ده‌ستگیركردنی ته‌ته‌رێكی قاعیده له كه‌لار
بووه هۆی له‌ناوبردنی ئوسامه بن لادن
ولادیمیر ڤان ویلخنبێرخ
ولادیمیر ڤان ویلخنبێرخ
ده‌ستگیركردنی ته‌ته‌رێكی (پۆسته‌چی) قاعیده به‌ناوی حه‌سه‌ن گول، له مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی 2004 له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی كوردستانه‌وه، بووه هۆی ئاشكرابوونی شوێنی ئوسامه بنلادنی سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده و كوشتنی له‌شه‌وی یه‌كی ئه‌م مانگه‌دا.
لاهور تاڵه‌بانی، به‌رپرسی هێزی دژه تیرۆر كه هێزێكی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه،رایگه‌یاند كه ده‌ستگیركردنی حه‌سه‌ن گول، یه‌كێكبووه له گه‌وره‌ترین چالاكییه‌كانی هێزه‌كه‌یان له ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی رێكخراوی قاعیده‌دا.
لاهور له لێدوانێكدا بۆ(رووداو) روونیكرده‌وه، كه هێزی دژه تیرۆر له ساڵی 2004 گولیان ده‌ستگیركرد، له‌و كاته‌دا كه نامه‌یه‌كی 17 لاپه‌ڕه‌یی پێبووه له ئه‌بو موسعه‌ب زه‌رقاوییه‌وه بۆ ئوسامه بنلادن. زه‌رقاوی له نامه‌كه‌دا داوای پشتیوانی كردووه بۆ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی تایفی له‌نێوان شیعه و سوننه‌دا، هه‌روه‌ها داوای پیاوی “جیهادی” زیاتریشی كردووه.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی (واشنتن پۆست)ی ئه‌مریكی، زه‌رقاوی له نامه‌كه‌دا نووسیویه‌تی ئه‌گه‌ر قاعیده پلانی ئه‌و له عێراق په‌سه‌ند بكات، ئه‌وا ئه‌و (زه‌رقاوی) سوێند “ به ئاشكرا و به به‌رچاوی میدیاوه به دڵسۆزی تۆ (بن لادن) ده‌خۆم”، به‌ڵام له دۆكیۆمێنته‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌گه‌ر بن لادن پشتگیریان لێنه‌كات، زه‌رقاوی نووسیویه‌تی “ئه‌وا ئه‌و بیروڕا جیاوازییه، هیچ كاریگه‌رییه‌ك له هاوڕێیه‌تی (ئێمه) ناكات”.
ئه‌ركی حه‌سه‌ن گول ئه‌وه‌بووه تاوه‌كو بزانێ بارودۆخی جیهادییه‌كانی عێراق چۆنه و ئایا پێویست ده‌كات قاعیده به‌شداری له چالاكییه‌كانی لقی قاعیده له عێراق بكات كه زه‌رقاوی به‌رپرسی بوو، ئه‌مه‌ش وه‌ك قۆسته‌وه‌ی هه‌لێك به‌مه‌به‌ستی پیشاندانی رۆڵی پێشڕه‌وی قاعیده له‌ناوچه‌كه‌دا. گول له‌سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌می 2004 زه‌رقاوی بینیووه به‌مه‌به‌ستی قسه‌كردن ده‌رباره‌ی پشتگیری قاعیده له چالاكییه‌كانیان.
به‌ڵام حه‌سه‌ن گول ، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له 23ی كانوونی دووه‌می 2004دا له خاڵێكی پشكنین له كه‌لار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دژه تیرۆر ده‌ستگیرده‌كرێ و دواتر ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وێنه‌یه‌كی حه‌سه‌ن گول بۆ ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا CIA ده‌نێرن، تاوه‌كو ناسنامه‌ی حه‌سه‌ن گول بناسرێته‌وه.
ئه‌وكاته‌ی حه‌سه‌ن گول له ئێرانه‌وه هاتووه، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كوردستان له‌و جوڵه‌یه ئاگاداربوونه، به‌وشێوه‌یه‌ش له گه‌رمیان گیراوه.
