ویکیلیکس هه‌ر ئه‌وه ده‌کات که رۆژنامه‌کان ده‌یکه‌ن *
جولیان ئه‌سانج
سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس
جولیان ئه‌سانج
سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس
من له شارۆچکه‌یه‌کی ویلایه‌تی کوینزلاندی ئوستراڵیا مه‌زن بووم، که تێیدا خه‌ڵک بێ پێچ و په‌نا رای خۆیان ده‌رده‌بڕی. ئه‌وان بڕوایان به حکومه‌ت نه‌بوو، چونکه ده‌یانگوت ئه‌گه‌ر به‌وردی چاودێریی نه‌کرێت، حکومه‌ت به‌ئاسانی تووشی گه‌نده‌ڵبوون ده‌بێت. من ئه‌وه‌م هه‌ر له‌بیردا مایه‌وه. کۆمه‌ڵگه دیموکراسییه‌کان پێویستیان به میدیای به‌هێز هه‌یه و ویکیلیکسیش به‌شێکه له‌و میدیا به‌هێزه. ئه‌و میدیایانه واده‌که‌ن که حکومه‌ته‌کان راستگۆ بمێننه‌وه.
ویکیلیکس چه‌ندین راستیی رووتی سه‌باره‌ت به جه‌نگه‌کانی عێراق و ئه‌نغانستان و چه‌ندین چیرۆکی ده‌رباره‌ی گه‌نده‌ڵیی نێو کۆمپانیا گه‌وره‌کان خسته‌ڕوو. لێره و له‌وێ ده‌گوترێت که من دژی جه‌نگم. به‌ڵام ئه‌وه راست نییه. هه‌ندێکجار هه‌ندێک وڵات ناتوانن هیچ بکه‌ن جگه‌له‌وه‌ی که له‌دژی یه‌کدی بجه‌نگن. زۆر جه‌نگیش هه‌ن که جه‌نگی شه‌رعین. به‌ڵام هیچ شتێک له‌وه هه‌ڵه‌تر نییه که حکومه‌تێک ده‌رباره‌ی جه‌نگه‌کان درۆ له‌گه‌ڵ گه‌له‌که‌یدا بکات و دواتریش داوا له هه‌مان گه‌ل بکات که گیانی خۆیان و ئه‌و باجه‌ی ده‌یده‌نه ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌و درۆیانه بخه‌نه قوماره‌وه. ئه‌گه‌ر جه‌نگێک شه‌رعییه، که‌واته راستییه‌کان به‌ته‌واوه‌تی بڵێ تا خه‌ڵک خۆیان بڕیار بده‌ن که ده‌یانه‌وێ پشتیوانی له‌و جه‌نگه بکه‌ن یان نا. ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌کانی سه‌ر ماڵپه‌ڕی ویکیلیکست ده‌رباره‌ی جه‌نگه‌کانی عێراق و ئه‌فغانستان خوێندبێته‌وه، یان به‌ڵگه‌نامه‌کانی دیکه‌ت بینیبێت، ده‌توانیت تێبگه‌یت که بۆچی گرنگه میدیاکان له‌وباره‌وه به‌کراوه‌یی بنووسن.
