پێناسه
راڤه، ماڵپه‌ڕێکی سه‌ربه‌خۆی سیاسی و فکرییه که به هه‌وڵی کۆمه‌ڵێک چالاکی سیاسی و هۆگرانی دۆزی نیشتمانی، له‌سه‌ر ئه‌و روانگانه‌ی خواره‌وه پێکهاتووه.
نه‌ته‌وه‌ی کورد که یه‌کێک له کۆنترین نه‌ته‌وه‌کان و ته‌نیا نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی جیهانه که هێشتاش له ده‌سپێکی سه‌ده‌ی 21دا وێڕای ژماره‌ی نزیک به 40 میلیۆن دانیشتوانی، له سه‌ر خاکی دابه‌شکراوی که لانکه‌ی به‌شێک له شارستانیه‌تی کۆنه، خاوه‌نی کیان و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی له قاڵبی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌ییدا نییه.
دابه‌شبوونی خاکی کوردستان، هه‌ڵسوکه‌وتی وڵاتانی داگیرکه‌ر له ئاست کێشه‌ی کورد، هه‌ڵسوکه‌وتی زلهێزان و وڵاتانی ده‌ره‌وه له گه‌ڵ دۆزی کورد و راده‌ی گه‌شه‌ی رۆحی نه‌ته‌وایه‌تی و پله‌ی خه‌باتی سیاسی ئاڵۆز و خوێناوی له هه‌ر به‌شدا، راستیه‌کی تاڵی خولقاندووه و ئه‌ویش دابه‌شبوونی هێزی سیاسی کورده که وێڕای چاره‌نووس و ستڕاتیژی هاوبه‌ش، تووشی هه‌ڵبژاردنی رێباز و تاکتیکی جیاواز هاتوون که زۆر جار و له زۆر جێ‌دا له گه‌ڵ یه‌کتر ناته‌با، دژ به یه‌ک و یا له ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وه‌ییدان.
بارودۆخی ئه‌مڕۆی کێشه‌ی کورد له هه‌موو هێزه سیاسیه‌کان، گڕوپ و رێکخراوه و تاکی کورد، ئه‌رکی نوێ و گونجاوی سه‌رده‌م ده‌خوازێ.
دیارده‌ی به‌رچاو و زه‌قی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگای کورد، سه‌رهه‌ڵدانی توێژێکی به توانای رۆشنبیرانه که چ له باری چۆنێتی و چ له باری چه‌ندایه‌تیه‌وه له مێژووی کورددا بێ وێنه‌یه . راده‌ی خوێنده‌واری و خوێنده‌وارانی ره‌خنه‌گر و نوێبین له ناوه‌وه‌ی وڵات له ئاستێکی زۆر به‌رز دایه.
له مێژووی کورددا هه‌ر گیز ئه‌وه‌نده‌ی ئیستا هێزی سیاسی کورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌ژیاوه. کۆڕه‌وی ئێستای په‌نابه‌رانی کورد که وێڕای هه‌موو هۆیه‌کانی تری ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی، به شێوه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌نجامی سیاسه‌تی گرتن و بڕین، ئه‌شکه‌نجه و ته‌ناف و دار له لایه‌ن خه‌لافه‌تی خوێنڕێژی ئیسلامی ئێران و زڕبرای به‌عسی سه‌دام له باشووری بچووک و ده‌سته‌ڵاتدارییه‌تی بۆرگورگه‌کانی که‌مالیست له باکووره ئه‌و هه‌له‌ی ڕه‌خساندوه که له لایه‌که‌وه لاوانی کورد توانیویانه له ئیمکانی خوێندن و خۆ په‌روه‌رده کردن که‌ڵک وه‌رگرن و له لایه‌کی تریشه‌وه له ئه‌زموونی وڵاتانی تر چ له باری زانستی، دیموکڕاسی و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی و چ له باری راگواستنی ئه‌و ئه‌زموونانه بۆ ناوه‌وه‌ی کوردستان که‌ڵک وه‌رگرن.
