نزار خه‌زرجی درۆی كرد
دانیمارك له‌به‌ر به‌شداریی له (ئه‌نفال)دا
مافی په‌نابه‌ریی به خه‌زره‌جی نه‌دا
ده‌رسیم دێبه‌گه‌یی
دانیمارك له‌به‌ر به‌شداریی له (ئه‌نفال)دا
مافی په‌نابه‌ریی به خه‌زره‌جی نه‌دا
ده‌رسیم دێبه‌گه‌یی
نزار عه‌بدولكه‌ریم فه‌یسه‌ڵ ئه‌لئه‌نساری ئه‌لخه‌زره‌جی، سه‌رۆك ئه‌ركانی به‌ناو سوپای عێراق (میلیشیای سه‌دام و به‌عس) له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وان (غه‌سان شربل)دا، كۆمه‌ڵێك درۆی شاخداری كردووه. ده‌قی دیمانه‌كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی (رووداو) وه‌رگێڕدراوه بۆ كوردی و له لاپه‌ڕه (9)ی ژماره (123)ی چاپی کوردستان، رۆژی (26.7.2010)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه. سه‌باره‌ت به لێدانی هه‌ڵه‌بجه به چه‌كی كیمیایی له 16/3/1988 دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه، نزار خه‌زره‌جی ده‌ڵێت: "كاتێك سه‌دام فه‌رمانیدا كه گورزێكی تایبه‌ت له هه‌ڵه‌بجه بدرێ، له‌كاتی لێدانه‌كه‌دا هه‌ڵه‌بجه هێشتا نه‌كه‌وتبووه ده‌ست ئێرانییه‌كان. فه‌رمانده‌ی ئه‌و تیپه‌ی به‌رپرسیارێتی سه‌ربازی له ده‌ستدابوو، ئاگاداری ئه‌و لێدانه نه‌بوو، هه‌روه‌ها نه فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌ق و نه من (سه‌رۆكی ئه‌ركان) و نه وه‌زیری به‌رگری، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان فه‌ریق روكنی یه‌كه‌م عه‌دنان خه‌یروڵڵا ئاگاداری ئه‌و گورزه نه‌بووین." هه‌روه‌ها نزار خه‌زره‌جی، سه‌باره‌ت به شاڵاوی ئه‌نفاله‌كان ده‌ڵێت: "هێرشه‌كانی ئه‌نفال كه دژی خه‌ڵكی سیڤیل بوو، نه له دوور و نه له نزیكه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم پێوه نه‌بوو."
لێره‌دا زۆر به‌كورتی وه‌ڵامی درۆكانی نزار خه‌زره‌جی دۆستی سه‌ركرده كورده‌كانی(پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان) ده‌ده‌مه‌وه. سه‌باره‌ت به به‌شداری ئه‌و له هێرشكردنه سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه ئاماژه به نووسراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا (نووسینگه‌ی نزار خه‌زره‌جی) ده‌ده‌م كه به ژماره 153 له رێكه‌وتی 16/3/1988دا به واژۆی نزار خه‌زره‌جی ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی فه‌یله‌قی یه‌ك كراوه. نووسراوه‌كه‌ی نزار خه‌زره‌جی بۆ فه‌یله‌قی یه‌ك بریتییه له رێنمایی و هه‌شت خاڵی له‌خۆ گرتووه كه هه‌ر هه‌موویان رێوشوێنی پلانی گرتنه‌وه و پاراستنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه. كه‌واته به‌گوێره‌ی نووسراوه فه‌رمییه‌كه‌ی خۆی نزار خه‌زره‌جی پلاندانه‌ری شه‌ڕ و هێرشكردنه سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه بووه.
سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی درۆی دووه‌می نزار خه‌زره‌جی كه گوایه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به شاڵاوه‌كانی ئه‌نفاله‌وه نه‌بووه، دوو وه‌ڵامم هه‌یه.