ئه‌وه ته‌نیا ویکیلیکس نییه که ته‌له‌گرامه‌کانی باڵیۆزخانه ئه‌مریکاییه‌کان بڵاوده‌کاته‌وه. گاردیه‌ن، نیویۆرک تایمز، ئێل پایس و دێرشپیگڵ هه‌مان ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌یان بڵاوکردنه‌وه. که‌چی ئه‌وه ته‌نیا ویکیلیکسه که ئه‌و هه‌موو رق و کینه‌یه‌ی به‌سه‌ردا باریوه له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌مریکا و هه‌واداره‌کانییه‌وه. من به‌وه تۆمه‌تبارکراوم که خیانه‌تم له نیشتمان کردووه، ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه که من ئوستراڵیم و هاووڵاتی ئه‌مریکایی نیم. له‌نێوه‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌ده‌یان داواکاری هه‌بوون تا من له‌لایه‌ن یه‌که تایبه‌ته‌کانه‌وه بخرێمه "ده‌ره‌وه‌ی بازنه"وه. سارا پاڵین ده‌یه‌وێ من "وه‌ک ئوسامه بن لادن راوه‌دوو بنێت." له سێناتی ئه‌مریکادا پرۆژه‌یه‌ک یاسایه‌ک ئاماده‌کراوه که به‌هۆیه‌وه من وه‌ک "هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی" ده‌ناسرێم. راوێژکارێکی سه‌رۆک وه‌زیرانی که‌نه‌دا داوای کردووه که من بکوژرێم.
بلۆگنووسێکی ئه‌مریکایی ده‌یه‌وێ وا‌بکات که کوڕه ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌که‌م بڕفێندرێت و ئازار بدرێت، ته‌نیا بۆئه‌وه‌ی منی پێ سزا بده‌ن.
ئوستراڵییه‌کانیش پێویست نییه سه‌ربه‌رز بن به‌و هه‌ڵوێسته شه‌رمه‌زاریهێنه‌ره‌ی سه‌رۆک وه‌زیران جولیا گیللارد و ئه‌ندامانی حکومه‌ته‌که‌ی بۆ لاساییکردنه‌وه‌ی کاردانه‌وه سۆزدارییه‌کانی ئه‌وانی دیکه ده‌ینوێنن. پێده‌چێ حکومه‌تی ئوستراڵیا به‌ته‌واوه‌تی له خزمه‌ت ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا بێت، هه‌م به‌وه‌ی که پاسپۆرتی له من ستاندووه‌ته‌وه، هه‌م به سیخوڕی‌کردن و هه‌راسانکردنی هه‌وادارانی ویکیلیکس. سه‌رۆک وه‌زیران گیللارد و هیلاری کلینتۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هیچ ره‌خنه‌یه‌کیان له‌و رۆژنامانه نه‌گرتووه که هاوکات به‌ڵگه‌نامه‌کانی ویکیلیکس بڵاوده‌که‌نه‌وه. ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه چونکه گاردیه‌ن، نیویۆرک تایمز، ئێل پایس و دێرشپیگڵ میدیای کۆن و مه‌زنن، به‌ڵام ویکیلیکس گه‌نج و بچووکه. سه‌رۆک وه‌زیران ده‌یه‌وێ ئه‌و په‌یامبه‌ره بکوژێت که په‌یامی ده‌رباره‌ی حکومه‌تی ئه‌ویش پێیه.
هه‌رجارێک که ویکیلیکس کرده‌وه ناڕاسته‌کانی ئه‌مریکاییه‌کان ئاشکرا ده‌کات، یه‌کسه‌ر سیاسه‌توانه ئوستراڵییه‌کان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ په‌یامێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه: "ئه‌مه ژیانی خه‌ڵک ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه! ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی! ژیانی سه‌ربازانی سووپا ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه!" که‌چی ده‌شڵێن ئه‌وه‌ی ویکیلیکس بڵاویان ده‌کاته‌وه گرنگ نین. به‌ڵام ناکرێت ئه‌وانه هه‌ردووکیان راست بن. که‌واته کامیان راسته؟
هیچیان راست نین. وا بۆ چوار ساڵ ده‌چێت که ویکیلیکس خه‌ریکی بڵاوکردنه‌وه‌یه. هێنده‌ی ئێمه بیزانین تائێستا به‌هۆی ئێمه‌وه که‌س تاڵه‌موویه‌کیش له قژی که‌م نه‌بووه. که‌چی هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا به‌هه‌زاران که‌س به‌هۆی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکاوه و به ره‌زامه‌ندبوونی ئوستراڵیا له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه گیان له‌ده‌ستداوه.
رۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا دانی به‌وه‌دانا که به‌هۆی به‌ڵگه‌نامه‌کانی ئێمه‌وه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌کان و هیچ میتۆدێک نه‌که‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه. پێنتاگۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه که هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌به‌رده‌ستدا نین که بیسه‌لمێنن به‌هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان له‌لایه‌ن ویکیلیکسه‌وه که‌سێک بریندار بووه. ناتۆ رایگه‌یاند که به‌هۆی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌وه که‌س له کابوول پێویستی به دابینکردنی پاراستن نییه. وه‌زاره‌تی به‌رگری ئوستراڵیاش هه‌مان قسه‌ی کرد. ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی ئێمه بڵاومان کردوونه‌ته‌وه ژیانی هیچ سه‌رباز یان سه‌رچاوه‌یه‌کی زانیاریی ئوستراڵیی نه‌خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
هه‌رواش ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی بڵاومان کردوونه‌ته‌وه زۆر دوورن له‌وه‌ی که به ناگرنگ بنرخێندرێن. نامه دیپلۆماسییه‌کانی ئه‌مریکا هه‌ندێک راستیی سه‌رنجڕاکێش ئاشکرا ده‌که‌ن.
بۆ نموونه داوا له دیپلۆماتکاره ئه‌مریکییه‌کان کراوه، به‌پێچه‌وانه‌ی رێککه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، که زانیاریی زۆر تایبه‌تی ده‌رباره‌ی کارمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و رێکخراوه‌کانی پاراستنی مافی مرۆڤ بدزن، بۆ نموونه: زانیاریی دی ئێن ئای، په‌نجه‌مۆر، ژماره‌ی کرێدیت کارد، پاسوۆردی ئینته‌رنێت و وێنه‌ی ناسنامه.
هه‌روه‌ها ده‌ره‌نجامی لێکۆڵینه‌وه په‌رله‌مانییه‌که‌ی به‌ریتانیا له‌دوای جه‌نگی عێراق به گرنگ زاندراوه بۆ "پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان ئه‌مریکا." یان ئه‌مریکاییه‌کان یارییه‌کی زۆر تووندوتیژ ده‌که‌ن بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێک وڵات قایل بکه‌ن که زیندانییه‌کانی(گوانتانامۆ بای) لای خۆیان وه‌ربگرن. ئۆباما ته‌نیا به‌و مه‌رجه رازی ببوو چاوی به سه‌رۆکی سلۆڤاکیا بکه‌وێت، ئه‌گه‌ر نێوبراو رازی بێت هه‌ندێک له زیندانیانی گوانتانامۆ بای بگوازرێنه‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی.
له حوکمێکی مێژوویی‌دا که له پێنتاگۆن ده‌رباره‌ی (دۆزی کاخه‌ز) درا، دادگای باڵای ئه‌مریکا بڕیاریدا "ته‌نیا چاپه‌مه‌نییه‌کی ئازاد و رێگه‌لێنه‌گیراو ده‌توانێت فرتوفێڵی حکومه‌ت به‌شێوه‌یه‌کی ئامانجدار ئاشکرا بکات." ئه‌و ره‌شه‌بایه‌ی ئه‌مڕۆ به‌لای ویکیلیکسدا تێده‌په‌ڕێ پێویستی ئه‌وه‌ی که داکۆکی له هه‌ر میدیایه‌ک بکرێت که ده‌یه‌وێ راستییه‌کان بخاته‌ڕوو زۆرتر ده‌بێت.
* ئه‌م وتاره پوخته‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی درێژه که ئه‌سانج بۆ رۆژنامه‌ی Australian The نووسیبووی و به‌ر له ده‌ستگیرکرانی له به‌ریتانیا بڵاوکرایه‌وه.
------------------------------
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی رووداو، ژماره 75، سێشه‌مه 2010.12.14، چاپی ئوروپا