دێمۆگڕافیای جیهان گۆڕدراوه
مارگرێت كارش
گۆڤاری Welt Sichten
له ئاڵمانییه‌وه: تاهیر به‌رهوون
مارگرێت كارش
گۆڤاری Welt Sichten
له ئاڵمانییه‌وه: تاهیر به‌رهوون
تێبینی وه‌رگێڕ:
چه‌مکی " گۆڕانکارییه دێمۆگڕافییه‌کان" بۆ ئێمه‌ی کورد به درێژایی مێژوو بریتی بووه له "ته‌عریب" و " ته‌تریک" و "ته‌فریس". واته راونان و گو‌استنه‌وه‌ی خه‌ڵکی خۆجێیی کوردستان له زێد و نیشتمانی مێژینه‌ی و هێنانی خه‌ڵکانێکی‌تر بۆ سه‌ر خاکی ئێمه.
به‌ڵام شێوه‌یه‌کی‌تری "گۆڕانکارییه دێمۆگڕافییه‌کان" بریتییه له گۆڕانکاری له " قووڵایی" کۆمه‌ڵگادا، به بێ گواستنه‌وه و کۆچ پێکردن.
له‌م شێوه‌یه‌دا، کۆمه‌ڵگا تووشی "پیری" و "به‌ساڵداچوون" ده‌بێ، که دیارده‌یه‌کی جیهانییه.
هۆکاره‌کانی ئه‌م دیارده‌یه له چه‌ند خاڵی سه‌ره‌کیدا، وه‌کۆ ده‌بێ:
باشتر بوونی باری ته‌ندرستی گشتی و دابه‌زینی راده‌ی مه‌رگ و مییر.
گۆڕانکاری له شێوه و "ستایلی" ژیان بۆ ئه‌وانه‌ی که ده‌توانن هاوسه‌رگیری بکه‌ن و قناعه‌ت به "منداڵی" که‌م، دابه‌زینی مه‌یل و خواستی "هاوسه‌رگیری" به هۆگه‌لێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و یان ئابوورییه‌وه.
به‌گشتی له لایه‌ک "راده‌ی منداڵداری" بۆ ژنان دابه‌زیوه و له لایه‌ک "پیران" درنگتر ده‌مرن و ئه‌مه سه‌ره‌تا و بنه‌مای گۆڕانکاری له ناخی کۆمه‌ڵگادایه: هێزی تازه نه‌فه‌سی کار، که‌م ده‌کا و به‌و پێیه‌ش "کاسه‌ی" بیمه‌کان خاڵییتر ده‌بن و ئه‌مه‌ش خۆی زه‌خت و گوشارێکی زۆرتر ده‌خاته سه‌رشانی چین و توێژه لاوازه‌کانی کۆمه‌ڵ و هه‌مدیسان ده‌بێته مه‌کۆ و هه‌وێنی سه‌رهه‌ڵدانی کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تی.
ئه‌رکی سه‌ر شانی هێزی سیاسی کورده که به یارمه‌تی پسپۆڕانی کۆمه‌ڵناس، کاردانه‌وه‌ی ئه‌م دیارده جیهانییه له ناو کۆمه‌ڵگای کوردستاندا وه‌توێژێ، تا بتوانێ له مه‌یدانی سیاسه‌تدا بو داڕشتنی دروشمی گونجاو ، تووشی گێلی و خه‌یاڵپه‌روه‌ری نه‌بێ.
---------------------
له هه‌موو وڵاتانی جیهاندا، راده‌ی نێونجی ته‌مه‌ن له هه‌ڵكشاندایه. نۆره‌ی "زایین" بۆ هه‌ر ژنێك دابه‌زیوه و رێك به‌م هۆیه‌وه ژماره‌ی به‌ساڵاداچووان له كۆمه‌ڵگادا به‌رز بوه‌ته‌وه. هه‌رچه‌ند گۆڕانكارییه دێمۆگڕافییه‌كان له ناوچه‌وه بۆ ناوچه ده‌گۆڕدرێن، به‌ڵام هه‌موو ده‌وڵه‌تانی جیهان، به‌رپرسن له تاووتوێ بۆ چێ كردنی وه‌ها سیسته‌مگه‌لێكی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه بتوانن ژیانێكی ئابڕوو مه‌ندانه بۆ پیران دابین بكه‌ن. له‌م بواره‌دا به‌داخه‌وه وڵاتانی به‌ناو "باشوور" گه‌لێك له‌دوان.
