سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی BDP:
پەیامەكانی سەركردایەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئێمە مایەی هێزن نەك گوشار
رووداو

لەگەڵ دەستپێكردنی كۆنفرانسی كورد و دواتریش كۆبوونەوەی فۆرمی میزۆپۆتامیا لەشاری ئامەد، سەدان رۆژنامەنووسی تورك، كورد روویانكردبووە ئامەد، نیگای هەمووانیش لەسەر دواندنی سەرۆكەكانی پارتی ئاشتی و دیموكراتی BDP بوو، بەڵام ئەوان خۆیان بەدوور دەگرت. یەكێك لەو بەرپرسانەی كە میدیا تورك و كورد لە ئامەد هەوڵی دواندنی دەدا، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی BDPبوو. دوای ئەوەی تیمی (رووداو) بۆ دواندنی داوایەكی پێشكەشكرد، بەبێ دوو دڵی پەسەندی كرد. بەڵام پێی باشبوو هەڤپەیڤینەكە دووربێ لەچاوی میدیاكانی دیكە، بۆیە لە نووسینگەی پارێزەری بنەماڵەكەی لە یەكێك لە گەڕەكەكانی ئامەد پێشوازی لێكردین و بە رێزەوە وەڵامی پرسیارەكانی دایەوە.
پرسیار: وەك لە كاسێتی دەنگیی گفتوگۆی نێوان PKK و دەزگای هەواڵگریی توركیا MIT(میت)دا دەردەكەوێت، ئاستی گفتوگۆی نێوان توركیا و كورد زۆر بەرەوپێشچووە. بۆ نموونە نوێنەرانی میت رێبەری PKK بە "بەڕێز ئۆجەلان" ناودەبەن، بەڵام لەناكاو جارێكی دیكە تووندوتیژی سەریهەڵدایەوە، كە ئێستا باس لە ئۆپەراسیۆنی زەوینی دەرەوەی سنووریش دەكرێت. ئەمە چۆن لێكدەدەیەوە؟
دەمیرتاش: دەوڵەتی توركیا دەیویست گفتوگۆ وەك تاكتیكی كات بەسەربردن و هەڵخەڵەتاندن بكات. لەچەند ساڵی رابردوودا، بەڕێز ئۆجەلان، PKK و BDP دەوڵەتیان لەوە ئاگادار دەكردەوە، بە دەوڵەتمان گوت گفتوگۆ بۆ كات بەسەربردن و هەڵخەڵەتاندن مەكەن، بەڵكو پێویستە بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە بیكەن. دەوڵەت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گفتوگۆی نەكرد، یەك هەنگاوی بەكردەوەی بەرچاوی نەنا. واتە لەگەڵ دەستپێكردنی گفتوگۆ AKP هیچ نیازی چارەسەری ئەم كێشەیەی نەبووە، بەڵام ئێمە وەك BDP هەوڵماندەدا ئەم گفتوگۆیە ببێتە وێستگەی چارەسەری كێشەی كورد. بۆیە بە قسە ئاستی گفتوگۆ بەرزە، بەڵام بە كردەوە هیچ هەنگاو نەنراوە.
پرسیار: هەندێك پێیانوایە ئەرگەنەكۆنی نێو میت، هەندێكی دیكەش دەڵێن PKK و هەندێكیش دەڵێن ئیسرائیل ئەو كاسێتەی بڵاوكردووەتەوە. بەڕای ئێوە كێ ئەوەی كردووەو ئامانجی چبووە؟
دەمیرتاش: ئەوە زۆر گرنگ نییە بۆ ئێمە كێ لە پشت بڵاوكردنەوەیەتی، ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگ بوو، دەرەنجامی بڵاوكردنەوەی ئەرێنی بوو. ئەوانەی ئەم كاسێتەیان بڵاوكردووەتەوە نیازی خراپیان پێی هەبووەو ویستویانە بارودۆخەكە ئاڵۆزتر بكەن و قۆناخەكە بگاتە بنبەست، بەڵام هەڵوێستی ئێمە، هەڵوێستی رای گشتی توركیا و میدیای توركیا ئەرێنی بوو، بۆیە بڵاوكردنەوەی دەرەنجامی زۆر باشی هەبوو. دەشێ ئەوە خزمەتی گەرمكردنی هەوڵی چارەسەری كێشەی كورد بكات. حكومەت و PKKیش رایانگەیاند كە ئەوان لەپشت بڵاوكردنەوەی كاسێتە دەنگییەكە نین، بۆیە پێدەچێ هێزێكی دیكە لەپشتییەوە بێت. ئێستاش لەسایەی ئەو بارودۆخەدا تۆپەكە لە گۆڕەپانی حكومەت و لەدەستی سەرۆك وەزیر ئەردۆغان دایە، ئەم تۆپە چۆن دەهاوێژێ سەرۆك وەزیر بڕیار دەدات. بۆ ئاشتی هەلومەرج زۆر لەبارە، بەڵام ئەگەر سەرۆك وەزیر سووربێ لەسەر شەڕ، بۆ كورد بارودۆخی خۆڕاگری زۆر گونجاوە.
