سیناریۆی پێشنیازكراو
توركیا ئاگربه‌ست رابگه‌یێنێ له‌به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌ی گه‌ریلا له‌نێو توركیا
هێمن خۆشناو

هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان به‌رده‌وامن بۆ دروستكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست و ده‌رفه‌تدانه‌وه به چاره‌سه‌ری سیاسیانه‌ی كێشه‌ی كورد له توركیا، هه‌موو نیگاكانیش ئێستا له‌سه‌ر ئاگربه‌ستێكی دوو لایه‌نه‌ن، له‌وباره‌شه‌وه باسی هه‌وڵ و نه‌خشه‌ی جیاواز ده‌كرێن.
له‌كاتێكدا پێشبینیده‌كرا ساڵی 2011 ببێته خاڵی وه‌رچه‌رخانی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له توركیا، به پێچه‌وانه‌وه كه‌شێكی قه‌یراناوی باڵی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا كێشا. ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و هه‌ڵمه‌ته‌كانی ده‌ستگیركردنی به‌رپرس و ئه‌ندامانی پارتی ئاشتی و دیموكراتی BDP به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له ئۆرگانه ئیدارییه‌كانی كۆما جڤاكێن كوردستان KCK تووندتر بوو، له‌لایه‌كه‌ی دیكه‌شه‌وه PKK كۆتایی به ئاگربه‌سته یه‌كلایه‌نه‌كه‌ی هێناو ده‌ستی به هێرشكرده‌وه بۆ سه‌ر بنكه‌كانی سوپای توركیا، كه دیارترینیان هێرشه‌كه‌ی چه‌لێ بوو.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان به‌رده‌وامن بۆ كۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه، له‌وانه‌ش سه‌ردانی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا، دوای رووداوه‌كه‌ی چه‌لێ، نیچیرڤان بارزانی سه‌ردانی توركیای كرد، به دوای ئه‌ویشدا مه‌سعود بارزانی سه‌ردانی توركیای كرد، هه‌فته‌ی رابردووش د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌ردانی توركیای كرد ، له‌هه‌موو ئه‌و سه‌ردانانه‌شدا مه‌سه‌له‌ی PKKبابه‌تی سه‌ره‌كی گفتوگۆكان بوو . هه‌روه‌ها له رۆژانی جه‌ژندا هاوسه‌رۆكانی BDP و KCD سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌ركۆماری عێراق كۆبوونه‌وه، پێشتریش له ئیسته‌مبۆڵ له‌گه‌ڵ بارزانی كۆببوونه‌وه.
نیگاكان پتر له‌سه‌ر سه‌ردانی مه‌سعود بارزانین، بارزانی له دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای توركیا جه‌ختی له چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی ئه‌م كێشه‌یه كرده‌وه. به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌كانی (رووداو) له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان بارزانی و به‌رپرسانی باكووری كوردستان، هه‌روه‌ها له دیداره‌كه‌ی تاڵه‌بانیش له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكانی BDP و KCD باس له سیناریۆیه‌ك كراوه بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستێكی دوو لایه‌نه. به‌پێی ئه‌و سیناریۆیه، مه‌رجی توركیا كشانه‌وه‌ی PKKیه له‌نێو توركیا.
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی كورد و تورك ئه‌و سیناریۆیه ره‌تناكه‌نه‌وه، به‌ڵام خۆیان له قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و سیناریۆیه به دوور ده‌گرن.
ئیلهامی ئیشق كه به (باڵكچی) ناسراوه چه‌ند ساڵێك به‌ر له ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لان و دوای ده‌ستگیركردنیشی له‌نێوان توركیا و PKK دا هاتوچۆی كردووه، پێیوایه ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تی توركیا پێشوازی له بیرۆكه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه چه‌كدارییه‌كانی PKK بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری توركیا ده‌كه‌ن. له‌مباره‌یه‌وه بۆ (رووداو) گوتی "كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی PKK بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری توركیا ئاگربه‌ستێكی دوو لایه‌نه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێز بارزانی بۆ توركیا له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كراوه".
سه‌باره‌ت به شاردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته له‌لایه‌ن توركیاوه باڵكچی پێیوایه "حكومه‌تی توركیا چاوه‌ڕێی هه‌وڵه‌كانی به‌ڕێز بارزانییه تاوه‌كو PKK رازی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی پاشه‌كشه به‌هێزه‌كانی له‌ناو سنووری توركیا بكات. به‌ڵام هه‌موو ناوه‌نده بڕیار به‌ده‌سته‌كانی توركیا به‌گه‌رمی پێشوازی له‌م بیرۆكه‌یه ده‌كه‌ن، پێشموایه پاشه‌كشه‌كردنی PKK له‌ناو توركیا ئاگربه‌ستی دوو لایه‌نه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه".
پێده‌چێ PKK پێشوازی له بیرۆكه‌ی ئاگربه‌ستی دوو لایه‌نه بكات، چونكه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند كه چیتر ئاگربه‌ستی یه‌كلایه‌نه راناگه‌یێنن، سه‌ركرده‌یه‌كی پێشووی PKK كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه ئه‌وه پشتڕاستده‌كاته‌وه كه سه‌ركردایه‌تی كورد له هه‌رێمی كوردستان داوای له PKK كردووه ئاگربه‌ست رابگه‌ینێت. له‌مباره‌یه‌وه گوتی "PKK مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئاگربه‌ست دوولایه‌نه بێ، به‌ڵام ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر ئۆجه‌لان داوایان لێ بكات ئاگربه‌ست رابگه‌یێنن، ئه‌وان پێیه‌وه پابه‌ند ده‌بن".