ژماره و نسبه‌تی پیرانی بان 60 ساڵ، له ناو كۆمه‌ڵگای هه‌رده‌م زیادبووی جیهانی دا، له هه‌ڵكشاندایه: به‌پێی به‌رئاوردی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان،له ساڵی 1950دا بریتی بوو له 8% له كاتێكدا كه ئه‌م نسبه‌ته له 2007دا گه‌یشتوه‌ته 11% و پێشبینی ده‌كرێ كه تا ساڵی 2050 بگاته 22%.
ئه‌وه‌ی كه "نێونجی ته‌مه‌ن"ی مرۆڤی ئه‌وڕۆكه هه‌ڵكشاوه، خۆی له راستیدا خاڵێكی ئه‌رێنی و پۆزه‌تیڤه، به‌و مه‌رجه‌ی كه "چلۆنایه‌تی" ژیانیشی له به‌رچاو بگیردرێ. كێشه و ئاریشه كاتێك خۆ ده‌نوێنی كه: ره‌وتی پیربوون و به‌ساڵدا چوون، گه‌لێك خێراتره له چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ پێگه‌یشتنه‌وه‌یان و پێراگه‌یشتن به‌م راده‌یه له پیربوونی كۆمه‌ڵ. هه‌موو پێشبینییه‌كانی تایبه‌تی و چاره‌سازییه‌كانی سیاسی، بۆ دابین كردنی ئه‌منییه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری (بۆ نمونه پێڕاگه‌یشتن و خانه نشینی) پێویستن، تا بتوانرێ هه‌لومه‌رجێكی وه‌ها بۆ به‌ساڵداچووان دابین بكرێ كه ده‌ورانی پێریان،به‌شێوه‌یه‌كی ئابڕوومه‌ندانه و هێشتا به‌شدارانه له چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، تێپه‌ڕ بکه‌ن.
مه‌رجه‌كانی ئه‌م ئاماده‌كارییه، له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێك جیاوازه، به‌تایبه‌ت له وڵاتانی به‌ناو گه‌شه‌ئه‌ستێندا به شێوه‌ی سه‌ره‌كی جیاوازی هه‌یه له ته‌ك وڵاتانی پێشكه‌وتو دا.
له ساڵی 2005 دا، له كۆی 672 میلوێن بانی 60 ساڵ، دوو له سه‌ر سێی، له وڵاتانی "باشوور"دا ژیاون. ئه‌م رێژه‌یه له ساڵی 2050 دا ده‌گاته 2 میلیارد بانی 60 ساڵ كه رێك چوار له‌سه‌ر پێنجی دانیشتووی وڵاتانی گه‌شه‌ئه‌ستێن ده‌بن و رێك هه‌ر له‌م وڵاتانه‌شدایه كه سیسته‌می ته‌ندروستی كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینی، تووشی ناله‌باری و ناكارئامه‌یی هاتوون و یا له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر له گۆڕێ‌دا نین.
له كاتێكدا كه له وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی هاوكاری ئابووری و گه‌شه‌ساندن -OECDدا، زیاتر له 84% به‌ساڵاچووانی بان 60 ساڵ، مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌ر ده‌گرن، ئه‌م رێژه‌یه له ئامریكای لاتین كه‌مـتره له 20% و له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا 10% و له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌فریقایی هه‌ڵكه‌وتوو له باشووری سه‌حرا، ته‌نانه‌ت ناگاته 5%یش. زۆربه‌ی ئه‌م پیرانه فێری خوێندن و نووسین نه‌بوون و رێك له به‌ر ئه‌وه‌ی كه ته‌نیا به نانه سكی كارێكی هه‌رزان و بێ ئاسۆیان له بواری كشتوكاڵدا هه‌بووه، مه‌ودای دابینكردنی داهاتوو و ده‌ورانی خانه نشینییان نه‌بووه. ئه‌م نه‌دارییه له پێش هه‌مواندا ژنان ده‌گرێته‌وه، چونكا به گشتی و له هه‌موو كوێ پاره و دراوێكی كه‌متر له پیاوان وه‌رده‌گرن و مه‌ودای ته‌مه‌نیان درێژتره!: له كاتێكدا ئه‌وڕۆكه نیوه‌ی كۆمه‌ڵگا ژنانن، رێژه‌یان له گروپی بان 60 ساڵ له ساڵی 2005 دا 54% بووه و ته‌نانه‌ت ئه‌م رێژه‌یه له گروپی بان 80 ساڵه‌كاندا ده‌گاته 63%. جیا له‌مه به بۆنه‌ی تێكچوونی سترۆكتووڕی بنه‌ماڵه‌ی سونه‌تی، له لایه‌ك منداڵگه‌لێكی كه‌متر له دایك ده‌بن و له لایه‌كی تروه به له‌ده‌ستدانی كار و فرمانی سه‌ر زه‌وی و كشتوكاڵ، ڕوو ده‌كه‌نه كه‌ناری باژێڕه گه‌وره‌كان. ئه‌و شوێنه‌ی كه هه‌ر ئێستا زیاتر له نیوه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی لێ ده‌ژی.
