د.مۆردخای زاکین، راوێژکاری پێشووی سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهۆ:
"ده‌بێ كورد كۆنترۆڵی سامان و كانزای سرووشتی كوردستان بكه‌ن، وه‌ك نه‌وت و ئاو"
مسته‌فا چوارتایی و عه‌لی گوله‌ر

كورد له ئه‌وروپا زۆر كۆڕ و سه‌مینار سازده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆنه كوردییه‌كان به‌وه ناسراون كه ئاماده‌بووانی كورد هه‌میشه كه‌مێك دره‌نگتر ده‌گه‌ن، كه‌چی ئه‌مجاره نیو كاژێر به‌ر له‌واده‌ی سه‌میناره‌كه، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو كورد و هه‌ندێك ئه‌ڵمان له هۆڵی ژماره 376ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا بۆ سه‌میناره‌كه‌ی د.مۆرداخای ئاماده‌بوون. له‌نێو ئاماده‌بوواندا ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆشنبیران و نووسه‌رانی كورد ئاماده‌ببوون، له‌وانه‌ش د.جه‌مال نه‌به‌ز.
مۆرداخای له به‌شی یه‌كه‌می باسه‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی به جیاوازییه‌كانی نێوان گه‌لی كورد و گه‌لی فه‌له‌ستینی كرد، په‌نجه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه دانا كه گه‌لی فه‌له‌ستینی چه‌نده پشتگیریی عه‌ره‌بی و ئیسلامی هه‌یه و كورد چه‌نده بێكه‌سن. هه‌روه‌ها باسی له پلانی سیاسی فه‌له‌ستینییه‌كان كرد و ره‌خنه‌ی له بێ پلانی كورد گرت.
"كوردی جوله‌كه راست نییه جوله‌كه‌ی كوردستان راسته"
د.مۆرداخای، دوای كۆتایی هاتنی سه‌میناره‌كه‌ی، له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ (رووداو) گوتی " من له باوك و دایكێكی كورد له‌دایكبووم." ئه‌و ده‌ڵێت باوكی كوردی زاخۆیه و له‌وێوه چووه‌ته ئیسرائیل، دایكیشی كه له ئیسرائیل له‌دایكبووه، باوكی دایكی له نسێبینی باكووری كوردستانه‌وه چووه‌ته ئیسرائیل. ئێستا ئه‌وان له ئیسرائیل گوندێكیان دامه‌زراندووه. مۆرداخای ده‌سته‌واژه‌یه‌كی زۆر به‌ربڵاو له‌نێو كورددا به هه‌ڵه داده‌نێ و ده‌ڵێ "(كوردی جوله‌كه) ده‌سته‌واژه‌یه‌كی راست نییه. ده‌سته‌واژه‌ی راست ئه‌وه‌یه : (جوله‌كه‌ی كوردستان). چونكه جوله‌كه كورد نین. ئه‌وان به هه‌زاران ساڵ له كوردستان و له‌نێو كورددا ژیاون. كاتێك ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل دامه‌زرا، ئه‌وانیش گه‌ڕانه‌وه ئه‌وێ. له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌زاران ساڵ له كوردستان ژیاون، له‌به‌رئه‌وه كوردستانیان خۆشده‌وێت." ئه‌و له هه‌مانكاتدا ده‌ڵێ " ئه‌ز جوله‌كه‌یه‌كی ئیسرائیلیم، باوكم و بنه‌ماڵه‌كه‌م له كوردستانه‌وه هاتوون. من خاوه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردستانیم."
جوله‌كه‌كانی كوردستان و عێراق له ساڵی 1951 به‌ره‌و ئیسرائیل كۆچیان كرد. مۆرداخای مه‌زه‌نده ده‌كات كه "ژماره‌ی جوله‌كه‌كانی كوردستان له ئیسرائیل ئێستا 150-200 هه‌زار كه‌س ده‌بن."
