دوو تا سێ بێلژیک
نووسینی: وێنسێت کوورێبایته‌ر
وه‌رگێردراوی ئازاد له ئاڵمانیه‌وه: تاهیر به‌رهوون
لۆمۆند دیپلۆماتیک نوامبر 2007

ناوچه‌ی هۆله‌ندی زمان فلاندر |
ناوچه‌ی ئاڵمانی زمان |
ناوچه‌ی فه‌ڕانسه‌وی زمان والۆنی |
|---|
پێشه‌کی وه‌رگێڕ
پاشانشینی بێلژیک، به پانتایی 30528 ک.م. چوارگۆشه و 10،5 ملیون دانیشتوو له ڕۆژئاوای ئۆروپا هه‌ڵکه‌وتووه. به شێوه‌ی سه‌ره‌کی پێکهاتوه له سێ نه‌ته‌وه (یان به وته‌ی نووسه‌ری ئه‌م نووسراوه: کۆمه‌ڵگای زمانی) که بریتین له:هۆله‌ندی زمان (57،9%)، فه‌ڕانسه‌ویی زمان (32%) و ئاڵمانی زمان (0.7%)، که هه‌ر سێ زمانه‌که‌ش به ڕه‌سمی ناسراون و دوو زمانه (9،4%) که‌به زۆربه‌یان دانیشتووی بڕۆکسێلی پێته‌ختن، یه‌کێکه له وڵاته پێشکه‌تووه‌کانی سه‌رده‌م به داهاتی سه‌رانه‌ی 23866 $ه‌وه. یه‌ک له ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری یه‌کیه‌تی ئۆروپایه و له گه‌ڵ هۆله‌ند و لوکسانبورگ، پێکهێنه‌ری یه‌کیه‌تیه‌کی بچووکتره به ناوی بنه‌لووکس. پێکهاته‌ی ئائیینی: 75% کاتۆلیک، 20% بێ ئایین، 4% موسوڵمان و 1% پڕۆتستان و بێگومان هه‌روه‌ها که شیاوی وڵاتێکی سه‌رده‌مه، وێڕای ئه‌وه‌ی که هه‌موو ناوچه‌کان، خاوه‌نی ده‌سته‌ڵات و ئه‌وتۆنۆمییه‌کی چڕوپڕن و کێشه‌ی زمان و ئایین ماوه‌ی به‌سه‌ر چووه ،که‌چی سه‌رۆکوه‌زیر له‌ته‌رمه ته‌نیا چوار مانگ پاش وه‌رگرتنی فه‌رمانی بانگهێشتی ده‌وڵه‌تی نوێ، ده‌ستی له کار کێشایه‌وه و هۆی ئه‌م نه‌هاته‌ش پێکنه‌هاتنی ناوچه‌کانی فلاندر و والۆنی له سه‌ر چۆنیه‌تی قه‌واره و پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی و چه‌ندین کێشه‌ی تری ئابووری بوو.
ده‌رس و ئامۆژگاریه‌کانی کێشه‌ی بێلژیک، وێڕای چاره‌نووسی داهاتووی ئه‌و وڵاته، واته لێکترازان یان مانه‌وه له چوارچێوه‌ی وڵاتێکی یه‌کگرتوودا، گرینگن:
1–کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی، به‌و شێوه‌ی که نه‌یاران و ناسیۆنالیسته‌کانی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست بانگاوازی بۆ ده‌که‌ن، کێشه‌یه‌کی دواکه‌وتوانه‌ی تایبه‌ت به وڵاتانی به ناو "جیهانی سێهه‌م" نییه و بیرۆکه و تیۆری ئه‌نتێگراسیوۆن، ته‌نانه‌ت له ئۆروپاشدا ناتوانێ پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بسڕێته‌وه.
2 – کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌گه‌رچی به ڕواڵه‌ت و له ڕووکه‌شدا له قاڵب و قه‌واره‌ی فه‌رهه‌نگی و کولتوریدا خۆ ده‌نوێنێ، له بنه‌ڕه‌تدا کێشيیه‌کی سیاسی- ئابووریه. واته ڕاده‌ی به‌هره‌مه‌ندی له سه‌روه‌ت و سامانی هاوبه‌ش و هاوبه‌شی له ده‌سته‌ڵاتی سیاسی ،له وڵاتێکی فره‌نه‌ته‌وه‌دا.
