چه‌کدارکردن، نه چه‌ککردن
ئاندریاس تسوماخ
وه‌رگێڕانی: تاهیر به‌رهوون
ئاندریاس تسوماخ
وه‌رگێڕانی: تاهیر به‌رهوون
هه‌ژده ساڵ پاش کۆتایی هاتنی شه‌ڕی سارد، هه‌موو هیوایه‌ک بۆ ئاشتی له ده‌ست چووه. هه‌موو چالاکییه‌کی جددی بۆ کۆنتڕۆڵی چه‌ک و چه‌ککردن، له‌و چه‌شنه‌ی که له ساڵانی 70 و 80 دا له ئاڕادا بوون، به‌ته‌واوی نه‌زۆک و بێ ئاکام ماونه‌ته‌وه. ته‌نیا له نێوان ساڵانی 1989 تا 1997دا واته بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ، مه‌خارجی سه‌ربازی له ڕاده‌ی جیهانیدا دابه‌زیبوو که ئه‌ویش له 1998ه‌وه هه‌مدیسان به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ڕوو له هه‌ڵکشانه. ساڵی ڕابوردوو به‌کۆی تێکڕایی 1،2 بیلیۆن (واته 1،2 هه‌زار میلیارد) دۆلار رکۆردی ساڵی 1988، واته به‌رزترین ڕاده‌ی سه‌رده‌می شه‌ڕی ساردی تێپه‌ڕیندرا. دوو شه‌ڕی داگیرکارانه‌ی عێراق و ئه‌فغانستان ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری مه‌خارجی سه‌ربازی له ساڵی داهاتوودا و چڕ‌وپڕ کردنی هه‌رچی زیاتری به‌رنامه‌کانی سه‌ربازی له ژماره‌یه‌کی زیاتری وڵاتانی جیهاندا و گه‌شه‌ی بازاڕی چه‌کفرۆشان و ناردنی چه‌ک بۆ ناوچه‌کانی گرژ و شه‌ڕلێدراو و مه‌ڵبه‌نده‌کانی ته‌نگه‌ژه و ده‌وڵه‌تانی دیکتاتۆڕ و سه‌ره‌ڕۆ.
له چه‌ند ساڵی ڕابوردودا زیاترین سه‌رنجی بیروڕای گشتی خراوه‌ته سه‌ر چه‌کی ناوکه‌یی و کۆمه‌ڵکوژ. ئه‌م سه‌رنج و تێڕامانه، گه‌لێک زه‌ق و به‌رچاوه، له کاتێکدا که ئامڕازه‌کانی پێوه‌ندی گشتی له ئه‌مریکای باکوور و ئۆروپا به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو پێڕه‌وی له "ناوه‌نده‌کانی بییرساز"ی وڵاتانی ڕۆژئاوایی ده‌که‌ن که به شێوه‌یه‌کی لێبڕاوانه و به‌رچاو هه‌موو سه‌رنجی خۆیان داوه‌ته کێشه‌ی چه‌کی ناوکه‌یی ڕاستیانه یان درۆیانه‌ی وڵاتانی وه‌ک ئێران و کۆریای باکوور.
له سیپتامبری 2002دا، که سه‌رۆکی کاتی ئه‌مریکا جۆرج بووش "ستڕاتێژی سه‌بازی نه‌ته‌وه‌یی" فۆرموله کرد و ڕایگه‌یاند، به‌په‌یڕه‌وکردنی دوکترینی "شه‌ڕی پێشگیرانه" و به به‌رجه‌سته‌کردنی مه‌ترسی په‌ره‌ساندنی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژ و ته‌شه‌نه‌ی تێرۆریسم، وه‌ک دوو هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر جیهانی ئه‌مڕۆ، گێشه‌گه‌لێکی وه‌ک نه‌داری، برسییه‌تی، داڕمانی ژینگه‌ی گشتی، نه‌خۆشییه فره‌گره‌کانی چه‌شنی ئه‌یدزی که به ڕێکه‌وت ژماره‌یه‌کی زیاتری کۆمه‌ڵگای به‌شه‌رییه‌تیان ده‌گرته‌وه، له په‌راوێز که‌وتن.