دوای رفاندن و ده‌ستگیردنی ئۆجه‌لان له‌ساڵی 2009دا، داوای له PKKكرد گه‌ریلا له‌نێو سنووری توركیا بكێشێته‌وه وه‌ك نیشاندانی نیازپاكی بۆ ئاشتی، هه‌ر ئه‌مساڵیش له دیدارێكی له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانیدا گوتی ئه‌گه‌ر توركیا له ئاشتی بێته پێشه‌وه ئه‌و ده‌توانێ وابكات كه هێزی گه‌ریلا له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له نێو سنووره‌كانی توركیا بچنه ده‌ره‌وه.
رۆژ وڵات ئه‌ندامی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی KCK له لێدوانێكدا بۆ (رووداو) رایگه‌یاند " هیچ داوایه‌كمان بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست لێنه‌كراوه. بیرۆكه‌ی ئاگربه‌ستی یه‌كلایه‌نه قبوڵ ناكه‌ین، چونكه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ 8 ئاگربه‌ستی یه‌ك لایه‌نه‌مان راگه‌یاندووه و هه‌موو جارێكیش به ئاگر و ئاسن وه‌ڵامیان داوینه‌ته‌وه"، گوتیشی "بڕیاری ئاگربه‌ست ته‌نیا له ده‌ستی سه‌رۆك عه‌بدولڵا ئۆجه‌لاندایه". ئایسه‌ڵ توغڵوك، په‌رله‌مانتاری كورد له په‌رله‌مانی توركیا و هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن دیموكراتی KCD، كه له دوو ساڵی رابردوودا چه‌ند جارێك وه‌ك پارێزه‌ر سه‌ردانی ئۆجه‌لانی كردووه له زیندان، پێیوایه ئه‌م سیناریۆیه‌ی باسده‌كرێت "رێگه‌ی دوور نزیكده‌كاته‌وه و هه‌نگاوێكی شیاوه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان". ناوبراو ئه‌وه‌شی به (رووداو) راگه‌یاند كه "ئێمه تائێستا نیشانه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیناریۆیه نابینین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دیارنییه ئایا ده‌وڵه‌ت هه‌نگاوێكی له‌م جۆره ده‌نێت یان نا".
پڕۆفیسۆر یاسین ئاكتای، مامۆستای زانكۆی سه‌لجوق، شاره‌زا له پرسی كورد له توركیا پێیوایه ئاگربه‌ستێكی دوو لایه‌نه و كشانه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی PKK بۆ ده‌ره‌وه‌ی توركیا بیرۆكه‌یه‌كی گونجاوه‌و ده‌توانرێ بۆ چاره‌سه‌ری ببێته سه‌ره‌تایه‌كی باش، به‌ڵام گوتی "كێشه‌ی بێ متمانه‌یی به PKK له‌لایه‌ن رای گشتی توركیا هه‌یه، چونكه له‌و كاتانه‌ی PKK ئاگربه‌ستی راگه‌یاندووه، ئاماده‌كاری بۆ شه‌ڕ كردووه، جبه‌خانه و چه‌كی كۆكردووه‌ته‌وه. هه‌وڵی داوه گه‌نجانی نوێ بباته شاخ و ئاماده‌یان بكات، بۆیه ئاگربه‌ست پێویستی به له په‌لوپۆخستنی PKKه‌یه ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌كرێت حكومه‌ت وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی جه‌ماوه‌ر بداته‌وه‌و PKK ناچار بكات چه‌كدابنێ و چۆكی پێ دابدات".
رۆژنامه‌نووسێكی كوردی توركیاش پێیوایه پشتگیری نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌ردۆغان له‌م قۆناغه‌دا ده‌بێته ئاسته‌نگ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ PKK رابگه‌ینێ. ئه‌و رۆژنامه‌نووسه كه له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه ده‌ڵێ "ئه‌مریكا و ئه‌وروپا داوا له توركیا ده‌كه‌ن راسته‌وخۆ سوپاكه‌ی بخاته‌گه‌ڕ بۆ رووخانی رژێمی ئه‌سه‌د. له به‌رامبه‌ردا ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، ئێوه‌ش هاوكاریم بكه‌ن بۆ له‌نێوبردنی PKK، بۆیه ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان پشتگیریه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌پشت خۆیه‌وه ده‌بینێ، ئه‌مه‌ش واده‌كات بیرۆكه‌ی ئاگربه‌ست به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرێت".
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی TARAFی توركی، رۆژی 18ی ئه‌م مانگه له گوندی (لێوژێ)ی بناری قه‌ندیل شاندێكی ده‌وڵه‌تی توركیا هاوشانی نوێنه‌ری جه‌لاڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ شاندێكی PKK كه بریتیبووه له مسته‌فا قه‌ره‌سو و سه‌بری ئۆك، گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاگربه‌ست كراوه. رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هه‌واڵه نه‌كردووه، به‌ڵام جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌م گفتوگۆیانه له‌سایه‌ی هه‌وڵه‌كانی بارزانی ده‌درێن و پشت به چه‌ند بنه‌مایه‌ك ده‌به‌ستێ، سه‌ره‌تا راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و دواتریش كشانه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی PKK له‌ناو سنووری توركیا. به‌ڵام رۆژ وڵات، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی KCK بێ ئاگایی خۆی له هه‌واڵی رۆژنامه‌ی TARAF و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌م جۆره راگه‌یاند، به (رووداو)ی گوت" ناتوانم له‌مباره‌یه‌وه هیچ لێدوانێك بده‌م چونكه ئاگام له هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌وجۆره نییه".
--------------------------------
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی "رووداو"، ژماره 123، چاپی ئه‌وروپا، پێنجشه‌ممه 2011.11.24