جیهانی "عه‌ره‌ب"، ده‌هه‌ژێ!
کلاوس لێگه‌ویی
رۆژنامه‌ی TAZ
له ئاڵمانییه‌وه: تاهیر به‌رهوون
کلاوس لێگه‌ویی
رۆژنامه‌ی TAZ
له ئاڵمانییه‌وه: تاهیر به‌رهوون
له مێژووی هاو چه‌رخدا،ساڵی 1989 به حه‌ق ساڵی سه‌رکه‌وتنی دیمۆکڕاسی لیبڕاڵ بوو : له سه‌رانسه‌ری "به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵات" دا، له‌مپه‌ره‌کانی سه‌ر رێگای مافه‌کانی شاروه‌ندی به‌زێندران - هه‌ڵبژاردنی ئازاد و به‌رانبه‌ر و نهێنی، ململانێی حیزبایه‌تی، ئازادی بیروڕا و کۆبوونه‌وه و رێکخراوه‌یی و هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی یاسا.
به‌ڵام ئه‌م دیمه‌نه هیوا به‌خشه به‌هۆی میرات و پاشه‌رۆکی که‌شی سۆڤیه‌تییه‌وه، هێشتاش لێڵ و ناله‌بار بوو: کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نی نا پێشکه‌وتووی، هزر و خولیایه‌کی بیڕۆکراتییانه، ریشوه‌خۆرییه‌کی خۆماڵیکراو و هه‌روه‌ها رێبه‌ران و سه‌رۆکانێکی هه‌رچه‌ند هه‌ڵبژێردراو، به‌ڵام به‌کرده‌وه تاکڕه‌و و پاوانخواز. وێڕای هه‌موو ئه‌م کۆسپانه، به‌ڵام ره‌وته‌که بێ گه‌ڕانه‌وه بوو .
سه‌ده‌ی بیسته‌م چه‌ندین شه‌پۆلی دیمۆکڕاسیخوازی به‌خۆیه‌وه دیوه: سه‌ره‌تا و بزوێنه‌ری شه‌پۆلی یه‌که‌م بریتی بوون له فه‌رانسه، ئه‌مریکا و ئینگلیس و به دوایاندا وڵاتانی نیو کوره‌ی باکوور .
دووهه‌مین شه‌پۆل، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دیمۆکڕاسی بۆ ئه‌و وڵاتانه بوو که به‌هۆی فاشیزمه‌وه له بار چوو بوون: ئاڵمان، ئیتالیا و ژاپۆن.
سه‌هه‌مین شه‌پۆل به ووته‌ی سیاسه‌تناسی ئه‌مریکایی سامۆئیل هانتیگتۆن، له ساڵانی 1970دا و له باشووری ئۆروپا و ئه‌مریکای لاتین و ژماره‌یه‌کی زۆر له وڵاتانی ئافریقایی و ئاسیایی دا، سه‌ری هه‌ڵدا و به‌م پێیه دیارده‌ی دیمۆکڕاسی لیبڕاڵ که تا ئه‌و کات، ته‌نیا وه‌ک تایبه‌تمه‌ندییه‌کی وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندی رۆژئاوایی چاوی لێده‌کرا، بوو به راستییه‌کی پێشکه‌وتی جیهانی و بنه‌مایه‌کی سه‌لماو .
دیمۆکراسی به بێ "ریفاه"؟
نا کارئامه‌یی و فه‌شه‌لی رژیمه‌کانی پاش کۆمۆنیستی، له هه‌موو کوێیه‌ک به‌ر چاو ده‌که‌وت ،بۆ نموونه بارودۆخی ئیستای مه‌جارستان ، بارودۆخی تراژیکی یوگوسلاوی پێشوو و هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌کی زه‌ق بارودۆخی فیدڕاسیۆنی رووسییه . له کاتیکدا که ته‌نیا کوره‌ی باکوور هێشتاش به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئۆتۆپیای " دیکتاتۆڕی پڕۆلیتاریا"، ته‌نانه‌ت ئۆپۆزیسیۆنی کووباش ده‌توانن هیواداری ئاڵوگۆڕ و چاکسازی بن.
