وڵاتێکی نوێ داده‌مه‌زرێ
یان کۆستنێر
رۆژنامه‌ی Junge welt
له ئاڵمانیه‌وه: تاهیر به‌رهوون
سوودانی باشوور،سه‌ربه‌خۆیی ڕاده‌گه‌ێنێ. به‌ڵام وێڕای هه‌بوونی کانگا نه‌وتییه‌کانی، چاوه‌ڕوانی یارمه‌تییه له ده‌ره‌وه.
یان کۆستنێر
رۆژنامه‌ی Junge welt
له ئاڵمانیه‌وه: تاهیر به‌رهوون
سوودانی باشوور،سه‌ربه‌خۆیی ڕاده‌گه‌ێنێ. به‌ڵام وێڕای هه‌بوونی کانگا نه‌وتییه‌کانی، چاوه‌ڕوانی یارمه‌تییه له ده‌ره‌وه.
[رۆژی] (09.07.2011) بڕیاری په‌سه‌ند کراوی رێفڕاندۆمی مانگی یانواری ئه‌مساڵ له‌مه‌ڕ دابڕانی باشووری سوودان، جێبه‌جێ [کرا]. ئه‌م ناوچه‌یه به کرده‌وه له ساڵی 2005ه‌وه، به پێێ رێککه‌وتننامه‌ی ئاشتی، ئه‌وتۆنۆمی بووه و به‌م پێیه شه‌ڕێکی ناوخۆیی که بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ له نێوان ده‌وڵه‌تی خارتووم و ئه‌رته‌شی ئازادیبه‌خشی باشووری سوودان SPLA درێژه‌ی بوو، کۆتایی پێ هات.باشوور به‌ڵام له باری ئابوورییه‌وه هه‌ر وه‌ک پێش‌و، پاشکه‌وتوو و بێ ده‌ره‌تان ماوه‌ته‌وه، واته وڵاتێکی ئافریقایی نوێ له دایک ده‌بێ که هێشتا له زۆر لاوه چاوه‌ڕوانی یارمه‌تی ده‌ره‌وه ده‌مێنێته‌وه.
له باری ژێرسازه‌کان، دابینکردنی وزه، په‌روه‌رده و بارهێنان و هه‌روه‌ها ته‌ندروستی گه‌لێک له دوایه، پیشه‌سازیه‌ک، به کرده‌وه له ئاڕادا نییه، ڕه‌وتی گشتی کشتوکاڵ ته‌نیا بۆ دابینکردنی مه‌سره‌فی ناوخۆییه. ته‌نیا خاڵی به‌هێزی ئه‌م وڵاته نوێیه، سه‌روه‌ت و سامانه نه‌وتییه‌که‌یه‌تی: له 5 میلیارد به‌رمیل نه‌وت که تا ئێستا له سوودان دا ناسراوه‌ته‌وه، سوودانی باشوور به ته‌نیا 3 له‌سه‌ر 4ی کۆنتڕۆڵ ده‌کا.
له ئاکامی سیاسه‌تی ده‌یان ساڵه‌ی پیڕاگه‌یشتن و لاواندنه‌وه‌ی ته‌نیا به‌شی "باکوور"ی وڵات، تۆڕی بۆرییه نه‌وت به‌ره‌کان له به‌شی باکوور دا به‌ره‌و به‌نده‌ری سوودان راکێشراون که ده‌ڕژێنه ناو یه‌کێک له دوو پاڵاوتگاکانی ئه‌وێنده‌رێ. پاڵاوتگایه‌کی‌تریان له خارتوومه که له‌مه‌ودوا ته‌نیا پێته‌ختی به‌شی باکوور ده‌بێ و به‌س. هه‌ر دوو به‌شی ئه‌م وولاته له‌ت کراوه، پێویستی سه‌ره‌کییان به نه‌وته که ده‌توانێ مه‌کۆی کێشه‌یه‌کی گه‌وره له‌سه‌ر دابه‌شکردنی داهات و ده‌ستکه‌وتی ئه‌م سه‌روه‌ته بێ.
بۆ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی 60% بوودجه و 90% سه‌رچاوه‌ی دراوی ده‌ره‌کییه (ارز خارجی) و بۆ سوودانی باشوور ته‌نانه‌ت ده‌گاته 98% چاوگه‌ی دابینکردنی بوودجه!
له حاڵێکدا که شیرکه‌تی ده‌وڵه‌تی نه‌وتی باکوور Sudapet، خاوه‌نی ده‌یان ساڵ ته‌جروبه و ئه‌زموونه، شیرکه‌تی تازه دامه‌زراوی نه‌وتی سوودانی باشوور Nilepet، ته‌نیا 30 کرێکار و هاوکاری هه‌یه! ئه‌م دیارده‌یه ده‌توانێ ببێته هه‌وێنی هاوکاریه‌کی پێویستی دوو لایه‌نه. هه‌روا که هه‌ر دوولا به به‌ره‌سمی ناسینی بڕیاری دیوانی داوه‌ری لاهه له ساڵی 2009دا له مه‌ڕ دابڕینی دوو مه‌یدانی نه‌وتی Hegling و Bambooله ناوچه‌ی جێگای مشتومڕی Abyei و راده‌ستکردنی بۆ باکوور، توانا و خواستی دوولایه‌نه‌ی پێکهاتن و هاوکارییان به باشی نواند. ئه‌مه له حاڵێکدایه که کێشه‌ی ناوچه‌ی Abyei و Unity State، ته‌نیا له‌سه‌ر نه‌وت نییه.
