دەربارەی ئینسانفرۆشی، چ رێژەیەك له ده‌ستدا نییه
راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌رباره‌ی دییل‌داری مۆدێڕن
قوربانییانی مرۆڤفرۆشی: منداڵانی چه‌کدار
رۆژنامه‌ی Die tageszeitung
ئاندریاس تسوماخ
وه‌رگێڕانی: تاهیر به‌رهوون
رێژه و ئامارێکی باوه‌ڕ پێکراو،ده‌ر باره‌ی دییل‌داری مۆدێڕن له ئاڕادا نییه.له‌کاتێکدا که زۆرترین قوربانییان، ژنان و کچانن،به‌داخە‌وه زۆرترین تاوانکارانیش هەر له ناو خۆیاندا هه‌ڵکه‌وتوون.

راپۆرتە چڕ و پڕە 292 لاپەڕەییەكەی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (ن.ی.) دەربارەی كڕین و فرۆشتنی ئینسان لە رادەی جیهانیدا كەرۆژی09.02.12 لە نیویۆرك دەرچوێندرا، بەم رستەیە دەست پێدەكا: "کێشه‌یه‌کی مه‌زنه و له‌وانه‌شه هه‌رده‌م گه‌وره‌تر بێ، به‌ڵام ئێمه هێشتاش زانیارییه‌کانمان زۆر که‌مه." ئه‌م راپۆرته له ژێر سه‌ردێڕی "فرۆشی ئینسان تاوانێکه که هه‌موومان شه‌رمه‌زار ده‌کا" له لایه‌ن یانه‌ی تایبه‌ت به به‌ربه‌ره‌کانێ دژ به تاوان و مه‌واددی موخه‌دیر(UNODC)که له شاری ڤیه‌ن پێته‌ختی ئۆتریش نیشته‌جێیه،ئاماده کراوه.
له‌م راپۆرته‌دا چ ژماره و رێژه‌یه‌ک ده‌ر باره‌ی قوربانیانی ئه‌م چەشنە تاوانانه به‌ده‌سته‌وه نادرێ. ته‌نانه‌ت به‌رئاورده 500000 که‌سیه‌که‌ی خودی ن.ی.کانیش که له رێی یانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی شارمه‌ندی(Migration) یه‌وه ئاماده کراون، له‌م راپۆرته‌دا،وەك بنەمایەك بۆ تاووتوێ كردنی ئەم ئاریشەیە، وه‌رنه‌گیراوە.
ئانتۆنیو مارییا کۆستا،سکرێتێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی UNODC،لە پێشه‌کی راپۆرته‌که‌یدا دەڵێ: "ئه‌زمه‌ی ئاگاداری و زانیاری ده‌رباره‌ی تاوانێک که شه‌رمه‌زارمان ده‌کا"، دایگرتوێن. ئه‌و پێیوایه که به‌کار هێنانی وشه‌ی"مرۆڤفرۆشی" تووشی چه‌شنێک چه‌واشه‌مان ده‌کا و باشتره راسته‌وخۆ وشه‌ی"دییل‌داری" به‌کار بهێندرێ که مانا و ئامانج ده‌پێکێ. و ئه‌مه له راستیدا بڤه‌یه‌کی سیاسی گه‌وره‌یه، چونکه لە 192 وڵاتی ئه‌ندامی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان كە به تێکڕایی ده‌نگ رێککه‌وتننامه‌ی "سڕینه‌وه‌ی کویله‌تی"یان واژۆ کردووه- که له ساڵی 1956 دا ئاماده کرابوو- به‌ڵام هیچ ده‌وڵه‌تێک دان به‌وه‌دا نانێ که له چوارچێوه‌ی خاکی وڵاته‌که‌یدا، هێشتاش کویله‌تی له گۆڕێدایە و بەرێوە دەچێ!
