هه‌ڵسه‌نگاندنێکی تورکییه،
بۆ ئه‌ندامه‌تی له "یه‌کیه‌تی ئه‌وروپا"دا
گۆڤاری greenpeace
له ئاڵمانییه‌وه: تاهیر به‌رهوون
گۆڤاری greenpeace
له ئاڵمانییه‌وه: تاهیر به‌رهوون
بڕیارده‌ری ئه‌ندامه‌تی چاوه‌ڕوانکراوی تورکییه له یه‌کیه‌تی ئۆڕوپادا ،به‌ته‌نیا سیاسه‌توانان نین. به‌ڵکوو شاروه‌ندانی ئۆروپیش له خۆ ده‌پرسین : داخوا تورکییه چه‌نده ئاماده‌یی بۆ ناو ئۆروپا،هه‌یه؟
هه‌رچه‌ند له‌م دواییانه‌دا توانیویه‌تی رێفورمگه‌لێک له بواری مافی مرۆڤ، ژینگه و ئابووریدا چێ بکات، به‌ڵام هێشتاش زۆری له پێشه. سه‌رنجێک له گرینگ‌ترین فاکت و تنگه‌ژه‌کانی به‌رده‌م.
لایه‌نگرانی ئه‌ندامه‌تی
1.به‌ڵێنی ئه‌ندامه‌تی له 1964 وه، دراوه. یه‌کیه‌تی ئۆروپا ده‌بێ "به‌ڵێن" راگرێ.
2.له باری سیاسه‌تی ئه‌منییه‌تییه‌وه، به‌سوودی ئۆروپا یه.
3.ئه‌ندامه‌تی له EU ده‌بێته هانده‌ر و بزوێنه‌ری چاکسازی له بواری رامیاری و ئابووریدا.
4.تورکییه "پردێک" بۆ جیهانی ئیسلامه. به‌م شێوه ده‌سه‌لمێ که ئۆروپا دژی ئیسلام نییه.
5.ئه‌ندامه‌تی ده‌بێته هاسانکارییه‌ک بۆ پڕۆسه‌ی "تێکه‌ڵبوونی کۆمه‌ڵایه‌تی" تورکانی نیشته‌جێ له ئۆروپا.
6.دابین کردنی "وزه" مسۆگه‌ر ده‌بێ ، چونکا تورکییه ده‌بێته شاڕێیه‌کی گرینگی بۆرییه نه‌وته‌کان.
دژبه‌رانی ئه‌ندامه‌تی
1.تورکییه ده‌بێته وڵاتێکی "پڕ دانیشتوو"ی ئۆروپایی و به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوانی له زۆربه‌ی کۆمیته و کۆمیسیۆنه‌کاندا، زۆربه‌ی "ده‌نگی" ده‌بێ.
2.ئۆروپا له سه‌ر سنووری بۆسپووڕ، کۆتایی دێت، به‌ڵام له ناکاو ئێران و عێراقیش ده‌بنه دراوسێمان.
3.کشتوکاڵی تورکییه دواکه‌وتووه، ئه‌مه بارێکی گران ده‌خاته سه‌ر خه‌زێنه‌ی ئۆروپا.
4.مه‌ترسی له‌ده‌ستچوونی شوێنی کار له بازاری ئۆروپادا به بۆنه‌ی کۆڕه‌وی تورکان به‌ره‌و ئۆروپا پاش وه‌رگرتنیان له یه‌کیه‌تی ئۆروپادا.
5.تورکییه‌ی موسلمان، شوناسی ئۆروپایی ده‌گۆڕێ و به‌م شێوه کێشه له گه‌ڵ ئیسلامیسته‌کان، به ده‌ستی خۆمان ده‌هێنینه ناو ئۆروپا.
6.تورکییه به شێوه‌یه‌کی جیاواز له "ره‌وتی رۆشنگری سه‌ده‌ی هه‌ژده" بار هاتوه و له‌م بواره‌دا ئه‌زموونی نییه.