پرسیار: ئێوە باسی زەمینەی ئاشتی دەكەن، بەڵام ئێستا كەشی شەڕ باڵی بەسەر ناوچەكەدا كێشاوە؟
دەمیرتاش: لەو كاتەی شەڕ باڵی بەسەر هەموو شتەكاندا كێشاوە، زەمینەی ئاشتی هەر هەبووە، چونكە ئامانج لە بەرقەراركردنی ئاشتی كۆتاییهێنانە بەشەڕ. بۆیەش ئەو كاتەی شەڕ هەیە، پێویستە لە هەوڵی بەرقەراركردنی ئاشتی پاشگەز نەبینەوە. هەموو كاتێك زەمینەی دانوستاندن هەیە. راستە شەڕ تووندتر دەبێت، بەڵام هەوڵەكان بۆ راگرتنی شەڕن. بۆیە هیچ كاتێك نە لە رابردوو و نە لە دهاتوودا دەرگاكانمان لەسەر ئاشتی دانەخستووە، پێشموایە حكومەتیش دەرگاكانی دانەخستووە.
پرسیار: هیچ هەوڵێك هەیە بۆ راگرتنی ئەو شەڕە. دەگوترێ چەند سەركردەیەكی كورد هەوڵدەدەن PKK رازیبكەن هێزەكانی بكێشێتەوە دەرەوەی توركیا. تۆ وەك سەرۆكی BDPزانیاریت لەوبارەوە هەیە و، هەوڵێكی لەم جۆرە چۆن دەبینی؟
دەمیرتاش: نەخێر زانیاری وام پێنەگەیشتووە. هەموولا لە هەوڵی دیپلۆماسیدان، بەڵام تاوەكو حكومەت چەند هەنگاوێكی بەرچاوی ئاشكرا نەهاوێژێت، پێموانییە هیچ پێشكەوتنێك رووبدات. دوو مانگە رێگە نادرێ بەڕێز ئۆجەلان دیداری ئاسایی هەفتانەی لەگەڵ پارێزەر و كەسوكاری بكات. تاكە هێز كە بتوانێ PKK لەشەڕكردن رابگرێ و وابكات بكشێتەوە دەرەوەی سنوور و چەكدابنێ ئۆجەلانە. بۆیە ناتوانین بڵێین هەوڵە دیپلۆماسییەكان بەهێزن. هەموو كەس چاوەڕێی ئاگربەستە لە PKK. بە مەزەندەی ئێمەش پێویستە هەردوولا چەكەكانیان بێدەنگ بكەن. چونكە ئاگربەستی یەكلایەنەی PKK ئەنجامی نابێت، چونكە خوێنڕشتن راناوەستێ، بۆیە پێویستە حكومەت وەڵامی ئاگربەست بداتەوە. ئەگەر حكومەت ئێستا ئۆپەراسیۆن رابگرێت، پێموایە PKK یەكسەر ئاگربەست رادەگەیێنێ. بەڵام پێموانییە لە رەوشێكی بەوشێوەیەدا ئاشتی یان ئاگربەست بەو نزیكانە ببێت. خۆزگە پێشكەوتن رووبدات، خۆزگە هەردوولا هەنگاو بنێن و هەر ئێستا ئاگربەست رابگەیێندرێت، بەڵام هاتنەدی ئەمە لە داهاتوویەكی نزیكدا هەندێك زەحمەتە.