"فلاندر" و "والۆنی"یه کان و بڕۆکسێل پێکنایه‌ن
جیهان به سه‌رنجه‌وه چاوی بڕیوه‌ته بێلژیک. دوور نییه که کێشه‌ی نێوان فلاندر و والۆنییه‌کان ئه‌و وڵاته له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. له کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 10ی یۆنی ئه‌مساڵه‌وه (2007) دامه‌زراندن و دیاری کردنی ده‌وڵه‌تی نوێ به هۆی کێشه له سه‌ر کۆمه‌ڵێک ڕێفۆرم و چاکسازی له ناو دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌کاندا - که 5ه‌مین ده‌وری چاکسازییه له ساڵی 1970وه - ڕاگیراوه . له وانه‌یه به‌ره‌به‌ره چه‌شنێک ماندوویی و وه‌ڕێزی به هۆی ئه‌م هه‌موو ئاڵوگۆڕانه به سه‌ر هزر و ڕه‌وانی کۆمه‌ڵگادا زاڵ بێ.
له ڕاستیدا ئه‌م 5 ده‌وره ڕێفۆرمه بۆ چێبوون و دامه‌زراندنی بێلژیک وه‌ک قه‌واره‌یه‌کی فێدڕال، پێویست بوو؟ ئه‌مه له کاتێکدایه که ڕوونکردنه‌وه‌ی کێشه‌ی زمان پتر له سه‌د ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه.
جیا له دوو کانتۆنی(ناوچه) بچووکی ئاڵمانی زمان که پاش کۆتایی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی به بێلژیکه‌وه لکاون، به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له دوو گه‌وره‌کۆمه‌ڵگای زمانی پێکهاتوه: هۆله‌ندی زمان له فلاندێڕن و فه‌ڕانسه‌یی زمان له والۆنییه‌ن و بڕۆکسێل (له پێته‌خت ته‌نیا که‌مایه‌تییه‌ک به زمانی هۆله‌ندی ده‌دوێن)هه‌رچه‌ند جیاوازی ناوچه‌کان سه‌دان ساڵه سه‌لماوه، به‌ڵام سنووری زمانی به شێوه‌یه‌کی ره‌سمی ته‌نیا له 40 ساڵ به‌ر ئێستاوه دیاری کراوه.
پاش ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له ساڵی 1830دا، ده‌وڵه‌تی تازه دامه‌زراوی ناوه‌ندیخواز که سیستێمێکی پارلێمانی – پاشایه‌تی بوو، ته‌نیا یه‌ک زمانی به ڕه‌سمی ڕاگه‌یاند: فه‌ڕانسه‌یی.
به‌ڵام به‌شی دانیشتووی فێلاندێر واته هۆله‌ندی زمانه‌کان، له ژیانی ڕؤژانه‌دا ، له یانه‌کانی ده‌وڵه‌تییدا له به‌رده‌م دادگاکاندا و له ئه‌رته‌شدا و له هه‌رشوێنێکی تر، تووشی کێشه و گرفت ده‌بوون . ئه‌مه له کاتێکدا بوو که توێژی باڵای فێلاندره‌کان واته گه‌وره‌زه‌مینداران و خاوه‌نکاران و به گشتی ئه‌وانه‌ی که به ئێلیت و هه‌ڵبژارده‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ناسرێن، به زمانی فه‌ڕانسه‌یی ده‌دوان.
له 1840 دا، ئه‌وکات که فێلاندره‌کان بزوتنه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانی خؤیان ده‌ستپێکرد، دوو ئامانجیان له پێش بوو: خه‌بات بؤ به‌رانبه‌ری زمانی و، پێداگرتن له‌سه‌ر که‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی فێلاندر له هه‌مبه‌ر ئه‌وانه‌ی که ته‌نیا به هؤی ئاخاڤتن به زمانێکی تروه باڵاده‌ستیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیان بۆ لوابوو.