هه‌روه‌ها چین له ژێر گوشاری شه‌پۆلی دیمۆکڕاسخوازی دایه، ئه‌و شه‌پۆله‌ی که پارتی کۆمۆنیست ده‌یهه‌وێ به "پێشکه‌وتی ئوبووری" و ژێست و هزرێکی زلهێزانه‌وه کۆنتڕۆڵی بکات . هۆی سه‌ره‌کی و بنه‌مایی ئه‌م به رواڵه‌ت پاڕادۆکسه له‌وه دایه که هیچ وڵاتێک نا توانێ خۆی له لیبڕالیزاسیۆن و که‌شی ئازاد بدزێته‌وه، له کاتێک دا که ده‌رگا به‌سه‌ر ئابووری ئازاد و جیهانی دا ده‌کاته‌وه . له‌م وڵاتانه‌دا گرێی کوێر و سه‌ره‌کی له‌وه‌دایه که نه‌بوونی ریفاه و سیسته‌می دابینکاری کۆمه‌ڵاته‌تی ،له راستیدا پێش مه‌رجه‌کانی هه‌ر چه‌شنه کرانه‌وه و به‌رانبه‌ی سیاسی، ده‌سڕێته‌وه و راده‌ماڵێ. ئه‌م مه‌ترسییه له ئاکام دا وڵاتانی رۆژئاواییش ده‌گرێته‌وه.
وڵاتانی رۆژئاوایی، ساڵهایه له ژێر دروشم و ئاڵای "پێکه‌وه ژیانی ئاشتیانه" و له که‌شی کێبه‌رکێیه‌کی جیهانیدا، ته‌نیا به پشتیوانییه‌کی لاوه‌کی له دیمۆکڕاسی خوازی له‌م وڵاتانه‌دا، خۆیان حه‌شار داوه.
بۆ نموونه، له کاتێکدا که جیمی کارتر چالاکی له پێناو دیمۆکڕاسی بۆ ئامریکای لاتینی له ئه‌ستۆ گرتوه، یه‌کیه‌تی ئۆروپاش پشتیوان و هانده‌ری جووڵانه‌وه‌ی دیمۆکڕاسیخوازی له یۆنان و پۆرتوگال و ئیسپانیان. جیا له‌مه، به تێکڕا له پێناو دابینکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بازرگانی و ژیۆپۆلیتیکی، له به‌رانبه هه‌رچه‌شنه پێشێلکارییه‌کی جووڵانه مافخوازییه‌کان دا، بێده‌نگن.
تاڵترین وانه و ده‌رسێک که له ره‌فتاری رۆژئاواییه‌کانه‌وه وه‌رده‌گێرێ ئه‌وه‌یه: "خۆتان، خۆتان ئازاد بکه‌ن" و تا ئه‌و ده‌م، گرینگ بۆ ئێمه‌ی رۆژئاوایی ئه‌وه‌یه که رێبه‌رانی تاکڕه‌و و به‌ده‌سته‌ڵات، بۆ به‌ستنی رێککه‌وتننامه‌کانی بازرگانی و دامرکاندنه‌وه‌ی شه‌پۆلی په‌نابه‌ران، له‌سه‌ر مێزی دانووساتن له به‌رانبه‌رمان دانیشن. نموونه‌ی به‌رچاوی ئه‌م پڕنسیپه، توونێسه که بن عه‌لی توانیبووی وه‌ک گارانت و دابینکه‌ری ئه‌منییه‌تی تووریسته‌کان و هه‌روه‌ها به‌رگری له شه‌پۆلی نایاسایی په‌نابه‌ران، ساڵیانێکی زۆر له ژێر چه‌تری رۆژئاواییه‌کاندا بمێنێته‌وه.