له کاتێکدا که، سێ زلهێزی خاوه‌ن چه‌کی ناوکه‌یی واته ئه‌مریکا و فه‌ڕانسه و ئینگلییس، هؤشداری ده‌ده‌نه دونیا له‌مه‌ڕ په‌ره‌ساندنی چه‌کی ناوکه‌یی له وڵاتانی تردا، خؤیان به‌و په‌ڕی تواناوه سه‌رگه‌رمی نوێکردنه‌وه‌ی جببه‌خانه‌کانی ئه‌تؤمیاندان. ناتۆ به‌رده‌وامه له سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارددا له به‌رانبه‌ر یه‌کیه‌تی سؤڤییه‌تی پێش‌و داڕ‌ێژرابوو، واته به‌کارهێنانی چه‌کی ناوکه‌یی. هه‌ر وه‌ها ڕووسییه و تا ڕاده‌یه‌کی که‌متر چیینیش به‌رده‌وامن له سه‌ر ته‌یار کردنی هه‌رچی زیاتری هێزه ئه‌تۆمییه‌کانیان.
به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌م سیاسه‌ته‌ی 5 ئه‌ندامی دائیمی و خاوه‌ن مافی ڤێتۆ له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ته‌واوی تێکؤشان و پێداگری بؤ چه‌ککردنی ئه‌تؤمی و یان هه‌ر نه‌بێ کؤنتڕۆڵێکی جیدی جببه‌خانه‌کانی ناوکه‌یی ساڵهایه بێ ئاکام و نه‌زؤک ماونه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌ند واشنگتؤن و مؤسکؤ، هه‌روه‌ها که له ڕێککه‌وتننامه‌ی INF، مؤرکراوی دێسامبری 1987دا، پێملی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ڕاکێته ئه‌تؤمییه‌کانی میانبڕ به مه‌ودای 500 تا 5500 ک.م بوون و هه‌مدیسان به پێی ڕێککه‌وتننامه‌ی START1 له 1991دا، که پێشبینی دابه‌زاندنی چه‌که ئه‌تؤمییه ئێستڕاتیژییه‌کانی کردوه، به‌ڵام به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه به گه‌شه‌دان و نوێکردنه‌وه‌ی چه‌که ئه‌تؤمییه‌کانی، به‌ر په‌رچی ئه‌م ڕێککه‌وتنانه دراوه‌ته‌وه.
ته‌نانه‌ت له ئێستاوه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه که ئه‌و کؤنفڕانسه‌ی که بؤ تاووتوێکردنی ڕێککه‌وتننامه‌ی کؤنتڕۆلی چه‌کی ئه‌تؤمی بؤ ساڵی 2010 پێشبینی کراوه، نه‌به‌سترێ و پشتگوێ خرێ. ماوه‌ی 8 ساڵه که 61 ده‌وڵه‌تی ئه‌ندامی کؤنفڕانسی چه‌ککردنی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له ژنێڤ، سه‌رقاڵی ڕاوێژ و دانووستانن. تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ته‌نانه‌ت له سه‌ر ئه‌وه ڕێککه‌ون که بؤ به‌رگری له به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناوکه‌یی کام مادده‌ی قابیلی ته‌جزییه "Spaltmaterialien" ده‌بێ قه‌ده‌غه بکرێ و ئه‌مه خۆی دیسان ده‌بێته هؤی ڕێکنه‌که‌وتن له سه‌ر پرسگه‌لێکی گرینگی‌تر له‌مه‌ڕ چه‌که بچووکه‌کان و هه‌روه‌ها چه‌کی ڵه‌یزه‌ڕی. ئه‌مریکا به که‌ڵکوه‌رگرتن له مافی ڤێتۆ، ساڵهایه بووته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کاکه‌شانی دا.
دواترین ڕێککه‌وتنی کؤنفڕانسی چه‌ککردن، له‌مه‌ڕ قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کیمیاوی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 1993.
هه‌روه‌ها له پێوه‌ندییه دووقؤڵییه‌کانی نێوان واشنگتۆن و مؤسکۆ که سه‌رده‌مێک له سه‌ره‌تاکانی 90ه‌وه بۆ کۆنتڕۆلی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌ندی گرینگ بوو، چه‌شنێک بێده‌نگی و ته‌نانه‌ت پاشگه‌زبوونه‌وه به‌دیده‌کرێ. له ئۆکتۆبری 2007دا، ڕوسییه و ئه‌مریکا گه‌یشتنه بیروکه‌یکی هاوبه‌ش، که ڕێکه‌تننامه‌ی دوولایه‌نه‌ی INFی ساڵی 1987، بکه‌نه ڕێکوه‌تننامه‌یه‌کی گشتی و هه‌مه‌لایه‌نه، به‌ڵام تا ئێستاش چ هه‌نگاوێکی به‌کرده‌وه هه‌ڵنه‌گیراوه.