مورداخای سه‌باره‌ت به سه‌ره‌تاكانی هاتنی جوله‌كه‌ش بۆ كوردستان ده‌ڵێ " پێش هه‌زاران ساڵ هاتوونه‌ته میزۆپۆتامیا. دوای ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌لایه‌ن ئیمپراتۆریه‌تی رۆژهه‌ڵات و ئاشووریه‌كانه‌وه داگیركرا، ئه‌وكات جوله‌كه‌كان هاتنه كوردستان. له ته‌واراتدا باسی ئاوی خابوور (خاڤوور) كراوه. ته‌ورات ده‌ڵێ : جوله‌كه هاتنه ده‌وروبه‌ری ئه‌و ئاوه."
مورداخای كتێبێكی له‌باره‌ی مێژووی جوله‌كه‌كانی كوردستان به زمانی عیبیری نووسیوه به‌ناوی (جوله‌كه‌كانی كوردستان)، مۆرداخای چۆنییه‌تی خه‌ریكبوونی به‌و بابه‌ته‌وه به‌وشێوه‌یه روونده‌كاته‌وه "- كاتێك له زانكۆ ده‌مخوێند، ده‌بووایه نامه‌كه‌م له‌سه‌ر تێزێك ئاماده بكه‌م. مامۆستاكه‌م پێشنیازی بابه‌تێكی ئابووری بۆ كردم، به‌ڵام من بابه‌تی مێژووی جوله‌كه‌كانی كوردستان‌م هه‌ڵبژارد. له‌به‌رئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌م له كوردستانه‌وه هاتبوو دیدارم له‌گه‌ڵ زۆر كه‌س كرد، ئه‌وه‌ش بووه بنچینه‌ی كێتێبه‌كه‌م (جوله‌كه‌كانی كوردستان)، له‌وكاتیشه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌كانم به‌رده‌وامه."
"له ئیسرائیل به محه‌ممه‌د عارف و حه‌سه‌ن جزیری ده‌ڵێن حه‌مۆ و حه‌سۆ"
د.مورداخای دوای ئه‌وه له ساڵی 1993 كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی ئیسرائیلی – كوردی دامه‌زراند كه تائێستا به‌رده‌وامه و هه‌ر خۆیشی سه‌رۆكیه‌تی "له رێگه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌وه زۆر چالاكیمان بۆ ناساندنی كورد به رای گشتی سازكردووه."
ئه‌و ده‌ڵێ جوله‌كه‌كانی كوردستان له ئیسرائیل رێپێوان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه و داواكانی كورد به ئیسرائیلییه‌كان ئاشنا بكه‌ن. "ئه‌وه‌ش زۆر كاریگه‌ری ده‌بێ به‌سه‌ر سیاسه‌تی ئیسرائیله‌وه." هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "جوله‌كه‌كانی كوردستان له ئیسرائیل كولتووری كوردی‌یان له‌بیر نه‌كردووه، گوێ له موزیكی كوردی ده‌گرن. وه‌ك گۆرانییه‌كانی محه‌ممه‌د عارف جزیری، حه‌سه‌ن جزیری، هه‌موویان گوێی لێده‌گرن و زۆر حه‌زی لێده‌كه‌ن. به‌و هه‌ردوو هونه‌رمه‌نده ده‌ڵێن حه‌مۆ و حه‌سۆ."
جووله‌كه فه‌له‌ستین به خاكی مێژوویی خۆیان داده‌نێن، به‌ڵام له‌وێ نه‌مابوون، له‌دوای به‌ڵێنی به‌لفۆر له 1961ه‌وه بۆی گه‌ڕانه‌وه و به‌پشتیوانی رۆژئاوا ده‌وڵه‌تێكیان له‌نێوان 22 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بیدا دروستكرد، كه ئێستا هه‌موو عه‌ره‌ب لێی ده‌ترسن، به‌ڵام كورد له‌سه‌ر خاكی خۆیشی تائێستا نه‌بووه‌ته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی . د.مۆرداخای باس له هۆكاره‌كانی بێده‌وڵه‌تی كورد ده‌كات و ده‌ڵێ "به‌داخێكی زۆره‌وه ره‌گه‌زپه‌رستی به‌رامبه‌ر كورد كراوه و ده‌كرێ.
