ژیانی گاڵتاوی دکتور دابیچ
ده‌روونناس، هه‌ڵبه‌سته‌وان یان تاوانکاری شه‌ڕ..."رادووان کاراجیچ"
س. دراکۆییچ
وه‌رگێڕانی (له فارسییه‌وه): مه‌نسور سدقی

ئه‌و بابه‌ته سالێک و چه‌ند مانگ پێش و پاش ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی "رادووان کاراجیچ" یه‌کێک له تاوانبارانی شه‌ڕی باڵکان نووسراوه. ئێستاش ره‌نگه وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ک بێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له "کۆماری ئێسلامی ئیران"دا بۆ مانه‌وه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا له به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازانه‌ی خه‌ڵکدا، تاوانکاریی دژی مرۆڤایه‌تیان کردووته پیشه‌ی رۆژانه‌ی خۆیان. (م.س.)
له هه‌مان ئێواره‌ی به‌دبه‌ختییدا، دکتور "دراگان دابیچ" قژه درێژه‌که‌ی خۆی رێک کرد و به گیره‌یه‌کی پلاستیکی کۆیکرده‌وه و له ته‌پڵی سه‌ری دایبه‌زاند. کڵاوه شه‌پکه‌داره پاناماییه‌که‌ی له‌سه‌رنا و روویکرده ئاوێنه درێژه‌که‌ی پێشخانه‌ی ماڵه کرێکه‌ی له شاری "بێلگرادی نوێ" و ئاوڕێکی له‌خۆی داوه. وه‌ک هه‌میشه به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی متماناوی و پڕ له خۆباییه‌وه سه‌روسیمای خۆی هه‌ڵسه‌نگاند. له‌مێژبوو ترسی نه‌مابوو له‌وه‌ی بیناسنه‌وه. به‌و قژه درێژ و ریشوپه‌شم و چاویلکه کۆن و له‌مۆدکه‌وتوووه، پتر وه‌ک هیپییه پیره‌کان یان به‌لانی که‌م وه‌ک قه‌ره‌چییه‌کان ده‌چوو، ئیتر که‌س نه‌یده‌ناسیه‌وه. ئه‌و شکڵوشه‌مایله زۆر به‌جێ بوو، ته‌نانه‌ت باشترین به‌ڵگه بوو تا خۆی وه‌ک پزشکێکی لایه‌نگری شێوازی کۆنی ده‌رمانکردن له لای خه‌ڵک و دۆستانی بسه‌لمێنێت.
بۆ ئه‌و روخساره تازه‌یه، ده‌بوا زیانێکیش بکات. پێشتر به قژه درێژه ماشوبرینجی و کۆت‌وشه‌ڵوار و کراواته رێکوپێکه‌که‌ی که زۆر به‌زه‌وقیشه‌وه هه‌ڵیده‌بژاردن، ده‌چووه هه‌ر شوێنێک، به‌و متمانه و باوڕبه‌خۆبوونه‌یه‌وه، سرنجی هه‌موو که‌سی راده‌کێشا به‌تایبه‌تش ژنان. به‌ڵام ئه‌وه ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ساڵانی پێش که ئێستا ناوی دکتور "رادوان کاراجیچ" بوو.
دکتور دابیچ وه‌ک هه‌میشه به‌ره‌و ویسگه‌ی باس له نزیک ماڵه‌که‌ی وه‌ڕێکه‌وه‌ت. پێویست بوو ئه‌و که‌سایه‌تییه تازه‌یه ژیانێکی ساده و ساکاری هه‌بێت هه‌روه‌ها ده‌بوو به باسی ئاسایی هاتوچۆ بکات تا پێشان بدات که رزگارکه‌رێکی راسته‌قینه‌یه.
