سه‌رده‌می لاوانی عه‌ره‌ب
یوسف كورباج *
یوسف كورباج *
له‌ماوه‌ی ئه‌م بیست ساڵه‌ی رابردوودا، نزیكبوونه‌وه‌ی دیمۆگرافی وڵاتانی باشوور و باكووری مێدیتێرانێ (وڵاتانی كه‌ناری ده‌ریای نێوه‌ڕاست) كه‌وتووه‌ته سه‌ر رێچكه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش. پێوه‌ری رێژه‌ی له‌دایكبوون، كه وێنه‌یه‌ك له‌پێشكه‌وتنی دونیای موسڵمانان پێشكه‌ش ده‌كات، ده‌ریده‌خات كه لوبنان، توونس، مه‌غریب، توركیا و ئێران له‌مه‌ودوا ده‌گه‌نه ئاستێكی نزیك له وڵاتانی ئه‌وروپا.
ئه‌م ئاوه‌ژووبوونه‌وه دیمۆگرافییه گۆڕانكارییه‌كی سیاسی به‌رپێنه‌گیراوی له‌ناخیدا هه‌ڵگرتووه. له مه‌غریب، پێوه‌ری رێژه‌ی له‌دایكبوون له‌ساڵی 1975ه‌وه به‌بێ وه‌ستان له داكشاندایه، به‌شێوه‌یه‌ك كه لێكۆڵینه‌وه‌كانی 2009 ـ2010 ده‌ریده‌خه‌ن ئه‌و رێژه‌یه گه‌یشتووه‌ته 2.19 منداڵ بۆ هه‌ر ژنێك. له ناوه‌ندی شاره‌كانش، ئه‌م رێژه‌یه به 1.84 منداڵ بۆ هه‌ر یه‌ك ژن هه‌ژمار ده‌كرێ، كه ئه‌مه‌ش هه‌ڵبه‌ته له خوار پێوه‌ری نوێبوونه‌وه‌ی نه‌وه‌كانه. دیاره له ماوه‌ی ئه‌م 10 ساڵی دواییه‌وه هه‌مان دیارده له توونس تێبینی ده‌كرێ.
به ره‌چاوكردنی ئه‌م باره دیمۆگرافییه، یاخیبوونی عه‌ره‌ب وه‌ك ئه‌گه‌رێكی حاشاهه‌ڵنه‌گر ده‌رده‌كه‌وێ. ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی له‌نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی 18ه‌وه ئه‌وروپا پێی ئاشنایه، ئێستا باڵی به‌سه‌ر سه‌رانسه‌ری جیهاندا كێشاوه. دیاره ئه‌م پرۆسه‌یه باشووری مێدیترانێش نابوێرێ كه له ماوه‌ی ئه‌م 40 ساڵه‌ی دواییه‌وه رێچكه‌ی هه‌مان گۆڕانی دیمۆگرافی، كولتووری و ئه‌نترۆپۆلۆژی گرتووه‌ته به‌ر. بۆیه ئیتر دونیای عه‌ره‌ب دونیایه‌كی ناوازه نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه بیركردنه‌وه‌ی ئه‌م دیده‌ش هیچ نییه جگه له كه‌وتنه‌داوی دیدێكی جه‌وهه‌رگه‌رایانه‌و داتاشینی هۆمۆ عه‌ره‌بیكۆ یان هۆمۆ ئیسلامیكۆ كه له مانادا ئاده‌میزادگه‌لێكی چه‌قبه‌ستوو و پاشه‌كشه‌خواز ده‌گه‌یێنن.
ئه‌گه‌ر له‌م هاوكێشه‌یه‌دا مه‌سیحییه‌كانی لوبنان وه‌ده‌رنێین كه له‌رێگه‌ی مسیۆنێره مه‌سیحییه‌كانه‌وه له‌سه‌ده‌ی 19دا بوونه‌ته مه‌سیحی، به‌شێكی دونیای عه‌ره‌ب له ساڵانی شه‌سته‌كانه‌وه به‌ره‌و گۆڕان هه‌نگاو ده‌نێ، ئه‌مه‌ش به یارمه‌تی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی خوێنده‌واری و دابه‌زینی رێژه‌ی له‌دایكبوون. له توونسی حه‌بیب بورقێبه، ویستی مۆدێرنه‌كردن به په‌روه‌رده‌دا تێپه‌ڕی كه به‌بێ جیاوزی بۆ كوڕ و كچ فه‌راهه‌م كرا. له مه‌غریب به هه‌مان شێوه، حكومه‌ته‌كانی پێشوو هه‌ر له‌دوای سه‌ربه‌خۆییه‌وه په‌روه‌رده‌یان كرد به‌سه‌رباشقه‌ی پرۆگرامیان، پێش ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان رێگه‌یان لێبگیرێ، له‌ترسی ئاكامه‌كانی خوێنده‌واری له‌سه‌ر هه‌ره‌می سیاسی، ئه‌و شته‌ی رێك دواكه‌وتنی ئێستای وڵاته‌كه له‌ڕووی خوێنده‌وارییه‌وه، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به كچان، له ناوه‌نده گوندنشینه‌كاندا روونده‌كاته‌وه.