یه‌كه‌م: ئاماژه به رۆژنامه‌ی پۆلیتكن (Politikenی دانیماركی ده‌ده‌م، كه له دوو ژماره‌ی رۆژانی (یه‌كشه‌ممه، رێكه‌وتی 6/10/2002 لاپه‌ڕه 3) و رۆژی 27/3/2003دا له لاپه‌ڕه8)دا باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه نزار خه‌زره‌جی سه‌رۆك ئه‌ركانی به‌ناو سوپای سه‌دام له رۆژی 3/7/1999دا دوای هاتنی بۆ دانیمارك، له یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنیدا داوای وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری له دانیمارك كردووه و به ده‌سه‌ڵاتدارانی دانیماركی راگه‌یاندووه كه: "ئه‌و به‌شداری شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالی كردووه. له راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا هاتووه: داواكاری په‌نابه‌ری (واته نزار خه‌زره‌جی – ده‌رسیم) سه‌ركرده‌ی شاڵاوی ئه‌نفاله‌كان بووه له باكووری عێراق (باشووری كوردستان – ده‌رسیم)، كه ده‌بووایه دوای هه‌فته‌یه‌ك له دانانی نه‌خشه‌ی ئه‌نفاله‌كان ناوچه‌كه پاك بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كاره له ماوه‌ی چوار رۆژدا جێبه‌جێكراوه. به‌گوێره‌ی قسه‌كانی نزار خه‌زره‌جی هێزه‌كانی عێراق له حه‌فتا و پێنج قۆڵه‌وه له ته‌واوی باكووری عێراق(باشووری كوردستان-ده‌رسیم) په‌لاماره‌كانیان به فه‌رمانده‌یی خۆی (خه‌زره‌جی) ده‌ستیپێكردووه. خه‌ڵكێكی زۆر له ترسی هێرشه‌كانی هێزه‌كانی عێراق رایكردووه. هه‌روه‌ها خه‌زره‌جی باسی ئه‌وه‌یكردووه كه ئه‌و رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له په‌لاماردانی كورده‌كان له باكووری عێراق (باشووری كوردستان) له ساڵی 1988."
دووه‌م: نزار خه‌زره‌جی سه‌رۆك ئه‌ركانی میلیشیای سه‌دام، به‌پێی نووسراوی ژماره (1122)ی رۆژی 21/8/1988 كه له‌ژێرناوی (رێنماییه‌كان)دا له نووسینگه‌ی خۆی (نووسینگه‌ی خه‌زره‌جی) ده‌رچووه و بریتییه له (13) خاڵ و بۆ فه‌رمانده‌كانی هه‌ردوو فه‌یله‌قی یه‌ك و پێنجی ناردووه، له خاڵی یه‌كه‌مدا ده‌ڵێت: "ده‌بێت ده‌ستنیشانی كۆمه‌ڵگه‌كانی پڕ له دانیشتوان بكرێت له ناوچه‌كانی فه‌یله‌قی یه‌ك و، به ته‌قه‌مه‌نی تایبه‌تی چڕ‌وپڕ (ضربات خاصة مكثفة) به 48 كاتژمێر به‌ر له ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كه‌دا لێیان بدرێت، بۆئه‌وه‌ی ترس و تۆقینێكی وا له‌ڕیزی دانیشتواندا بڵاوببێته‌وه كه رێگربێت له‌وه‌ی كه پاڵپشتی و هاوكاری تێكده‌ران (هێزی شۆڕشگێڕی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان-ده‌رسیم) بكه‌ن." هه‌روه‌ها له خاڵی چواره‌مدا ده‌ڵێت: (ئه‌و هه‌له‌ی كه ئێستا هاتووه‌ته پێش بۆ له‌نێوبردنی كاری تێكده‌ری (چالاكی شۆڕشگێڕانه-ده‌رسیم) له ناوچه‌ی باكوور (باشووری كوردستان-ده‌رسیم)دا، باشترین هه‌له و له داهاتوودا له‌و جۆره‌مان بۆ رێكناكه‌وێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ دووژمن بگه‌ینه ئاشتی یان نه‌گه‌ین." خه‌زره‌جی له خاڵه‌كانی هه‌شت و یازده‌دا به‌مشێوه‌یه رێنمایی هه‌ردوو فه‌رمانده‌كانی فه‌یله‌قه‌كانی یه‌ك و پێنج ده‌كات: "به‌كارنه‌هێنانی به‌تالیۆنی به‌رگری نیشتمانی(جاشه‌كان -ده‌رسیم) له هه‌مان ناوچه‌ی هۆزه‌كانی خۆیاندا بۆ رێگه‌گرتن له هاوكاریكردنیان له‌گه‌ڵ دانیشتوانی دێهاته‌كاندا. رێگه‌ی پاداشت و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌وجه‌كانی به‌رگری نیشتمانی به‌كاربێنن و، هه‌ر سه‌رۆك فه‌وجێك ئه‌گه‌ر دوودڵ بوو له جێبه‌جێكردنی كاره‌كان، جیای بكه‌نه‌وه."