لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی، پێویسته
پاش راپۆرتی رۆژنامه‌ی taz ده‌رباره‌ی به‌کار هێنانی چه‌کی کیمیاوی له لایه‌ن تورکییه‌وه‌ی به دژی خه‌باتکارانی پ.ک.ک،پسپۆڕان و پارته سیاسییه‌کانی ئاڵمانی داوای لێکۆڵینه‌وه له UN ده‌که‌ن.
کریستیان یاکووب
die Tageszeitung
له ئاڵمانییه‌وه: تاهیر به‌رهوون

پارتی "سۆسیال دیمۆکرات" و "سه‌وز" ی ئاڵمانی، بۆ تاو و تویکردنی گومانی به‌کارهینانی چه‌کی کیمیاویی له دژی خه‌باتکارانی پ.ک.ک. داوایان له ده‌وڵه‌تی تورکییه کرد که رێگا بۆ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی بێلایه‌نانه،خۆش بکات.
خاتوو کلودیا رۆت، به‌رپرسی پارتی سه‌وزی ئاڵمانی گوتی: "به‌په‌له پێویسته لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه بکرێت و ده‌وڵه‌تی تورکییه نابێت چ له‌مپه‌رێک له‌م بواره‌دا دانێ."
له ماوه‌ی رابردوودا، رۆژنامه‌که‌مان به‌ڵگه‌گه‌لێکی له‌سه‌ر به‌کارهێنانی "چه‌کی کیمیایی" له لایه‌ن سوپای تورکییه‌وه، که پاییزی ساڵی رابردوودا و کاتی رادوونانی گروپێکی 8 که‌سی له خه‌باتکارانی پ.ک.ک. به کار هێناوه، بڵاو کرده‌وه. له‌م پێناوه‌دا و بۆ تاووتوێکاری و هه‌ڵسه‌نگاندن، وێنه‌ی چه‌ند "ته‌رمێکی شێوێندراو"ی هه‌نارده زانکۆی شاری هامبوورگ و ئه‌وانیش له ڕووی وێنه‌کانه‌وه ئه‌گه‌ری به‌کارهێنانی "مه‌واددی کیمیایی"یان، سه‌لماند.
به پێی هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی تورکییه، ئه‌و وڵاته له بنه‌ره‌تدا خاوه‌نی ئه‌و چه‌شنه "مه‌وادد" و"چه‌کانه" نییه و ئه‌مه له کاتێکدایه که هیچ چه‌شنه زانیارییه‌کیش ده‌رباره‌ی چۆنییه‌تی و هۆیه‌کانی ئه‌و تێکهه‌ڵچوونانه و هه‌روه‌ها ئاکامی "کۆڵینه‌وه‌ی پزیشکی"، به‌ده‌سته‌وه نادات.
خاتوو کلۆدیا ڕۆت به‌رپرسی پارتی "سه‌وز" ی ئاڵمان ده‌ڵێ: "ده‌وڵه‌تی تورکییه ده‌بێ ئاکامی کۆڵینه‌وه‌کانی پزیشکی ئاشکرا بکات و خۆدزینه‌وه له‌م چه‌شنه گومانانه، که هه‌رده‌م له زیادبوونه، کۆتایی پێ بهێنێت."
هاوکات خاتوو ئووتا تساپف, به‌رپرسی کۆمیته‌ی ده‌وڵه‌تی بۆ چه‌ککردن و کۆنتڕۆڵی چه‌ک, له پارتی سۆسیالدیمۆکرات ده‌ڵێ: "ئه‌مه زۆر گرینگه که ڕوون بکرێته‌وه، چوونکه دژکارییه‌کی ئاشکرایه له گه‌ڵ مافه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان" و ته‌نانه‌ت ده‌یهه‌وێ داوا له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان، وێسته‌ر وێله بکات که لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له لایه‌ن "رێکخراوی به‌ربه‌ستی به‌کار هێنانی چه‌کی کیمیایی"ه‌وه ساز بدرێت. ئه‌و رێکخراوه‌یه که چاوه‌دێری رێککه‌وتننامه‌کانی چه‌کی کیمیایییه و ده‌وڵه‌تی تورکییه‌ش ناوه‌رۆکه‌که‌ی، واژۆ کردوه.
به بۆچوونی خاتوو گیزێلا پێنتێکێر، پسپۆڕی کاروباری تورکییه و ئه‌ندامی رێکخراوی "پزیشکان بۆ پێشگیری شه‌ڕی ئه‌تۆمی": "ده‌وله‌تی تورکییه له به‌رانبه‌ر ئام چه‌شنه تاوانبارکردنانه‌دا گه‌لێک هه‌ستیاره و به‌چه‌شنێک هێرش بۆ سه‌ر ده‌سته‌ڵاتدارییه‌تی خۆی ده‌زانێ. من ماوه‌ی 14 ساڵه که له‌سه‌ر ئه‌م چه‌شنه گومان و تاوانانه لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌م و تا ئێستا چ گوشارێکی دیپلۆماتیکم بۆ سه‌ر تورکییه نه‌دیوه."
ئۆتفرید ناساوه‌ر، له ئه‌نیستیتۆی بێرلین بۆ "ئاسایشی نێوان قارره‌یی"، ئه‌و که‌سه‌ی که وێنه‌کانی هێرشی کیمیایی بۆ سه‌ر هه‌له‌بجه‌ی بڵاو کرده‌وه‌ته‌وه، ده‌ڵێ: "هه‌ر چه‌ند هه‌مووان ده‌زانن که ده‌وڵه‌تی تورکییه له به‌رانبه‌ر کورده‌کاندا، ده‌ستکێشی مه‌خمه‌ڵی له ده‌ستدا نییه، به‌ڵام بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌شنه تاوانبار کردنانه ده‌بێ تا راده‌یه‌ک ئه‌هوه‌ن بین. خاچی سوور له‌م بواره‌دا شاره‌زایه و ده‌توانێ سه‌لمێنه‌ری ئه‌م راستییه بێ که داخوا تاوانێ دژه ئینسانی به پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی شه‌ڕ، له گۆڕێدابووه؟"
تێبینی: به بۆنه‌ی ناحه‌زی و ترسهێنه‌ری وێنه‌کان، خودی ئه‌م رۆژنامه‌یه ئه‌وانی بڵاو نه‌کردوه‌ته‌وه و ته‌نیا ڕاده‌ستی زانکۆی هامبوورگی کردوون.(ت.ب.)