به رێز و حورمه‌تێکی فره‌وه سڵاو له هاوساکه‌ی، خاتوونێکی به‌ساڵاچوو ده‌کات. ئه‌ویش به زه‌رده‌خه‌نه‌وه وه‌ڵامی ده‌داته‌وه. هاوساکانی‌تری له خانوبه‌ره‌که‌ی شه‌قامی یوری گاگاریندا، زۆر له‌و کابرایه به‌و سه‌روشکڵه سه‌یروسه‌مه‌ره و کاروباری ورد نه‌ده‌بوونه.
ئه‌و شێوه ژیانه، پڕ به‌پێستی ئه‌و کابرایه بوو. چونکو نه‌ده‌کرا له خانه‌قا ئورتودوکسه‌کان و یان له گونده دووره‌که‌وتووه‌کانی کوێستانی مۆنتێنیگرۆ دا، خۆی بشارێته‌وه. واته ژیانی دووره‌په‌رێزی په‌سه‌ند نه‌ده‌کرد. حه‌زی ده‌کرد، ته‌نانه‌ت به نازناو و رووخساری گۆڕدراویشه‌وه بێت، له‌ناو خه‌ڵکدا بژێت. حه‌زی ده‌کرد ناسیاوی خه‌ڵک بێت و گرنگی پێبده‌ن و له ناوه‌ندی سرنج و نیگاکاندا بێت. ئه‌و سه‌روپۆتڕاکه لایه‌نی زۆر به‌نڕخی بۆ پێک ده‌هێنا: ده‌یتوانی بۆ هه‌رکوێ پێیخۆشبێت به‌ئازادی بڕوات. ده‌یتوانی وه‌ک دانیشتوانیتری بێلگراد، هه‌رچی پێخۆشبێت ئه‌نجامی بدات. ئه‌و کابرایه ئازادی ته‌واوی هه‌بوو به بێ دڵڕاوکێ بچێ بۆ چێشتخانه، سه‌ردانی تیاتر و پارک بکات، یان کۆبوونه‌وه پێک‌بێنێت. گرنگتر له‌هه‌موویان، ده‌یتوانی کار بکات له‌هه‌مان پیشه‌که‌ی خۆیدا، دکتوری ده‌روونناس. ئه‌و، خۆی به چاره‌به‌خش و موعجیزه‌کار ده‌زانی.
دکتور دراگان ئه‌وه‌نده ئازادیی هه‌بوو که به باس هاتوچۆی ده‌کرد. له ناوڕاستی باس دانیشتبوو. لاوێک له‌لای دانیشت و پێناسه‌ی خۆی وه‌ک پۆلیس پێشاندا. له‌وانه‌یه لای خۆی بیری کردبێته‌وه که پۆلیسی نه‌هێنی ئێستاش هه‌ر وه‌ک ئه‌وانه‌ی پێشوون. مخابن، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی پێشووی یوگۆسلاوییدا و زۆر پێشترش، کاتێک ئێستا نه‌ببوو به سه‌رۆک کۆماری ده‌وڵه‌تی سرپسکا، به‌هۆی به‌رتیل وه‌رگرتن به‌چه‌ند ساڵێک به‌ندکردن سزادرا، به‌ڵام پاش 11 مانگ له زیندان رزگاری بوو.
پۆلیسه گه‌نجه‌که، به‌ڕێزه‌وه تکای لێکرد له‌باسه‌که دابه‌زێت و پاشان روویکرده چه‌ند هاوکاری که له‌لایان راوه‌ستابوون، به‌و شێوه‌یه تێیانگه‌یاند که ده‌ستکردنه‌وه سوودی نییه. کاتێک دکتور دابیچ له‌ناکاو ناوی پێشووی خۆی بیست، نه‌شڵه‌ژا و هه‌وڵی نه‌دا ده‌ستبکاته‌وه. بۆ مسافرانی باسه‌که‌ش کاتێک دیتیان پیاوه کڵاو شه‌پکه‌داره‌که له ویستگه‌که‌ی‌تردا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ک پیاو هاتنه خواره‌وه، دیارده‌یه‌کی نائاسایی نه‌بوو.
