هه‌وڵه‌كانی سوپای تورک بۆ کۆدتا!
رۆژنامه‌ی ئاڵمانی
Junge Welt
له ئاڵمانییه‌وه: تاهیر به‌رهوون
رۆژنامه‌ی ئاڵمانی
Junge Welt
له ئاڵمانییه‌وه: تاهیر به‌رهوون
ماوه‌یه‌كه سه‌رله‌نوێ ئه‌م پرسیاره، كه‌شی سیاسی و رۆژنامه‌وانی توركییه‌ی داگرتوه : ئایا فه‌رمانده‌ری ناوه‌ندی سوپای توركییه،پاڵپشت و تاوده‌ری هه‌وڵه‌كانی کۆدتا له دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی-كۆنسێرواتیڤی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگانه؟
مانگی جۆزه‌ردانی رابوردوو رۆژنامه‌ی لیبێڕاڵی ته‌ره‌ف، بۆ یه‌كه‌م جار كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی كه له پێوه‌ندی له گه‌ڵ لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌ر تاقمی راستڕه‌وی ئه‌رگه‌نه‌كۆن، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا بوو، بڵاو كرده‌وه.
له یه‌كێك له‌م به‌ڵگانه‌دا و به ناوی فه‌رمانده‌ری به‌رزی هێزی ده‌ریاییی، دوورسوون جیجه‌ك و له ژێر سه‌ر دێڕی"پلانه‌كانی به‌ربه‌ره‌كانێی دژكار"، ورده‌كاری و هه‌وڵه‌كانی پێویست بۆ لاواز كردن و سڕینه‌وه‌ی پارتی ده‌سته‌ڵاتداریAKP و هه‌روه‌ها جووڵانه‌وه‌ی به‌هێز و به‌رینی هاوپه‌یمانی كه له ژێر رێبه‌رایه‌تی خه‌تیب فه‌تحوللا گۆله‌ن دایه، پێشنیار كراوه:
- به‌م پێیه ده‌بووا AKP،له رێگای تێخزاندنی سیخووڕ و جاسووسانی سوپاوه،له ناوه‌وه هه‌لته‌كێندرێ.
- ده‌بووایه به شاردنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له باره‌گاكانی جووڵانه‌وه‌ی گۆله‌ن،و تاوانبار كردنی به هه‌وڵ بۆ چالاكی تێرۆریستی،زه‌مینه بۆ لێدانی خۆش بكرایه.
- سه‌رئه‌نجام ده‌بووایه له رێگای هه‌ڵنانی هێزه‌كانی لائیك و سكۆلار بۆ دێمۆنستڕاسیۆن و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و هاوكات تاودانی ته‌نووری پڕۆپاگه‌نده له لایه‌ن به‌ره‌یه‌كی به هێزی مێدیا كانه‌وه، ده‌وڵه‌ت به‌ره‌و لادان و وازهێنان له ده‌سته‌ڵات، هه‌ڵ نێن.
سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتی سوپا، ئیلكه‌ر باشبووغ، سه‌رجه‌می ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی به "بێ بایه‌خ" نرخاندوه و هه‌ر چه‌شنه هاوكاری و به‌شدارییه‌كی له ئاوه‌ها پیلانێك‌دا ره‌د كردوه‌ته‌وه و فه‌رمانده‌ر جیجه‌كیش كه له ژێر لێپرسینه‌وه‌دا بوو، پاش ته‌نیا یه‌ك رۆژ، ئازاد كرا.
له مانگی ره‌زبه‌ر یش دا،ئه‌فسه‌رێكی ئه‌ركانی گشتی،به‌ڵگه‌یه‌كی تری له سه‌ر پلان بۆ نائارام كردنی كۆمه‌ڵگا، گه‌یانده ده‌ستی داواكاری گشتی كه تێدا ڕێنوێنی و چۆنیه‌تی كار راسته‌وخۆ له لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتی ژینڕاڵ حه‌سه‌ن ئیگسیز ه‌وه دراوه‌ته جیجه‌ك . وێڕای ئه‌م به‌ڵگه‌یه كۆمه‌ڵێك ناوی ئه‌فسه‌رانی به‌رپرسی تری دركاندوه.