به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه كه له نووسینگه‌ی خه‌زره‌جی و به واژۆی ئه‌و ده‌رچووه، بڕیاری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی نه‌ك ته‌نیا به‌رامبه‌ر به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌ڵكو به‌رامبه‌ر به دانیشتوانی سیڤیلی دێهاته‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و تاوانبار و ئه‌نفالچییه‌وه ده‌رچووه! هه‌روه‌كو نزار خه‌زره‌جی له‌و دیمانه‌یه‌ی كه رۆژنامه‌ی (رووداو) كردوویه‌تی به كوردی خه‌زره‌جی ده‌ڵێت: "هێرشه‌كانی ئه‌نفال كه دژی خه‌ڵكی سیڤیل بوو"، به‌مه‌ش بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه نزار خه‌زره‌جی فه‌رمانی به‌كارهێنانی ته‌قه‌مه‌نی تایبه‌تی چڕ‌وپڕ(چه‌كی كیمیاوی) له‌دژی خه‌ڵكی سیڤیل (مه‌ده‌نی) داوه، له هه‌مانكاتدا ئه‌و درۆیه‌شی ئاشكرا ده‌بێت كه ده‌ڵێت: "به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه (چه‌كی كیمیاوی) خرابووه خانه‌ی گورزه تایبه‌تییه‌كانه‌وه (الضربات الخاصة). فه‌رمانی به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كه ته‌نیا له ده‌ست فه‌رمانده‌یی گشتیدا بوو (واته له ده‌ست سه‌دام حوسێن)دا بوو." ئه‌ی ئه‌وه نییه به‌گوێره‌ی نووسراوی خۆی به ژماره 1122 له رۆژی 21/8/1988دا بۆ هه‌ریه‌ك له فه‌یله‌قه‌كانی یه‌ك و پێنج، نزار خه‌زره‌جی بڕیاری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی داوه! كه‌واته به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی به ته‌نیا له ده‌ست سه‌دام حوسێن به درۆ ده‌رچوو، چونكه نزار خه‌زره‌جیش بڕیاری به‌كارهێنانی داوه!
هه‌روه‌ها یه‌كێك له هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی پێنه‌دانی مافی په‌نابه‌ری له دانیمارك به نزار عه‌بدولكه‌ریم فه‌یسه‌ڵ خه‌زره‌جی، به‌گوێره‌ی وه‌ڵامی فه‌رمانگه‌ی په‌نابه‌رانی دانیماركی له رۆژی 2/7/2001 كه راستاندن (تصدیق)ی له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی بێگانه‌كان كردووه، كه ئه‌وان پێشتر له 28/2/2001دا داواكارییه‌كه‌ی نزار خه‌زره‌جییان گه‌ڕاندووه‌ته دواوه به‌وه‌ی كه مافی په‌نابه‌ری له دانیمارك بده‌نێ.
به‌گوێره‌ی وه‌ڵامی ئه‌نجوومه‌نی ناوبراو له سه‌ره‌وه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی په‌نابه‌رانی دانیماركی پشتی به‌ستووه به‌و زانیارییانه‌ی كه سه‌رۆك ئه‌ركانی پێشووی عێراق (نزار خه‌زره‌جی) له یه‌كه‌م لێكۆڵینه‌وه‌دا داویه‌تی به ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ڵسه‌نگاندن و پێدانی مافی په‌نابه‌ری له دانیمارك به‌و كه‌سانه‌ی كه داوای ئه‌و مافه ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی په‌نابه‌ران پشتی به‌ستووه به‌وه‌ی كه سه‌رۆك ئه‌ركانی پێشووی سوپا نزار عه‌بدولكه‌ریم خه‌زره‌جی، خۆی باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه هێزی چه‌كداری سوپای ئاماده كردووه بۆ زنجیره‌یه‌ك په‌لاماری یه‌ك له‌دوای یه‌ك بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سیڤیل (مه‌ده‌نی) گوندنشینی بێتاوانی كورد له باشووری كوردستان. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی دانیماركی پێیان وابووه كه خه‌زره‌جی به‌شداری تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵكوژی كردووه، هه‌روه‌ها رۆڵی سه‌ركردایه‌تی كردنی به‌ڕێوه‌بردنی شاڵاوی ئه‌نفاله‌كانی كردووه له دژی خه‌ڵكی سیڤیلی كورد له ساڵی 1988دا له باشووری كوردستان، بۆیه داواكارییه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به پێدانی مافی په‌نابه‌ری به‌رپه‌رچ دراوه‌ته‌وه.
به‌ڵگه‌کان:
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی رووداو، ژماره 60، 31.8.2010، چاپی ئه‌وروپا
13/11/2009

| به‌ڵگه‌ی 1 |
![]() |
| به‌ڵگه‌ی 2 |
![]() |
![]() |
![]() |
13/11/2009