کاراجیچ ده‌یزانی که له رۆژی 21 جۆلای 2008دا ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌کراوه و ده‌زگای ئاسایش و پۆلیسی نه‌هێنی سێربستان، له‌ناکاو ئه‌ویان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه. ده‌یزانی که له هه‌موو شوێنێک له‌ژێر چاوه‌دێریدا بووه، چونکو پۆلیسی نه‌هێنی سربستان بۆخۆی به‌ڵگه‌نامه و پێناسه‌ی ساخته‌ی پێ دابوو و هه‌ر ئه‌وانیش ناسنامه‌ی تازه‌یان بۆ فه‌راهه‌م کردبوو.
بێگۆمان ده‌ستبه‌سه‌رکردنه‌که‌ی، مامه‌ڵه‌یه‌کی سیاسی بوو. له‌وانه‌شه کاراجیچ بیری له‌وه کردبۆوه که رۆژێک له رۆژان خۆی ته‌سلیم بکاته‌وه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی که خۆی دیاری ده‌کرد. به‌ڕاستیش ئه‌گه‌ر له سێربستان دادگایی کرابا، زۆر ترسناک نه‌بوو. له‌وانه‌شه ملکه‌جی چاره‌نووس بووبێت.
زۆر گرنگ نییه که به‌ڕاستی کاراجیچ له نێوه‌رۆی 21 جۆلای 2007 له ناو باسی ژماره 83دا و به‌و شێوه‌یه‌ی که رۆژنامه‌کان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سێربستانه‌وه بڵاویان کرده‌وه، ده‌ستبه‌سه‌ر کرابێت یاخود ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌رکردنه چه‌ند رۆژ پێشتر و به‌شێوازێکیتر رووی دابێت. کاتێک به‌فه‌رمی هه‌واڵی گیران و وێنه‌ی کاراجیچ له رۆژنامه‌کاندا بڵاو کرایه‌وه، شه‌پۆلی بیروبۆچوونه جیاوازه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد. له سه‌رسورمان و له‌ناکاو بوون تاکو شادی کردن بۆ ده‌ستبه‌سه‌ربوونی تاوانبارێکی شه‌ڕ که چیتر به‌سه‌ربه‌ستی ناسووڕێته‌وه.
خه‌ڵک سه‌رسام ببوون که چۆن کاراجیچ له‌ناو دڵی شار و له که‌نار خه‌ڵکدا به‌ئازادی ده‌ژیا. مخابن بۆ ده‌ستبه‌سه‌رکردنی، 5 ملیۆن دولاریش ته‌رخان کرابوو، پاره‌یه‌کی زۆر که ده‌یتوانی مه‌ترسێکی گه‌وره بێت بۆ کاراجیچ. پاش روون بوونه‌وه‌ی چۆنێه‌تی ژیانی سه‌به‌ستی کاراجیچ له‌ناو شاردا، مرۆڤ تووشی هه‌ناسبڕکێ ده‌بێت، چ له‌رووی ره‌زامه‌ندی و چ له‌رووی سه‌رسوڕمانه‌وه. کێ بیری له‌وه ده‌کرده‌وه که یه‌کێک له دوو تاوانکاری شه‌ڕ له ئورووپا که دادگای لاهه لێیان ده‌گڕا و له‌ڕاستیدا یه‌کێک له ده تاوانکاری شه‌ڕ له جیهان ده‌ژمێردرێن، له شارێکدا به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی وه‌ک "حه‌کیم" و پزشکی ئالترناتیڤ، کارناس و مامۆستای مێدیتاسیون، پزشکێک که ده‌رمانه خۆماڵییه‌کان به نه‌خۆشه‌کانی ده‌دات، که‌سێکی مۆعجیزه‌کار و ده‌رمانکار، درێژه به ژیانی خۆی ده‌دات. لێره‌دایه که به هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ڵ سه‌دام حوسێن، کاتێک له کونه‌مشكێکدا به‌و سه‌روپۆتڕاکێکی سه‌یر و پیسوپۆخڵێوه دۆزرایه‌وه و به سووکایتی و زه‌لیلیه‌وه له‌ناو قژه‌کانی له‌دوای ئه‌سپێ ده‌گه‌ڕان، چه‌نده نه‌هێنخانه‌ی سه‌دام حوسێن سه‌ره‌تایی و ناشیانه دێته به‌رچاو.
