خه‌یاڵپه‌رستێکی رۆژگارانی رابردوو
کلاوس هێلگه دونات
Die Tageszeitungرۆژنامه‌ی
کلاوس هێلگه دونات
Die Tageszeitungرۆژنامه‌ی
"وارلام شاڵامۆڤ"ی نووسه‌ر،(وه‌ک خۆدی "سولژه‌نیتسین") به‌ندیی پێشووی "گۆلاک"، کاتێک له ساڵی 1962دا کورته چیرۆکی "رۆژێک له ژیانی ئیوان دێنیسه‌ویچ"ی بۆ یه‌که‌مجار خوێنده‌وه که تازه له گۆڤاری ئه‌دبی "نۆڤی میر"دا بڵاوده‌بۆوه، له‌نامه‌یه‌کدا بۆ "سولژه‌نیتسین" نووسی: «دوشه‌وی ره‌به‌قه نه‌خه‌وتووم و چیرۆکه‌که‌ی ئیوه‌م ده‌خوێنده‌وه. بۆ جاری دووهه‌م خوێندمه‌وه و یادی رابردووم ده‌کرده‌وه... ئه‌و چیرۆکه‌تان به‌راستی وه‌ک پارچه‌یه‌ک هه‌ڵبه‌سته، ته‌واوی شته‌کان بێ که‌موکوڕیین و ته‌وای ته‌واوه. رێگام پێبده تا له ئێوه و خۆم پێرۆزبایی بکه‌م، هه‌ڵبه‌ت له سه‌دان هه‌زار (ته‌نانه‌ت ملیونان) مرۆڤی کوچکردووش که به هۆی ئه‌و چیرۆکه‌وه، به‌ڕاستی دووباره گه‌ڕانه‌وه دونیای زیندووکان.»
له‌ڕاستییدا ئه‌و به‌رهه‌مه یه‌که‌م ده‌ق سه‌باره‌ت به تیرۆر و کاره‌ساته‌کانی ئوردووگاکانی بێگاری له سیبیریا بوو که شه‌ش ساڵ دوای کۆنگره‌ی بیسته‌می حیزبی کۆمۆنیست و پاش ره‌خنه‌ی ئاشکرای "خۆروشۆڤ" له ستالینیزم، رێگای چاپ و بڵاوبوونه‌وه‌ی پێدرا.
به‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆکه، "سۆلژه‌نیتسین" بوو به‌هێما و وێنای دژبه‌رانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت. مخابن، هه‌ر وه‌ک تێکوشه‌رێکی تاقانه مایه‌وه و گرنگی به هاوکاری و هاوپشتی له‌گه‌ڵ نه‌یارانیتری سۆڤیه‌ت نه‌دا. به‌رده‌وام له بیره‌وه‌ریه‌کانیتریشیدا، ناوێکی له نه‌یارانی ده‌سه‌ڵات که پشتیوانیان لێده‌کرد، نه‌هێناوه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و لایه‌نانه چاوه‌ڕووانی پێزانینی ئه‌ویان نه‌ده‌کرد.
ره‌نگه ئه‌وه تراژێدیای که‌سایه‌تی "ئه‌لکساندێر سۆلژه‌نیتسین" بێت که له سه‌رده‌می ژیانیدا وه‌ک دێوه‌زمه‌یه‌کی لێهاتبوو که هیچ که‌سایه‌تی‌تری، هاوشانی خۆی نه‌ده‌زانی. ئه‌و، بۆ لێکۆلینه‌وه‌ی قوڵی تێرۆری سیاسی له سۆڤیه‌تدا، له راستگۆیی وه‌ک ئاکاری نووسه‌ر و رووناک‌بیر، که‌ڵکی وه‌رنه‌گرت. ته‌نانه‌ت پاش گه‌ڕانه‌وه له تاراوگه- له ئامریکاوه، دووره‌په‌رێزی خۆی له دژبه‌رانی پێشووی ده‌سه‌ڵاتی سۆڤیه‌ت، پاراست. "سۆلژه‌نیتسین" له‌کاتێکدا پێویست بوو له پێداچوونه‌وه‌ی رابردووی سه‌ره‌ڕووییخوازی له رووسیه‌دا، نه‌خشی گێڕابا- هه‌ر وه‌ک چۆن رێکخراوه‌ی ناده‌وڵه‌تیMemorial گێڕای، گوشه‌نشینی و دووره‌په‌رێزی هه‌ڵبژارد. له نووسراوه‌کانیدا، شۆڕشی بۆڵشه‌ویکی، وه‌ک فرێودانی خه‌ڵکی رووسیه هه‌ڵده‌سه‌نگاند. شۆڕشی به تراژێدیایه‌ک ده‌زانی که له ده‌ره‌وه به‌سه‌ر رووسیه‌دا داسه‌پا. به‌بڕوای "سۆلژه‌نیتسین"، کۆمۆنیزم بریتی بوو له به‌رجه‌سته‌کردنه‌وه‌ی مرۆڤمه‌ند(هۆمانیسم) و عه‌قڵخوازانه‌ی رۆژئاوا که له سه‌رده‌می بیرۆکه‌ی رۆشنگه‌ریدا ره‌وتی ره‌ش و بێئه‌نجامی چاره‌نووسی خۆی ده‌ستپێکردبوو.