دانوستان له سه‌ر خاڵه سیاسییه‌کان
مافه‌کانی مرۆڤ
سزای کوشتن له ساڵی 2004 ه‌وه به گشتی هه‌ڵگیراوه. له 2002 ه‌وه ئه‌شکه‌نجه به شێوه‌ی ره‌سمی نه‌ماوه، به‌ڵام لێدان و ته‌نانه‌ت ته‌جاوز به به‌ندییه‌کان به شێوه‌ی نائاشکرا، به‌رده‌وامه. تورکییه‌ش وه‌ک ئه‌مریکا "دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی تاوان" به‌ره‌سمی ناناسێت.
ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا
که‌شی گشتی تا راده‌یه‌ک باشتر بووه. ره‌خنه له ده‌وڵه‌ت، سوپا و ئاتاتورک و هه‌روه‌ها باس له‌سه‌ر ژینۆسایدی ئه‌رمه‌نییان، هێشتا هه‌ر تابۆیه و به‌پێی یاسا ده‌توانرێ سزا بدرێ. جه‌ریمه‌یه‌کی سه‌نگینی ماڵی ده‌توانێ بارێکی قورس بخاته سه‌رشانی کاربه‌ده‌ستانی رۆژنامه و گۆڤاره لاوه‌ازه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن. ماوه‌ی دوو ساڵه که ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تی و که‌رتی تایبه‌ت، هه‌رچه‌ند زۆر سنووردار و به ئه‌سته‌م، بۆیان هه‌یه به زمانی کوردی به‌رنامه بوه‌شێنن. به‌پێی یاسای دژه تێرۆر، سزای سه‌نگین به‌سه‌ر رۆژنامه‌وانانێکدا که گومانی وه‌شاندنی پڕۆپاگه‌نده‌ی پ.ک.ک. یان له سه‌ره، ده سه‌پێ.
ئایین
له تورکییه‌دا به ره‌سمی ئازادی ئایین هه‌یه. به‌ڵام ته‌نیا یه‌هوود و ئه‌رمه‌ن و کلیسای ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی، وه‌ک که‌مایه‌تی ئایینی تۆمار کراون. هه‌موو ئایینه‌کانی‌تر و پێش هه‌موان، مه‌سیحی و ته‌نانه‌ت موسوڵمانانی عه‌له‌ویش به ره‌سمی ناناسرێن. ئه‌مه کوسپێکی گه‌وره ده‌خاته سه‌ر رێگای په‌یڕه‌وکردنی سوننه‌ت و ترادیسیۆنی باوه‌رمه‌ندانی ئه‌م ئایینانه. ئه‌مانه بۆیان هه‌یه ته‌نیا وه‌ک "ئه‌نجومه‌ن و کۆمه‌ڵ" خۆیان تۆمار بکه‌ن و رێکبخه‌ن، هه‌رچه‌ند هێشتاش مافی خاوه‌ندارییه‌تیان نییه و ناتوانن مامۆستای تایبه‌تی ئایینی خۆیان په‌روه‌رده بکه‌ن. ئۆروپا پێداگری ده‌کا له‌سه‌ر چاکسازی له‌م بوارانه‌دا.
ژنان
ژن و پیاو له به‌رانبه‌ر یاسادا به‌رانبه‌رن. تورکییه یه‌ک له یه‌که‌مین وڵاتانێکه که مافی ده‌نگدانی ژنانیان به ره‌سمی ناسیوه. به‌ڵام له ژیانی رۆژانه‌دا ئه‌م به‌رانبه‌رییه تووشی ته‌نگه‌ژه ده‌بێ. زه‌بروزه‌نگی ناو ماڵ و بێئه‌خلاقی جینسی به‌تایبه‌ت له کۆمه‌ڵگای گوندنشیناندا به‌رده‌وامه و به بێ سزا ده‌مێنێته‌وه.
