ره‌و وه‌ده‌نگهاتن له دژی سیاسه‌تی پاوانخوازی له تورکیا وه‌خۆ بخات. کۆمیسیۆنی ئاسایشی ئۆروپا به راشکاوی بریاری دا که پ.ک.ک هێزێکی تیرۆریستی نییه و نوێنه‌ری گه‌لێکه که بۆ مافی خۆی خه‌بات ده‌کا.
جموجۆڵی بێوچانی کوردی باکوور به که‌ڵکوه‌رگرتن له هه‌موو ده‌ره‌تانێکی هه‌رچه‌نده بچوکیش بووبێ، چووکی به دوژمن داداوه و داده‌دا. به‌رێوه‌به‌رانی پ.ک.ک نه ملیان دا به زه‌ختی هه‌ندی خاوه‌ن ده‌سته‌ڵاتی کوردی باشوور و نه به هه‌ڕه‌شه‌ی لایه‌نێک به وشیاری بزووتنه‌وه‌ی ناوه‌وه‌یان ڕێکخست. با کوردی رۆژهه‌ڵاتیش ده‌رسێک له کوردی باکوور وه‌رگرێ، ئه‌وه‌ش نه‌ک عه‌یب نییه به‌ڵکو زۆر پر شانازیتره له دانیشتن و ده‌رس وه‌رگرتن له بنی صدر و فرخ نگهدار و سه‌لته‌نتخوازی وه‌رشکسته و موجاهیدی ویشکه‌رۆ.
دیاره زه‌مان تێپه‌ر ده‌بێ و قواستنه‌وه‌ی کات بۆ دانانی مۆر و شه‌قڵی خۆ له‌سه‌ر ره‌وتی رووداوه‌کان گرینگه، به‌ڵام بۆ هێزه‌کانی کوردی رۆژهه‌ڵات هێشتا کات ماوه و ده‌توانن به زاڵبوون به‌سه‌ر ڕاڕاییی و پاوانخوازیدا به‌ره‌و داڕژتنی پڵاتفۆرمێکی هاوبه‌ش و بناخه‌دانانی به‌ره‌یه‌کی چاڵاک هه‌نگاو بنێن.
ئه‌وه‌ی بۆ کوردی رؤژهه‌ڵات پێویسته، یه‌کێتی و هاوکاریه. کێشه له‌سه‌ر ناو، کێشه له‌سه‌ر پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و یان ئه‌م لاباڵی کوردی باشوور یان باکوور، کێشه له‌سه‌ر هیچه!!
رۆژ رۆژی دانیشتن و تێکگه‌یشتنه!
کات کاتی پێکهاتنێکی بنچینه‌ییه.به تایبه‌ت له ئاست رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا.
هێزه‌کانی کوردستانی ، ح.د.ک. و پژاك و کۆمه‌ڵه، به تێکرای لاباڵه جیابۆوه‌کانیانه‌وه، هه‌موویان هێزی کوردستانن و بۆ سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌ی کورد خه‌بات ده‌که‌ن. له ئاست بێده‌نگی ئێستادا هه‌موو به‌رپرسن.
به‌شداری نه‌کردنی کۆمه‌لانی خه‌ڵکی کوردستان له‌م به‌ر هه‌ڵستکاریه، به‌رهه‌می نه‌بوونی یه‌کده‌نگی ئێمه‌یه.
چاره‌ی ئه‌و ده‌رده یکگرتنه!
داوا له هه‌موو ئه‌و هێزانه و هه‌روه‌ها له رووناکبیرانی سه‌ربه‌خۆی کوردیش ده‌که‌ین با هه‌موو به یه‌که‌وه به‌ره‌و داڕژتن و په‌یره‌و کردنی پلاتفۆرمیکی نه‌ته‌وه‌یی، جه‌شنه یه‌کێتییه‌ک که بتوانی چالاکی هه‌مووان لیک گرێداته‌وه بڕوین!