"سۆلژه‌نیتسین" کاتێک له ساڵی 1994 و پاش بیست ساڵ ژیان له تاراوگه‌دا، گه‌ڕایه‌وه وڵات، زۆر که‌س له که‌سایه‌تی ئه‌و نووسه‌ره‌دا چاوه‌ڕووانیی که‌سایه‌تێکی فره به‌رز و سه‌رکه‌وتوو به‌سه‌ر کۆمۆنیزمیان لێده‌کرد. چاوه‌ڕووان بوون ئه‌ویش وه‌ک "واسڵاو هاڤێل" له چێکوسڵاواکیا، رێبه‌ری فکری، له‌وڵاتدا به‌ده‌ست بگرێت. به‌ڵام نه "سۆلژه‌نیتسین"، "هاڤێڵ" بوو و نه رووسیه‌ش چێکوسڵاواکیا.
"سۆلژه‌نیتسین" له سه‌رده‌می ژیان له تاراوگه‌دا، بیر وتوانای خۆی ته‌رخان کرد بۆ رێزلێنان له رووسیه‌ی تیزاری و وێنا کردنی به شیوه‌یه‌کی خه‌یاڵپه‌روه‌رانه. رۆژئاوا و ژیانی مرۆڤه‌کان که به‌شێوازێکی به‌ربڵاو له چوارچێوه یاساییدا دارێژرابوون، بۆ "سۆلژه‌نیتسین" کێشه و ده‌ردهێنه‌ر بوو و ملکه‌جی نه‌بوو و ئه‌و دیارده‌یه‌ی له‌گه‌ڵ خۆناسین و خۆئاگایی بێدینانه به‌رامبه‌ر و هاوتا ده‌زانی. تێکۆشانی سیاسی و راگه‌یاندره‌واکانی، ناته‌بایی ئاشکرای هه‌بوو له گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی سه‌رده‌مانه‌ی رووسیه، وڵاتێک که له ساڵانی پڕ له ئاگرو تینی ده‌یه‌ی 90دا، بۆ دۆزینه‌وه‌ی خۆی و دامه‌زراندنی دیارده‌یه‌کی نوێ، هه‌ستابوو. "سۆلژه‌نیتسین" به جه‌ختکردن له‌سه‌ر خاوه‌نداربوونی به ئاکار و ئه‌خڵاقی به‌رزه‌وه، مافی په‌روه‌رده‌کردن و وانه وه‌رگرتنی ره‌تده‌کرده‌وه و له‌و باره‌وه دیسان ده‌گه‌ڕایه‌وه شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی رۆناکبیرانی رووس له کوتایی سه‌ده‌ی نوزده‌دا، کاتێک باوه‌ڕمه‌ندی به رێگا و شێوازی راسته‌وخۆ و شۆڕشگێرانه، که‌مترین شوێنی بۆ ئه‌گه‌ره مامناوه‌ندی و ئاشتیخوازانه‌کان نه‌ده‌هێشته‌وه. "سۆلژه‌نیتسین" له به‌رامبه‌ر چوارچێوه یاساییه‌کانی ژیانی مرۆڤ و شێوازه‌کانی ژیانمه‌ندی رۆژئاوایی‌دا، یه‌ک جیهانبینی گشتگیر و رێکخه‌ر به‌رزده‌کاته‌وه که ده‌توانێ لاساکردنه‌وه‌یه‌کی وێنایی له بیرۆکه‌ی بیرمه‌ندانی شۆڕشه پاوانخوازانه‌که‌ی "کۆماری وایمار"، بێت. وێنای به‌وپه‌ڕی مرۆڤمه‌ندی له بیرۆکه‌ی "سۆلژه‌نیتسین"، له‌ئه‌نجامدا گه‌یشتووته ئه‌و ئاڕاسته‌یه که تایبه‌تمه‌ندی بابه‌تبوونی مرۆڤ، دیسان له مرۆڤ ئه‌ستێندراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش، مخابن به‌قازانجی به‌ها به‌رز و پیرۆزه‌کانی وه‌ک ده‌سه‌ڵات یان که‌لیسای ئۆرتۆدۆکس. له‌ڕاستیدا میراتێکی شووم که نووسه‌رانێک وه‌ک "فیۆدۆر داستایۆڤسکی" رێگخۆشکه‌ری بوون.
