کورد و سه‌رژمێرییه‌که‌ی ئه‌م مانگه
په‌یامێک بۆ کوردانی دانیشتووی به‌ریتانیا
ئه‌نوه‌ر سوڵتانی
په‌یامێک بۆ کوردانی دانیشتووی به‌ریتانیا
ئه‌نوه‌ر سوڵتانی
خوشک و برایانی به‌ڕێز!
وه‌ک ئاگادارن، ڕۆژی 27/3/2011 واته‌دوو هه‌فته‌ی تر له‌سه‌رانسه‌ری به‌ریتانیا کاری سه‌رژمێریی دانیشتووان به‌ڕێوه‌ده‌چێت؛ ئه‌وه‌ئه‌رکێکه‌هه‌موو 10 ساڵ جارێک به‌ڕێوه‌ده‌برێت و تێیدا ژماره‌ی دانیشتووان، ڕه‌گه‌ز، زبان، ئایین، ڕاده‌ی خوێنده‌واری، لێزانی و پسپۆڕایه‌تی و گه‌لێک لایه‌نی دیکه‌ی ژیانی تاکه‌که‌سی، بنه‌ماڵه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی دانیشتووانی بریتانیا به‌خۆیی و کۆچبه‌ر و په‌نابه‌ره‌وه‌دیاری ده‌کرێت.
له‌ڕابردوودا گه‌لانی باڵاده‌ستی ئه‌و وڵاتانه‌ی وا کوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش کراوه، لێره‌ش ئه‌و هه‌له‌یان قۆستۆته‌وه‌و بۆ نموونه‌هه‌وڵیان داوه‌هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی وا له‌تورکیاوه‌هاتوونه‌ته‌ئێره‌به‌تورکبده‌نه‌قه‌ڵه‌م یا ئه‌وانه‌ی له‌ئێران و عیراق و سووریاوه‌هاتوون به‌فارس و عه‌ره‌ب ناونووس بکه‌ن. له‌ئه‌نجامدا، هه‌رگیز ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی کورد له‌ئاماری فه‌رمیی ئه‌م ووڵاته دا ده‌رنه‌که‌وتووه و به‌م پێیه‌دام و ده‌زگاحکوومی و ناحکوومییه‌کان له‌ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی کوردی ووڵاته‌که‌یان ئاگادار نه‌بوون.
له‌بیرمان نه‌چێت هه‌موو کاونسڵ واته‌شۆڕای شاره‌کان (به‌له‌دییه) ئه‌گه‌ر پاره‌و بودجه‌یه‌ک بۆ کارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌رخان بکه‌ن چاو له‌ئاماره‌کان ده‌که‌ن و هه‌رگیز پاره‌به‌کۆمه‌ڵگایه‌ک ناده‌ن که‌له‌ئاماره‌کاندا ژماره‌یه‌کی به‌رچاویان نییه، به‌پێچه‌وانه، بودجه‌کان به‌وانه‌ده‌درێت که‌کوردی هه‌ژاریش وه‌ک به‌شێک له‌وان ده‌ست نیشان کراون. جا تکام له‌هه‌موولایه‌ک ئه‌وه‌یه‌له‌چوارچێوه‌ی یاسا و ڕیساکانی ووڵات‌و په‌یڕه‌وه‌کانی سه‌رژمێرییدا هه‌وڵ بده‌ن خۆتان و بنه‌ماڵه‌تان به‌کورد ناونووس بکه‌ن. تکایه‌تووشی هه‌ڵه‌مه‌بن و ئه‌گه‌ر پرسیاری نه‌ته‌وه‌و ڕه‌گه‌ز و زمان و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وتۆتان لێ ده‌کرێت، له‌هه‌موویاندا ڕاسته‌قینه‌ی کوردبوونی خۆتان ئاشکرا بکه‌ن. دیاره‌کاتێ که‌ده‌پرسن خه‌ڵکی کام ووڵاتی؟ ده‌بێ ناوی ووڵاته‌که‌ی وا لێیه‌وه‌هاتووین رابگه‌یێنین به‌ڵام له‌وه‌ڵامی هه‌موو پرسێکی وه‌ک ڕه‌گه‌ز ونه‌ته‌وه و قه‌ومییه‌ت و زماندا ، خۆمان وه‌ک هه‌ین واته‌به‌کورد ناونووس بکه‌ین.