نزماندن له بازار و مه‌یدانی کار دا به‌رده‌وامه . هۆی ئه‌م نابه‌رانبه‌رییه راده‌ی نزمی خوێنده‌واری له ناو ژنان دایه، لانی که‌م 20% ژنان نه‌خوێنده‌وارن. ته‌نیا له ساڵی 2004ه‌وه "قه‌تڵی نامووسی" به داسه‌پاندنی زیندانی "هه‌تاهه‌تایی"، سزا ده‌درێ.
که‌مایه‌تییه‌کان
ده‌وڵه‌تی تورکییه ته‌نیا ئۆرتۆدۆکسی یونانی، ئه‌رمه‌نی و یه‌هوود، وه‌ک که‌مایه‌تی به ره‌سمی ده‌ناسێ. له کاتێکدا که کورد به ژماره‌ی دانیشتوانی 14 میلیۆنییه‌وه وه‌ک نه‌ته‌وه به ره‌سمی ناناسێ.
یه‌کیه‌تی ئۆروپا، کێشه‌ی کورد وه‌ک سه‌نگی مه‌حه‌کی راده‌ی ئاماده‌یی تورکییه بۆ ئه‌ندامه‌تی له یه‌کییه‌تی ئۆروپادا چاو لێ ده‌کا و له‌م بواره‌دا، خوازیاری چاکسازی له سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت له هه‌مبه‌ر که‌مه نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان و دڵفراوانی و هه‌مه‌ره‌نگی کولتوورییه. ده‌بی هه‌موو ئه‌و شاروه‌نده کوردانه‌ی که له ئه‌نجامی کێشه و لێدانی سه‌ربازی نێوان سوپا و به‌رهه‌ڵستکارانی کورددا، خاک و شوێنی نیشته‌جێیی خۆیان جێ هێشتوه، بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان. ده‌وڵه‌تی تورکییه به‌رده‌وامه له داکۆکی له هزر و عه‌قلیه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی و به‌تایبه‌ت پاش تازه‌ترین چالاکییه‌کانی پ.ک.ک. به‌کار هێنانی سوپای له ده‌ستوور دا داناوه‌ته‌وه.
قێبرێس
ئه‌ندامه‌تی تورکییه له EU گرێدراوی رای قێبرێسه که له ساڵی 2004 ه‌وه بووه‌ته ئه‌ندامی یه‌کییه‌تی ئۆروپا و ده‌توانی تا ئه‌و کاته‌ی که تورکییه به 30 هه‌زار سه‌باز باکووری ئه‌و دوورگه‌یه‌ی داگیرکردوه، وێتۆی بکات. وێڕای په‌ره‌پێدانی پێکهاتننامه‌ی گومروکات له گه‌ڵ یه‌کییه‌تی ئۆروپا، تا ئێستاش تورکییه رێگا به گه‌مییه‌کانی قێبرێس-یۆنانی نادات سه‌ردانی به‌نده‌رگاکانی باشووری تورکییه بکه‌ن.
تا کاتێک که تورکییه و قێبرێس-یونانی به یه‌ک نه‌گه‌ن، ئه‌ندامه‌تی بۆ تورکییه ته‌نیا خه‌ونێکه.