> ئه‌وه‌ی که چۆن به‌ره‌به‌ره هۆله‌ندی زمانه‌کان هاتنه ناساندن و وه‌رگیران له کۆمه‌ڵگادا ، لێره‌دا جیێ باس و لێکدانه‌وه نییه، به‌ڵام بۆ تێگه‌یشتن له بارودۆخی ئێستای کێشه‌که ده‌بێ سه‌رنج بده‌ینه چه‌ند خاڵێک:
یه‌ک له‌و تاوانانه‌ی که له لایه‌ن هۆله‌ندی زمانه‌کانه‌وه ده‌درێته پاڵ فه‌ڕانسه زمانه‌کانی بێلژیکه‌وه ئه‌وه‌یه که ئه‌وان بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ کێشه‌ی زمانیان له پێناو درێژه‌دانی باڵاده‌ستی خۆیان، داده‌پۆشی و حاشایان لێده‌کرد. به‌پێچه‌وانه له ناوچه‌ی فه‌ڕانسه‌وی زماندا وا نیشان ده‌درا که فلاندره‌کان نه ته‌نیا به‌رانبه‌ری زمانیان ده‌وێ به‌ڵکوو ده‌یانه‌وێ له ناوچه‌کانی خۆیان زمانی فه‌ڕانسه‌وی بسڕنه‌وه و لایده‌ن (جیا له بڕوکسێل).
کاره‌ساتی جیاکردنه‌وه و دابه‌شینی زانستگای کاتۆلیکی لۆیون له یاد ناچێته‌وه که پاش تێکهه‌ڵچوونێکی سه‌خت له ساڵی 1968 دا به دوو به‌شی هۆله‌ندی زمان له لۆیون و فه‌ڕانسه‌وی زمان له ناوچه‌ی تازه ئاوه‌دانکراوه‌ی لۆواین لا نویوه له به‌شی والۆنییه‌ن دابه‌ش کرا . سه‌رئه‌نجام دیار بوونی سنووری زمانی و یه‌کیه‌تی زمان له ناوچه‌ی فلاندره‌کان بوو به دیارده‌یه‌کی بێ گه‌ڕانه‌وه که ئه‌مه خۆی بارێکی سه‌نگین ده‌خاته سه‌ر شاری بڕوکسێل (شاری بڕوکسێل پێته‌ختی بێلژیک له ناوچه‌ی فلاندره‌کان هه‌ڵکه‌وتووه که زۆربه‌یان هۆله‌ندی زمانن، له کاتێکدا خودی بڕۆکسێل به زۆربه فه‌ڕانسه‌وی زمانه).
هه‌موو ئه‌مانه هێشتا به‌و مانایه نییه که بێلژیک توانیویه‌تی به‌ره‌و قه‌واره‌یه‌کی ده‌وڵه‌تی فێدڕالی وه‌رسووڕابێ، واته به‌شێک له هێزی یاسادانه‌ر (legislativen) و هه‌روه‌ها ده‌سته‌ڵاتی ئیجرایی (exekutiven) به‌سه‌ر ناوچه‌کانی فێدڕاڵدا وه‌ها دابه‌شکرێ که ئه‌وانیش بتوانن ناوچه‌کانی ژێرده‌سته‌ڵاتی خۆیان به‌ڕێوه به‌رن و پڕاکتیزه‌ی بکه‌ن.
دیارده‌یه‌کی گڕینگی فێدڕالیسمی چه‌شنی بێلژیکی ئه‌وه‌یه که ئه‌م سیسته‌مه نه له پێکهاتنی ده‌وڵه‌تانی پێشتر سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵکو له دابه‌شینێکی ناوماڵیدا هاتووه‌ته چێبوون و دامه‌زراندن. ئه‌م ڕووداوه که له سالی 1993 دا، پاش دانووستاندن و پڕۆسه‌یه‌کی دوور و درێژ گه‌یشته ئه‌نجام له بنه‌ڕه‌تدا بۆ وه‌ڵام دانه‌وه به دوو پرس و خواستی ئه‌ساسی و گرینگ بوو:
له لایه‌ن فلاندره‌کانه‌وه گرینگ ئه‌وه بوو که له هه‌موو ئه‌و به‌شانه‌ی ژیانی کۆماڵایه‌تیدا که زمان نه‌خشی سه‌ره‌کی هه‌یه - چاند و کو‌لتوور، ڕێکخراوه‌کانی کۆکه‌ڵک (gemeinnützige Organisationen) فێرکردن و بارهێنان، فێرگه‌کانی هاووڵاتیان و هتد ... بتوانرێ به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ بڕیار له سه‌ر زمانی به‌کار هێنهراو بدرێ (به بڕۆکسێلیشه‌وه). به پێچه‌وانه بۆ والۆنییه‌کان گرینگ ئه‌وه بوو که ڕێگاچاره‌ی پرسه نوێ و ئه‌سته‌مه‌کانی ئابووری که له ساڵانی 1960 ه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه بدۆزرێنه‌وه.