گۆڕانكارییه‌كانی دێمۆگڕافی به پێی بارودۆخی ناوچه‌یی جیاوازن. بۆ نمونه له ئاسیا له ساڵی 2000دا ژماره‌ی به‌ساڵداچووانی بانی 65، بریتی بوو له 215 میلوێن واته 8،5% كۆمه‌ڵگای جیهانی و ئه‌م پشكه تا ساڵی 2025 ده‌گاته 480 میلوێن، واته 10% هه‌موو كۆمه‌ڵگا.
له وڵاتانی چین، كۆریای باشوور، تایوان و تایله‌ند، له ئاكامی كزبوونی ژماره‌ی له‌دایكبووان، رێژه‌ی به‌ساڵداچووان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسووڕ هێنه‌ر به‌رز بووه‌ته‌وه. له گه‌وره‌ترین وڵاتی جیهاندا –چین- به نزیكه‌ی 3،1 میلیارد دانیشتووه‌وه، 8% بانی 65 ساڵن و به پێی به‌رئاوردی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان تا ساڵی 2025 ده‌گاته 14%.
به‌پێی سیاسه‌تی "یه‌ك منداڵ" كه له ساڵانی 75-1970 وه له چین ده‌سته‌به‌ر ده‌كرا، راده‌ی زایین بۆ هه‌ر ژنێك له 9،4 منداڵه‌وه، گه‌یشته 6،1 منداڵ له ساڵانی دواییدا. ئه‌م چاره‌سه‌رییه كه له ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤه‌وه جیگای گومان و لێكدانه‌وه‌یه، به‌ڵام به كرده‌وه و له ئه‌نجامی چاكسازی و په‌ره‌پێدانی سیسته‌می ته‌ندروستی، توانی نێونجی ته‌مه‌ن كه له نێوان ساڵانی 2005-1950 دا، بریتی بووله 40،8ساڵ، بگه‌ینێته 57،1 ساڵ بۆ هه‌ر تاكێك. به‌ڵام كۆمه‌ڵگای چین به‌په‌له پیر ده‌بێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بتوانێ خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م ره‌وته رێكبخات و بتوانی له ساڵی 2025 دا ژیانی نزیكه‌ی 290 ملیوێن به‌ساڵداچوو، دابین بكات. وه‌چه‌ی سیاسه‌تی "یه‌ك منداڵ" له باری ئابوورییه‌وه ناتوانێ ژیانی وه‌چه‌كانی پێش خۆی واته له‌دایكبووانی 1960-1950 دابین بكات. خێرایی پیربوونی كۆمه‌ڵگا نه‌ته‌نیا ره‌وتی گه‌شه و په‌ره‌ساندن ده‌خاته مه‌ترسی، به‌ڵكۆ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له سه‌ر هێمنایه‌تی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی.
نێونجی ته‌مه‌ن له وڵاتانی پێشکه‌وتوودا، گه‌لێک بانتره له وڵاتانی نیوه پێشکه‌وتوو یان دواکه‌وتوو.
نیسبه‌تی ژماره‌ی به‌ساڵاچوان له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌رزه، به‌تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌دا که دانیشتوانی کاتێکی زۆریان بۆ خۆماندووکردن به کێشه‌ی دیمۆگرافییه‌وه نییه و ناتوانن خۆی له‌گه‌ڵ رێکخه‌ن. له زۆربه‌ی ئه‌م چه‌شنه وڵاتانه که به پڕانی له ئاسیا، ئامریکای باشوور و بڕێک له ناوچه‌کانی ئافریقادان، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ره‌وته‌ی که له وڵاتانی پێشکه‌وتووی ئێستادا روویداوه، ژماره‌ی منداڵ بۆ هه‌ر ژنێک دابه‌زیوه و چاوه‌ڕوانی بۆ ژیانێکی درێژتر له هه‌ڵکشاندایه. له‌ناو ئه‌و وڵاتانه‌ی که ژماره‌ی به‌ساڵداچوانیان له بانه، ژاپۆن خاوه‌نی پله‌یه‌کی تایبه‌تییه: ته‌نیا له ماوه‌ی 26 ساڵدا ژماره‌ی ته‌مه‌ندارانی بان 65 ساڵ، دووبه‌رانبه‌ر بووه و به نیسبه‌تی 22% ی دانیشتوانی، له ساڵی 2008دا له‌پێش هه‌موان بووه.