جیهانی عه‌ره‌ب به‌که‌م گیراوه
شه‌پۆلی دواتر، ئه‌و شه‌پۆله به‌ته‌وژمه‌ی دیمۆکڕاسیخوازی له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی دایه. له سه‌ر نه‌خشه‌ی دیمۆکڕاسی جیهان، به داخه‌وه ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پڕه له چۆڵایی!! بۆ وایه؟
زۆر جار بۆ پاساودانه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه، تێزی چه‌واشه‌کارانه‌ی "نیسبییه‌تی فه‌رهه‌نگی" دێننه ئاڕاوه، یان هؤگه‌لێکی ژێنیتیکی بۆ نه‌ویستن و نه‌توانینی ده‌سته‌به‌رکردنی دیمۆکڕاسی، ده‌رخواردی بیروڕای گشتی ده‌درێ. له خودی ئه‌م ناوچانه‌شدا بۆ خۆدزینه‌وه له به‌رپرسیاره‌تی مێژوویی و چاوداخستن له دیکتاتۆڕه‌کانی خۆجێیی، ئاسه‌واری ده‌ورانی کۆلۆنیالی و ئه‌مپڕیالیستی و زایۆنیستی دێننه به‌ر باس.
هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر عێراق و هه‌نارده‌کردنی رووکه‌شیانه و به‌په‌له‌ی دیمۆکڕاسی، که ته‌نیا خۆی له "ده‌نگدان"دا ده‌بینێته‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌کانی بنه‌مایی دیمۆکڕاسی دامه‌زرابێ، له راستیدا ره‌وتی لیبڕالیزاسیۆن و ئازادیخوازی تووشی ئاسته‌نگی و له‌وانه‌شه نه‌هامه‌ت و شکست ده‌کا.
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، به‌پێی چوار راپۆرتی ئاماده کراو له لایه‌ن "یانه‌ی پڕۆگرامی گه‌شه‌ساندنی" سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان undp، تامه‌زرۆیی و خواستی گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه بۆ ده‌سته‌ڵاتێکی گه‌لی و سه‌ربه خۆیانه، له‌وپه‌ڕی خۆیدایه و هیچ هێزێک بۆی نییه ئه‌م راستییه به به‌هانه‌ی ته‌نانه‌ت سه‌رکه‌وتنی ئیسلامییه‌کانه‌وه، سه‌رکوت بکات.
دیاره بۆچوون و لێکدانه‌وه‌ی جیاواز هه‌یه له‌سه‌ر بڕێک چه‌مکی وه‌ک مافی ژنان و به‌هێند نه‌گرتنیان له کۆمه‌ڵگادا و یان راده‌ی وه‌رگرتنی هاوجنسپه‌سه‌ندان له کۆمه‌ڵگادا، به‌ڵام ئه‌مه نابێ بنه‌ما بنه‌ڕه‌تییه‌کانی دێمۆکڕاسیش بگرێته‌وه. بۆ نموونه له وڵاتانی وه‌ک تورکییه، ئه‌ندۆنێزی، مه‌راکێش، به‌حره‌ین و ته‌نانه‌ت فه‌له‌ستین، ئیسلام نه‌بووته له‌مپه‌رێک بۆ پێشکه‌وت له‌م بوارانه‌دا.
ژنانی گه‌نج هه‌لده‌ستن
له راستیدا ئه‌و ئیسلامیستانه‌ی که پێیان وایه دیمۆکڕاسی بریتییه له ته‌نیا هه‌ڵبژاردن، کاتێک ده‌بنه مه‌کۆی کێشه و ئاژاوه، که له وڵاتانێکی دیکتاتۆڕی سه‌ربازی، یان پاشایه‌تی، هه‌ر له ئه‌لجه‌زایر و قاهێره و دیمشقه‌وه تا ده‌گاته ریاز، چ مه‌ودایه‌کی چالاکی سیاسیان بۆ نه‌ماوه و رێکخراوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام و سیستێماتیک داده‌پڵؤسێندرێن.