مخابن، کاراجیچ زۆر رێکوپێک و قۆز دێته پێشچاو. جل و شێوازی ژیانی، خۆی هه‌ڵیده‌بژارد. نه‌ده‌ترسا. به‌ڵگه‌نامه و ناسنامه‌ی راسته‌قێنه‌ی هه‌بوو. له دوانزده ساڵ ژیانی نه‌هێنییدا، ته‌نانه‌ت کتێبی نووسیوه و بڵاوی کردوته‌وه، که کارێکی ئاسان نییه. ئه‌و، سه‌رۆکێکی زگماگ بوو، مرۆڤێک بوو به که‌سایه‌تی کاریزماوه (به‌لانی که‌م خۆی وای بیر ده‌کرده‌وه) و ته‌نانه‌ت به ناسنامه‌ی ساخته‌وه، ده‌یتوانی سرنجی مرۆڤه‌کان بۆلای خۆی راکێشێت و هێندێکیان بکاته لایه‌نگری خۆی و له‌پێشیان بکه‌وێت تا به‌چاوی به‌ستراوه‌وه متمانه‌ی پێبکه‌ن و دووای بکه‌ون. ده‌یتوانی ئه‌و بیروبۆچوونانه‌ی سه‌باره‌ت به‌خۆی هه‌بێت کاتێک له کۆبوونه‌وه‌کاندا هه‌ڵبه‌سته‌کانی خۆی بۆ خه‌ڵک ده‌خوێنده‌وه. لایه‌نگری له ده‌رمانی خۆماڵی و پزشکی ئالترناتیڤی ده‌کرد و به‌و بۆنه‌یه‌وه له زۆربه‌ی شاره‌کاندا کۆبوونه‌وه‌ی ساز ده‌دا. له نێوان 26ی ئوکتۆبه‌ری 2007 تا 23 مانگی مای 2008دا، له کۆبوونه‌وه گشتییه‌کان و فێستیڤاله‌کانی شاره‌کانی "سیدیروو"، "کینکیندا" و "نوێیه‌ساد"دا به‌شداری کردووه.
رواڵه‌تی تری ئه‌و مرۆڤه
له مانگی مای و له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به ناوی ژیانی دورست که له پارکی "ئادا رادووان" له بێلگرددا ساز کرابوو، دابیچ وتارێکی له‌ژێر ناوی "چۆن مرۆڤ ده‌توانێ توانای ئه‌رێنی خۆی زیاد بکات" پێشکه‌ش کرد. سه‌دان که‌س به‌شدار بوون و گوێیان له وتاره‌که‌ی گرت. ته‌نانه‌ت له پرۆگرامێکی ته‌له‌ڤیزیۆنی شاری "کینکیندا"دا به‌شداری کرد. هیچ که‌س له پێناسه‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و کابرایه گۆمانی نه‌کرد. به‌ڵام ئێستا که هه‌موو شتێک ئاشکرا کراوه، له‌ناکاو و له‌هه‌موو لایه‌که‌وه، هه‌زاران زانیاری بڵاو ده‌بێته‌وه. زانیاری ورد و درشت له ژیانی نهێنی ئه‌و، که سه‌ردانی کام کافه‌ی ده‌کرد بۆ خواردنه‌وه‌ی قاوه، و ته‌نانه‌ت هێندێکجار ده‌چۆ بۆ بار و چێشتخانه و سازی "گۆزلا"ی لێده‌دا( سازێکی ناوچه‌که که ته‌نیا داوێکی هه‌یه)، شه‌رابی سووری ده‌خوارده‌وه و ماستی به نانی دروستکراو له چه‌ند دانه‌وێڵه، ده‌خوارد. دابیچ ته‌نانه‌ت دۆستی ژنی هه‌بوو به ناوی "میلا" و هه‌ر رۆژ پێکه‌وه، ده‌ست له‌ناو ده‌ست له پارکدا پیاسه‌یان ده‌کرد. که‌سێکیش وه‌بیری دێته‌وه که دابیچ نینووکی ده‌ستی ده‌کرووژاند و که‌سێکیتر ده‌لێ که قژی کرۆژی هه‌بوو.
