یادێک له دووی ڕێبه‌ندان
تاهیر حیکمه‌ت (د. ئازاد)
تاهیر حیکمه‌ت (د. ئازاد)
له‌سه‌ر داوای دۆستێکی کۆن و زۆر خۆشه‌ویستم که له بزووتنه‌وه‌ی کۆماریخوازانی کوردستاندا چالاکه، ئه‌م وتاره‌م به بۆنه‌ی ساڵیادی دووی ڕێبه‌ندانه‌وه ئاماده‌کرد و پێشکه‌شتانی ده‌که‌م.
هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ڕێز له مێژوو و ڕابردووی خۆی ده‌گرێ، هه‌ر هه‌وڵێکی، که‌م یا زۆر بووبێ، سه‌رکه‌وتوو یا تێکشکاو، به‌ڕێزه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و وه‌کو به‌شێک له پڕۆسه‌ی سه‌روه‌ری خۆی دێنێته‌وه یاد. به‌تایبه‌ت ئه‌و ڕووداوانه‌ی که تا لووتکهگه یشتوون و نه‌خشی چاره‌نووس سازیان هه‌بووه.
ئێمه‌ی کوردیش ده‌شێ ئه‌و یادانه له‌بیر نه‌که‌ین و له‌جێی خۆیدا به‌ڕێزه‌وه یادیان بکه‌ینه‌وه، به‌تایبه‌ت لووتکه‌کان. دووی ڕێبه‌ندان هه‌م جێی یاده و هه‌م لووتکه. جیاوازی ئێمه له‌گه‌ڵ گهلانیتر له‌وه‌دایه که ئه‌وان سه‌روه‌ری خۆیان دابین کردووه و ته‌نیا یادی بۆنه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه و ئێمه به‌سه‌روه‌ری نه‌گه‌یشتووین و بێجگه له باشوور که به‌شێکی له‌رزۆکی سه‌روه‌ری تێدا به‌دی هاتووه، کیانێکی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌ییمان نییه و هه‌تا ئێستاش ئه‌و پڕۆسه‌یه ئه‌زموون ده‌که‌ین.، هه‌ر بۆیه‌ش ئێمه بێجگه له ڕێزدانان بۆ بۆنه‌کان، ده‌شێ ڕه‌خنه و گازنده له کرده‌وه و بۆچوونه‌کانیش بێنینه‌گۆڕێ و پرسیاره وڵام نهدراوهکانیش دیسان له مێژوو بپرسینه‌وه. پرسیار بۆ ئه‌و ئه‌رکانه‌ی که ده‌بوو بکرانایه و نه‌کراون. دووی ڕێبه‌ندان لووتکه‌یه‌که که ده‌بێ ڕێزی لێ بگیرێ، جێی ڕه‌خنه‌یه که نه‌یتوانی کاروان بگه‌یه‌نێته ئامانج و زۆر "بۆ" و پرسیاریشی له‌دووی خۆی به‌جێهێشت.
کۆماری کوردستان جێی ڕێزه:
چون یه‌که‌م ده‌سه‌ڵاتی کوردی له ناوچه‌یه‌کی زۆر به‌رته‌سکی نیشتمانی کورددا دامه‌زراند. ئازادی و ئاسایشی به‌پێی گونجاوی ئه‌و سه‌رده‌مه دابین کرد. خوێندنگه و گۆڤار و ڕۆژنامه‌ی به‌زمانی کوردی دامه‌زراند، هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی مافی مرۆڤ به‌تایبه‌ت ژنانی دا و بازرگانی میللی گه‌شه‌ی پێدرا. ئیراده‌یه‌کی میللی سه‌ری هه‌ڵدا که تا ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌بوونی نه‌بوو. نه‌ته‌وه‌ی کورد له کایه‌ی سیاسی ناوچه‌دا که‌وته گه‌ڕ که تا ئه‌و کات حیسابی بۆ نه‌ده‌کرا.
کۆماری کوردستان لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێی له ژیانی نه‌ته‌وایه‌تی، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، فه‌رهه‌نگی و حقووقی کورددا هه‌ڵداوه که له چه‌شنی خۆیدا بێ وێنه بوو. کورد بۆ یه‌که‌م جار له سه‌رده‌می نوێ‌دا ئه‌زموونی به‌ڕێوه‌بردنی چاره‌نووسی خۆی له به‌شێکی وڵاته‌که‌یدا تاقی کرده‌وه.