رژێمه‌كانی ناوچه‌كه هه‌مووی دژی كورد بوون. پێشنیازی من ئه‌وه‌یه كورد هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن و یه‌كبگرن و هه‌وڵبده‌ن له‌و ره‌وشه بێنه ده‌ره‌وه كه تێیدان. بیركردنه‌وه له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و درووستكردنی لۆبی پێویسته. هه‌روه‌ها پێویسته كورد پلانی خۆی هه‌بێت." هه‌روه‌ها ده‌ڵێ پێویسته كوردانی تاراوگه هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن "لێره له یه‌كتر كۆببنه‌وه و زمان و كولتووری خۆیان بپارێزن. هاوكاری تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بكه‌ن له كوردستان."
سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگ دروستكردنه به‌رده‌وامه‌كانی حكومه‌تی عێراق، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان سووره له‌سه‌ر سیاسه‌ته نه‌وتییه‌كه‌ی كه ئێستا خه‌ریكه هه‌رێمی كوردستان زۆر به فراوانی ده‌خاته سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهانی. هه‌روه‌ها به رێگه‌ی هێڵی نابووكۆ خه‌ریكه رایه‌ڵه‌یه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا دروستده‌كات. د.مۆرداخای له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت "بێگومان نه‌وت كاریگه‌ری سیاسی ده‌بێ بۆ كورد، به‌ڵام ئێمه مێژوونووسین، مێژوونووسی رابردوو نه‌ك داهاتوو، به‌ڵام ده‌بێ كورد كۆنترۆڵی سامان و كانزای سرووشتی كوردستان بكه‌ن، وه‌ك نه‌وت و ئاو."
مۆرداخای دامه‌زرێنه‌ری(كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردی –ئیسرائیلی)، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه نه‌ك ته‌نیا ئه‌و جوله‌كانه‌ی له كوردستانه‌وه چوونه ئیسرائیل، به‌ڵكو ئیسرائیلییه‌كان به‌گشتی ئاشنای كوردن، "گه‌لی ئیسرائیل ته‌واو ئاشنای مێژووی كوردن و ئاگاداری ئه‌و سته‌مه‌ن كه له كورد كراوه، هاوسۆزیه‌ك له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه به‌جۆرێك هاوسۆزی ئه‌وان بۆ كورد زیاتره له هاوسۆزی كورد بۆ ئیسرائیل."
ئه‌و مێژوونووسه پێشیوایه بۆ ئاینده‌ی هه‌ردوولا پێویسته ئیسرائیل و كوردستان په‌یوه‌ندییان هه‌بێت، وه‌ك دوو نه‌ته‌وه‌ی كه‌متر له نه‌ته‌وه سه‌ره‌كییه‌كانی ناوچه‌كه، وه‌ك عه‌ره‌ب و فاس و تورك و ئه‌وانیدیكه. له‌وباره‌وه ده‌ڵێ "كه‌مینه‌یه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ شتێكبن، ده‌بێ هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن و ئیراده و هێز و پلانیان هه‌بێت. نابێ ئه‌وه‌یان له‌بیربچێ كێ دۆستیانه و كێ دووژمنیانه."
هه‌رچه‌نده نزیكه‌ی 200 هه‌زار جوله‌كه‌ی كوردستان له ئیسرائیل هه‌ن و وه‌ك مورداخای ده‌ڵێ " هه‌موویان گوێ ده‌ده‌نه موزیكی كوردی"، به‌ڵام هیچ پرۆگرامێكی كوردی له رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنی ئیسرائیل به‌كوردی نییه، له كاتێكدا ده‌نگی ئیسرائیل به زۆر زمان پرۆگرامی هه‌یه. د.مۆرداخای له‌و باره‌وه گوتی " جوله‌كه‌كانی كوردستان به كوردی نادوێن و ئه‌وان به عیبری ده‌دوێن، خۆزگه هه‌بێت، ئینشاڵڵا."
