"ده‌ستدرێژی جینسی" وه‌ك شێوه‌یه‌ك له "شه‌ڕ"
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌مریكا، پێوه‌ن كه به‌ره‌نگارییه‌كی هاوئاهه‌نگی نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به"ده‌ستدرێژی جینسی" بڕاسێنن.
دۆمێنیك جانسۆن
die Tageszeitung
له ئاڵمانییه‌وه: تاهیر به‌رهوون

ده‌ستدرێژی جینسی بوه‌ته شێوه‌یه‌ك له شێوه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی شه‌ڕ که له هه‌موو ناوچه شه‌ڕلێدراوه‌كانی وه‌ك: یوگوسلاوی پێشوو، رۆواندا، ئه‌فغانستان و سییه‌رالێۆن،به پڕانی به‌دیکراوه و هه‌ر ئێستاش به تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی كۆنگۆ و ناوچه‌ی دارفووری سودان به‌دیده‌كرێ. ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌م تاوانه ده‌گاته سه‌دان هه‌زار که‌س.
له تازه‌ترین راپۆڕتی "بان کی موون " سکرێتری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، سێ فاکتۆڕی گرینگ بۆ ئه‌م دیارده‌یه ده‌ستنیشان کراوه: که‌مته‌رخه‌می له‌مه‌ڕ پاراستنی شاروه‌ندان، نه‌بوون یان نزم بوونی راده‌ی لێپرسینه‌وه و سزادان، داکێشان و نزماندنی (Diskriminierung) جینسی به درێژایی مێژوو .
ئه‌م سێ خاڵه ، ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی باسێکی چڕوپڕی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بوو که بان کی موون ده‌یه‌وێ بیکاته بنه‌مای ستڕاتێژیه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه.
ره‌چاوکردنی ئه‌م ستڕاتێژییه ده‌توانێ چه‌ندلایه‌نه و جۆراوجۆر بێ. بۆ وێنه: ڵابردنی لێخۆشبوو‌ن بۆ تاوانکارانی جینسی ته‌نانه‌ت له هه‌ر په‌یمانێکی ئاشتیدا که ده‌به‌سترێ، واته ئه‌گه‌ر له نێوان دوو وڵات‌دا که به‌شه‌ڕ هاتوون و له هه‌ر لایه‌ک تاوانی له‌و چه‌شنه روویداوه، له کاتی مۆرکردنی په‌یمانی ئاشتیدا، نابێ له‌و تاوانکارانه خۆش ببن که کاتی خۆی و به به‌هانه‌ی شه‌ڕ ده‌ستدرێژی جینسییان کردوه. یان فه‌راهه‌م کردنی سۆبه‌ی کاره‌بایی که به وزه‌ی هه‌تاو کارده‌کا بۆ ئه‌و خێزان و ژنانه‌ی که له مۆڵگه‌کانی په‌نابه‌ریدا ده‌ژین و مه‌جبوورن، که‌مپه‌کانیان جێ بێڵن و ڕوو له دارستانه‌کان بکه‌ن بۆ کۆکردنه‌وه‌ی چیلکه و چه‌وێڵ به مه‌به‌ستی دابینکردنی سووته‌مه‌نی.
له لایه‌ن UNه‌وه و به پێی بڕیاری ژماره 1820 په‌سه‌ندکراوی 19 پووشپه‌ڕی 2008: "ده‌ستدرێژی جینسی و هه‌موو چه‌شنه زۆرلێکردنێکی سێکسی" له باری یاساییه‌وه وه‌ک "جینایه‌تی جه‌نگی، جینایه‌ت له دژی مرۆڤایه‌تی و ته‌نانه‌ت شێوه‌یه‌ک له کۆمه‌ڵکوژی " ده‌ناسرێ و ده‌رچواندنی بڕیارنامه له دژی هه‌ر یان هه‌موو لایه‌نێکی تاوانبار به‌م جینایه‌ته، له ده‌ستووری کاردایه.
بان کی مۆن له تۆی وتاری ده‌سپێکی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌دا (2009.08.07)، داوای پێکهێنانی کۆمیسیۆنێکی بێلایه‌نی لێکۆلینه‌وه‌ی کرد که له ژێر چاوه‌دێری کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا، هه‌لومه‌رجی چاد، سوودان و کۆنگۆ هه‌ڵسه‌نگێنێ و میکانیزمگه‌لێکی چاره‌ساز بۆ به‌رگری له‌م کاره‌ساته جینایه‌تکارانه، بخاته به‌رده‌می ئه‌نجومه‌ن.
نوێنه‌ری ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان خاتوو سوزان رایس، له‌وه زیادتر، پێشنیار ده‌کا تا له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌دا که تووشی ئه‌م چه‌شنه جینایه‌تانه ده‌بن،یانه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ پێڕاگه‌یشتن و تاووتوێکردنی جینایه‌تی جه‌نگی و جینایه‌ت له دژی مرۆڤایه‌تی و به تایبه‌ت له سه‌ر ده‌ستدرێژی جێنسی دابمه‌زرێ. زۆربه‌ی 44 وڵاتی به‌شدار له گفتوگۆ کاندا پشتیوانیان له بان کی مۆن کرد. (وڵاتی ئاڵمان به‌شداری نه‌کردوه.)
ئاسه‌واری ئه‌م خۆسازدان و چالاکییه له کرده‌وه‌دا جیگای پرسیاره. بۆ نموونه، چۆنیه‌تی پاڵپشتی ماڵی و مادی له ده‌وڵه‌ت و سوپای کۆنگۆ که سه‌ربازه‌کانی به بێ هیچ چه‌شنه سزایه‌ک ده‌ستدرێژی جینسییان کرده‌وه،هه‌رچه‌ند له نێوان وڵاتانی یارمه‌تیده‌ر هاتوه‌ته ئاڕاوه، به‌ڵام به ئاشکرا نه‌درکێندراوه.
ئه‌ندامانی میلیشیاکانی رۆواندایی سه‌ر به هووتۆ FDLR، که له رۆژهه‌ڵات کۆنگۆ وه‌ک دووهه‌مین به‌رپرسی سه‌ره‌کی جینایه‌ته جینسییه جه‌نگیه‌کان ده‌ناسرێن، له لایه‌ن وڵاتانی رۆژئاواییه‌وه حه‌شار ده‌درێن و پاڵپشتی ده‌کرێن- وه‌ک نموونه سه‌رۆکی FDLR .به ناوی ignace Murwanashyaka . له وڵاتی ئاڵمان په‌نابه‌ریه‌تی سیاسی هه‌یه.
کۆمیته‌ی بڕیارنامه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ چاوه‌دێری چۆنیه‌تی قه‌ده‌غه کردنی هه‌ناردنی چه‌ک بۆ لایه‌نه به‌شداره‌کانی شه‌ری کۆنگۆ، سه‌رقاڵی هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌وڵی سیسته‌مه ماڵییه‌کانی وڵاتانی ئۆروپاییه که له‌و رێگایانه‌وه، داهات و ده‌رئامه‌دی FDLR له فرۆشی که‌ره‌سه‌ی خاوه، بۆ کڕینی چه‌ک به کار ده‌هێنرێ.