پرسیار: ئێوە وەك BDP بۆ رێگرتن لە فراوانبوونی شەڕ چیدەكەن، یان بیرتان لەچی كردووەتەوە؟
دەمیرتاش: بۆ ئەوەی چاومان بە بەڕێز ئۆجەلان بكەوێت، سەردانی وەزارەتی دادمان كرد. ئەگەر ئەو دەرفەتەمان پێدەن، ئێمە دەچین لەسەر ئەو هەموو رووداوانە گفتوگۆی لەگەڵ دەكەین. هەروەها لەچەند رۆژی داهاتوودا، لەگەڵ سەرۆك كۆمار عەبدوڵڵا گیول دادەنیشین و گفتوگۆ دەكەین، هەروا لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانیش.
پرسیار: كەی؟
دەمیرتاش: تەواو دیارنییە، بەڵام لەچەند رۆژی داهاتوودا ئەو دوو كۆبوونەوەیە دەكەین. جگە لەوە وەك BDP رێپێوان و میتینگی ئاشتیانە دەكەین و دەست بە پرۆسەیەك دەكەین. دیسان گفتوگۆ لەسەر گەڕانەوەو نەگەڕانەوە بۆ پەرلەمان دەكەین. ئەگەر ئاراستەی رووداوەكان بەرەو ئاشتی بێت لەوانەیە لە 1 ی مانگی داهاتوودا بگەڕێینەوە پەرلەمان. هەروەها هەوڵدەدەین یەكێتی كورد پتەوتر بكەین، كۆنفرانسی كورد لە ئامەد كرا، كاردەكەین بۆ ئەوەی كۆنفرانسی نەتەوەییش ئەنجامبدرێت. لەهەمانكاتدا كاردەكەین بۆ ئەوەی لەگەڵ بزووتنەوەی دیموكراتی و چەپ لە توركیا چەترێكی سیاسی فراوان دروستبكەین. واتە بۆ ئەوەی رێگە لەشەڕ بگرین خەریكی دروستكردنی یەكێتییەكی بەهێزین.
پرسیار: دەڵێن بۆ سازدانی كۆنفرانسی نەتەوەیی لیژنەیەكتان دروستكردووە، كاری چییە و ئایا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات؟
دەمیرتاش: لە رۆژی دوایی كۆنفرانسی كورد لە ئامەد بەهۆی دەستگیركردنی 50 هەڤاڵی ئێمە لە شرناخ، چوومە ئەوێ، بۆیە ئاگاداری هەموو وردەكارییەكان نیم، بەڵام ئەم لیژنەیە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ كۆنفرانسی نەتەوەیی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.
پرسیار: سەركردایەتی كورد لەهەرێمی كوردستان بڕیاری بایكۆتی BDP بە هەڵە دادەنێ، ئەو پەیامە چۆن دەخوێننەوە؟
دەمیرتاش: ئەو پەیامانەمان پێگەیشتوون، ئەوانە رەخنەی دۆستانەن. پەیامی هەردوو بەڕێزان تاڵەبانی و بارزانیمان پێگەیشت، ئێمە لەو پەیامانە دەگەین، بەڵام پێویستە ئەو دوو سەرۆكە بەڕێزەش لە بارودۆخی ئێرە بگەن. پێنج پەرلەمانتارمان لە زینداندان، مافی پەرلەمانتاریان لە خەتیب دیجلە سەندەوە، ئەگەر ئێمە لەبەرامبەر ئەمەدا بێدەنگ بوواین، كارێكی راست نەبوو. پێویستبوو كاردانەوەمان هەبێ. ئەم كاردانەوەشمان بە نەچوونە پەرلەمان دەربڕی. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نەمانگوت واز لە پەرلەمان دێنین، بەڵكو گوتمان بۆ ماوەیەكی كاتی چوونە پەرلەمان بایكۆت دەكەین و ئەگەر زەمینە راستبكرێتەوە دەگەڕێینەوە پەرلەمان.
پرسیار: ئایا پەیامی هەرێمی كوردستان بۆ گەڕانەوەتان بۆ پەرلەمان بووە هێزێكی گوشار؟
دەمیرتاش: بە پێچەوانەوە هێزی پشتگیرییە بۆ ئێمە. ئێمە ئەو پەیامانە وەك پەیامی دۆستانەی دیموكراتیانە ناودەنێین.