نه‌یارانی کورد باس له‌وه ده‌که‌ن که گوایه کۆماری کوردستان ده‌ستکردی سۆڤیه‌ت بوو که ده‌یویست ئه‌و به‌شه له ئێرانی خۆشه‌ویست جیا کاته‌وه، له کاتێکدا ئه‌وه له‌بیر ده‌که‌ن که ئێران ده‌یان ساڵ بوو به‌ده‌ست ئینگلیز و ڕووسه‌وه به‌ڕێوه ده‌چوو، پاشایان لاده‌برد و یه‌کیتریان دێنایه جێی، پاڕلمانیان به‌تۆپ ده‌به‌ست و هه‌موو کاروباری ئێران به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه بوو. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش ڕاست بێ و سۆڤیه‌ت کوردستانی جیا کردبێته‌وه، ئه‌وا له ئینگلیزی جیا کردۆته‌وه. به‌ستراوه‌یی چ به‌ئینگلیزه‌وه و چ به سۆڤیه‌ته‌وه هه‌ر به‌ستراوه‌ییه و هیچ جیاوازی نییه. ئه‌وان به به‌ستراوه‌یی خۆیان شانازی ده‌که‌ن و بۆ خه‌ڵکانی تر به‌عه‌یبی داده‌نێن. له کاتێکدا نه کوردستان سه‌ر به‌سۆڤیه‌ت بوو و نه سۆڤیه‌ت دڵی به‌کورد و کوردستانه‌وه خۆش کردبوو که بیکاته هێزێکی سه‌ر به جه‌مسه‌ری کومونیستی (داهاتووش ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌لماند) و نهکوردستانیش له‌باری ئابووری، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئاماده‌یی بوو تا بچێته ئه‌و بلۆکه‌وه.
ڕاستی ئه‌وه‌یه‌که پاش هاتنی ئه‌رته‌شی سۆڤیه‌ت بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی که له نه‌خشه‌ی جوغڕافیای ئێران‌دا به ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات ناسراون، هه‌ڵسوکه‌وتی سۆڤیه‌ت به‌میر جه‌عفه‌ر باقرۆڤ، سه‌رکۆماری ئه‌وده‌می ئازه‌ربایجانی سۆڤیه‌ت سپێردرا. میر جه‌عفه‌ر له‌بیری دامه‌زراندنی کۆماری ئازه‌ربایجان له ئێران‌دا بوو که پاشان بیخاته‌وه سه‌ر کۆماری ئازه‌ربایجانی سۆڤیه‌ت.
له‌و خاکه‌دا که به ئوستانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا داندرابوو، کورد ده‌ژیا و ده‌یتوانی ئه‌و پلانه‌ی میرجهعفهر بخاته مه‌ترسییه‌وه. ناوبراو پێوه‌بوو به‌دانی خودموختاری به کوردان ئه‌وان بێده‌نگ بکا و به‌مانه‌وه له ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجاندا ڕازی بن.
پلانی میر جه‌عفه‌ر بۆ کوردان له‌دوو بواردا بوو: یه‌که‌م خۆیان به دانیشتووی خاکی ئازه‌ریه‌کان بزانن و ناوچه‌ی خودموختار له‌و ناوچه‌ی که به ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ناسرابوو، نه‌ترازێ، دووهه‌م، مافی کوردان له خودموختاری پتر نه‌ڕوا و ده‌سه‌ڵاتیشی له‌ژێر چاوه‌دێری مه‌جلیسی میللی ئازه‌ربایجاندا بمێنێته‌وه.
کۆماری کوردستان جێی ڕه‌خنه‌یه:
چون نه‌یتوانی و نه‌یویست که له ناوچه‌یه‌کی به‌رته‌سکی کوردستان پتر بڕوا، ئه‌گه‌رچی به‌ڵێنی به ڕووسه‌کان یا ئازهربایجانیهکانیش دابێ و دیاره نکۆڵی له‌وه‌ش ناکرێ که جێگیر بوونی ئه‌رته‌شی سۆڤیه‌ت له‌و ناوچانه‌دا هه‌لی بۆ کورد ڕه‌خساند. ئه‌گه‌ر چی بهشهکانیتری کوردستان که له ژێر ناوی ئوستانی کوردستان و کرماشان دابه‌ش ببوون له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئینگلیزدا ئیداره ده‌کرا، به‌ڵام هه‌ر هیچ نه‌بێ لکاندنی دوو شاری سه‌قز و بانه به کۆماره‌وه گونجاو بوو و خه‌ڵکیش ئاماده‌ییان هه‌بوو. کۆمار پێشی به‌و پێکه‌وه لکانه گرت و ته‌نانه‌ت لقی سه‌ربه‌خۆی حیزبی دیمۆکڕاتی له‌و دوو شاره‌دا هه‌رگیز به‌فه‌ڕمی نه‌ناسی.