ئه‌وه‌ئه‌رکێکی نیشتمانییه‌و پێویسته‌هه‌موو ئه‌ندامانی خێزان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی وا وه‌ڵامی پرسیاره‌کان ده‌ده‌نه‌وه‌لێی ئاگادار بن. ئاشکرایه‌نابێ درۆ بکه‌ین و ئه‌و مه‌ئموورانه‌گومڕابکه‌ین که‌دێنه‌به‌ر ده‌رگای ماڵه‌کانمان، ئه‌وه‌ی ده‌بێ بکرێت نواندنی ڕاسته‌قینه‌ی بوونی خۆمانه‌وه‌ک هه‌ین. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌به‌س نییه‌بڵێین خه‌ڵکی تورکیا، ئێران، عیراق یا سووریاین له‌هه‌رکام له‌و ووڵاتانه‌دا ده‌یان نه‌ته‌وه‌ده‌ژین که‌ئێمه‌ش یه‌کیانین. ئێمه‌بوونی خۆمان وه‌ک هه‌یه، واته‌وه‌ک کورد ده‌رده‌خه‌ین و هیچی تر.
له‌بیرمان نه‌چێت که‌ئێمه‌ی کورد له‌هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کدا وه‌کو 'کورد' حیسابمان بۆناکرێت، ته‌نیا به‌خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاتانه‌مان داده‌نێن که‌لێیانه‌وه‌هاتووین و‌ژماره‌ی فارس و تورک و عه‌ره‌ب به‌نفووسی ئێمه‌زیاد ده‌کرێت. به‌گوێره‌ی لێکۆڵێنه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانی که‌براده‌رێکی کوردی تورکیا چه‌ندساڵ پێش ئێستا له‌قوتابخانه‌یه‌کی باکووری له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ی برد، سه‌دا هه‌شتای ئه‌و قوتابیانه‌ی وا به‌تورک نووسرابوون کورد بوون، به‌ڵام قوتابخانه‌که‌به‌تورکی ده‌ناسین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوتبوویان خه‌ڵکی تورکیان و به‌تورکی قسه‌ده‌که‌ین. هه‌ڵه‌ی ئه‌وان نه‌بوو، هی ئێمه‌بوو که‌بنه‌چه‌ک و ئه‌سڵی نه‌ته‌وایتی خۆمان بۆ ده‌رنه‌خستبوون، هی ئه‌و دایک و باوکانه‌بوو، که‌هه‌ر ته‌نیا به‌حیسابی ئه‌وه‌ی له‌تورکیاوه‌هاتبوون خۆیان به‌تورک دانابوو.
تکایه با ئه‌م ده‌رفه‌ته له ده‌ست نه‌ده‌ین و خۆمان وه‌ک هه‌ین بناسێنین، بێ درۆ و فێڵ- وه‌ک هه‌ین. ئێمه‌کوردین و به‌کوردی قسه‌ده‌که‌ین ڕه‌گه‌زمان کورده و سه‌ر به‌قه‌ومییه‌تی کوردین، نه‌زیاتر و نه‌که‌متر. تکایه له‌وه مه‌ترسن که ئه‌م پرسیارانه بۆ ده‌کرێن. ئه‌وه کارێکه ده‌یان ساڵه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هیچ نیازێکی خراپی له‌پشت نییه، ته‌نیا ده‌یانه‌وێت ئامارێکی ڕاسته‌قینه‌یان له دانیشتووانی ووڵاته‌که و پێکهاته‌ی ئه‌و دانیشتووانه هه‌بێت و به‌س.
ڕۆژی 27/3/2011 مان له‌بیر نه‌چێت!