سووپا
له ژێر گوشاری EUدا تورکییه ده‌ستی داوه‌ته کورتکردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات و کارتێکه‌ری سوپا له مه‌یدانی سیاسه‌تدا. زیاتر له 40 ساڵه که سوپا له رێگای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، به‌رنامه و ئاجیندای خۆی به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا، سه‌پاندوه، ته‌نانه‌ت سێ جار کودێتای کردوه، و خۆی وه‌ک "پارێزه‌ری دیمۆکڕاسی" پێناسه ده‌کا. به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی چی‌تر ژێنڕالێک نییه و به‌لکه ئه‌ندامێکی کابینه‌ی ده‌وڵه‌ته. له 2003ه‌وه، پارلیمانی تورکییه چی‌تر به بێ مشت‌ومڕ بوودجه‌ی سوپا واژۆ ناکات و دیوانی لێپرسینه‌وه چاوه‌دێری مه‌خاریج سوپای له ئه‌ستۆیه. به بۆچوونی ژینڕاڵ حیلمی ئۆزکۆک سه‌رۆکی ئه‌رکان، سوپا هێشتاش له ناو کۆمه‌ڵگادا خۆشه‌ویسته و به شێوه‌یه‌کی ناره‌سمی خاوه‌نی ده‌سته‌ڵاته و توانای کارتێکه‌ری له سه‌ر بیروڕای کۆمه‌ڵدا هه‌یه. هه‌روه‌ها له‌مه‌ڕ کێشه‌ی کورد، سوپا توانیویه‌تی ئاماده‌یی مه‌یدانی خۆی له ناوچه کوردنشینه‌کاندا، به‌هێزتر بکات.
دانووستان له سه‌ر خاڵه ئابوورییه‌کان
ده‌ستپیسی و ریشوه‌خۆری
له روانگه‌ی EUوه، ریشوه‌خۆری گرینگییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه. دانی "به‌خشیش" په‌ره‌ی ئه‌ستاندوه، بۆ نموونه بۆ وه‌رگرتنی ئیجازه‌ی سازکردنی خانووبه‌ره تا ده‌گاته ویزیت کردنی پزیشکیکی لێهاتوو و کارزان. به تایبه‌ت له نێوان سیاسه‌تمه‌داران و کاربه‌ده‌ستانی ئابووریدا پێوه‌ندی و دانووستانی پته‌و و به‌هێز هه‌یه. هه‌ر چه‌ند پارلیمان ده‌توانێ به ره‌سمی پارلیمانتارێک هه‌ڵپه‌سێرێت، به‌ڵام له کرده‌وه‌دا پارتی ده‌سته‌ڵاتداری ئا.ک.پ. به‌ری لێپرسینه‌وه‌کان ده‌گرێ.
کشتوکاڵ
له بواری وه‌رسووڕانی چاکسازییانه‌ی کشتوکاڵیدا، تورکییه زۆر سسته. به شێوه‌یه‌کی به‌خشندانه یارانه ده‌داته جووتیاران و زیاده‌ی به‌رهه‌مکانیان لێ ده‌کڕێته‌وه. زیاتر له یه‌ک له‌سه‌ر سێی هێزی کار هێشتاش له به‌شی کشتوکاڵ دایه که به پڕانی له به‌شی ناپێشکه‌وتووی (کوردستان) رۆژهه‌ڵاتی وڵاتدایه. ستڕاتێژیه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه و چڕوپڕی گه‌شه له بواری کشتوکاڵدا له ئاناتۆلی رۆژهه‌ڵات ( دیسان مه‌به‌ست کوردستانه) له‌ئاڕادا نییه.
تورکییه ئه‌گه‌ر نه‌توانێ مه‌رجه ئه‌سته‌مه‌کانی گوشاری کێبه‌رکێی بازاڕی کار، به‌پێی نۆڕمه ئۆروپاییه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکات، ئه‌وا تووشی مه‌خارجێکی که‌مه‌رشکێن ده‌بێته‌وه.
دانووستان له‌سه‌ر خاڵه‌کانی ژینگه
تورکییه له پێناو کێشه‌کانی ژینگه‌دا، تووشی ململانێیه‌کی ئه‌سته‌مه و ده‌بێ زیادتر له 200 خاڵی یاسایی ده‌سته‌به‌ر بکات. به وته‌ی عوسمان په‌په، وه‌زیری ژینگه‌ی تورکییه، بۆ جێبه‌جێ کردنی ستاندارده ئۆروپاییه‌کانی پێوه‌ندیدار به پاراستنی ژینگه‌وه تا ساڵی 2020، زیاتر له 70 میلیارد ئۆیڕۆ پیویسته.