به‌گشتیكردن (تعمیم)ی په‌روه‌رده و فێركردن یاوه‌ری دوو پرۆسه‌ی دیكه ده‌كات وه‌ك كۆنترۆڵكردنی له‌دایكبوون و فراوانكردنی به‌كارهێنانی چه‌نده‌ها رێگه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سكپڕی. دابه‌زینی رێژه‌ی له‌دایكبوون له‌هه‌ندێ وڵاتی عه‌ره‌بی به ئه‌ندازه‌یه‌ك به‌هێزه كه به‌ها ته‌قلیدییه‌كانی وه‌ك باوكسالارییان راچڵه‌كاندووه. بۆیه ئیتر سه‌ركۆنه‌كردنی باوكی-خێزان دووچاری ‘’باوكانی-گه‌ل’’ش ده‌بنه‌وه هه‌روه‌ك چۆن به‌م دواییه له توونس و میسر بینیمان.
به پشتبه‌ستن به‌مانه‌ی گوتران پێویسته ئاماژه به داكشانی هاوسه‌رگیری نێو خزمانیش بكرێ، واته گرمۆڵه‌بوونه‌وه‌ی گرووپێكی خانه‌واده‌یی كه دووچاری داخران و ئاڵۆزییه‌كی پێكهاته‌یی ده‌بن. دیاره ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی به‌سه‌ر دونیای ده‌ره‌وه‌دا واڵایه زیاتر توانای یاخیبوونی به‌رامبه‌ر به حوكمی ئۆتۆكراسی ده‌بێ. بۆیه ئیتر خستنه به‌رخوێندنی خه‌ڵك و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی منداڵخستنه‌وه ده‌توانێ به ناڕاسته‌وخۆیی هانی هۆشیاربوونه‌وه‌و یاخیبوون بدات.
ئاكامی ئه‌م ئاوه‌ژووبوونه‌وانه له‌سه‌ر كایه‌ی خانه‌واده‌دا لێل و نائاشكرایه. راسته، سنورداركردنی منداڵخستنه‌وه زه‌مینه بۆ باشتر خزمه‌تكردنی منداڵان، باش تێركردنیان، خستنه‌به‌رخوێندنیان له باشترین ئاست و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ خۆش ده‌كات. راسته، له‌نێو خێزانێكی به‌رته‌سكبووه‌وه، ئه‌و مۆدێله‌ی ئێستا خێزانی عه‌ره‌ب له‌سه‌ری ده‌ڕوات، به‌ریه‌ككه‌وتنی باوان (باوك و دایك) و منداڵان به‌ره‌و ‘’دیموكراتیزه’’ ده‌چێ، ئه‌و شته‌ی كه له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌وه ته‌نها ئاسه‌واری پۆزه‌تیڤی لێده‌كه‌وێته‌وه. به‌ڵام، گرفته‌كه له‌و كاته‌دا سه‌رهه‌ڵدات كه منداڵێكی خوێنده‌وار و باوكێكی نه‌خوێنده‌وار، ئه‌و باوكه‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌هایه (وه‌ك میراتی كۆمه‌ڵگه باوكسالارییه‌كان)، پێكه‌وه ده‌ژین. بۆیه ئیتر لێره‌وه، پێكه‌وه‌ژیان دووچاری كێشه ده‌بێته‌وه. جا ئه‌م پشێوییه‌ی نێو خێزان له‌سه‌ر ئاستێكی به‌رفره‌تر، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی لابه‌لایی رێگه به‌روونكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ندێ له ئه‌كته‌ره ئیسلامییه تووندڕه‌وه‌كان ده‌دات.
پرۆسه‌ی به‌گشتیكردنی په‌روه‌رده و فێركردن بۆ كوڕان و دواتر كچانیش بووه مایه‌ی هۆشیاركردنه‌وه و پاشه‌كشه‌پێكردنی خورافات، هاوتا له‌گه‌ڵ ده‌روازه‌یه‌ك به‌ره‌و به سێكیولار (عه‌لمانی)كردنی كۆمه‌ڵگه. گه‌نجه بێكاره‌كانی زانكۆ یه‌كه‌م كه‌س بوون كه یاخیبوون. به‌ڵام، له‌مه‌غریبه‌وه هه‌تا ئوردن، خۆپیشاندانه‌كان ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێن و له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م چین و توێژ و ته‌مه‌ن و گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌چوو: ئه‌م شۆڕشانه له بنه‌ڕه‌تدا سرووشتێكی سێكیولاریان هه‌یه و موڵكی گه‌نجان نین.