له كامپییوتره‌كانی بنكه‌ی سه‌ره‌كی سوپا دا،هه‌وڵ ده‌درێ هه‌ر چه‌شنه نوكته و ئاسه‌وارێك كه بتوانرێ وه‌ك به‌ڵگه‌ی به‌شداری ئه‌رته‌شی تورک بۆ سازدانی کۆدتا ،له به‌رده‌م دادگادا به كار بهێنرێ ،بسڕێندرێته‌وه.
هه‌مان ئه‌فسه‌ر له رۆژنامه‌ی زه‌مان،ئۆرگانی بزووتنه‌وه‌ی گۆله‌ن و له تۆی نامه‌یه‌كدا ئاشكرای كردوه كه ئه‌رته‌ش له رێگای پرۆپاگه‌نده‌ی لێڵه‌وه،خه‌ریكی چه‌واشه‌كاری و شێواندنی راستییه‌كانی كۆمه‌ڵگایه.
هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌رده له سه‌ر چالاكییه‌كانی سوپای تورکییه بۆ سازدانی کۆدتا له دژی ده‌وڵه‌تی یاسایی ئه‌ردۆگان، له‌م كاته‌دا به هیچ جۆرێك رێكه‌وت و له گۆتره نییه.
ده‌وڵه‌ت پێوه‌یه كه بۆ به‌رئه‌نگار بوونه‌وه‌ی جووڵانه‌وه‌ی كورد له رێگای رێفۆرمگه‌لێكی دیمۆكراتیكه‌وه ،كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی یاسایی پێشكه‌سی پارلێمان بكات. ئه‌م خۆكه‌وتنه‌ی ده‌وڵه‌تی تورک ،له لایه‌ن پارته ناسیۆنالیسته ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی تورکه‌وه كه ده‌یانهه‌وێ ته‌نیا له رێگای چه‌ك و زه‌بروزه‌نگه‌وه به‌رئه‌نگاری بزووتنه‌وه‌ی كوورد ببن،ره‌د ده‌كرێته‌وه.
ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپاش پێشه‌كی و به دیاری كردنی "هێڵه سووره‌كان"، دژایه‌تی خۆی له گه‌ڵ هه‌ر چه‌شنه گۆڕانكارییه‌ك له یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکییه‌دا كه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ،كه‌سایه‌تی و تایبه‌تمه‌ندی كوورد بسه‌لمێنێ، ده‌ربریوه.
له‌م رۆژانه‌دا و به شیوه‌یه‌كی گشتی و هه‌مه لایه‌نه، خۆپیشاندان و پڕۆتێست، هاوكات له دژی كوورد و ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆگان،به‌ر پا ده‌كرێ.له زۆر شوێن تورکه فاشییسته‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كوورد و سه‌ندیكالیسته‌كان و دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كوورد.
بێگومان هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌م روخساره‌ی ئه‌رته‌شی تورک، جێگه و پێگه‌ی سوپا و هاوپه‌یمانه‌كانی، رسوا و لاواز كردوه.
سه‌رۆكی پارتی كۆمه‌ڵگای دیمۆكراتی DTP، ئه‌حمه‌د تورک ئاشكرای كردوه كه له ناو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه له قاو دراون، كۆمه‌لێكیان له سه‌ر چۆنییه‌تی دژایه‌تی له به‌رانبه‌ر ئه‌م حیزبه‌دا بووه.
به پێی ناوه‌رۆكی ئه‌م به‌ڵگانه: "هاتنی DTP بۆ ناو په‌رله‌مان،"كاره‌سات"ێك بوو له ژێر ناوی دیمۆكڕاسی تورکییه‌دا. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه روون بوو كه رووانگه‌ی ئه‌م كۆمه‌له كه پارتی تێرۆریستی كرێكارانی كووردستان PKK به براده‌ر ناو ده‌به‌ن، نه پێشكه‌ش كردنی بیر و بۆچوون له قه‌واره و پلاتفۆڕمێكی دیمۆكراتیكدا، به‌ڵكوو دژایه‌تی و هه‌ڵته‌كاندنی ده‌وڵه‌تی تورک له ناوه‌وه بوو."
له كۆبوونبوه‌ی فراكسیۆنی پارلێماندا، بڕیار درا كه نوێنه‌رانی DTP له دژی داڕێژه‌رانی پلانی کۆدتا سكاڵای یاسایی به‌رز كه‌نه‌وه.
13/11/2009