ته‌نانه‌ت "سه‌وزه‌کان"ی بێلژیکیش دوو حیزبیان هه‌یه
تا ساڵه‌کانی 1960 والۆنییه‌ن به‌هێزترین ناوچه‌ی سه‌نعه‌تی وڵات بوو. به‌ڵام له کاتی سه‌رهه‌ڵدانی کێشه‌ی زمان، تاوانی ئه‌م پێشکه‌وتووییه‌ی دایه‌وه. واته سیاسه‌توانانی فلاندر هه‌ندێک بزوێنه‌ری ئابووریان بۆخۆیان ده‌سته‌به‌رکرد که له ڕوانگه‌ی زۆربه‌یه‌ک له والۆنییه‌کان، بریتی بوون له چه‌شنێک ئیمتیاز و لاواندنه‌وه‌ی ئابووری ناوچه‌ی فلاندر . هه‌ربۆیه له ناوچه‌ی والۆنییه‌کان خواست و خولیای چێ‌بوونی هه‌رچی زووتر و زیاتری دامه‌زراوه ئه‌وتۆنۆمییه‌کان په‌ره‌ی ساند، تا بتوانن له پێناو ئابووری و سیاسه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌رتر، بڕیارده‌ر بن.
سه‌ر ئه‌نجام ئه‌م دوو لایه‌نه، وێڕای خواست و داوا و چاوه‌ڕوانییه به ڕواڵه‌ت جیاواز و به ناوه‌رۆک ته‌بای خۆیان، چه‌شنێک "فێدڕالیسمی بێلژیکی"یان دامه‌زراند: له بێلژیک نه یه‌ک به‌ڵکوو دوو چه‌شن فێدڕالی هه‌یه که به تێکڕا سه‌رجه‌می خاکی ئه‌و وڵاته ده‌گرێته‌وه: له لایه‌ک سێ کۆمه‌ڵگای زمانی و له لایه‌کی تر، سێ ناوچه و ده‌وڵه‌ت _ ئه‌ندامی (Gliderstaaten) به سنوور دیار و جیاوازه‌وه : فلاندر ، والۆنییه‌ن و بڕۆکسێل.
وێڕای هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له بێلژیک دا، کۆمه‌ڵێک ئاڵۆزیی گه‌وره و بچووک له ناو پێکهاته‌کانی سه‌ربه‌خۆ، به پارلێمان و ده‌وڵه‌ته ناوچه‌ییه‌کان و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵگا کولتوورییه جیاوازه‌کانه‌دا سه‌ریان هه‌ڵداوه.
سێ ناوچه‌ی هۆله‌ندی زمان و فه‌ڕانسه‌وی و ئاڵمانی زمان، وه‌ک سێ کۆمه‌ڵگای زمانی و ئێتنیکی،به‌رپرسن له کۆمه‌ڵێک کێشه که سروشتی "ناماددی" یان هه‌یه. له‌وانه: فێرکردن و بارهێنان، فه‌رهه‌نگ، وه‌رزش، زمان، مه‌سائیلی کۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌ندروستی (جیا له بیمه کۆمه‌ڵاته‌تییه‌کان). له کاتێکدا که سێ ناوچه‌ی فلاندر و والۆنییه‌ن و بڕوکسێل، وه‌ک سێ ده‌وڵه‌تی خۆجێیی، به‌ر پرسن له کۆمه‌ڵێک کێشه که سروشتی " ماددی " یان هه‌یه، وه‌ک: ئابووری، خانوبه‌ره، هاتووچوو، کشتوکاڵ، ژینگه. به‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌وه که له بڕوکسێل دوو گه‌وره کۆمه‌ڵگای زمانی به هه‌ر حاڵ سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خویان ده‌پارێزن: هه‌ر دوو لا تێده‌کۆشن خوێندگه و خزمه‌ته‌کانی هاوزمانانی خۆیان په‌ره‌پیبده‌ن و گه‌شه‌پێبده‌ن و پێشکه‌شی بکه‌ن. وێڕای ئه‌م هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییانه، له بڕوکسێل داموده‌زگاه‌گه‌لێکی تایبه‌تی هه‌یه که ئه‌و پێشکه‌شکارییانه به دوو زمانی هۆله‌ندی و فه‌ڕانسه‌وی دابین و جێبه‌جێ ده‌که‌ن.
