به‌ره‌و پیری 22ی رێبه‌ندان و رێفڕاندۆمێکی‌تر
دوکتور تاهیر حیکمه‌ت (د . ئازاد)
دوکتور تاهیر حیکمه‌ت (د . ئازاد)
هه‌ڵسوکه‌وتی کورد له ره‌وتی جووڵانه‌وه‌ی گه‌لانی ئێران، باسێکی گه‌رم و گوڕی له ناو کۆڕ و کۆمه‌ڵ و هێزه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا هه‌ڵگیرساندووه. سه‌ره‌ڕای جیاوازی را و ده‌نگه‌کان له سه‌ر شێوه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی کورد، هه‌موو له دژایه‌تی کۆماری ئیسلامی و هه‌وڵی رووخانی رژیم کۆک و هاوده‌نگن. ئه‌و که‌شوهه‌وا ناته‌بایه، کوردستان و داخوازه‌کانی تا راده‌یه‌کی زۆر خستۆته په‌راوێزه‌وه که هه‌مومان تێیدا به‌رپرسین.
کێشه نه له سه‌ر دژایه‌تی کۆماری ئیسلامی و گرینگی رووخانی ئه‌و نیزامه‌یه، به‌ڵکو له سه‌ر لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی "جووڵانه‌وه‌که" و هێزه‌کانی به‌شدار و کارتێکه‌ریه‌تی. هه‌ر لێکدانه‌وه‌یه‌کی دوور له راسته‌قینه و داڕژاو له سه‌ر "هه‌ست" و ته‌نیا ره‌ش وسپی دیتن، ده‌توانێ زیانی کاریگه‌ر به جووڵانه‌وه و داخوازیه‌کانمان بگه‌یه‌نێ و قورساییمان له ره‌وتی گۆڕانکاریه‌کانی ئێران، ناوچه و ته‌نانه‌ت جیهانیش که‌م بکاته‌وه و به کورتی وه‌دوا که‌وین. لێره‌دا پێویسته ئاماژه به چه‌ند راسته‌قینه‌ی ره‌وتی جووڵانه‌وه‌ی ئێران بکه‌م که هیچ نه‌بێ من وه‌کو راسته‌قینه‌یان ده‌بینم:
• نیزامی ئیسلامی ئێران مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه له ئاستی جیهانیدا. هه‌ر گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی له ئێران‌دا، هاوسه‌نگی جیهانی ده‌گۆڕێ و بێگومان به‌شداران و خولقێنه‌رانی ئه‌و گۆڕانکارییه له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا حیسابی تایبه‌تیان بۆ ده‌کرێ. بۆ وێنه به‌شداری چالاکانه‌ی باشوور له ئاڵوگۆڕه‌کانی عیراق، ئه‌و هه‌ل و شوێنه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ کوردی ئه‌و به‌شه ره‌خساند.
• جووڵانه‌وه‌ی ناسراو به "سه‌وز" له راستیدا به‌ره‌یه‌که له ئیسڵاحته‌ڵه‌بانی بازنه‌ی نیزام و دژبه‌رانی "کۆماری ئیسلامی". هه‌م سکۆلاره کۆماریخوازه‌کانی دژ به ده‌سه‌ڵاتی "ئیسلامی" و ته‌نانه‌ت سه‌ڵته‌نه‌تخوازانی دژ به "کۆمار".
• تایبه‌تمه‌ندی جێی سرنج ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵات قه‌ڵشیوه و به‌شێک له ئوپۆزیسیۆن له ناو ده‌سه‌ڵاته‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه. ئه‌و به‌شه به هه‌ر ئامانج و له ژێر هه‌ر ئاڵایه‌کدا بێ، له به‌شه‌کانیتر رێکوپێکتر، به تواناتر و له باری چه‌ندایه‌تیه‌وه پتره. تا ئێستا هاوپه‌یمانێتییه‌کی نه‌نوسراو و رانه‌گه‌یه‌ندراو له ناو ئوپۆزیسیۆنی ئێران‌دا، له راستی راسته‌وه تا چه‌پی چه‌پ به‌ڕێوه چووه. چه‌پ و سکۆلاره‌کان شه‌وانه بانگی الله اکبر دووپات ده‌که‌نه‌وه و جاروباریش دروشمی یا حسین میر حسین ده‌ڵێنه‌وه و موسه‌وی و که‌ڕڕوبی تا ئێستاش دروشمی "کۆماری ئێران"یان مه‌حکووم نه‌کردووه. ته‌نانه‌ت دژی له سێداره‌دانی دوو که‌س به تاوانی پاشایه‌تی خوازی هه‌ڵوێستیان گرت. له‌م قۆناغه‌دا هه‌ر دوو باڵ پێویستییان به یه‌کتر هه‌یه. له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌ر کام دروشمی تایبه‌ت به خۆشیان هه‌یه.
• له سیاسه‌تدا، ته‌نیا ئه‌وه گرینگ نییه که کێ چی ده‌ڵێ و بۆ چی هه‌وڵ ده‌دا، به‌ڵکو ئه‌وه‌یه که کرده‌وه‌که‌ی له خزمه‌ت چ سیاسه‌ت و ستڕاتیژێکدایه. سه‌رجه‌می هه‌ڵسوکه‌وتی به ناو رێبه‌رانی جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز، خزمه‌ت به رووخانی رژیم ده‌کا و رێخۆشکه‌ری ئه‌و هێزانه‌یه که تا رووخانی نیزام کۆڵناده‌ن. جاری وا هه‌یه که هه‌ڵه‌ی دوژمن، خه‌باتێک چه‌ند هه‌نگاو به‌ره‌و پێش ده‌بات، هه‌ر وه‌کو هه‌ڵه په‌یتا په‌یتاکانی خامنه‌یی له چه‌ند مانگی رابردوودا. لێگه‌ڕێین با دوژمن پتر هه‌ڵه بکات و ئاماده‌ی که‌ڵک وه‌رگرتن بین.