گره‌ینگترین پرسیاری نه‌هاکه ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌م ره‌وته‌ی دیمۆکڕاسیزاسیۆنه ده‌توانی له‌گه‌ڵ خۆی چه‌شنێک ئیسلامی سکۆلار، که باوه‌ڕی به تێڕوانینه‌وه له ماف و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ژنان و هاوجنسپه‌سه‌ندان و که‌مایه‌تییه ئایینییه‌کان، هه‌بێ، بێنێته مه‌یدان.
هه‌ر له "سه‌رهه‌ڵدانی نان" له ساڵانی 1988دا، له ئه‌لجه‌زایر تا ده‌گاته شه‌پۆلی سه‌وزی ئێران بۆ دیمۆکڕاسی له ساڵی 2009 دا، وه‌چه‌ی نوێ و به‌تایبه‌ت کچان و ژنان،خوازیاری دێمۆکڕاسییه‌کی راستیانه‌ن. هه‌روه‌ها که له قاهێره‌ی 2005 دا، روو به دیکتاتۆڕ ده‌نگیان هه‌ڵبڕی: کیفایه، کیفایه، واته به‌سه به‌سه.
ئینتێڕنێت و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان باشترین مه‌ودا و هه‌لیان بۆ ده‌وردانه‌وه‌ی ده‌زگاکانی سانسۆڕی ده‌وڵه‌تی، پێکهێناوه.
له کاتێکدا که ئیدیۆلۆژییه‌کانی زاڵ به سه‌ر جیهانی پاش شه‌ڕی دووهه‌م وه‌ک: ناسیۆنالیزم، پانعه‌ره‌بیزم، و هه‌روه‌ها سۆسیالیزمی ده‌وڵه‌تی، له بنه ره‌تدا تووشی قه‌یران و ئاڵۆزی هاتبوون، گه‌نجان چیتر له ئیدیۆلۆژی نه‌ده‌گه‌ڕان، به‌ڵکوو بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی ژیانێکی هاوچه‌رخیانه، به دوای ده‌وڵه‌تی یاسا و کارئامه‌دا بوون. به‌ڵگه بۆ فه‌شه‌لی ده‌وڵه‌تانی زاڵ به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌دا، نه‌ته‌نیا لێشاوی بێ‌کاری گه‌نجان، به‌ڵکوو نه‌بوونی ئه‌منییه‌ت و هێمنایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و پڕ بوونی به‌ندیخانه‌کان و که‌شی پۆلیسی زاڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵدا بوو.
ئه‌م فه‌شه‌ل هێنانه رێک له ناوچه‌یه‌ک له جیهاندایه که خاوه‌نی گه‌وره‌ترین کانگاکانی نه‌وت و گازی جیهان بوون و ویڕای ئه‌وه‌ی که به به‌هایه‌کی گران ده‌فرۆشران، به‌ڵام زۆربه‌ی گه‌ل له نه‌داری و ده‌ستته‌نگیدا ده‌ژین . له‌م ناوچانه‌دا، ته‌مه‌نی دوو له سه‌ر سێی کۆمه‌ڵ ،ژێری 25 ساڵه. به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م دوایین شه‌پۆلی دیمۆکڕاسیخوازییه ئه‌سته‌مه، هه‌رچه‌ند ده‌بێ پێشبینی ده‌ورانێکی تێپه‌ڕبوونی تاڵ و دژکردوه‌وه‌ی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تیش بکرێ.
هه‌رچه‌ند یه‌کیه‌تی ئۆروپا و سه‌رمایه‌دارانی، تێده‌کۆشن ئه‌م ره‌وته له به‌دیمۆکڕاسی کردنه‌ی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سته‌ڵای خۆیان، وه‌ک سه‌رکه‌وتنێک بۆ خۆیان بنوێنن و پشتیوانی لێبکه‌ن، به‌ڵام مزگێنی هێنه‌ری ئه‌م راستییه‌شه که له خودی ئه‌م وڵاتانه‌شدا، دیمۆکڕاسییه‌کی به‌شدارانه بجه‌مێنێ.
شه‌پۆلی داهاتوو، خودی وڵاتانی کلاسیکی دیمۆکراسی ده‌ته‌نێته‌وه.
10/02/2011