لاهور رایگه‌یاند كه هێزه‌كه‌یان زانیاریيان پێگه‌یشتبوو حه‌سه‌ن گول له ئێرانه‌وه ده‌چێته دیاله، له‌وباره‌وه لاهور ئه‌وكات له رۆژنامه‌ی (سۆما)دا كه به زمانی ئینگلیزی له سلێمانی بڵاوده‌بووه‌وه ده‌ڵێت “ ئه‌وه یه‌كێكبووه له گه‌وره‌ترین ده‌ستگیركردنه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر شت له‌و نامه‌یه‌دا نووسرابوو”.
نامه‌كه، پیلانی نهێنی درێژخایه‌نی قاعیده‌ی له‌عێراق بۆ CIA ئاشكراكرد، ئه‌و ده‌ستگیركردنه‌ش پاساوێكی دایه جۆرج بوشی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی ئه‌مریكا له عێراق له‌ساڵی 2004 دا و، له‌وباره‌وه بوش ده‌ڵێ” ئه‌و كه‌سه پاره و په‌یامی له‌نێوان باشووری ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاسته‌وه ده‌هێنان و ده‌بردن بۆ سه‌ركرده‌كانی قاعیده. ئه‌و به‌شێكبوو له‌و تۆڕه قێزه‌وه‌نانه‌ی كه ئێمه له‌نێویانده‌به‌ین (له‌عێراق)”.
به‌ڵام به‌رپرسی هێزی دژه تیرۆر، بێ ئاگابوو له‌وه‌ی ده‌ستگیركردنی گول بووه‌ته هۆی له‌نێوبردنی بن لادن و له‌وباره‌وه گوتی” من هیچ شتێكم له‌وباره‌وه نه‌بیستووه. ئه‌مریكییه‌كان بردیان و ئێمه نازانین چ زانیارییه‌كی داوه‌ته ئه‌مریكییه‌كان”.
لییا فاراڵ، پسپۆڕ و توێژه‌ری دژه تیرۆر و كاروباری رێكخراوی قاعیده به (رووداو)ی راگه‌یاند كه “تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كانی حه‌سه‌ن گول ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاتێكی زووتر. ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ زه‌رقاوی هه‌بوو، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆڕه‌ش هه‌بووه كه جیاواز له قاعیده چالاكیان ده‌كرد كه سه‌رده‌مه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆتاییه‌كانی 2000. پێده‌چێ حه‌سه‌ن گول به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ زه‌رقاوی و كه‌سانی نێو تۆڕه‌كه‌ی ناسیبێت”.
ئه‌و پسپۆڕه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه گول كه‌سێكی گرنگبووه له كوشتنی ئوسامه بن لادن دا و له‌وباره‌وه گوتی” به‌ڵام شتی زۆر هه‌بوون كه پێش ئه‌ویش ده‌زانران، لێره‌شدا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه پێش ئه‌وه‌ی خالید شێخ محه‌ممه‌دیش ده‌ستگیر بكرێت (له ساڵی 2003)”.
حه‌سه‌ن گول كه یه‌كێكبوو له كه‌سه چالاكه‌كانی رێكخراوی قاعیده، خه‌ڵكی پاكستانه. ئه‌و زانیاری سه‌باره‌ت به یه‌كێك له ته‌ته‌ره‌كانی قاعیده به لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی CIA راگه‌یاندووه.
ئه‌و ته‌ته‌ره‌ش نازناوی (ئه‌بو ئه‌حمه‌د كوێتی) بوو. گول بهCIA ی راگه‌یاندووه كه ئه‌و ته‌ته‌ره زۆر نزیكه له (فه‌ره‌ج ئه‌للیبی) كه فه‌رمانده‌ی چالاكییه‌كانی قاعیده بووه. دواتر فه‌ره‌ج لیبی ده‌ستگیر ده‌كرێ و زانیاری زیاتر له‌باره‌ی ئوسامه بن لادنه‌وه ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌بو ئه‌حمه‌د كوێتی، له‌لایه‌ن CIA چاودێری كراوه، هه‌ر له رێگه‌ی چاودێریكردنی ئه‌ویشه‌وه بۆ ئه‌و خانووه‌ی بنلادن له ئه‌بوت ئاباد له ماوه‌ی چوار مانگ دا، ئه‌مریكییه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه‌سێكی گرنگ له‌و خانووه‌دایه كه ئه‌بو ئه‌حمه‌د بۆی ده‌چێ ، سه‌رئه‌نجام ئوسامه بنلادنیان دۆزیه‌وه.