ژماره‌ی ساڵمه‌ندانی ئیتایا و ئاڵمانیش، ده‌گه‌نه پله‌ی دواتر. جیا له ژاپۆن ، ته‌واوی ئه‌و 22 وڵاته‌ی که نیسبه‌تی ساڵمه‌ندانی باڵای 65 ساڵیان له سه‌ره، له یه‌کییه‌تی ئۆروپا دان. له‌م وڵاتانه‌دا هه‌رچی که‌متر منداڵ له‌دایکده‌بن و هه‌رچی زیادتر پیر ده‌بن: له هه‌ر 10 ساڵدا، درێژایی ته‌مه‌ن 2 ساڵ زیاد ده‌کا. له سێ وڵاتی خاوه‌ن ره‌ده‌ی باڵای ساڵمه‌ندان به گشتی نیسبه‌تی منداڵبوون بۆ هه‌ر ژنێک ته‌نیا ده‌گاته 1،3 و ئه‌مه گه‌لێک که‌متره له راده‌ی 2،1 که پێویسته له هه‌ر وڵاتێک‌دا رچاو بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا نه‌توێته‌وه و نه فه‌وتێ.
کۆمه‌ڵگا هه‌رده‌م پییرتر ده‌بێ و سیاسه‌تی رێگا دان به په‌نابه‌ریه‌تیی بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌کانی ئه‌م دیارده‌یه، کارا و له‌بار نییه. راده‌ی په‌نابه‌ریه‌تی بۆ ژاپۆن زۆر که‌مه و ئه‌مه له کاتێکدایه که له به‌شی ته‌ندروستیدا به‌گشتی و به‌تایبه‌ت له خزمه‌تگوزاری ساڵمه‌نداندا، تووشی که‌مایه‌سییه.
له وڵاتانی ئۆروپیدا به پێچه‌وانه، هێزی کارزان و پسپۆڕی ده‌ره‌کی، هه‌موو بواره‌کانیان ته‌نیوه‌ته‌وه. ئه‌و وڵاتانه‌ی که توانایان هه‌یه هێزی کاری ده‌ره‌کی وه‌رده‌گرن، بۆ نموونه: یارمه‌تیکارانی ده‌دانساز له ئاڵمان، پزیشکانی ئێرانی له ئینگلیس، ئه‌ندازیارانی میسری له ئیتالیا. به‌ڵام له ده‌ستچوونی هێزی پسپۆڕ له وڵاتانی ناپێشکه‌توو و کۆچی ئه‌وان بۆ وڵاتانی پێشکه‌وتوو، پڕۆسه‌ی گه‌شه و په‌ره‌ساندن له خودی ئه‌و وڵاتانه‌دا تووشی ئاسته‌نگی و گرفت ده‌کا، هه‌رچه‌ند که ئه‌م هێزانه به ناردنه‌وه‌ی بڕێک پاره و دراو بۆ که‌سوکاریان، بتوانن یارمه‌تیده‌ری ژیانی سه‌خت و ناله‌باریان بن.
له حاڵێکدا که هێزی گه‌نج و لاو به کۆچ، بۆ گه‌ران به‌دوای به‌هه‌شتی ژیانێکی باشتر دان، له خودی وڵاته‌کانیاندا، ده‌مێننه‌وه ته‌نیا پیران و منداڵان !!
له زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئۆروپادا که نیسبه‌تی منداڵدار بوونی ژنان، بۆ نموونه 3،1 له ئۆکرایین و 4،1 له رووسییه‌ی سپییه دایه، هاوکات ناونجی ته‌مه‌ن دابه‌زیوه و ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ی ره‌وتی گشتی جیهانیه. مه‌ترسی گه‌وره له ئۆکرایین دایه که ژماره‌ی مه‌رگومیری دایکان و منداڵانی شیرخۆره و هه‌روه‌ها نه‌خۆشانی ئالووده به ویروسی ئه‌یدز، هه‌ڵده‌کشێ و ئه‌مه‌ش راست له نێوان هێزی ئاماده به‌کاردا زیاتر له هه‌موو شوێنێکی تره. له ساڵانی 1960دا راده‌ی چاوه‌ڕوانکراوی ته‌مه‌ن له یه‌کییه‌تی سۆڤییه‌تی پێشوودا، به‌رانبه‌ری ده‌کرد له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا، له حالێک‌دا که ئێستا ته‌نیا ده‌گاته 65،5 ساڵ.