پرسیار: خوێندنەوەی هەرێمی كوردستان بۆ ئەردۆغان چۆن هەڵدەسەنگێنی؟
دەمیرتاش: پێموایە هەرێمی كوردستان بەباشی لەوە تێنەگەیشتووە كە ئەردۆغان چۆن مامەڵە لەگەڵ كوردی باكوور دەكات. بەڵام ئێمە ئەو باردۆخە زەحمەتە لەبەرچاو دەگرین كە هەرێمی كوردستان پێیدا تێدەپەڕێت. ئەوان ناتوانن پەیوەندییەكانیان لەگەڵ توركیا و ئەردۆغان بپچڕێنن، ناچارن درێژەیان پێبدەن. ناچارن لەگەڵ توركیا، ئەوروپا و ئەمریكا پەیوەندی باش ببەستن. ئێمە رێز لەوە دەگرین. بەڵام چاوەڕێیان لێدەكەین بەڕێزەوە سەیری ئۆپۆزیسیۆنبوونی ئێمە بەرامبەر ئەردۆغان بكەن. پێویستە سەركردایەتی كورد لە هەرێمی كوردستان رێز لە بەرەنگاربوونەوەی كوردی باكوور و BDP لەبەرامبەر ئەردۆغان بگرێت. بەمشێوەیە باشتر دەتوانین لەیەكتر بگەین. پێموایە بە تێپەڕبوونی كات بەڕێزان بارزانی و تاڵەبانی باشتر لە ئەردۆغان دەگەن. لەوانەیە لە رابردوودا زۆر بەڕاشكاوانە پشتگیری ئەردۆغانیان كردبێ، بەڵام ئەمڕۆ بەڕاشكاوانە پشتگیری ناكەن. چونكە ئەوانیش هەست بەوە دەكەن كە نیازی ئەردۆغان ئەوە نییە كێشەی كورد بە ئاشتیانە چارەسەر بكات، واتە ئەردۆغان نایەوێ بە یەكسانی و بە ئاشتی لەگەڵ كورد بژی، بەڵكو هەوڵدەدات كورد بەڕێوەببات.
پرسیار: لەیلا زانا سەردانی بەڕێز تاڵەبانی كرد، چ پەیامێكتان لە تاڵەبانییەوە پێگەیشت؟
دەمیرتاش: سەردانی لەیلا زانا سەردانێكی شەخسی بوو و لەسەر داوەتی بەڕێز تاڵەبانی بوو. لە سەردانێكی سیاسیانە زیاتر سەردانێكی دۆستانە بوو. بێگومان لەو سەردانەدا قسە لەبارەی رووداوە سیاسییەكان كرابوو. بەڕێز تاڵەبانی هەموو كاتێك ئامادەیی خۆی بۆ پشتگیریكردنی چارەسەری كێشەی كورد لە توركیا و ئامادەیی بۆ ناوبژیوانیكردن لەنێوان هەردوولادا دەربڕیوە، بەڵام توركیا رۆڵی ئەو پیاوە هەڵناسەنگێنێ و پەسەند ناكات. ئەگەرنا پەیامەكانی تاڵەبانی لەمەڕ ئاشتی زۆر گرنگن، جارێكی دیكەش لە رێگەی لەیلا زانا ئەو پەیامانەی خۆی ناردەوە.
پرسیار: تاڵەبانی رایگەیاند پێویستە ئۆجەلان لە ئیمرالی بۆ ماڵێكی تایبەت بگوازرێتەوەو لەژێر (ئیقامەی جەبری) دابێ. ئەو پێشنیازە چۆن دەبینن؟
دەمیرتاش: لەرابردوودا ئێمە ئەو پێشنیازەمان كرد، بەڵام ئەمڕۆ بەڕێز تاڵەبانی دەركی بەوەكردووە كە تاوەكو ئۆجەلان لە ئیمرالی بێت، هیچ پێشكەوتنێك بەدینایێت. ئەمە هەڵوێستێكی راستە و داوا لە توركیا دەكات هەنگاوێكی راست بنێت. ئێمەش ئەوە دووپات دەكەینەوە.
