له باشووری کوردستان
كه‌مپینی مه‌لاکانی باشووری کوردستان بۆ
جیاكردنه‌وه‌ی كچان و كوڕان له خوێندگه‌کان
راپوڕت
جیاكردنه‌وه‌ی كچان و كوڕان له خوێندگه‌کان
راپوڕت
له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، مه‌لا و هێندێ له باوكانی خوێندكاران داوای لێك جیاكردنه‌وه‌ی كچان و كوڕانی تازه پێگه‌یشتوو ده‌كه‌ن له خوێندنگه‌كاندا. داواكاره‌كان كه‌مپینێكیان بۆ سه‌پاندنی داواكه‌یان پێكهێناوه و داوا ده‌كه‌ن به‌پێی "شه‌رع و ده‌ستووری ئیسلامی پرۆسه‌ی خوێندن به‌ڕێوه‌بچێ". ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای لێك جیاكردنه‌وه‌كه‌یان كردووه پاساوی داوونه‌ریت و خراپبوونی پرۆسه‌ی خوێندن ده‌هێننه‌وه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دان به‌و هه‌نگاوه "حورمه‌تی منداڵه‌كانیان ده‌پارێزن".
له سنووری پارێزگای سلێمانی سه‌رباری كه‌می بینای خوێندنگه، له زۆربه‌ی خوێندنگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی كچان و كوڕان تێكه‌ڵن، چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن هه‌ندێ مه‌لاوه داوای جیاكردنه‌وه‌ی كچان و كوڕان كراوه. ساڵی 2008 له قه‌زای سه‌یدسادق ئه‌و پرسه بووه باسێكی گه‌رمی نێوان مه‌لا و به‌رپرسانی فه‌رمانگه په‌روه‌رده‌ییه‌كان له‌و سنووره، كه دواجار قسه‌ی مه‌لاكان سه‌رینه‌گرت.
مه‌لا عه‌بدولحه‌مید زه‌ینه‌لعابدین، كه ئه‌ندامی كه‌مپینی لێك جیاكردنه‌وه‌ی كچان و كوڕانه له‌خوێندنگه‌كاندا، ده‌ڵێ "ده‌بێ خوێندن به‌پێی ده‌ستوور و شه‌ریعه‌تی ئیسلام به‌ڕێوه‌بچێ، منداڵان له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا چاك و خراپ لێك جیاناكاته‌وه، بۆیه خواستی گه‌نجێتی زاڵ ده‌بێ به‌سه‌ریاندا و زیان به‌ڕه‌وتی خوێندنه‌كه‌یان ده‌گه‌یێنێ." مه‌لا عه‌بدولحه‌مید، كاری لێك جیاكردنه‌وه‌ی خوێندكاران له خوێندنگه‌كانیان به‌گێڕانه‌وه‌ی "حورمه‌ت بۆ منداڵه‌كانمان" داده‌نێ.
به‌ڵام زۆر له خوێندكاران به كوڕ و كچانه‌وه دژی داوای ئه‌و كه‌مپینه‌ن. هه‌ردی محه‌ممه‌د خوێندكارێكی كوڕی شاری ده‌ربه‌ندیخانه و تانه له‌و داواكارییه ده‌دات و پێیوانییه به‌دوور كه‌وتنه‌وه‌ی كچان و كوڕان له یه‌كتر پرۆسه‌ی په‌روه‌رده پێشبكه‌وێ، هه‌ردی ئێستا له قۆناخی 9ی بنه‌ڕه‌تییه و له‌گه‌ڵ خوشكێكی خۆی له‌یه‌ك خوێندنگه‌ن، ئه‌و ئاماده نییه خوشكه‌كه‌ی لێ دوور بخرێته‌وه و گوتی "من نامه‌وێ له قوتابخانه‌یه‌كدا بخوێنم كه مه‌لاكان و حیزبه ئیسلامییه‌كان به ویستی خۆیان چاره‌نووسی دیاری بكه‌ن، من له خوشكه‌كه‌شم جیا نابمه‌وه چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای خوێندنه‌وه پێكه‌وه بووین، ئه‌و كچانه‌ی دیكه‌ش هه‌موو هاوڕێین به‌رده‌وام هاوكاری یه‌كتر بووین له خوێندن دا."
به‌شێك له‌و خوێندكارانه نیگه‌رانن له قسه‌ی هه‌ندێ له‌و مه‌لایانه‌ی كه لایان وایه ئه‌و تێكه‌ڵاوبوونه ده‌بێته مایه‌ی "بێ ره‌وشتی و به‌ره‌ڵڵایی"، هێڤیار به‌هادین، كه كچه خوێندكارێكی پۆلی هه‌شته‌می بنه‌ڕه‌تییه، ده‌ڵێ "ئێمه قبوڵ ناكه‌ین به به‌دڕه‌وشت و نه‌فام ناومان بێنن، هه‌موومان وه‌ك هاوڕێیه‌كی چاك له خوێندنی خۆمان به‌رده‌وامین، له‌نێو پۆلدا پێكه‌وه نین، ته‌نیا له گۆڕه‌پاندا پێكه‌وه‌ین، بێ ره‌وشتی و نه‌فامی ئه‌وه له كوێدایه؟"
به‌رپرسانی په‌ره‌وه‌رده له ده‌ربه‌ندیخان، كاتێك ئه‌و قسانه به‌هه‌ند وه‌رده‌گرن كه داواكارانی ئه‌و پرسه به‌ئامار و لێكۆڵینه‌وه زیانه‌كانی تێكه‌ڵاوی كچان و كوڕان ده‌ربخه‌ن، ئه‌گینا ئه‌و قسانه‌ی كه داوونه‌ریت به‌پاساو دێننه‌وه، ئه‌وا وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌ڵێ "گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ چاخه كۆنه‌كان."
عومه‌ر حه‌مه‌ئه‌مین ره‌زا، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان گوتی "ئه‌گه‌ر ده‌توانن به داتا‌و زانیاری دروست ئه‌و داواكارییه‌ی خۆیان بسه‌لمێنن كه سود به‌خشه، ئێمه داوا له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كه‌ین كه هه‌ڵوێستیان هه‌بێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كه، ئه‌گه‌رنا له سه‌ر رایه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كییانه بڕیار بدرێ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ئه‌وا چاره‌نووسی نه‌ته‌وه و نه‌وه‌كانی به‌ره‌و تاریكی ده‌ڕوات."
---------------------------------------
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی "رووداو"، ژماره 69، چاپی ئوروپا، سێشه‌ممه 2010.11.02