له‌م سیسته‌مه ئاڵۆزه‌دا که دوو لایه‌ن به‌ره‌و ڕووی یه‌کن، ده‌کرا و ده‌تونرا هێشتاش سه‌قامگیری به‌رده‌وام بوایه به‌و مه‌رجه‌ی، بڕێک ناڕۆشنی و لێڵی له ئاڕادا نه‌بووایه. یه‌ک له‌وانه هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی بڕوکسێله. له باری جوغڕافییه‌وه بڕوکسێل ناوچه‌یه‌کی داخراوه له باشووری فلاندر. له باری دێموگرافییه‌وه باژێڕێکی فه‌ڕانسه‌وییه که فلاندره‌کان ته‌نیا یه‌ک له سه‌ر هه‌شتی دانیشتوانی ئه‌و شاره پێکدێنن. به هێزترین چڕایی فه‌ڕانسه‌ییه‌کان له ناوچه‌ی ناوه‌ندی مێژوویی شاردایه. ئه‌مه‌ش خۆی یه‌کێک له خاڵه گرینگه‌کانی جووڵانه‌وه‌ی فلاندره‌کان بوو : که له ده‌ورو به‌ری بڕوکسێل چیتر گه‌ره‌کی نوێ و دوو زمانه سه‌ر هه‌ڵنه‌ده‌ن.
له سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی 1960 ه‌وه که سنووری زمانی دیاری کران ، جووڵانه‌وه‌ی فلاندره‌کانیش خۆی سه‌لماند وداسه‌پاند . له هه‌مان کاته‌وه ، ناوه‌ندی بڕوکسێل به پێی یاسا بوو به 19 گه‌ڕه‌کی دوو زمانه،که هه‌مواره و به‌ره‌به‌ره گه‌ڕه‌که فلاندره‌کان (هۆله‌ندی زمان) پێوه‌ی ده‌لکێن و لێی زیاد ده‌بن، له کاتێکدا که که‌مایه‌تییه‌کی فه‌ڕانسه‌وی زمانیان تیا ده‌ژی . زۆرێک له بڕوکسێله فه‌ڕانسه‌وی زمانه‌کان سکاڵا ده‌که‌ن له چه‌شنێک " بازنه‌ی ئاسنین " که پێته‌ختی گه‌مارۆ داوه ، له کاتێکدا که فلاندره‌کان به په‌رۆشه‌وه به‌رگری له "به فه‌ڕانسه‌وی کردنی" بڕوکسێل ده‌که‌ن.
به تایبه‌ت ئه‌م خواسته‌ی فلاندره‌کان جێگای ململانێیه که "ده‌نگ- ناوچه"ی –Wahlbezirk - دوو زمانه‌ی هاله- ڤیلڤرده که له باکووری ڕؤژهه‌ڵاتی په‌ریفه‌ری هه‌ڵکه‌وتووه، له بڕوکسێل دابڕن و مه‌سئوولییه‌تی دادگاکانی بڕوکسێلی له سه‌ر لاده‌ن. ئه‌م دابڕینه کارتێکه‌ری هه‌یه له سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان و هه‌ر وه‌ها مافه دادوه‌رییه‌کانی دانیشتوانی فه‌ڕانسه‌وی زمانی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده. هه‌ر بۆیه ڕێکخراوه‌کانی فه‌ڕانسه‌وی زمانه‌کان به پێچه‌وانه، داواکاری په‌ره‌پێدانی ماڵبه‌ندی دووزمانه‌ی بڕوکسێلن ، ئه‌و ئه‌رکه‌ی که لایه‌نی فلاندری به توندی به‌رپه‌رچی ده‌ده‌نه‌وه .فاکتۆڕێکی تر که ده‌توانێ وڵات ناسه‌قامگرتووتر بکا، دووه‌مین تایبه‌تمه‌نی گرینگی فێدڕالیسمی بێلژیکییه:
دابه‌شبوونی ته‌واوی ڕێکخراوه سیاسیه‌کان له ساڵانی 1970وه به گوێره‌ی زمان. ته‌نانه‌ت سه‌وزه‌کانی بێلژیکیش دوو حیزبیان دامه‌زراندوه.
له‌م سیسته‌مه‌دا هێزه سیاسییه‌کان به‌هه‌ر حاڵ له به‌رانبه‌ر نییوه‌ی کۆمه‌ڵدا وه‌ڵامده‌ر و به‌رپرسن. جیا له‌مه به شێوه‌یه‌کی په‌ره‌ئه‌ستێن ده‌بنه وته‌بێژی لایه‌نه‌کانی به‌رژه‌وه‌نی دار له کێشه‌کاندا.