له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌فریقاییشدا، راده‌ی چاوه‌ڕوانکراوی ته‌مه‌ن، زۆر نزمه. له به‌شه‌کانی ناوه‌ڕاست و رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵاتدا ته‌نیا ده‌گاته 50 ساڵ. له بڕگه‌ی ئه‌فریقادا، زۆرترین منداڵانی جیهان له‌دایک ده‌بن: نێونجی منداڵداربوونی هه‌ر ژنێکی ئه‌فریقایی ده‌گاته 4،9. له‌سه‌رووی لیسته‌وه ئه‌م راده‌یه بۆ ژنانی نیجێر و گینه‌ی بیسائۆ ته‌نانه‌ت ده‌گات7،1 ، و له دوایین پله‌کاندا بۆ ژنانی مۆریتانی و توونیس به نۆره، ده‌گاته 1،7 و 2. ژماره‌ی زۆری منداڵان و هاوکات مه‌ترسی مه‌رگومیر، هۆکارێکی گرینگی ئه‌م راستییه‌یه که کۆمه‌ڵگای زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌فریقایی، درنگتر و بێ په‌له، پیر ده‌بن.
یه‌ک له جیاوازییه ئاشکرا‌کانی ساختاری کۆمه‌ڵایه‌تی وڵاتانی که‌م و زۆر پێشکه‌وتوو ، له بواری نێونجی ته‌مه‌ن دایه. هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک دابه‌ش ده‌بێ به دوو نییوه یان دوو له‌ت، به‌شی به‌ساڵاچووان و به‌شی گه‌نجان. له راده‌ی جیهانیدا، ئووگاندا به 15، که‌مترین و ژاپۆن به 43 ساڵ، باڵاترین نیونجی ته‌مه‌نیان هه‌یه. له حاڵێکدا که ئێستا نێونجی ته‌مه‌ن له ئاستی جیهاندا 28 ساڵه و به‌پێی به‌رئاوردی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان تا ساڵی 2050، ده‌گاته 38 ساڵ. له به‌شێک له جیهانی پێشکه‌وتووشدا ده‌بیندرێ که نێونجی ته‌مه‌ن له خوارێیه، وه‌ک ئه‌مریکا که 38 ساڵه. لێره ژماره‌ی منداڵداربوونی ژنان، زیادتره له یه‌کییه‌تی ئۆروپا.
له داهاتووشدا، له ژاپۆن و ئۆقیانووسییه، زیادترین پیران و پیرترین مروڤان ده‌ژین. پێشبینی ده‌کرێ که تا ساڵی 2100، نێونجی ته‌مه‌ن بگاته 60 ساڵ. ئۆروپای رۆژئاوا به بڕی 46% به‌ساڵداچووانی بان 60 ساڵ، پله‌ی دووهه‌م و ئه‌مریکای باکوور به بڕی 39% له‌م گرووهه ته‌مه‌نه‌دا، هێشتاش، گه‌نجترین به‌شی جیهان ده‌مێنێته‌وه.
به‌م پێه له ئابووری نه‌ته‌وه‌ییدا، نیسبه‌تی هه‌ره گرینگی هێزی ئاماده‌به‌کار له به‌رانبه‌ر خانه نشیناندا، له ئامریکای جه‌وان، گه‌لێک له‌بارتره تا له ئۆروپای پیر. به‌پێی به‌رئاورد له ئه‌مریکادا له به‌رانبه‌ر هه‌ر خانه نشینێکدا، 4،5 هێزی ئاماده‌به‌کار هه‌یه له حاڵێکدا له ئۆروپا ته‌نیا 3،8 که‌سه. پێشبینی ده‌کرێ تا ساڵی 2030، ئه‌مریکا ده‌گاته راده‌ی ئێستای ئۆروپا و ئۆروپاش داده‌به‌زێ بۆ 2،4.
هه‌ر وڵاتێک به‌رپرسه له دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی گونجاو و له‌باری خۆی بۆ به‌ره‌و پیرچوونی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی پیربوونی کۆمه‌ڵگا.
مرۆڤ ئێستاکه زیادتر ده‌ژی له جاران، ئه‌مه خۆی له خۆدا دیارده‌یه‌کی ئه‌رێنی و پۆزتیڤه ، به‌ڵام گرینگتر ئه‌وه‌یه که هاوکات کۆمه‌ڵگا بتوانێ وه‌ک ئه‌رکێکی له‌سه‌ر شان، که‌رامه‌ت و پله‌ی ئینسانی به‌ساڵداچووان بپارێزێ.
22/12/2010