ڕێکه‌وتننامه‌ی Start2 مۆرکراوی 1993، که پێشبینی دابه‌زاندنی ڕاده‌ی چه‌که ئه‌تۆمییه ئێستڕاتژیکییه‌کانی له‌سه‌ر بنه‌مای Start1 ده‌کا، به بۆنه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کلایه‌نه‌ی ڕێکه‌تننامه‌ی ABM(مۆرکراوی 1972، بۆ دابه‌زاندن و سنووردارکردنی سیسته‌مه‌کانی به‌رگری ڕاکێتی)، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی بووش ه‌وه، هیچکات نه‌گه‌یشته ئه‌نجام و ئاکامێک. به‌جیێ هه‌موو ئه‌مانه، واشنگتۆن ده‌ستیدایه پلان داڕژتن بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی دیفاعی مووشه‌کی نوێ: که به‌شێکی له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆروپا داده‌مه‌زرێ و به‌ڕواڵه‌وت ده‌بێ به‌رگری بکات له هه‌ڕه‌شه‌ی هاویشتنی ڕاکێته‌کانی ئێران و کۆریای باکوور و به گشتی "وڵاتانی تاوانکار". له ڕاستیدا ئه‌م پلانه ده‌بێ ڕاده‌ی توانایی ئه‌مریکا بۆ وه‌شاندنی یه‌که‌م گورزی سه‌ربازی له شه‌ڕدا به‌رزکاته‌وه و ئه‌مه خۆی مه‌ترسی کێبه‌رکێیه‌کی چه‌کدارانه له به‌رانبه‌ر مۆسکۆی لێده‌که‌وێته‌وه. کۆبونه‌وه‌ی سه‌رانی ناتۆ له مانگی ئاپڕیلی ساڵی پێشوودا له بۆخارست پێته‌ختی ڕۆمانی، ئه‌م مه‌ترسییه‌ی به‌زه‌قی ده‌رخست، به‌ره‌ی ناتۆ به پێی خواستی ئامریکا ڕایگه‌یاند که ده‌یانه‌وێ "سازه‌یه‌کی دیفاعی مووشه‌کی" هاوبه‌ش دامه‌زرێنن. کۆنفڕانسی ئاسایش و هاوکاری ئۆروپا (KSZE) له ساڵی 1989 "ڕێککه‌وتننامه له سه‌ر پێکهاته‌ی چه‌ک له ئۆروپا"دا، مۆر کرد:
16 وڵاتی ئه‌ندامی ناتۆ و 7 وڵاتی ئه‌ندامی په‌یمانی وه‌رشه‌و، له سه‌ر دیاریکردنی بانترین ڕاده و ژماره‌ی هێزه‌کانی زه‌وینی، تانک، تۆپخانه، هه‌لیکۆپتر و فڕوکه‌ی جه‌نگی بۆ ناوچه‌یه‌ک به به‌رینایی نێوان ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌س و کێوه‌کانی ئۆڕاڵ رێککه‌وتن و ئه‌مه تا ئێستا ته‌نیا ڕێککه‌وتننامه‌ی چه‌ندلایه‌نه‌یه له سه‌ر کۆنتڕۆڵی چه‌ک و به گشتی چه‌ککردن له مێژووی هاوچه‌رخدا که به‌داخه‌وه ئێستاکه مه‌ترسی وه‌لانان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له سه‌ره. ئه‌مریکا و ڕوسییه به تایبه‌ت له ناوچه‌ی قه‌فقاز ئه‌م ڕێککه‌وتننامانه له‌ژێر پێده‌نێن و یان لانی که‌م ده‌یانخه‌نه ژێر هێمای پرسیاره‌وه.