یارمه‌تی و هاریکاری ، زیاتر له‌وه‌ی که له نێوان هاوبیرانی ناها‌وزماندا بێ ، له نێوان ڕێکخراوه‌کانی هاوزماندا دێته دی. ئه‌حزابی فلاندری و والۆنی به هه‌ر حاڵ له ده‌وڵه‌تی فێدڕاڵدا ، هاوکاری ده‌که‌ن هه‌رچه‌ند ئه‌م هاوکارییه وه‌ک پێشتر ئاسان نییه . چونکا وه‌زن و قورسایی سیاسی گۆڕدراوه: فلاندره‌کان به‌ره‌و ڕاست داخزاون و والۆنییه‌کان به‌ره‌و چه‌پی میانه. سۆسیالیست و سه‌وزه‌کان له ناوچه‌ی والۆنی دوو به‌رانبه‌ری ناوچه‌ی فلاندره‌کانن ، و ڕاستی ده‌مارگرژ ، له فلاندر سێ به‌رانبه‌ری ناوچه‌ی والۆنین.
له کۆمه‌ڵگا زمانییه‌کانی جیاوازدا، بیر و چاوه‌ڕوانی جیاجیا هه‌یه له سه‌ر دامه‌زراوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. بۆ نمونه، حیزبه‌کانی فه‌ڕانسه‌وی زمان زیاتر بایخ ده‌ده‌نه سه‌ر سازمان و ستروکتوور که له ساڵی 1993 وه چاکسازی کراوه: له‌م ساڵه‌دا به ڕه‌سمی بێلژیک وه‌ک وڵاتێکی فێدڕاڵ هاته ناسیین و ناوچه و گه‌ڕه‌که‌کان ده‌سته‌ڵات و سه‌ڵاحیه‌تی نوێیان پێ به‌خشرا.
له 3ی مارسی 1999دا، حیزبه‌کانی فلاندری 5 بڕیارنامه‌یان ده‌رچواند که تێیاندا، چه‌شنێکیتری قه‌واره و فۆرمی ده‌وڵه‌تی و هه‌روه‌ها ده‌سته‌ڵات و سه‌ڵاحیه‌تی زیاتریان بۆ ئه‌ندامانی پێکهێنه‌ری وڵات داوا ده‌کرد. بۆ نمونه له‌م پێشنیاره گێچه‌ڵاوییانه‌دا، جیاکردنه‌وه‌ی دوو بواری بیمه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی بوو - ته‌ندروستی و توانای بنه‌ماڵه‌کان - هه‌روه‌ها ئه‌م داوایه که، شاری بڕوکسێل له بڕێک له مه‌یدان و مه‌سه‌له سه‌اسییه‌کانی تایبه‌تیدا، له ده‌ره‌وه‌ڕا، واته له لایه‌ن فلاندره‌کان و والۆنییه‌کانه‌وه ئیداره و ڕێنوێنی بکرێ.
داواکاری و خواستی فلاندره‌کان سه‌رچاوه ده‌گرێ له بارودۆخی ئابووری تایبه‌تی ئه‌وانه‌وه. بارودۆخی ئابووری له سێ ناوچه‌ی بێلژیکدا جیاوازه. له ژێر زه‌خت و گوشاری بزوتنه‌وه‌ی گشتی و پشتگیری بڕێک له خاوه‌نکارانی فلاندری، ئه‌حزابی سیاسی ئه‌م به‌شه ڕۆژ به ڕۆژ پێداده‌گرن له سه‌ر ئه‌م داوایه که فلاندر له به‌رده‌م کێشه و ململانێیه‌کی ئه‌وتۆدایه که جێبه‌جێ کردنیان ته‌نیا کاتێک مومکینه که له بواری ئابووری ، بیمه و سیاسه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، نیشانه و مۆرکی پێداویستی و نیازه‌کانی فلاندر به‌رجه‌سته‌تر بێ. ئه‌م خواسته، که به‌ره‌به‌ره پله‌یه‌کی ناوه‌رؤکیانه به خؤوه ده‌گرێ، گرینگ‌ترین خاڵی ناوه‌ندییه له سه‌رجه‌م کێشه‌کانی ئێستادا. سیاسه‌تمه‌دارانی فلاندری خوازیاری ڕاده‌یه‌کی به‌رزتری بڕیاردانن – بؤ نمونه له بواره‌کانی: ته‌ندرستی، توانایی بنه‌ماڵه‌یی، یارمه‌تی بێ‌کاری، که‌سب وکار و ماڵیات له سه‌ر داهات و هاتووچو به رێگای ئاسنه‌کان و به گشتی ئه‌و بوارانه‌ی که ڕاسته‌وخؤ پێوه‌ندییان به چؤنییه‌تی ژیانی فلاندره‌کانه‌وه هه‌یه.