نووسه‌ری ئه‌مریكی سامۆئێل هه‌نتیگتن له تیۆری “پێكدادانی شارستانییه‌كان’’دا، هه‌ڵكشانی رێژه‌ی گه‌نجان له‌نێو دانیشتوواندا به فاكته‌ری ناسه‌قامگیركردنی جیهان و په‌ره‌سه‌ندنی ئیسلامگه‌رایی داده‌نێ: هه‌روه‌ها وه‌ك هۆكارێك بۆ دروستكردنی پشێوی كۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌ڕ و تیرۆریزم (2). له‌م روانگه‌یه‌وه، چه‌ندین توێژه‌ری دیكه‌ی زانسته سیاسییه‌كان ئاماژه‌یان به رایه‌ڵی هۆكاربه‌ندی نێوان گه‌نجێتی و زه‌بروزه‌نگ كرد، به‌ڵام كه‌موكوڕی سه‌ره‌كی ئه‌م روانگه‌یه له‌وه‌دایه كه له ده‌رئه‌نجامی داتایه‌كی كاتی دیارده‌یه‌ك ده‌گشتێنێ و ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ هۆكاره ئاینی و شارستانییه‌كان. شه‌پۆلی گه‌نجان، كه له دامێنی قوناخێكی به‌هێزی منداڵخستنه‌وه له پێش ساڵانی 1980 و هه‌روه‌ها داكشانێكی به‌رچاوی رێژه‌ی مردنه‌وه سه‌ری ده‌رهێنا، زاده‌ی عه‌قڵیه‌تێكی هاوبه‌شی هه‌موو گه‌لانی عه‌ره‌ب و موسڵمانه، ئیتر له مه‌غریبه‌وه بگره تاوه‌كو ئه‌ندۆنیسیا.
به‌ڵام، داتا دیمۆگرافییه‌كان ئاماژه به هه‌مه‌ڕه‌نگییه‌كی به‌رچاوی دۆخه‌كان ده‌كه‌ن. به تایبه‌تیش ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه شه‌پۆلی گه‌نجان ته‌مه‌نی كورته. جا ئه‌گه‌ر لێره‌وه خۆمان بده‌ینه ده‌ست تیۆره‌كه‌ی هه‌نتیگتن، زه‌بروزه‌نگی گه‌نجان ده‌بێ له داهاتوویه‌كی نزیكدا به’’له‌نێوچوون’’ی ئه‌م نه‌وه‌یه كۆتایی بێت، ده‌رئه‌نجامیش بریتی ده‌بێ له هێوربوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه. به‌هه‌رحاڵ پێده‌چێ، له مه‌غریب و جه‌زائیر و هه‌تا له سعودیه‌ی عه‌ره‌بیشدا ئه‌م شه‌پۆله له‌ساڵی 2000ه‌وه تێپه‌ڕێنرابێ. هه‌رچی لوبنانیشه ئه‌وه له پێش هه‌موو ئه‌مانه‌وه مارانگازی دانیشتووانه گه‌نجه‌كه‌ی بووه هه‌ر له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆوه. توركیاش به‌مه‌دا تێپه‌ڕی، میسر و سوریاش ته‌نها له‌ساڵی 2005دا تێپه‌ڕیان كرد. جگه له یه‌مه‌ن (كه ئه‌م داكشانه به ئاسته‌م خه‌ریكه ده‌ستپێده‌كات) و له فه‌له‌ستین (كه پێشبینی ده‌كرێ داكشان له 2020 دا ده‌ستپێبكات)، هه‌ژموونی دیمۆگرافی گه‌نجان له سێ ده‌یه‌ی داهاتوودا به ته‌واوه‌تی به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێ و له ئاستی وڵاتانی ئه‌وروپا نزیكده‌بێته‌وه (واته پیربوونی دانیشتووان- وه‌رگێڕ).
*پرۆفیسور له په‌یمانگه‌ی نیشتمانی لێكۆڵینه‌وه دیمۆگرافییه‌كان له پاریس. له‌گه‌ڵ ئێمانوێل تۆد، نووسه‌ری په‌رتووكی ژووانی شارستانییه‌كان، چاپخانه‌ی سۆی، پاریس، 2007.
وه‌رگێڕانی: هه‌ردی مێد
ژێده‌ر و په‌راوێزه‌كان:
1. به تایبه‌تی له نووسینه‌كانی رۆژنامه‌نووس ئۆریانا فالاچی، تووڕه‌بوون و لووتبه‌رزی، چاپخانه‌ی پلۆن، پاریس، 2002.
2. ساموێل هه‌نتینگتن، پێكدادانی شارستانییه‌كان، چاپخانه‌ی ئۆدیل جاكۆب، پاریس، 2000.
--------------------
سه‌رچاوه: لومۆند دیپلۆماتیک به کوردی، ژماره 13، مانگی جۆن 2011، چاپی هه‌ولێر