ته‌نیا خاڵی جێگای هیوا، پێشکه‌وتێکه بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌ندییانه‌ی که به‌تایبه‌ت خاوه‌نی ئاسه‌وارێکی به ڕاستی داپڵؤسێنه‌رن بۆ شاروه‌ندانی ئاسایی و نا سه‌ربازی. له ساڵی 1997دا، 157 وڵات مینی دژه نه‌فه‌ریان ( APM) قه‌ده‌غه‌کرد. هه‌رچه‌ند ئه‌م پێشکه‌وته نه له‌ڕێگای کۆنفڕانسی چه‌ککردنی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه مسۆگه‌رکرا – چونکه وڵاتانی وه‌ک چین، ڕوسییه و ئه‌مریکا بۆ ساڵیانێکی زۆر توانیویانه له ژنێڤ به‌ر به گفتوگۆ له سه‌ر کۆنتڕۆڵی ئه‌م بابه‌ته بگرن - ئه‌م سێ وڵاته گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌رانی مینی دژه نه‌فه‌رن. ئه‌م ده‌ستکه‌وته کاتێک مه‌یسه‌ر بوو که به‌ره‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی له ڕێکخراوه‌کانی نا ده‌وڵه‌تی ( NGO) و به‌ده‌ر له ژێر کارتێکه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ڕاپه‌ڕین و له‌سه‌ر بانگهێشتی ده‌وڵه‌تی کانادا و له کۆنفڕانسێکی تایبه‌تی له "ئۆتاوا"دا په‌سه‌ند کرا. هه‌ر ئه‌م ره‌فتاره‌ش سه‌باره‌ت به "بۆمبی پژێنه‌ر (هێشوویی)"، ده‌کرێ که دوایین جار و به تازه‌یی له لایه‌ن ئیسڕائییله‌وه له شه‌ڕی 2006 ی لۆبناندا به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو دژی خه‌ڵکی ئاسایی به‌کار هێندراوه و ئاسه‌وارێکی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر مه‌رگهێنه‌ری هه‌بووه. هه‌مدیسان بۆ کۆنتڕۆڵی ئه‌م چه‌که‌ش به‌سێ قۆڵی، وڵاتانی چین و ڕووسییه و ئه‌مریکا له کۆنفڕانسی چه‌ککردنی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا، دژی قه‌ده‌غه کردن و بڵاواندنی بوون. بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌وڵه‌تی نۆروێژ له ئۆسلۆ بانگهێشتێکی له‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا ڕاگه‌یاند سه‌باره‌ت به لێدوان له سه‌ر چۆنیه‌تی ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌که مه‌رگهێنه‌ره و پاشان ده‌وری بڕیارده‌ری وتووێژ له دووبلین به‌رده‌وام کرا که ئه‌نجامه‌که‌ی بریتی بوو له په‌سه‌ند کردنی یه‌کده‌نگی 109 وڵات بۆ: قه‌ده‌غه‌کردنی ده‌سبه‌جێ، به‌ته‌واوی و مووبڕانه‌ی هه‌ر چه‌شنه به‌کارهێنان، گه‌شه‌پێدان، به‌رهه‌مهێنان و که‌ڵه‌که‌کردنی "بۆمبی پژێنه‌ر". به‌داخه‌وه وڵاتانی وه‌ک ئه‌مریکا، چین، ڕووسییه، هێندستان! و چه‌ندین وڵاتی تر، له‌و کۆنفڕانسه‌دا به‌شدارییان نه‌کرد و بڕیاره‌که‌شیان وه‌ر نه‌گرت.
له‌م ناوه‌دا ڕه‌فتاری دووڕوانه و درۆزنانه‌ی ده‌وڵه‌تی فێدڕاڵی ئاڵمان سرنجڕاکێشه، که هاوکات له گه‌ڵ بانگه‌شه‌ی ڕواڵه‌تی بۆ چه‌ککردن و کۆنتڕۆڵی چه‌ک، به‌په‌له و به‌رده‌وام سه‌رقاڵی نوێکاری هێزه سه‌ربازییه‌کانیه‌تی و له‌م ڕێگه‌دا نه‌ته‌نیا هه‌موو مه‌رجه‌کانی کۆنتڕۆڵی چه‌کی ئۆروپای شکاندوه، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت سنووره‌کانی کۆنتڕۆڵ و فرۆشی چه‌کی خودی ئاڵمانیشی به‌زاندوه و هه‌ر ئێستا یه‌کێکه له وڵاتانی به‌هێز له بواری فرۆشتن و ده‌چواندنی چه‌ک بۆ هه‌موو جیهان و به‌تایبه‌ت ناوچه شه‌ڕ لێدراوه‌کان.
په‌ینووسه‌کان:
1-INF : intermediate Range Nuclear Forces ڕاکێته ئه‌تۆمییه‌کانی میانبڕ.
2-ABM : anti Ballistic Missile ڕێککه‌وتننامه‌ی دژ به ڕاکێته‌کانی دوورهاوێژ.
3-KSZE (OSZE): Konferenz für Sicherheit und zusammenarbeit in Europa. ڕێكخراوی ئاسایش و هاوکاری بۆ یۆروپا
4-APM: antipersonenmine یینی دژه نه‌فه‌ر
5-NGO: non- govermental Organizationڕێكخراوه نا ده‌وڵه‌تییه‌کان
سه‌رچاوه: کورتکراوه له گۆڤاری Greenpeace