فلاندره‌کان وه‌ک ڕێگاچاره‌یه‌کی مامناونجی پێشنیار ده‌که‌ن که یه‌که‌کانی خودموختار به شێوه‌یه‌کی کایگه‌رتر له‌و بڕیارانه‌ی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی دا به‌شدار بن که ناتوانرێ له مه‌ڵبه‌نده‌کانی ئه‌وتؤنؤمیدا بؤیان بێته دی. ئه‌مه له‌لای پارته فه‌ڕانسه‌ویی زمانه‌کاندا چه‌شنێک نائارامی هێناوه‌ته ئاڕاوه. چاکسازیگه‌لێک له‌م چه‌شنه جێگای مه‌ترسییه بۆ والۆنییه‌کان که پێیان وایه ده‌بێته هۆی به‌ربه‌ستکردنی سه‌رڕێژی دراو و پاره له باکووره‌وه بۆ باشوور، و ئه‌مه‌ش خۆی کاردانه‌وه‌ی هه‌یه له سه‌ر بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان.
فلاندره‌کان ده‌توانن به هاسانی ژێرسازه‌کانی ڕێگائاسن به ده‌وری به‌نده‌ری ئانتوێرپن و یان که‌مکردنه‌وه‌ی ماڵیاتی که‌سبوکار، ده‌سته‌به‌ر که‌ن له کاتێکدا که پێداوییستییه‌کانی کۆمه‌ڵگای والۆنی و بڕوکسێل و هه‌ر وه‌ها دامه‌زراوه گشتییه‌کانی ئه‌م مه‌ڵبه‌ندانه‌ی که که‌متر گه‌شاوه‌ن ، زیاتر پشت گوێ بخرێن و له بیر ببرێنه‌وه. هه‌لومه‌رجی هه‌نووکه‌یی به‌ڕاستی ئه‌سته‌م و نوێیه. خواستی ئه‌وتۆنۆمی زیاتر بۆ یه‌که‌کانی خودموختار به پێچه‌وانی پێشتر، ته‌نیا له لایه‌ن فلاندره‌کانه‌وه به‌رزده‌کرێته‌وه. یه‌کیه‌تییه‌کانی کرێکاری به گشتی دژی ئه‌م چه‌شنه ده‌سته‌ڵاته خۆجێیانه‌ن که له لایه‌ن فلاندره‌کانه‌وه ده‌خوازرێ، چونکا پێیان وایه که ئه‌مانه ڕێفۆرمگه‌لێکی نێولیبڕالیین که ده‌بنه هۆی کێبه‌رکێ له نێوان کرێکاران و مووچه‌بگیرانی مه‌ڵنه‌بده‌کاندا . هه‌روه‌ها له لایه‌ن خاوه‌نکارانیشه‌وه هه‌ر چه‌ند به کزی به‌ڵام دژایه‌تی ئه‌م چه‌شنه ڕێفۆرمانه ده‌کرێ. له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه جۆراوجۆری و نه‌بوونی یه‌کسانی یاسایی ڕێگری به‌رهه‌م و سوودی زیاتره.
زێده له نیوه‌ی"فلاندر"ه‌کان له‌گه‌ڵ تێکدانی بێلژیکن
فێدڕالیسمی بێلژیکی کارگه‌یه‌که که هه‌رده‌م نوێ ده‌بێته‌وه. فه‌ڕانسه‌ویی زمانه‌کان ده‌یانهه‌وێ به وردی و له‌سه‌رخۆ دان وستاندنه‌کان به‌رنه‌پێش، له کاتێکدا که به پێچه‌وانه، حیزبه‌کانی فلانده‌ره‌ی له دواکه‌وتنی ڕێفۆرمه‌کانیان ده‌ترسن.
