له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ترۆیكادا (1)
سێرژ حه‌لیمی *
سێرژ حه‌لیمی *
بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر شكست و ترسی ئاشوبكه‌وتنه‌وه (فه‌وزا)، دوو كۆنه ته‌كنۆكراتی سه‌ر به بانك له ئه‌سینا و رۆما ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست. ئه‌م دوو كه‌سایه‌تییه بریتین له لوكاس پاپادێمۆس له یۆنان و ماریۆ مۆنتی له ئیتاڵیا. ئه‌م دوو كه‌سایه‌تییه سیاسه‌تمه‌دار نین، به‌ڵكو پیاوی راستڕه‌ون و ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی تریلاتێرال (1)ن كه به سه‌ركۆنه‌كردنی كۆمه‌ڵگه رۆژئاواییه‌كان به‌وه‌ی بێ ئه‌ندازه دیموكراتن، ناسراون.
له تشرینی دووه‌م (نوڤێمبه‌ر)دا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌ڕه‌نسی-ئه‌ڵمانی له یه‌كێتی ئه‌وروپی و بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپی و سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی كه به "ترۆیكا" ناوده‌برێت، تووڕه‌بوو له‌وه‌ی كه سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌وكاتی یۆنان جۆرج پاپاندریۆ سازكردنی ریفراندۆمێكی راگه‌یاند ده‌رباره‌ی سكگوشین (تقشف) له وڵاته‌كه‌یدا. به‌ڕای سه‌ركرده فه‌ڕه‌نسی-ئه‌ڵمانه‌كان، ریفراندۆمه‌كه ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه كه مانگی تشرینی یه‌كه‌م (ئۆكتۆبه‌ر) به‌سترابوو به ئامانجی پته‌وكردنی ئه‌و سیاسه‌ته ئابوورییه‌ی چۆكی به یۆنان دادا. هه‌ر دوای ئه‌مه، پاپاندریۆ له‌لایه‌ن كۆنگره‌یه‌كی لووتكه‌ی ئه‌وروپی له كان بانگهێشت كرا، كۆنگره‌یه‌ك كه وڵاته بچووكه‌كه‌ی ئه‌و به‌شداری تێدا ناكات. له‌وێدا پاپاندریۆ له‌به‌رچاوی ئاماده‌بووان له‌لایه‌ن ئه‌نجێلا مێركڵ و نیكۆلا ساركۆزی –یه‌وه (كه لێپرسراون به‌رامبه‌ر به ناهه‌مواری دۆخه‌كه) سه‌رزه‌نشتكرا و ناچاركرا كه پاشگه‌ز ببێته‌وه و واز له پلانی ریفراندۆمه‌كه بێنێ و ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه. جێگره‌وه‌كه‌ی، لوكاس پاپادێمۆس كه پێشتر جێگری سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپی بووه، یه‌كسه‌ر بڕیاریدا رێكخراوێكی راستڕه‌و بهێنێته نێو حكومه‌ته نوێیه‌كه‌یه‌وه، رێكخراوێك كه له‌ساڵی 1974 و دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی له یۆنان له به‌شداریكردن له حكومه‌ت قه‌ده‌خه‌كرابوو. ترۆیكا هیچ هه‌ڵوێستێكی له به‌رامبه‌ر ئه‌م كرده‌یه ده‌رنه‌بڕی.