فاکتۆڕگه‌لێکی نێونه‌ته‌وه‌یی له ئاڕا دان که ده‌توانن کێشه و پێکدا دان له نێوان باکوور و باشووردا، چێ بکات. پاش کودیتای عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌شیر له ساڵی 1989دا و لایه‌نگری له عێراق له شه‌ری 1991ی که‌نداوی فارس و دواتر نزیک بوونه‌وه له ئێران، قه‌یرانێکی گه‌وته له نێوان له لایه‌ک سوودان و له لایه‌کی تر، ئه‌مریکا و میسر و هه‌روه‌ها وڵاتانی هاوپه‌یمانی رۆژئاوا له که‌ناره‌کانی که‌نداو دا پێک هات. گۆڕانکارییه سیاسییه‌کانی شاخی ئه‌فریقا و ڕووخانی رژیمی هایله‌سه‌لاسی له ئیتیۆپی، ئه‌و مه‌ودایه‌یی بۆ ئه‌مریکا ره‌خساند که بتوانێ له ساڵانی1990ه‌وه، به به‌هانه‌ی "پشتیوانی له تێرۆریزم" گه‌مارۆی سیاسی و ئابڵۆقه‌ی ئابووری بخاته سه‌ر رژیمی بشیر و دواتر توانی پێوه‌ندییه‌کانی خۆی له گه‌ڵ ئه‌رته‌شی ئازادیبه‌خشی سوودانی باشور که پێشتر وه‌ک رێکخراوێکی مارکسیستی چاوی لێده‌کرا، پته‌وتر بکات تا ئه‌و ڕاده‌ی که کادێر و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی بۆ ڕا بێنێ.
به‌ڵام رژیمی سوودان هه‌رچه‌ند روخسارێکی ناحه‌زی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌بوو، توانی له ساڵانی 1990دا سه‌رمایه‌دانه‌ران و کۆنسیڕنه‌کانی وڵاتانی په‌ره‌ئه‌ستێنی وه‌ک: CNPC و له Sinopecچین، ONGC Videsh له هێند و هه‌روه‌ها Petronas له مالێزی وه‌ک جێگرانی سه‌رمایه‌دانه‌رانی رۆژئاوایی، به‌ره‌و مه‌یدانه‌کانی نه‌وتی خۆی رابکێشێ.
سه‌ربه‌خۆیی سوودانی باشور، هاوکات ده‌بێ له گه‌ڵ لابردنی ئابڵۆقه‌ی ئه‌مریکا له سه‌ر نه‌وتی باشور، و ئه‌مه‌ش خۆی ده‌بێته هۆی کێبه‌رکێیه‌کی به‌هێز له نێوان کۆنسیرنه‌کانی رۆژئاوایی‌دا و ئه‌م پرسه گرینگه دێنێته ئاڕاوه که چۆن ده‌توانرێ ده‌رچواندنی نه‌وتی باشور به ده‌ور دانه‌وه‌ی باکوور جێبه‌جێ بکرێ. نه‌هاکه چۆنییه‌تی ڕاکیشانی ڕایه‌ڵێکی نه‌وتی 1400 کیلۆمیتری که توانای ڕاگواستنی ڕۆژانه 450000 به‌رمیل نه‌وتی سوودانی باشوری به‌ره‌و به‌نده‌ری لاموو له کینیا هه‌یه، تاووتوێ ده‌کرێ که دوو وڵاتی چین و ژاپۆن خوازیارین.
به‌م پێیه نه‌ته‌نیا به‌شی باکوور به‌ڵکوو که‌نداوی عه‌ده‌نیش که له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ڕێبڕانی ده‌ریایی دایه، لا ده‌درێن و نه‌وت ڕاسته‌وخۆ له ڕێگای ئۆقیانووسی هێنده‌وه ده‌گاته ئاسیا و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه ئه‌و پڕۆژه‌ی که له لایه‌ن بانکی جیهانی و ئه‌کییه‌تی ئۆرووپاوه به ناوی ڕایه‌ڵی چاد-کامێرۆن دابین کرابوو که نه‌وتی سوودانی باشوور له ده‌ریای ئاتلانتیکه‌وه ڕاگوێزێ، به له به‌ر چاو گرتنی کێشه‌ی دارفوور و هه‌روه‌ها ناسه‌قامگرتوویی له کۆماری ئافریقای ناوه‌ندی دا، دێته ڕاوه‌ستان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه.
بۆ ماوه‌یه‌کی چاوه‌ڕوانکراو، باشوور پێویستی به ژێرسازه‌کانی باکوور ده‌بێ. له حاڵێکدا که چین به تێکڕا نزیکه‌ی 2 له‌سه‌ر 3ی نه‌وتی سوودان ده‌کڕی، به‌ڵام له 2009وه پێوه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌کانی خۆی له گه‌ڵ جووبا (پێته‌ختی سوودانی باشوور) پته‌وتر کرده‌ته‌وه. کۆنسێڕنه چینییه‌کان له هه‌ر دوو به‌شی وڵات‌دا چالاکن CNPC به دانانی سه‌رمایه‌ی هاوبه‌ش له گه‌ڵ Sudapet. پاڵاوگه‌کانی خارتووم ده‌سوورێنن و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه چین ده‌توانێ کاردانه‌وه‌یه‌کی شوێندانه‌ری له سه‌ر لێک نزیک بوونه‌وه‌ی باکوور و باشوور هه‌بێ.
13/07/2011
تێبینی: هه‌ڵبژاردنی سه‌ردێڕ له لایه‌ن وه‌رگێڕه‌وه‌یه.