تا ئێستا هه‌رکام له‌م دوو لایه‌نه به شێوه‌یه‌کی دێمۆکڕاتیک هه‌ڵبژێردراون و سه‌لماون. له دواترین هه‌ڵبژاردنه‌کاندا 25% له فلاندره‌کان ده‌نگیان داوه به‌و پارتانه‌ی که خوازیاری تێکدانی قه‌واره‌ی هه‌نووکه‌یی بێلژیکن، و 30% ده‌نگیان داوه بۆ به‌ره‌یه‌ک که بتوانێ یان سه‌ربه‌خۆیی یان ئه‌وتۆنۆمییه‌کی چڕ‌وپڕ له چوارچێوه‌ی قه‌واره‌یه‌کی به تواوی نوێی بێلژیکدا ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن . گه‌وره‌ترین پارته‌کانی فه‌ڕانسه‌وی زمانه‌کانیش له لایه‌ن خۆیانه‌وه پێداگری ده‌که‌ن له سه‌ر مانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی وڵات و توانیویانه ده‌نگ به ده‌ست بێنن.
فێدڕالیسمی بێلژیکی له ڕاستیدا مافێکی چڕ‌وپڕ ده‌داته که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و گه‌وره‌ترین که‌مایه‌تی بریتییه له فه‌ڕانسه‌ویی زمانه‌کان که خۆی40% دانیشتوانی وڵات پێکدێنن.
ده‌وڵه‌تی فێدڕاڵ هه‌میشه و به ئیجبار بۆ په‌سه‌ندکردنی هه‌ر یاسا و ڕێفۆرمێک، پێوه‌ستی به دوو جار ده‌نگی زۆربه‌یی هه‌یه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا: هه‌م له نێوان فه‌ڕانسه‌ویی زمانه‌کاندا و هه‌م له نێوان فلاندره‌کاندا، ئه‌مه له کاتێکدایه که میکانیزم گه‌لێک به‌رگری ده‌که‌ن له‌وه‌ی که یاسایه‌ک یان ڕێفۆرمێکی ڕێکخراوه‌یی ته‌نیا به هۆی زۆربه‌یی ده‌نگه‌وه په‌سه‌ند بکرێن ( دیاره مه‌به‌ست ڕێککه‌وتنه نه دیکتاتۆڕی ژماره . و.گ. ). هه‌رچه‌شنه په‌ره‌ساندنێک به هه‌ر لایه‌کدا و به هه‌ر ئاڕاسته‌یه‌کدا پێشه‌کی پێویستی به هاوئاهه‌نگی و هاوده‌نگی هه‌ر دوو کۆمه‌ڵگا زمانیه‌که‌ی هه‌یه. ئه‌مه ته‌نیا وه‌ڵامده‌ر و پاساوده‌ری ئه‌و ڕێگا دوور و درێژه‌یه که تا ئێستا بۆ هه‌ر چه‌شنه ڕێکه‌وتێک پێویست بووه.
سینارێوی تێکچوون و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بێلژیک نه ڕه‌ویوه‌ته‌وه : گروپه جیاوازه‌کان نه ته‌نیا له ناو فلاندره‌کاندا ئاوه‌ها ستڕاتێژییه‌ک پێڕه‌و ده‌که‌ن ،به‌ڵکۆ هه‌روه‌ها له ناو فه‌ڕانسه‌وی زمانه‌کانیشدا داوایه‌کی له‌و چه‌شنه واته جیابوونه‌وه، له ئاڕادایه و له‌وه‌ش به‌ولاتر داوای لکان و چه‌سپان به فه‌ڕانسه‌وه ده‌که‌ن. بوحڕانێکی سیاسی درێژ خایه‌نی له‌م چه‌شنه ، که ڕۆژبه‌ڕۆژ ده‌سته‌ڵاتدارییه‌تی له بێلژیکدا ئه‌سته‌متر ده‌کا، ده‌توانێ لایه‌نه‌کان به‌ره‌و ئه‌و بڕیاره هه‌ڵنێ که دابه‌ش بوون باشترین ڕێگا چاره‌یه.
یه‌ک له پرسیاره هه‌نووکه‌یه‌کانی ڕۆژ ئه‌وه‌یه که ئایا ڕێفۆرم له ڕێکخراوه و پێکهاته‌کاندا ده‌توانێ ئه‌و ئامانجه‌ش به‌دی بێنێ که نه ته‌نیا ناوه‌نده فێدڕاله‌کان ، به‌ڵکوو ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیش به هێزتر و سه‌قامگیرتر بکا.