د.مۆرداخای، له‌باره‌ی ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڵێت "خوا ده‌یزانێ. ئێستا قه‌یرانێكی سیاسی له عێراقدا هه‌یه، كورد ئێستا له باشووری كوردستان ئۆتۆنۆمییان هه‌یه و ئه‌وه شتێكی باشه، له ده‌وڵه‌ته‌كانی دیكه‌دا نه دانپێدانان و نه هیچ شتێك هه‌یه بۆ كورد، نه كه‌س خۆشیده‌وێن، نه كه‌س ئاماده‌یه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكات، ئه‌مه سه‌ره‌تایه."
حه‌سه‌ن زه‌ند، كه ئاماده‌بوویێكی سه‌میناره‌كه‌ی مۆرداخای بوو به باشی ده‌زانێ كه نزیكبوونه‌وه له‌نێوان گه‌لی كورد‌و گه‌لی ئیسرائیلی‌دا هه‌بێ، به‌ڵام ده‌ڵێت"د.مۆرداخای بۆی روون نه‌كردینه‌وه رای ئیسرائیل به‌رامبه‌ر كورد چییه."
هه‌ڵۆ به‌رزنجی،كه یه‌كێكی دیكه بوو له ئاماده‌بووانی سه‌میناره‌كه گوتی "دوای ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌ی له توركیاوه كرانه سه‌ر ئیسرائیل، ئیسرائیل خۆی به ته‌نیا ده‌بینێ، به‌شوێن دۆستێكی تازه‌دا ده‌گه‌ڕێ كه ئه‌ویش كورده. حه‌تمه‌ن دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا به سوودی كورده، به‌ڵام ده‌بێ بزانین چۆن سوود له‌و په‌یوه‌ندییه وه‌ربگرین."
مۆرده‌خای له‌باره‌ی ساردبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئیسرائیل و توركیا، دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه و، هه‌روه‌ها زیاتریش دوای رێگرتنی ئیسرائیل له كاروانی كه‌شتییه‌كانی ئازادی كه له توركیاوه ده‌چوونه غه‌ززه. د.مۆرداخای زاكین ده‌ڵێ ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه دوای ئه‌و خاوه‌ندارێتی كردنه‌ی توركیا له كێشه‌ی فه‌له‌ستین په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا ده‌گۆڕێن " چونكه توركیا ده‌یه‌وێ سیاسه‌تی بنچینه‌یی خۆی بگۆڕێت." له هه‌مانكاتیشدا ده‌ڵێ " ئه‌مریكا نایه‌وێ توركیا سیاسه‌ته‌كه‌ی بگۆڕێ. ئه‌وان پێویستییان به توركیایه. ئیسرائیلیش له‌وبواره‌دا ناتوانێ هیچ رۆڵێك بگێڕێ ئێستا، چونكه ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولایان زۆر هه‌ستیارن."
د.مۆرداخای زاكین
● له باوكێكی زاخۆیی و دایكێكی نسێبینی له ساڵی 1958 له ئیسرائیل له‌دایكبووه.
● مامۆستای توێژینه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاسته له زانكۆی عیبری له ئورشه‌لیم.
● پسپۆره له مێژووی كورد و جووله‌كه‌كانی رۆژهه‌ڵات و كه‌مینه ناموسڵمانه‌كان.
● له 1997-1999 راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهۆ بووه بۆ كاروباری عه‌ره‌ب.
● كتێبێكی نووسیوه به‌ناوی (جووله‌كه‌كانی كوردستان).
-----------
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی "رووداو"، ژماره 71، چاپی ئه‌وروپا، سێشه‌ممه 2010.11.16