بۆ نموونه به‌رزبوونه‌وه‌ی راده‌ی گازی CO2.ه، تورکییه بۆ به‌رهه‌مهێنانی پتر له 60% وزه‌ی پێوه‌ست، له کارگاکانی به‌رهه‌مهێنه‌ری کاره‌بادا، له ره‌ژ-به‌رد ( پێشنیار بۆ ذغال سنگ)، که‌ڵکوه‌رده‌گرێ. و تا ئێستاش پڕۆتۆکۆلی کیوتۆی له مه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی راده‌ی پیسکاری ژینگه، واژۆ نه‌کردوه و چ سیسته‌مێکی کۆنتڕۆڵی بۆ راده‌ی گازه ژاراوییه‌کان نییه.
سیسته‌می ئاو و ئاوه‌ڕۆی شاره‌کان نه‌خۆش و ناکارناسانه‌ن. له بۆریه‌کانی ئاوه‌وه نزیکه‌ی نیوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه، له زه‌وی ڕۆ ده‌چێت. زیاتر له 75% ئاوه‌ڕۆی کارگاکان به بێ پاڵاوتنه‌وه، ده‌ڕژێنه ناو ڕۆبار و ده‌ریاکانه‌و.
دانووستانه تایبه‌تییه‌کان
ماوه‌ی چل ساڵه که یه‌کییه‌تی ئۆروپا، به‌ڵێنی ئه‌ندامه‌تی به تورکییه داوه که له مانگی ئۆکتۆبری 2003وه به شێوه‌یه‌کی وردتر دراونه‌ته به‌ر باس: کۆمیسیۆنی ئۆروپا مه‌رجه‌کانی ئه‌ندامه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆگان تاووتوێ ده‌کا. به‌ڵام به له‌به‌ر چاوگرتنی دڕدۆنگی شاروه‌ندانی ئۆرووپایی له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌تی تورکییه له یه‌کیه‌تی ئۆروپادا، هه‌ر له ئێستاوه چ ئاکام و ئه‌نجامێک گارانتی ناکرێ. به هه‌رچه‌شنه لادانێک له مه‌رجه‌کانی ئۆرووپی، گشت دانووستانه‌کان ده‌سڕدرێته‌وه و کۆتایی پێدێت. ئه‌م ماوه‌یه که وه‌ک زه‌مانی تست و تاقیکارییه، 10 تا 15 ساڵ درێژه‌ی ده‌بێ.
مه‌رجه‌کانی کۆپێنهاگ
ساڵی 1993 ئه‌جومه‌نی ئۆروپا، سێ مه‌رجی بۆ هه‌موو خوازیارانی ئه‌ندامه‌تی، دیاری کردوه:
1.سیاسه‌ت: یانه و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تی ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی کارامه و سه‌قامگرتوو کار بکه‌ن، وڵات ده‌بێ وڵاتێکی دیمۆکڕات و له‌سه‌ر بنچینه‌ی یاسایی بێت و مافه‌کانی مرۆڤ و که‌مایه‌تییه‌کان بپارێزرێن.
2.ئابووری: بازاری ئازاد به توانا بێت و له چوارچێوه‌ی یه‌کییه‌تییه‌که‌دا، مه‌رجه‌کانی کێبه‌رکێی ئابووری له‌به‌ر چاو بگیرێت.
3.یاسا و فرمان: ده‌وڵه‌ت ده‌بێ بتوانێ سه‌رجه‌می فرمانه‌کانی یه‌کییه‌تی ئۆروپا و هه‌موو ده‌ستوورات و رێوشوێنه‌کانی، مسۆگه‌ر بکات.
---------------------------------------
تێبینی وه‌رگێڕ: ئه‌م وتاره پێش گۆڕانکارییه‌کانی رێفڕاندۆمی یاسای بنه‌ڕه‌تی تورکییه نووسراوه.
02/11/2010