زۆر باس و لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ناوی کۆمار کراوه، کۆماری مهاباد یا کۆماری کوردستان؟
دیاره بۆ ئێمه‌ی کورد له هه‌ر نوخته‌یه‌کی وڵاته‌که‌مان ته‌نانه‌ت گوندێکیش بێ، هه‌رده‌سه‌ڵاتێکی نه‌ته‌وه‌یی، ماڵی هه‌مووانه و هه‌ر کوردێک بۆی هه‌یه هه‌ستی خۆشه‌ویستی و پاراستنی ببێ و به‌هی خۆی بزانێ. به‌ڵام هه‌ر ده‌زگا و دامه‌زراوێک، چوارچێوه‌یه‌کی حقووقی هه‌یه. هه‌ر ده‌وڵه‌ت یا حکوومه‌تێک به‌و چوارچێوه‌وه ده‌ناسرێ که ده‌سه‌ڵاتداری به‌سه‌ره‌وه ده‌کا، قانوونی بۆ په‌سه‌ند ده‌کا و دانیشتووانیش ده‌بێ په‌یڕه‌وییان لێ بکه‌ن. به‌و پێیه ئه‌گه‌ر چی کۆمار له دڵی هه‌ر کوردێکدا کۆماری کوردستانه، به‌ڵام له‌باری حقووقییه‌وه، کۆماری کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستانه که له دابه‌شینی جوغڕافیای ئێران‌دا که‌وتبووه و تا ئێستاش که‌وتۆته ناو ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاواوه.
حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستان درێژه‌ده‌ری کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک بوو که پاش سه‌فه‌ری نوێنه‌رانی کورد بۆ باکۆ، دامه‌زرا. نه ئه‌و گۆڕینه ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کورد بوو و نه هێنانه‌گۆڕێی دروشمه نوێکه‌ی واته خودموختاری. ئه‌و دروشمه‌ش به‌پێی هه‌لومه‌رج گۆڕدراوه. کاتێک ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی زۆر لاواز بووه و چه‌ند جار له شه‌ڕدا تێکشکێندراوه، باس له سه‌ربه‌خۆیی که له ڕاستیشدا ئامانجی له‌مێژینه‌ی کوردان بوو، هاتۆته ئاڕاوه، ئه‌و کات که ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به‌هێزتر بووه یا پاش وهدهرچوونی ئه‌رته‌شی سۆڤیه‌ت، پتر باس له خودموختاری له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا کراوه و ته‌نانه‌ت له کۆتاییه‌که‌یدا داخوازی ئه‌نجومه‌نی ئه‌یاله‌تی و ویلایه‌تی سه‌رده‌می مه‌شروتییه‌ت کراوه‌ته ئامانجی کۆمار.
هه‌ر بۆیه، تا ئێستاش لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان زۆر فاکت و بۆچوون دێننه‌وه که ئامانجی کۆمار ته‌نیا سه‌ربه‌خۆیی بووه، لایه‌نگرانی خودموختاری یا فیدڕالیسم ده‌یان فاکت دێننه‌وه که کۆمار داوای خودموختاری له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا کردووه. هه‌ر دوو لایه‌نیش ڕاست ده‌که‌ن. کۆماری کوردستان به‌پێی هه‌لومه‌رج و لاسه‌نگی هێز، داواکاری و سیاسه‌تی فه‌رمی خۆی گۆڕیوه.
میراتی کۆمار بۆ درێژه‌ده‌رانی ڕێگاکه‌ی، یه‌کێک دروشمی خودموختاری، یه‌کیش سیستمی حیزبایه‌تی که له سۆڤیه‌ته‌وه وه‌رگیرابوو، ئه‌ویتریش وتاری جیاوازی کورد له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی خۆ و نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست بوو. درێژه‌ده‌رانی ڕێگای کۆمار، دروشم و سیستمه‌که‌یان هه‌ر به‌و شێوه درێژه‌پێدا و خۆیان و خه‌ڵکیشیان زۆر تووشی زیان کرد. وتاریان به‌بێ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رج، له‌گه‌ڵ خۆ و به‌زمانی فارسی جیاوازه و ئیتر پێموایه متمانه‌ی هه‌ر دوو لایان له ده‌ست دابێ یا بیده‌ن.