"سۆلژه‌نیتسین" له وتووێژ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی رووسی "مۆسکۆڤسکی نۆڤه‌سیتی" له ساڵی 2003دا، له‌وڵامدانه‌وه به رۆژئاوا بۆ ره‌خنه‌کانیان له رووسیه، ده‌ڵێت: «خاوه‌نداریه‌تی بێ‌سنوور له مافی مرۆڤ، رێک ئه‌و کرده‌وانه‌یه که باوباپیرانمان له ئه‌شکه‌وته‌کاندا ده‌یانکرد، واته، هیچ کۆسپێک نه‌بوو بۆ پێش‌گرتن له دزی هاوسێ و پێش‌گرتن له په‌رێشانکردنی که‌لله‌سه‌ر به گۆپال.»
"سۆلژه‌نیتسین" که ئه‌زموونی ئۆردووگاکانی بێگاری هه‌بوو، 50 ساڵ پاشان، خۆی گشتگیربوونی مافی مرۆڤ ره‌تده‌کاته‌وه و ده‌ست بۆ داوێنی رابردووی رووسیه ده‌بات و ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌تر جیاواز ده‌بێنێت و زۆر به‌ساکاری بۆ نه‌مانی دێمۆکراسی له ده‌سه‌ڵاتی "پوتین"، پاساو دێنێته‌وه و پێیوابوو، هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک پێویستی به دمڕاست و تۆژیک له نوخبه‌کان هه‌یه که ده‌ستیان واڵا بێت و خاونی هه‌موو مافه‌کان بن، له‌هه‌مان کاتدا بۆ خه‌ڵکانی ئاسایی، ده‌بێت ماف و ئازادییه‌کانی به‌رته‌سک بنه‌وه.
"سۆلژه‌نیتسین"یش وه‌ک سه‌رۆکوه‌زیرانی رووسیه، پوتین(ئه‌و بابه‌ته 05.08.2008 نووسراوه)، هه‌روه‌ها وه‌ک زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته، رووخان و تیاچوونی ئیمپراتۆریان قه‌بوڵ نه‌کردووه. "سۆلژه‌نیتسین" چه‌نده ئاواته‌خوازی ده‌سه‌ڵاتێکی به‌توانا و به‌هێزه، ئه‌وه‌نده‌ش روسیه‌یه‌کی مه‌زن و دابه‌شنه‌کراو که "ئۆکراینا، بێلارووس و قه‌زاقستانی باکووریش له‌گه‌ڵی بێت، به‌ئاسایی ده‌زانێت. که‌وابوو وه‌ک پێشوو، "سۆلژه‌نیتسین" هه‌مدیسان خه‌یاڵپه‌ره‌ستی رۆژگارانی رابردوو، مایه‌وه.
----------------------------
تێبینی:
ئه‌و بابه‌ته 05.08.2008 به بۆنه‌ی کوچیدوایی "سۆلژه‌نیتسین" نووسراوه.
http://www.taz.de/1/leben/koepfe/artikel/1/visionaer-des-vergangenen/
وه‌رگێڕ له ئاڵمانییه‌وه: علی اکبر طباطبایی
سه‌رچاوه‌ی فارسی: ماڵپه‌ڕی "ایران امروز"
مه‌نسور سدقی کردوویه‌ته کوردی