ئه‌م راپۆرت ولێکۆڵینه‌وه مەودایەكی 5 ساڵە،له به‌راییه‌کانی 2003وه هه‌تا مانگی نوامبری 2008، لە خۆ دەگرێ. لە راستیشدا پێکهاتن له سه‌ر "رێککه‌وتننامه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی و سزادانی مرۆڤفرۆشی، به تایبه‌ت ژنان و منداڵان" که ئه‌میش خۆی له سه‌ر بنه‌مای "پێکهاتنامه‌ی ن.ی. دژی تاوانه‌کانی به‌زاندنی سنوور"ه و بەدەستەوەدانی چه‌شنێک مانا و لێکدانه‌وه بۆ "مرۆڤفرۆشی"، تەنانەت بەبێ به‌ده‌سته‌وه‌دانی چ رێژه و ئامارێک لەسەر ئەم تاوانانە خۆی هەنگاوێكی بەرزە بەرەو پێش. به‌پێی پڕۆتۆکۆلی پاشكۆ و له ژێر ناوونیشانی "سەودای ئینسانفرۆشی"دا هاتووه: هه‌موو ره‌فتار و هه‌ڵسوکه‌وتێک له لایه‌ن هه‌رکه‌سه‌وه و به بێ جیاوازی جینسی و ته‌مه‌ن، که له ژێر زه‌خت و گوشارێکی وه‌هادا که مافی بنه‌ڕه‌تی بڕیاردانی تاکی که‌س خه‌وشدار بکا و ژێرپێی بنێ"، بە تاوان دەژمێردرێ. 125 وڵاتی ئه‌ندامی ن.ی. ئه‌م پڕۆتۆکۆلەیان واژۆ کردوه. نزیکه‌ی 85% زانیارییه‌کانی ئه‌م راپۆرته له لایه‌ن دوه‌ڵه‌تانی 155 وڵاته‌وه هاتوه،که که‌متاکورتێک توانیو‌یانه ئامار و رێژه‌کان بخه‌نه به‌رده‌ستی ئاماده‌کارانی راپۆرته‌که، 8% زانیارییه‌کان له لایه‌ن رێکخراوه‌کانی ناده‌وڵه‌ییه‌وه هاتون و 7%ی پاشماوه‌که له لایه‌ن رێکخراوه‌کانی نێونەتەوەییەوە.
له لایه‌ن هیچکام له 155 وڵاتی به‌ناو هاوکاره‌وه،زانیاری ته‌واو و گشتی ده‌رباره‌ی مرۆڤفرۆشی له سه‌ر خاکی وڵاته‌که‌یان نه‌دراوه‌ته رێکخراوی UNOD. رێژه و ژماره‌ی کۆنکرێت و راست ته‌نیا له لایه‌ن ئه‌و یانه و به‌رپرسانه‌وه هاتوه که توانیو‌یانه،له ده‌رخستن و تاوانبارکردن و شوێنگیری ئه‌م جینایه‌تانه‌دا،راسته‌وخۆ ده‌ستیان هه‌بووبێ.
تا مانگی نوامبری 2008 له 155 ده‌وڵه‌ت، ته‌نیا 100 ده‌وڵه‌ت توانیو‌یانه یاسایه‌ک بۆ قه‌ده‌غه کردنی فرۆشی مرۆڤ، واژۆ بکه‌ن که پێشتر به پێی پرۆتۆکۆلی 2003، له‌سه‌ریان فه‌رز کرابوو. ته‌نیا له ساڵی 2006دا و له 111 وڵاتی ئه‌ندامی UNODC، نزیکه‌ی 21400 رووداوی ئینسانفرۆشییان تۆمار کراوه.
له کۆی ئه‌و هه‌موو زانیارییه نیوه و ناچڵ و ناته‌واوانه،توانراوه کۆبه‌ستێکی باوه‌ڕپێکراو بۆ راده‌ی جیهانی هه‌ڵێنجێندرێ:
له‌شفرۆشی زۆره‌ملی و هه‌موو جۆره‌کانی تری بەهرەكێشانی سێکسی له ژنان و کچه‌ڵاندا به بڕی 79% زۆرترین و له پێشترین چه‌شنی ئینسانفرۆشییه. پاشان کاری زۆره‌ملی، کاری ناوماڵ به زۆره‌ملی و هه‌روه‌ها سه‌ربازگیری زۆره‌ملی له ناو منداڵ و مێرمنداڵاندا، زۆرترین چه‌شنه‌کانی مرۆڤفرۆشی مۆدێڕنن.
ئینسانفرۆشی، به‌پڕانی و به‌شێوه‌ی سه‌ره‌کی، له‌ناو ناوچه‌یه‌کدا (بۆ نمونە وه‌ک له رۆژهه‌ڵاتی ئۆروپاوه بۆ وڵاتانی رۆژئاوای ئۆروپا) و یان له ناو وڵاتێک‌دا چێ ده‌بێ. ئینسانفرۆشی نێوان قاڕه‌یی،له‌و چه‌شنه‌ی که ژنان و کچانی ئاسیایی زۆرترین قوربانییانین،نه شێوه‌ی سه‌رکی به‌ڵکوو رەوتی لاوه‌کی ئه‌م چەشنە تاوانانن.
20% قوربانییانی هه‌موو تاوانه ده‌رکه‌وتووه‌کانی مرۆڤفرۆشی،منداڵانی ژێر 14 ساڵن.
زۆرترین تاوانکاران و سزادراوانی ئه‌م بازرگانییه، پیاوانن له کاتێکدا که تاوانکارانی ژن له بواری ئینسانفرۆشیدا،زۆرترین به‌شی تاوانکاریه‌تی ژنانه به نیسبه‌ت هه‌موو تاوانێکی تره‌وه له ناو ژناندا.