هه‌لومه‌رجی ئێستای جووڵانه‌وه و کۆمه‌ڵگای کورد ئه‌ر‌کێکی قورس و لێپرسراوییه‌کی قووڵ ده‌خاته سه‌ر شانی رۆشنبیری کورد. ئه‌و توێژه‌ی که هه‌تا ئێستاش نه‌یتوانیوه خۆی رێک بخا و له هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی – سیاسی‌دا نه‌خشی سه‌ربه‌خۆ، ڕه‌خنه‌گرو داهێنه‌رانی هه‌بێ. ئه‌گه‌رچی کاری رۆشنبیری، لێکدانه‌وه‌ی زانستی و هه‌وڵی که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌سکه‌وته‌کانی جیهانی سه‌رده‌م رۆژ له گه‌ڵ رۆژ له گه‌شه دایه، به‌ڵام کاری ئورگانیک و ئامانجدار و له‌گه‌ڵ ئه‌ویش دابه‌شکردنی پرسه سه‌ره‌کییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان بۆ لێکۆڵینه‌وه و چاره‌سه‌ر دۆزینه‌وه له کۆیه‌کدا پێکنه‌هاتووه.
کۆمه‌ڵگای کورد پیویستی به به‌ره‌وپێشچوون و گه‌شه‌سه‌ندن له هه‌موو بواره‌کانی کۆمه‌مه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی، زانستی، هونه‌ری، وه‌رزشی و .... دا هه‌یه و نه‌ته‌نیا ده‌بێ ئاگاداری ده‌سکه‌وته‌کانی جیهانی سه‌رده‌م بێت، به‌ڵکو به پێی پێویست و گونجان، له هه‌موو ئه‌وانیش که‌ڵک وه‌رگرێت. ئه‌م گرینگه‌ش به بێ راڤه‌ی ئامانجداری هه‌موو لێزانان و چالاکان نایه‌ته دی. .
پێویستی ماڵپه‌رێک هه‌ست پێده‌کرێ تا له لایه‌که‌وه بتوانێ ئه‌رکی راگواستنی لێکۆڵینه‌وه و گه‌ڕان به شوێن رێگا چاره‌کان و ئه‌زموونی نه‌ته‌وه‌کانی تر وه‌ئه‌ستۆ بگرێ و له لایه‌کی تریشه‌وه بتوانێ ڕایه‌ڵه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا پته‌وتر بکات و بتوانێ پوخته‌ی چالاکیه‌کانی له خزمه‌ت جووڵانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا ته‌رخان بکات؛ ماڵپه‌رێکی ئه‌وتۆ که بتوانێ بێ که‌وتنه ناو گێژاوی ده‌سه‌ڵاتخوازی و کێشه‌ی هژموونی و کێبه‌رکێ و رقه‌به‌رایه‌تی، وزه و توانای خۆی ئاڕاسته‌ی شیکردنه‌وه و تاوتوێکردنی پرسی ئه‌مڕۆ و داهاتووی کۆمه‌ڵگا و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وایه‌تی بکا و شێوازی نوێ و سه‌رده‌میانه‌ی کاری راگه‌یاندن بگرێته به‌ر و به‌ره‌و گه‌شه پێدانی تێبکۆشێت؛ ماڵپه‌رێک که هه‌ڵسه‌نگاندن و لێکدانه‌وه‌کانی پرس و ره‌هه‌نده جیاوازه‌کانی جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، بابه‌تیانه و به پێوانه‌ی زانستی بڵاوبکاته‌وه و نه‌که‌وێته ژێر کارتێکه‌ری هه‌ڵوێست و بۆچوون وگه‌مه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێکی سیاسی دیاریکراو.
به له به‌رچاو گرتنی ئه‌و پێداویستیانه، ماڵپه‌ڕی راڤه سه‌کۆیه‌کی ئازاد و تریبونێکی سیاسی و فکرییه بۆ:
● دیالۆگ و بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌کانی بابه‌تیانه‌ی هه‌موو دڵسۆزانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات،
● لێکدانه‌وه و تاوتوێکردنی ره‌خنه‌گرانه و بابه‌تیانه‌ی ره‌هه‌نده جیاوازه‌کانی پرسی کورد و گرفت و ئاڵۆزییه‌کانی به‌رده‌م به‌دیهاتنی سه‌روه‌ری سیاسی و به‌سه‌ربه‌خۆ کردنی کێشه‌ی کورد،
● هه‌موو چه‌شنه دیالۆگ و ململانیه‌کی فکری که یارمه‌تی به دێموکڕاتیزه کردن، به جه‌ماوه‌ریکردن و به‌هێزترکردنی جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌ده‌ن.