• بێگومان به‌شێکی زۆری جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز له نیوه‌ی رێدا ده‌کشێته‌وه و جووڵانه‌وه‌ش له قۆناغی رادیکاڵتردا رێبه‌رانی شیاوی خۆی ده‌دۆزێته‌وه. تا ئه‌و رۆژه ناشێ هاوپه‌یمانی بشکێ.
• کورد تا ئێستا چالاکانه نه‌هاتۆته گۆڕه‌پانه‌وه. له لایه‌که‌وه متمانه‌ی به سه‌رجه‌می ئوپۆزیسیۆنی ئێران نییه و بڕوا ناکات پاش سه‌رکه‌وتنیش مافێکی پێ ره‌وا ببینن. له لایه‌کی تریشه‌وه له سه‌ر داخوازی هاوبه‌ش ساغ نه‌بوونه‌وه و ئاڵایه‌کی هاوبه‌ش نییه تا هه‌موان له بن خۆیدا کۆ بکاته‌وه و ناوه‌ندێکی رێبه‌ری جێی متمانه‌ی هه‌موان له گۆڕێ‌دا نییه. متمانه نه‌کردن به ئوپۆزیسیۆن به‌شێکی راسته‌قینه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گره و به‌شێکیشی له لاوازی خۆماندا که ناتوانین وه‌کو هێزێکی سه‌ر به خۆ و به توانا نه‌خش بگێڕین. سه‌رچاوه‌ی بێ هێزیشمان له نه‌بوونی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و داخوازی هاوبه‌ش و رێبه‌ری سیاسی جێی متمانه‌ی هه‌مواندایه.
• حیزب و هێزه سیاسییه سوننه‌تیه‌کان وا پرش و بڵاون که هیچکامیان ناتوانن نه‌خشی سه‌ره‌کی بگێڕن و ئه‌گه‌ر رۆژێکیش یه‌کگرن، زۆر ئاسته‌مه بتوانن رێبه‌ری جووڵانه‌وه‌ی ناوه‌وه‌یان پێ‌بکرێ. گرینگ ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر جووڵانه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌ش به داخوازی هاوبه‌شه‌وه پێکبێ، رێبه‌رانی خۆشی ده‌دۆزێته‌وه.
• پرسی سه‌ره‌کی ئه‌مڕۆی رۆژهه‌ڵات، هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی داخوازیه هاوبه‌شه‌کانه که ببێته هه‌وێن و ئه‌ستونده‌کی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و چالاکی هاوبه‌ش. ئه‌وه‌ش ئه‌رکی هێزه سیاسیه‌کان، که‌سایه‌تی و لێزانانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته و بێگومان ئامڕازی پێوه‌ندییه گشتییه‌کان و به تایبه‌ت ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کان ده‌توانن نه‌خشی به‌رچاو بگێڕن.
• بۆ چالاکانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ره‌نگبێ زۆر قورس بێ که به خه‌ڵکی ناوه‌وه بڵێن که له بۆنه‌کاندا به‌تایبه‌ت 22ی رێبه‌ندان، چی بکه‌ن. به واتایه‌کیتر وه‌کو ده‌کوترێ بۆ خۆیان له ده‌ره‌وه راحه‌ت دانیشن و خه‌ڵک هانده‌ن بچنه سه‌ر شه‌قام و خۆیان به کوشت بده‌ن. شێوه‌ی خه‌باتی ناوه‌وه به پێی هه‌لومه‌رج و گونجاوی ده‌بێ له لایه‌ن خه‌ڵکانی ناوه‌وه بدۆزرێته‌وه. به‌ڵام ده‌شێ شێوه‌کان وه‌کو پێشنیار بخرێنه به‌ر چاوی گه‌ل.
• 22ی رێبه‌ندان رفڕاندۆمێکی نوێیه بۆ نیزامی کۆماری ئیسلامی و پێویسته ئێمه‌ی کورد جارێکی تریش به ده‌نگی به‌رز بڵێن: "نا". پێموایه ساناترین رێگاش مانه‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵکه له ناو ماڵه‌کانیان و به بێده‌نگی خۆیان ده‌توانن هاواری "نا" به گوێی هه‌موو جیهان بگه‌یه‌نن.
چاوه‌ڕوانی، بێده‌نگی و بێکرده‌وه‌یی، ته‌پوتۆز به سه‌ر ماف و داخوازیه‌کانماندا ده‌پڕژێنێ. پێویسته کورد له ئاڵوگۆڕ و گۆڕانکاریه‌کانی ناوچه‌دا به‌شدار بێ. هاوپه‌یمانی خۆمان بدۆزینه‌وه. گرینگ ئه‌وه‌یه شوێن که‌س نه‌که‌وین به‌ڵکو شان به شانی هاوپه‌یمانه‌کانمان به دروشمی سه‌ربه‌خۆی خۆمانه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵێنین. سه‌رکه‌وتن له توانادایه.
له "نا" کوتن به کۆماری ئیسلامی ناکۆکیمان نییه. بۆ یه‌که‌م هه‌نگاو، با، هه‌مومان هاوده‌نگ و هاوڕێ، "نا"یه‌کی تریش بگوڕێنین.