ئێعدامی "ئۆسامه بن لادن"
کوشتنی که‌سێکی بێ چه‌ک، کرده‌وه‌یه‌کی ناپه‌سه‌نده
رۆژنامه‌ی Junge Welt
فیدێل کاسترۆ
له ئاڵمانییه‌وه: تاهیر به‌رهوون

هه‌ڵوێستی مێژوویی شۆڕشی کووبا، له دژایه‌تی له گه‌ڵ هه‌ر چه‌شنه چالاکییه‌ک که بتوانێ ژیانی مرۆڤی سیویل، تووشی مه‌ترسی بکات، بۆ هه‌موان ناسراوه. ته‌نانه‌ت وه‌ک لایه‌نگرێکی سه‌رسه‌ختی خه‌باتی چه‌کداری له دژی رژیمی سه‌ره‌ڕۆی باتیستاش، ئێمه وه‌ک پڕه‌نسیپێکی بنه‌ڕه‌تی دژی هه‌ر چه‌شنه تێرؤرێک بووین که مه‌ترسی گه‌یاندنی، زه‌ره‌ر و زیان به ژیانی که‌سانێکی بێ تاوانی لێکرابێ. ئه‌م هه‌ڵوێسته که نه‌هاکه نیو سه‌ده‌ی به سه‌ردا تێده‌په‌ڕێ، مافی ئه‌وه‌مان ده‌داتێ که چاوێک به سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌سته‌مه دا بخشێنین.
کاتی خۆی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتی له "شاری یاری" دا، ئه‌م باوه‌ڕه‌م به پانه‌وه راگه‌یاند که سه‌ر که‌وتن به سه‌ر تێرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی دا، له رێگای زه‌بر و زه‌نگ و شه‌ڕه‌وه، ده‌سته‌به‌ر نابێ.
بن لادن ساڵیانێکی زۆر دۆستی ئه‌مریکا بوو، له باری سه‌ربازییه‌وه رایان هێنابوو و دوژمنی سۆسیالیزم و یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی بوو، به‌ڵام به هه‌رحاڵ کوشتنی که‌سێکی بێ چه‌ک،ئه‌ویش له کۆڕی بنه‌ماڵه‌که‌ی دا، کرده‌وه‌یه‌کی ناپه‌سه‌نده. له راستی دا ئه‌مه‌یه کرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی به هێزترین نه‌ته‌وه.
له وتاره‌که‌ی ئۆباما بۆ راگه‌یاندنی کوژرانی بن لادن، که به شێوه‌یه‌کی مووبڕ و زیره‌کانه داڕ‌ێژرابوو، له‌و بڕگه‌یه‌دا که باسی ئاسه‌وار و خه‌ساره‌تی تێرۆره‌کانی ئه‌لقاعیده ده‌کا، هاتووه: "ئێمه به باشی ده‌زانین که دزێوترین وێنه‌کان بۆ جیهان ئه‌وانه‌ن که نه‌توانرێ نیشان بدرێن، کورسیه چۆڵه‌کانی ده‌وری مێزێک، منداڵانێک که به بێ نازی دایک و باب گه‌وره ده‌بن، یان دایک و بابێک که چی تر چێژی باوه‌شی گه‌رمی منداڵانیان پێ نابڕێ. 3000 هاووڵاتییان لێ ئه‌ستاندین و ڕه‌هۆڵێکی گه‌وره‌یان له دڵی هه‌موومان دا به جێ هێشت".
ئه‌م بڕگه‌یه له وتاره‌که‌ی، راستییه‌کی دراماتیکی تێدایه، به‌ڵام به داخه‌وه ناتوانێ به‌ری بیره‌وه‌ری تاڵی مرۆڤانێکی راستگۆ له مه‌ڕ ئه‌و شه‌ڕه ناحه‌قانه‌ی که ئه‌مریکا به سه‌ر عێراق و ئه‌فغانستانیدا سه‌پاند و تێیدا سه‌دان هه‌زار زاڕۆک به بێ نازی دایک و باب گه‌وره ده‌بن و دایک و بابانێکیش که چیتر چێژی باوه‌شی منداڵه‌کانیان ناچێژن و میلوێنان که‌سی تر له وڵاتانێکی وه‌ک عێراق و ئه‌فغانستان و ویتنام ولائۆس و کامبۆج و باقی وڵاتانی تری جیهان که له نه‌ته‌وه‌کانیان ئه‌ستێندران، بگرێ.
هه‌ر وه‌ها وێنه‌ی به‌ندییه‌کانی گوانتانامۆ- که خۆی به‌شێک له خاکی داگیرکراوی کووبا یه- که بۆ چه‌ندین مانگ و ساڵ له ژێر سه‌ختترین و هۆشبڕترین ئه‌شکه‌نجه‌کان دا بوون، له بیر و یادی سه‌دان میلوێن خه‌ڵکی جیهاندا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌وانه‌ی که به‌یارمه‌تی و هه‌ڵبه‌سته‌ی وڵاتانی به‌رواڵه‌ت موته‌ممه‌دن، رفێندرابوون و راپێچی بندیخانه نهێنییه‌کان کرابوون.
ئۆباما چ بوارێکی شاردنه‌وه‌ی ئه‌م راستییه‌ی نییه که بن لادن له به‌ر چاوی منداڵ و ژنه‌که‌ی، که ئێستا وا له ده‌ست ده‌وڵه‌تی پاکستاندان، ئێعدام کراوه. وڵاتێکی 200 میلوێنی موسڵمان که یاسا و غروری نه‌ته‌وه‌یی و ئایین و رێساکانی پێشێل و په‌سیوو کراوه.
چۆن ده‌توانێ به‌ری گێڕانه‌وه و له قاودانی ژن و منداڵه‌کانی بگرێ؟ چۆن ده‌توانێ به‌ری بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه بگرێ، که شاهیدی ئێعدامی که‌سێکن به بێ یاسا و پڕۆسه‌ی دادوه‌ری؟
له 28 مانگی یانواری 2002 دا و له تۆی وتارێکدا، رۆژنامه‌وانی CBS ،به‌ناوی دان ڕاتێر، رایگه‌یاند که له رۆژی 10 سیپتامبری 2001 واته یه‌ک رۆژ پێش هێرش بۆ سه‌ر WTC، و پێنتاگۆن، ئۆسامه بن لادن به هۆی نه‌خۆشی گورچیله و پێویستی به دیالۆزه، له خه‌سته‌خانه‌یه‌کی سه‌ربازی ئه‌رته‌شی پاکستان دا بووه. ئه‌و نه‌یده‌توانی به چ شێوه‌یه‌ک راگوێزی قووڵایی ئه‌شکه‌وتان ببێ و خۆی وه‌شارێ.
کوشتن و له قووڵایی ده‌ریا هاویشتنی ته‌رمی بن لادن، نیشانه‌ی ترس و دڕدۆنگییه،به‌م شێوه‌یه ئه‌و ده‌بێته که‌سایه‌تییه‌کی ترس هێنه‌رتر. پاش نیشتنه‌وه‌ی کوڵی سه‌ره‌تایی سه‌رکه‌وتن، بێگومان بیروڕای گشتی خه‌ڵکی ئه‌مریکا، ئه‌م مێتۆدانه که له راستیدا چ ئاسایشێک بۆ هاووڵاتییان دابین ناکا و به‌ڵکه به پێچه‌وانه رق و تۆڵه چه‌ند قات ده‌کاته‌وه، ده‌داته به‌ر ره‌خنه.
90/05/2011