کاتێک ده‌ستبه‌سه‌رکرا به‌ته‌ما بوو بۆ پیاسه بچێته که‌نار ده‌ریای "ئادریا". بۆ خه‌ڵک زۆر گرنگ نییه، بۆچی ده‌ستبه‌سه‌رکرا. هیچکه‌س بیر له تاوانه‌کانی ناکاته‌وه. له رۆژنامه‌کانی ناوخۆییدا وه‌ک که‌سایه‌تێکی به‌ناوبانگ، هه‌ڵیده‌سه‌نگێنن.
لایه‌نی سرنجڕاکێش سه‌باره‌ت به کاراجیچ ئه‌وه‌یه که ئه‌و، هه‌ر پێوستی نه‌ده‌کرد خۆی بگۆڕێ، ئه‌گه‌رچی به پێناسه‌یه‌کی ساخته ده‌بووایه بژی. لایه‌نێکی که له‌یه‌که‌م نیگادا دێته به‌رچاو و مرۆڤ بیری لێده‌کاته‌وه که بۆچی خۆی گۆڕیوه، له‌ڕاستیدا نیوه‌یتری که‌سایه‌تی کاراجیچه. کارجیچ پێش ئه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆمار و پاشان ببێته تاوانکاری شه‌ڕ و پزشکی خۆماڵی، ده‌روونناس و هه‌ڵبه‌سته‌وان بوو. به‌ده‌گمه‌ن باسی ئه‌و لایه‌نه ده‌که‌ن که کاراجیچ پزشکی پسپۆڕی "دێپروسیۆن"(خه‌مۆکی) بوو. ماوه‌یه‌کی زۆر له یانه‌ی توپی‌پێی بێلگراد "ئه‌ستێره‌ی سوور"، پزشکی تایبه‌ت بوو و له‌وانه‌یه ئه‌و ئه‌رکه‌ش بووبێته هۆی حه‌زکردنی له سرنجی گشتی.
گوڕانی چاره‌نووس له‌ناکاو
سه‌باره‌ت به یازده مانگ زیندانی بوونی له ساڵی 1984دا، که‌س هیچی نه‌درکاندووه. له‌دادگادا تاوانبار کرابوو به گه‌نده‌ڵی، له رێگای پاره‌ی ئه‌و خه‌سته‌خانه‌یه‌ی کاری تێدا ده‌کرد، ڤیلایه‌کی بۆخۆی ساز کردبوو. یه‌کێک له زانیاریه سرنجڕاکێشه‌کانی ژیانی رابردووی، پێش چوونه ناو سیاسته‌وه و دامه‌زراندنی حیزبی ناسیونالیستی سربستانی دێمۆکراتیک، لایه‌نگریکردنی له ژینگه‌یه. کاراجیچ، یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی حیزبی که‌سکه‌کان له بۆسنی بووه و له‌گه‌ڵ خاتوو "لێجیل یانا"ی هاوسه‌ری، هێڵێکی ته‌له‌فۆنی تایبه‌تییان دامه‌زراند بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی پێویستییان به یارمه‌تی خێرا بۆ کێشه‌ی ده‌روونی هه‌بوو.