پرسیاره‌کان:
کۆماری کوردستان بۆ نه‌یتوانی له ناوچه‌ی ناسراو به ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا پتر بترازێ؟ کۆمار پێشه‌وایه‌کی بوو، سه‌ره‌کوه‌زیران و چه‌ند وه‌زیر. بۆ تا ئێستاش هه‌ر باس له‌بۆچوون و هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی پێشه‌وا ده‌کرێ و نازانین سه‌رۆکوه‌زیر، حاجی بابه‌شێخ و وهزیرانیتر چۆنیان بیرکردۆته‌وه و چی‌یان کردووه؟ ئایا کۆمار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی تاکه‌که‌س دامه‌زرابوو؟
کاتی وهدهرچوونی ئه‌رته‌شی سۆڤیه‌ت، قازی له گوندی سه‌را ڕایگه‌یاند که ئێمه‌بۆ خۆمان به‌رگری له ده‌سکه‌وته‌کانمان ده‌که‌ین و چوونه ده‌ره‌وه‌ی سوپای سوور کاریگه‌ری له‌سه‌ر کۆمار نییه. ئه‌ی بۆ به‌رگری نه‌کرا و کۆمار بهدهستهوهدرا؟
بارزانیه‌کان که خزمه‌تیان به‌کۆمار ده‌کرد، بۆ له مهاباد ده‌رکران و ڕێیان پێنه‌درا داکۆکی له کۆمار بکه‌ن؟ ئه‌و ئه‌فسانه له کوێوه هاتووه‌که قازی ئاڵای کوردستانی داوه‌ته ده‌ست مه‌لا مسته‌فا تا شه‌کاوه ڕایگرێ، له کاتێکدا که تا ئێستاش نه‌بیستراوه و نه‌بیندراوه که هه‌رگیز مه‌لا مسته‌فا له وتار یا لێدوانێکیدا به‌ڕێزه‌وه باسی کۆمار و به‌تایبه‌ت که‌سایه‌تی قازی کردبێ. بۆ قازی دڵی بارزانیه‌کان و مه‌لا مسته‌فای شکاند و ڕێی به‌رگری کۆماری پێنه‌دان؟
قازی محه‌مه‌د، پاش حوکمی له سێداره‌درانی له وه‌سیه‌ته‌که‌یدا ده‌ڵێ: که فریوی دوژمن مه‌خۆن، بۆ چی؟ ئایا بۆ خۆی فریوی خواردبوو؟ ئه‌و وته‌یه ڕێک به‌و مانایه‌یه که ئه‌زموونی خۆیه‌تی، یانی من فریوم خوارد، ئێوه مه‌یخۆن. ئه‌و فریوه چی بوو؟ ئایا به‌ڵێنی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی،بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ته‌سلیم بن، بڕێک ماف به‌کورد ده‌درێ و هه‌موو ناوچه کوردنشینه‌کان ده‌کرێنه ئوستانێک و قازیش ده‌بێته ئوستاندار، ڕاسته؟
ئایا بیانووی به‌کوشت نه‌چوونی خه‌ڵک بۆ ته‌سلیم بوون مه‌نتیقی بوو؟ ده‌یان و سه‌دان جووڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی له جیهاندا که خه‌باتیان کردووه‌و به ئامانج گه‌یشتوون، قوربانییان داوه. جووڵانه‌وه‌ی کورد پاش شۆڕشی ساڵی 57 ی گه‌لانی ئێرانیش ڕووبه‌ڕووی ئه‌و پرسیارهبۆوه، به‌رگری یا ته‌سلیم؟ دیاره مه‌ترسی بۆ خه‌ڵکی به‌دواوه بوو. ئه‌مجاره خۆڕاگری و داکۆکی هه‌ڵبژێردرا. ئه‌گه‌ر چی هه‌ر دووک به‌ئاکام نه‌گه‌یشتن به‌ڵام یه‌کیان خۆی به‌ده‌سته‌وه‌دا و ئه‌ویتریان شکستی خوارد، هه‌ر دوو ڕێبه‌ر فریویان خوارد، یه‌کیان موحاکمه کرا و له‌سێداره درا و ئه‌ویتریان گیانی له‌سه‌ر دانا، به‌ڵام نه به‌ده‌ستی به‌ستراوه و له ژێر په‌تی سێداره‌دا.
کۆماری کوردستان به‌هه‌موو تاریک و ڕوونیهکانیهوه، به‌هه‌موو خاڵه زه‌ق و لاوازه‌کانیه‌وه مێژوومانه و هه‌ڵده‌گرێ پتر ڕێزی لێبگیرێ، چون لووتکه‌یه‌کی به‌رزی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیمانه. هه‌ڵده‌گرێ پتر له ڕه‌خنه‌کانی ورد بینه‌وه و له وڵامی پرسیاره‌کان بۆ داهاتووی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیمان که‌ڵک وه‌رگرین...
تا گه‌یشتن به ئاوات و ئامانجه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کانمان.