پڕۆژه ئه‌وروپییه‌كه به ئامانجی دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی و به‌هێزكردنی دیموكراسی ئاماده‌كرابوو له‌و وڵاتانه‌ی كه له رابردوو رژێمی جونتای سه‌ربازی حوكمی كردوون (وه‌ك یۆنان و ئیسپانیا و پۆرتوگال). هه‌روه‌ها ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌بووایه ئه‌و "ناسیۆنالیزمانه‌ش هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه كه سه‌رچاوه‌ی شه‌ڕ بوون". به‌ڵام ئاكامه‌كانی پڕۆژه‌كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئامانجانه بوون: بڕینی بودجه، حكومه‌ته موهه‌ریجه‌كان له ساڵۆنه‌كانی كڕین و فرۆشتن، ژیاندنه‌وه‌ی رق و كینه له‌نێوان نه‌ته‌وه‌كانی كۆنه كیشوه‌ری ئه‌وروپادا. گه‌نجێكی ئیسپانی كه ناچاربوو كۆچ به‌ره‌و به‌رلین و هامبورگ بكات بۆ دۆزینه‌وه‌ی كار، به‌مجۆره تووڕه‌یی خۆی ده‌رده‌بڕی: "ئێمه له‌مه زیاتر ناتوانین كۆیله‌ی ئه‌ڵمانیا بین". ئیتاڵییه‌كان دڵگرانن به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی به‌فیزی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا و له خۆیان ده‌پرسن ئایا چ به‌هره‌یه‌كی تایبه‌ت پاكانه بۆ ئه‌م فیزه‌ی سه‌رۆك ده‌كات. هه‌ندێك یۆنانی هه‌ر له ئێستاوه ئیدانه‌ی داگیركردنی وڵاته‌كه‌یان له‌لایه‌ن "هێزی داگیركه‌ره‌وه" ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت یۆنانییه‌كان كاریكاتۆری ئه‌نجێلا مێركل –یان له به‌رگی نازیدا كێشاوه.
مێژووی ئه‌وروپا زۆر نموونه‌ی خراپ ده‌خاته رووی ئه‌و میلله‌تانه‌ی كه به‌ده‌ست سیاسه‌تی سكگوشینه‌وه ده‌ناڵێنن. له هه‌ندێك رووه‌وه، رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌سینا هاوینی 1968ی چێكۆسلۆفاكیا ده‌هێننه‌وه یاد: واته سیاسه‌تی "ئاساییكردنه‌وه" له پراگ و لابردنی سه‌ركرده‌ی كۆمونیست ئه‌لیكسانده‌ر دوبێك. ترۆیكا كه یۆنانی هێناوه‌ته ئاستی پرۆتێكتۆرا (هه‌رێمێكی پارێزگاریكراو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ترۆیكاوه) هه‌مان ئه‌و رۆڵه ده‌گێڕێ كه په‌یماننامه‌ی وارشۆ له چێكۆسلۆفاكیا گێڕای: پاپاندریۆ رۆڵی دوبێك ده‌بینێ، به‌ڵام دوبێك–ێكی كه‌م بوێر كه نه‌یتوانی به‌رگری بكات. له هه‌ردوو حاڵه‌تدا، باوه‌ڕی "ده‌سه‌ڵاتدرێتی سنوورداركراو" په‌یڕه‌وكرا، هه‌رچه‌نده داڕشتنی گۆشه‌و به‌هاكانی ئه‌و باوه‌ڕه له‌لایه‌ن ئاژانسه‌كانی پاره‌وه زیاتر قبوڵده‌كرێ و كه‌متر كوشنده‌یه له‌چاو تێكشكاندنی سنووره‌كانی چێكۆسلۆفاكیا له‌لایه‌ن تانكه‌كانی رووسیاوه.
دوای داپڵۆسینی یۆنان و ئیتاڵیا، ئێستا یه‌كێتی ئه‌وروپی و سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی چاویان بڕیوه‌ته هه‌نگاریا و ئیسپانیا.
* به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی لومۆند دیپلۆماتیكی فه‌ڕه‌نسی
وه‌رگێڕانی: ن. ب
په‌راوێز:
(1) کۆمیسیۆنی تریلاتێرال له‌ساڵی 1973 له تۆكیۆ به ده‌ستپێشخه‌ری كۆمه‌ڵێك ته‌كنۆكرات و سیاسه‌تمه‌داری كارای وه‌ك داڤید رۆکه‌فێله‌ر، هێنری كیسنجه‌ر و زیگنییف برزێزینسكی دامه‌زراوه، به ئامانجی بڕیاردان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی "وڵاتانی دیموكراسی پیشه‌سازی" (تێبینی لومۆند دیپلۆماتیكی كوردی)
---------------------------------------------------
سه‌رچاوه: لومۆند دیپلۆماتیک به کوردی، ژماره 19، مانگی دێسه‌مبه‌ری 2011، چاپی هه‌ولێر