چ روویدا بۆ ئه‌و مرۆڤه‌ی که ئاماده‌ی یارمه‌تی که‌سانی لێقه‌وما بوو؟ پاش 6 ساڵ و له نێوان ساڵانی 1990 تا 1996ه‌وه چ قه‌وما، کاتێک ئه‌و مروڤه به‌شێوازێکیتر هه‌ڵسووکه‌وت ده‌کات. چی بوو به هۆی گۆڕانی؟ دیاره گۆرانکارییه‌کان به‌جۆشوخرۆش بوون و ئاڵوگۆڕی له ژیانی زۆر که‌سدا پێکهێنا، بۆ نموونه له ژیانی که‌سێک وه‌ک "گۆران یه‌لیسیچ".
ئه‌و کابرایه واته "یه‌لیسیچ"، له هه‌لومه‌رجی تردا ئازاری به مێروویه‌کیش نه‌ده‌گه‌یشت. له ساڵی 1999دا، له لایه‌ن دادگای لاهه‌وه به‌هۆی تاوانکارییه‌کانی له شه‌ڕدا، بڕیاری چل ساڵ زیندانی بۆ ده‌رچوو. چونکو له ساڵی 1992دا، له کێڵگه‌یه‌کی سه‌ربازی ناوچه‌ی "بڕکوو"دا، 13 به‌ندکراوی مۆسڵمان گولله‌باران ده‌کات. یه‌لیسیچ، کرێکارێکی ئاسایی چاککردنه‌وه‌ی ئوتۆمبێل بوو. هه‌ر له‌و شوێنه‌دا ده‌ماوه و گۆڕانێک له ژیانیدا نه‌قه‌وما ئه‌گه‌ر له‌ناکاو شه‌ڕ رووی نه‌دابا که زۆرجار هه‌لومه‌رجی ژیان ده‌گۆڕێ. ئه‌و لاوه لاواز و ته‌مه‌ن 24 ساڵه که حه‌زێکی زۆری له ماسیگرتن هه‌بوو و رێزێکی فره‌ی بۆ هاوسێکانی داده‌نا و بۆشی گرنگ نه‌بوو سرب بن یان مۆسڵمان و یان خه‌ڵکی بۆسنی، ده‌ست ده‌داته تفنگ و 18 رۆژی ته‌واو له ژیانیدا ده‌بێته پیاو کوژ. به‌ته‌واوی هێز و توانی خۆی، 18 رۆژ، رۆژێک نه که‌متر و نه زۆرتر، مانونه‌مانی قوربانییه‌کانی خۆی دیاری ده‌کات.
رووداوێکی وه‌هاش بۆ "رادووان کاراجیچ"ی خۆپه‌رست و ده‌سڵاتخواز ده‌قه‌ومێت. له پله‌ی یه‌که‌مدا ده‌بێت به سه‌رۆک کۆمار و پاشان تاوانکاری شه‌ڕ. له ساڵی 1996 و وه‌ک سه‌رۆک کۆماری سرپسکا، به‌ڕواڵه‌ت فه‌رمانی کوشتنی هه‌شت هه‌زار پیاوی مۆسڵمان ده‌رده‌کات (هه‌رچه‌نده به‌ڕواڵه‌ت ئازاری به مێروویه‌کیش ناگات). له‌وانه‌شه پێی‌وابوو ئه‌و که‌سانه نڕخی مێروویان نه‌بووه.
کرده‌وه‌یه‌کی زۆر ترسناک بوو، به‌ڵام پێی وابوو پێویسته بکردرێت. ئه‌و کرده‌وه خۆفناکه به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌پێچه‌وانه‌ی کاره‌کانی پێشووی نییه، چونکو له سه‌دا سه‌د دڵنیا بوو که داگیرکردنی "سارایه‌ڤا" و فه‌رمانی کوشتاری گشتی پیاوانی مۆسڵمان، راگوێزانی هه‌زاران خه‌ڵکی شاری "سێربینیتسا" و پاکسازی ره‌گه‌زی کۆماری تازه دامه‌زراوی سێرپسکا و راگوێزانی مرۆڤه‌کان به به‌های له‌ده‌ستدانی گیانی هه‌زاران مرۆڤ و ئاواره بوونی سه‌دان هه‌زار که‌س ته‌واده‌بێت و هه‌موو ئه‌و کرده‌وانه‌شی بۆ پاراستنی توانای سێربستان به‌پێویست ده‌زانی.
