راپۆرتی ساڵانه‌ی كۆنگره‌ی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی
"فرۆشی چه‌ك له جیهاندا"
له "سێ" چه‌ك،"دوو"ی له ئه‌مریكاوه دێت!
رۆژنامه‌ی ئاڵمانی
die Tageszeitung
له ئاڵمانییه‌وه: تاهیر به‌رهوون
"فرۆشی چه‌ك له جیهاندا"
له "سێ" چه‌ك،"دوو"ی له ئه‌مریكاوه دێت!
رۆژنامه‌ی ئاڵمانی
die Tageszeitung
له ئاڵمانییه‌وه: تاهیر به‌رهوون
قه‌یرانی ماڵیجیهانی، بازاڕی "چه‌ك"یشی ته‌نیوه‌ته‌وه. جیا له ئه‌مریكا كه توانییه‌تی ته‌نیا له ساڵی 2008دا، به‌رهه‌مێنانی چه‌ك یه‌ك و نیو جار پتر له ساڵی پێشووی به‌رز كاته‌وه و 68%ی كۆی ئه‌م بازاڕه به‌پێزه داگیر بكا.
به پێی راپۆرتی كۆنگره‌ی ئه‌مریكا كه له رۆژنامه‌ی New York Times دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له چه‌ند ساڵی رابوردوودا راده‌ی به‌هه‌مهێنانی چه‌كی به شێوه‌یه‌كی به‌ر چاو به‌رز كردوه‌ته‌وه تا ئه‌و جیگایه‌ی كه له ساڵی 2008 دا به فرۆشی 37،8 میلیارد دۆلار، پله‌ی ئه‌كه‌می له نێۆ وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری چه‌ك دا مسۆگه‌ر كردووه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ساڵی پێشتر، كۆی فرۆشی چه‌كی ئه‌مریكایی ته‌نیا 25،4 ملیون دولار بوو.
ئه‌م راپۆرته كه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا گه‌یشتووته ده‌ست نوێنه‌رانی كۆنگره و سینای ئه‌مریكا، له ژێر چاو‌دێری ریچارد اف گریمێت، پسپۆڕی ئه‌منییه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ بنکه‌یCongressional Research Service كه سه‌ر به كتێبخانه‌ی كۆنگره‌ی ئه‌مریكایه، ئاماده كراوه و وه‌ك وردترین راپۆرتی ساڵانه ده‌رباره‌ی هه‌موو سه‌ودای فه‌رمی چه‌ك له ئاستی جیهانی دا بڵاو ده‌بێته‌وه.
ئه‌م گه‌شه و هه‌ڵچوونه له راده‌ی هه‌نارده‌کردنی "چه‌ك" له لایه‌ن ئه‌مریكاوه له كاتێ قه‌یرانی جیهانیدا به راستی جیگای سه‌رسووڕمانه و نه‌ته‌نیا فرۆشی چه‌ك، به‌ڵكوو كۆی هه‌موو چه‌شنه ته‌یاركاری و راهێنان و را‌گرتن و پاراستنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌ندییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
به پێی ئه‌م راپۆرته، وێڕای فرۆش به وڵاتانی پێشكه‌وتووی دیكه، زیاترین فرۆش بریتی بووه له: سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی بۆ ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی به بڕی 6،5 میلیارد دولار، فڕوكه‌ی جێت بۆ مه‌راكێش به بڕی 2،1 میلیارد دولار و هه‌روه‌ها هه‌لیكۆپته‌ری شه‌ڕكار بۆ تایوان به بڕی 2 میلیارد دوڵار. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه وڵاتانی وه‌ك هیندوستان، عێراق، عه‌ره‌بستان، میسر،كۆریای باشوور و بڕازیلیش له‌م سه‌ودایه‌دا به‌شدار بوون.
دووه‌مین پله بۆ ئیتالیایه به كۆی 3،7 میلیارد دۆلار و پاشان روسیایه به پله‌ی سێه‌م، به بڕی 3،3 میلیارد دۆلار. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ساڵی پێشوو ئه‌و رێژه‌یه بۆ روسیا 10،8 میلیارد بوو كه ده‌بێته 7،8%ی کۆی گشتی. سه‌ره‌كی ترین كریارانی چه‌كی روسیا، بریتین له هیندوستان و چین. هه‌رچه‌ند رووسیا هه‌ول ده‌دا بازاڕی ئه‌مریكای لاتین، به‌تایبه‌ت بازاری وڵاتی نه‌وت داری وێنێزوێلا دابگرێ.
چواره‌مین پله بۆ فه‌ڕانسا‌یه به بڕی 2،5 میلیارد دۆلار كه ده‌بیته 5،9 %ی کۆی گشتی.
گه‌وره‌ترین كڕیارانی چه‌ك له وڵاتانی پیشه‌سازی له ساڵی 2008 دا بریتین له: ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی به كۆی 9،7 میلیارد دۆلار، عه‌ره‌بستان 8،7 میلیارد دۆلار و مه‌راكێش 5،4 میلیارد دۆلار.
فرۆشی چه‌ک له ساڵی رابردودا گه‌یشتووته 55،2 میلیارد دۆلار که به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی پێشتر، به بڕی 7،6% له كزی داوه . هۆی سه‌ره‌كی ئه‌م دابه‌زینه قه‌یرانی جیهانییه كه مه‌ودای كرینی زیاتری چه‌كوچۆڵ به وڵاتانی كڕیار نادات.
24/11/2009