پرسیار: لەو ماوەی دواییدا ئیسرائیل پەیامی دۆستایەتی لەگەڵ كورد راگەیاندن، ئەو پەیامە چۆن دەخوێننەوە؟
دەمیرتاش: ئەوەی ئیسرائیل كاری بۆ دەكات هەڵوێستێكی راست نییە، چونكە ئەوكاتەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ توركیا خراپ دەبن هەوڵدەدەن كورد بەكاربێنن، بەڵام كورد وەك خەڵكێك نییە كە بتوانن بەكاری بێنن. كورد ئیرادەی هەیە، كورد دەیەوێ لەگەڵ هەموو كەس پەیوەندی ئاشتی و برایەتی دروستبكات، دەخوازێ لەگەڵ ئیسرائیل، دەوڵەتی دیكە و خەڵكی دیكە بە ئاشتی بژی و پەیوەندی برایانەی هەبێ، بەڵام چەمكی بە گوێرەی بەرژەوەندی خۆ بەكارهێنانی كورد رەتدەكەینەوە. لەوكاتەی پەیوەندی ئیسرائیل لەگەڵ توركیا خراپ دەبێت، بیركردنەوە لە بەكارهێنانی كورد بە بچووك خوێندنەوەی كوردە، سووكایەتیكردنە بە كورد، بۆیە ئێمە ئیدانەی ئەم هەڵوێستەی ئیسرائیل دەكەین. دووژمنایەتی كەس ناكەین، بەڵام قەبوڵیش ناكەین كەس وەك منداڵێك هەڵسوكەوتمان لەگەڵ بكات. هەبوونی پەیوەندی ئیسرائیل – كورد ئاساییە، بەڵام هەوڵی ئیسرائیل بۆ بەكارهێنانی كورد هەڵەیە.
پرسیار: ماوەیەك بەر لە ئێستا لەكاتی سەردانی بۆ توركیا، لەگەڵ هیلاری كلنتن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبوونەوە. لەو كۆبوونەوەیەدا چ پەیامێكتان لە ئەمریكا وەرگرت، دوای ئەوە هیچ دانیشتن و پەیامێكی دیكەتان لە ئەمریكاوە هەبوو؟
دەمیرتاش: نەخێر، بەڵام دیدارەكەمان لەگەڵ بەڕێز وەزیری دەرەوەی ئەمریكا زۆر باشبوو، ئەمریكا نیشانیدا كە گرنگی بە بزووتنەوەی یاسایی سیاسی كورد دەدات و ئیرادەی سیاسی كورد بەجیدی وەردەگرێ و قبوڵی دەكات. تائێستا ئێمە لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا و وەزیری دەرەوەی كۆبووینەتەوە، بەڵام لەگەڵ سەرۆك وەزیری توركیا ئەوەمان نەبووە. سەرۆك وەزیر ئۆپۆزیسیۆنی نێو وڵاتەكەی قبوڵ ناكات، بەڵام لەسەر ئاستی هەرە باڵای وڵاتان بە ئەمریكاشەوە قبوڵدەكرێین. لەگەڵ ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا كۆبووینەتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا لەگەڵ سەرۆك وەزیری وڵاتەكەمان كۆنەبووینەتەوە. ئێستا كە خەریكە لەگەڵ ئەمریكا تێكدەگەین، جارێكیتر هەوڵەكانمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی پەیامی ئاشتیخوازیمان بگەیێنینە هەموو لایەك. داوامان لەكەس نەكردووە هاوكاریمان بكات، ناڵێین هاوكاری BDP بكەن، بەڵكو داوایان لێدەكەین هاوكاری دیموكراتی بكەن. داوایان لێدەكەین بۆ بەرقەراربوونی دیموكراتی و گەیشتنی هەموو گەلانی توركیا بە ئازادی تواناكانیان بخەنەگەڕ. ئێمە وەك BDP دەمانەوێ لەگەڵ هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پەیوەندی باش دروستبكەین. پەیامی ئاشتیخوازانەی كوردمان بە وەزریری دەرەوەی ئەمریكا گەیاند و پێمانگوت ئێمە لایەنگری شەڕ نین، بەڵام حكومەتی AKP هیچ پڕۆژەیەكی بۆ ئاشتی نییە و كێشەكەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت.
------------------------------------------
سهرچاوه: ههفتهنامهی "رووداو"، ژماره 115، چاپی ئهوروپا، 2011.09.29