خۆپێشاندانی دوکتور دابیچ وه‌ک رێبه‌ر و پێشه‌وایه‌کی مودێرنی تاقمێکی ئایینی له یه‌که‌م نیگادا ناته‌بایی هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی‌تری که‌سایه‌تی کاراجیچ، واته له‌گه‌ڵ که‌سێکی کارا له بواری ژینگه، ده‌روونناسێکی باش که نه‌خۆشه‌کانی خۆی به‌باشی ده‌رک ده‌کات و له‌رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه یارمه‌رتی مرۆڤه‌کان ده‌دات. مخابن، ئه‌و کابرایه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بوو. فه‌رمانی ده‌دا و که‌سانی‌تری له‌ژێر ره‌کێفی خۆی ده‌گرت و له‌هه‌ر کۆێ بایه به‌سه‌ر مرۆڤه‌کاندا ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌سه‌لماند. بۆ دوکتور دابیچ بوونیش، پێویستی نه‌ده‌کرد سرووشت و که‌سێتی خۆی بگۆڕێت، چونکو دوکتورایه‌تی و ده‌رمانکردن و موعجیزه‌کردن، لایه‌ن یان نێوه‌ی دووهه‌می که‌سێتی ئه‌وی پێکده‌هێنا. ته‌نیا کارێک پێویست بوو ئه‌نجامی بدات، ئه‌ویش درێژکردنی قژ و ریشی بوو.
"دابیچ" نه‌خۆشه‌کانی ده‌رمان ده‌کردن به‌ڵام به‌شێواز و ئامڕازی جیاواز. "میلا" که رۆژنامه‌کان وه‌ک دۆستی ژنی دابیچ زۆر ناوی لێده‌به‌ن، تا راده‌ی مرۆڤێکی "پیرۆز" باوه‌ڕی پێی هه‌یه و ده‌ڵێ: دابیچ توانای ده‌رمان کردنی هه‌ر نه‌خۆشێکی هه‌یه....بۆ من، ئه‌و یه‌ک موعجیزه‌کاره. کاتێک مرۆڤ به‌قووڵی بیر له‌و لایه‌نه ده‌کاته‌وه، بۆی ده‌رده‌که‌وێت که به‌ڕاستیش رێبه‌رێکی ئایینی و سه‌رۆک کۆمار، زۆر وه‌ک یه‌ک ده‌چن. خه‌ڵک هه‌ردووکیان به‌یه‌ک راده ده‌په‌رستن.
ئه‌و روانگه باوه‌ی که گۆیا کاراجیچ که‌سێکی داهێنه‌ر بووه که توانیوێتی خۆی به‌وێنای دوکتور دابیچ بگۆڕێ، راست نییه، له‌ڕاستییدا دوکتور دابیچ، هه‌مان نیوه‌ی‌تر و راسته‌قیینه‌ی کاراجیچ بووه. ئه‌و کابرایه تازه گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر که‌سێتی پێشووی خۆی، بۆ ئه‌و کاته‌ی که ئێستا توانای بڕیاردانی مانونه‌مانی مرۆڤه‌کانی له‌ده‌ستدا نه‌بوو.
ده‌ستبه‌سه‌رکردنی کاراجیچ و راده‌ستکردنی بۆ ناوه‌نده ناونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، کێشه‌یه‌کی بۆ ده‌وڵه‌تی سێربستان سازنه‌کردووه، چما ئه‌و کابرایه نه شارو‌مه‌ندی ده‌وڵه‌تی تازه دامه‌زراوی سێربستان بوو و نه قاره‌مانێکی سێرب.