له‌كاتی راگه‌یاندنی كوشتنی بنلادن دا، سه‌رچاوه ئه‌مریكییه‌كان رایانگه‌یاند كه ئه‌وان ماوه‌ی هه‌شت ساڵ بوو له‌ڕێگه‌ی ده‌ستگیركردنی ته‌ته‌رێكی ئوسامه بنلادنه‌وه، هه‌وڵی چاودێریكردنی قاعیده‌و بنلادنیان ده‌دا. ئه‌بو ئه‌حمه‌د كوێتی، له كوێت ژیاوه، به‌ڵام له پاكستان له‌دایكبووه. ئه‌و ته‌ته‌ره نزیكه‌ی بنلادن، شه‌وی 1ی ئه‌و مانگه له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا له شاری ئه‌بوت ئاباد له ماڵه‌كه‌ی بنلادندا كوژرا. به‌پێی سه‌رچاوه‌كان ته‌نیا ئه‌بو ئه‌حمه‌د ئه‌وكات چه‌كی پێ بووه‌و به‌رگری كردووه دژی هێرشی ئه‌مریكییه‌كان.
ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن گوله‌وه ئاشكراكران، زانیاری گرنگ بوون بۆ گه‌یشتن به ته‌ته‌ره تایبه‌تییه‌كه‌ی ئوسامه بن لادن و رۆژی 2/5/2011، به‌رپرسێكی ئه‌مریكی كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، به ئاژانسی ئه‌سۆشیتد پرێس AP راگه‌یاندووه كه “حه‌سه‌ن گول یاریزانی سه‌ره‌كی بووه” له دۆزینه‌وه و كوشتنی ئوسامه بن لادن و به‌بێ ده‌ستگیركردنی گول، پێنه‌ده‌چوو ئوسامه بن لادن بدۆزرێته‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌كان، گول راسته‌وخۆ كاری له‌گه‌ڵ خالید شێخ محه‌ممه‌د كردووه كه یه‌كێكبووه له پیلانداڕێژه‌رانی هێرشه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ری 2001 بۆ سه‌ر نیویۆرك و واشنتن.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا، حه‌سه‌ن گول یه‌كێكبووه له‌و 28 گیراوه‌ی كه گوایه له شوێنێكی نهێنی له پۆڵه‌ندا له‌لایه‌ن CIAه‌وه ئه‌شكه‌نجه‌دراون، به‌مه‌به‌ستی دركاندنی زانیارییه‌كانیان.
قوباد تاڵه‌بانی: خۆشحاڵ ده‌بم به به‌خشینی زانیاری
رۆژی 5/5/2011، قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واشنتن، له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كه‌ی له ماڵپه‌ڕی تویته‌ردا به شانازییه‌وه نووسیویه‌تی كه هێزه‌كانی ئاسایشی كوردی توانیان “یاریزانێكی سه‌ره‌كی” ده‌ستگیر بكه‌ن كه هه‌ندێ زانیاری ئاشكرا كردووه و یارمه‌تی ئه‌مریكای داوه بن لادن بدۆزنه‌وه و بیكوژن.
هه‌روه‌ها قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاندووه كه ئاماده‌یه زانیاری زیاتر بداته سه‌نته‌ری سیاسه‌ته‌كانی توركیا له واشنتن، سه‌باره‌ت به ده‌ستكه‌وته‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی كوردستان له‌باره‌ی شه‌ڕیان له‌دژی تیرۆر و له‌وباره‌وه نووسیوویه‌تی “خۆشحاڵ ده‌بم به به‌خشینی زانیاری به سه‌نته‌ری سیاسه‌ته‌كانی توركیا TPC له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه چۆن كورد به‌شداربووه له شه‌ڕی دژی تیرۆر و هاوكاریكردنی ئه‌مریكا له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی عێراق، له‌وكاته‌ی هه‌ندێ له هاوپه‌یمانه‌كانیان پشتگیری‌یان نه‌كرد”.
-----------------------------------------
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی "رووداو"، ژماره 95، چاپی ئه‌وروپا، 2011.05.12