ئه‌و، به‌قه‌د ته‌واوی جیهان کاتی هه‌یه
ده‌وڵه‌تی سێربستان سوودی سیاسی زۆری له ده‌ستگیرکردنی کاراجیچ وه‌ده‌ست هێنا. کاراجیچ، پیرۆزبوونی خۆی له‌ده‌ست دا، چما به‌ده‌سگیرکردنی ته‌واوی سێربستای هه‌ژا و ئه‌گه‌ر قه‌راره به ده‌ستبه‌سه‌ربوونی کاراجیچ، گۆڕان و وه‌رچه‌رخانێک رووبدات، ئه‌وه باوه‌ڕکردن به قاره‌مان بوونی ئه‌وه.
هه‌نوکه ئه‌و کابرایه ته‌نیایه و به‌ته‌نیایی ده‌بێ له‌گه‌ڵ چاره‌نووسی خۆی که هه‌ڵگری ئه‌زموونێکی پڕ له ئازاره سه‌ربکات. به‌تایبه‌ت پڕ له ئازار، چونکو هاوڕێی راوێژکاری سه‌ربازی، واته "راتکو ملادیچ"ی له‌گه‌ڵ نییه و ناتوانێت له‌گه‌ڵی بێت. کاراجیچ ته‌نیا ده‌زانێ که ده‌ستبه‌سه‌رکردنی "ملادیچ"یش خۆی داستانێکی‌تر پێکدێنێت.
کاراجیچ ئێستا له "هۆتێل نارنجی"دا ده‌ژی. ئه‌وه ناوێکه که هۆله‌ندییه‌کان بۆ زیندانی دیوانی ناونه‌ته‌وه‌یی لاهه به‌کاری دێنن. له‌ئێستاوه زۆر روونه که کاراجیچ خۆی بێ‌تاوان داده‌نێت، له‌کاتێکدا ده‌زانێ سرنجی ته‌واوی جیهانی بۆ لای خۆی راکێشاوه. به‌ڵام ئه‌وه زۆر ناخایێنێت. مخابن کاتێک ئه‌وه‌نده له به‌نددا ماوه که ئیتر زیندان وه‌ک ماڵی خۆی بزانێ، ئه‌و کاته هه‌وڵده‌دا تا دیسان سرنجی خه‌ڵک بۆ لای خۆی رابکێشیت. له‌وانه‌یه له‌هاوبه‌نده‌کانی خۆی ده‌سته‌یه‌ک بۆ ده‌رمانکردنی نه‌خۆشه‌کان پێک‌بێنێت که بریتی ده‌بن له که‌سانێک له نه‌ته‌وه‌کانی جیاواز، جا ئیتر زۆر گرینگیش نابێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌کدا به‌شه‌ڕیش هاتبن. ئه‌و بۆخۆی له‌گه‌ڵ هیچکامیان دوژمنایه‌تییه‌ک ناکات. تازه کاراجیچ زۆر باش ئه‌وان ده‌رک ده‌کات، چما کرده‌وه‌ی هه‌رکامیان له‌رووی ئه‌مه‌کناسییه‌وه بووه. شایه‌تیش دیسان ده‌ست بکات به هه‌ڵبه‌ست و رومان نووسین، چه‌ند په‌ڕتووکێکیش بۆ منداڵان و کتێبێکی مه‌زنیش سه‌باره‌ت به ژیان و به‌سه‌رهاتی خۆی له زینداندا ئاماده بکات. کاراجیچ کاتی زیاده‌ی زۆره.
--------------------------------
خاتوو "س. دراکۆییچ" نووسه‌ری ئه‌و بابه‌ته، خه‌ڵکی "کورواتیا"یه و له ساڵی 2005 خه‌ڵاتی پێشه‌نگای په‌ڕتووکی شاری "لایپزیک"ی ئاڵمانیای بۆ نووسینی کیێبی "هیچکه‌س له‌وێ نه‌بوو. تاوانبارانی شه‌ڕی باڵکان"، وه‌رگرت.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی "ایران امروز"
وه‌رگێڕ له ئاڵمانییه‌وه(Süddeutsche Zeitung) بۆ فارسی: "زری طبایی"