حه‌رامكردنـی خۆشه‌ویستی له زانكۆكانی كوردستاندا
نه‌وزاد جه‌مال *
نه‌وزاد جه‌مال *
وشه‌ی خۆشه‌ویستی له‌به‌رگوێی زۆربه‌ی لاو و گه‌نجه‌كانی ئێمه نامۆ نییه، چونكه هه‌موومان له‌ڕێگه‌ی ئه‌ده‌ب، به‌تایبه‌ت گۆرانییه كوردییه‌كانه‌وه ئاشناین به‌و به‌ها رۆحییه‌ی كه به‌شێكه له كولتووری كوردی. به‌ڵام ئه‌مڕۆ خۆشه‌ویستی كه‌وتووه‌ته به‌ر وروژمی خێرای گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و هزری نه‌ریتخوازی ئایینیه‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مڕۆ خۆشه‌ویستی وه‌ك به‌هایه‌كی كولتووری به‌هۆی ئه‌و گوشارانه‌وه له‌به‌رده‌م قه‌یراندایه، به‌تایبه‌ت لای چینی گه‌نجان و به‌تایبه‌تتریش له‌نێو زانكۆكاندا. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه سه‌رپێییانه‌ی كه له‌نێو خه‌ڵكیدا باوه، گوایه زانكۆ شوێنی به‌یه‌كگه‌یشتنی كوڕ‌و كچانه، چه‌ندین له‌مپه‌ر و رێگری ده‌روونی (وه‌ك شه‌رم) و كۆمه‌ڵایه‌تی (وه‌ك كۆنترۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی) و ئایینی له‌نێو زانكۆكاندا رێگرن له‌به‌رده‌م ئاوه‌ڵابوون و گۆڕینه‌وه‌ی هه‌ستی خۆشه‌ویستی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به‌هۆی گۆڕانه خێراكانی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه‌وه، خۆشه‌ویستی به‌ره‌و بێ رێزی و جێگه‌ی گومان ده‌چێ تاوه‌كو راده‌ی سڵ لێكردنه‌وه. بۆیه جێگه‌ی پرسیاره كه ئاخۆ ئه‌و هۆكارانه چین واده‌كه‌ن خۆشه‌ویستی له قه‌یراندا بێ. له‌و روانگه‌یه‌وه ده‌مه‌وێ تیشكێك بخه‌مه‌سه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌ك كه له‌زانكۆكانی هه‌ولێر پێش 14-2 به‌ناوی “حه‌قیقه‌تی جه‌ژنی ڤالانتاین “ به‌نێو قوتابیاندا بڵاوكرایه‌وه. له‌ڕاستیدا ئه‌و بڵاوكراوه‌یه هۆكاری ئایینی وه‌ك گوشارێك بۆ سه‌ر به‌های خۆشه‌ویستی به‌كارده‌هێنێ له‌ڕێگه‌ی حه‌رامكردنی رۆژی خۆشه‌ویستییه‌وه. پاش گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌ی بڵاوكراوه‌كه، ده‌ركه‌وت كه ماڵپه‌ڕێك به‌ناوی به‌هه‌شت (www.ba8.org) كه بۆچوونی رادیكاڵی تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، توانیویانه له‌ڕێگه‌ی هه‌وادارانی خۆیانه‌وه دزه‌بكه‌نه نێو قوتابیانی زانكۆ و ئایدۆلۆژیا تووندڕه‌وه‌كانیان بڵاوبكه‌نه‌وه. به‌ڵام بابزانین بارودۆخی زانكۆكانی كوردستان ئێستا له‌چیدایه؟
زانكۆ له مه‌یدانی مه‌عریفه‌وه بۆ ته‌راتێنی حیزبی
هه‌رچه‌نده مێژووی زانكۆ له كوردستانی عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نیو سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر، وه‌لێ زانكۆكانی كوردستان هه‌میشه تارگێتی رژێم و ئایدۆلۆژیا جۆراوجۆره‌كان بوون. بۆیه زۆربه‌ی كات زانكۆكان له ئه‌ركی خۆیان ده‌رچوون به‌هۆی ئه‌و هزر و بیركردنه‌وه‌یه‌ی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. یه‌كێك له‌و ده‌ركه‌وتانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌زانكۆكاندا قیتبووه‌ته‌وه، پێشبڕكێی زانستی و داهێنان و زیادكردنی توێژینه‌وه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كۆمه‌ڵ نییه، به‌ڵكو فه‌زای زانكۆ درێژكراوه‌یه‌كی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه له به‌رگێكی دیكه‌دا. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێو زانكۆ وابه‌سته‌ی ئه‌و گرفتانه‌ن كه له‌هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه‌وه هاتوون. به دیوێكی دیكه‌دا، جارێكی دیكه كێشه‌كان له‌زانكۆدا خۆیان نمایشده‌كه‌نه‌وه تاڕاده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ململانێ به‌ڕێنمایی ئیسلامییه رادیكاڵه‌كان. لێره‌وه تۆخبوونه‌وه‌ی كولتووری لۆكاڵی یان ورده كولتووری نێو خێزان و گوندنشین و شارۆچكه‌كان و زه‌قبوونه‌ی سیمای ئایینی به‌رامبه‌ر تێكه‌ڵاوی هه‌ردوو ره‌گه‌ز و بابه‌ته‌كانی خوێندن نموونه‌یه‌كن له‌و ده‌ركه‌وتانه.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا حیزبه‌كان و به‌تایبه‌ت بیروباوه‌ڕه ئاینییه‌كان هه‌وڵی داگیركردنی فه‌زای زانكۆ و كنه‌كرد‌نه نێو قوتابیانیان داوه تا له‌و رێگه‌یه‌وه كۆمه‌ڵێك رێسایان به‌سه‌ردا زاڵبكه‌ن كه له‌گه‌ڵ پێگه‌ی زانكۆ و خوێندنی ئه‌كادیمیدا ناگونجێ. له‌ڕێگه‌ی به‌ئیسلامیكردنی زانكۆ و فه‌زای خوێندن و بیركردنه‌وه و هه‌ڵسوكه‌وته‌وه، تاوه‌كو دروستكردنی تۆڕی تایبه‌ت كه بانگه‌شه‌ی بیروباوه‌ڕی نالێبوورده و چه‌قبه‌ستووی هزری ده‌كات. پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: چۆن گه‌نجی زانكۆیی هێنده به‌ئاسانی ملكه‌چ و گوێڕایه‌ڵی پڕوپاگه‌نده‌ی ئایینی ده‌بێ تاوه‌كو ئه‌و راده‌یه‌ی بڵێ “باوه‌ڕم به‌خۆشه‌ویستی” نییه! یان، خۆشه‌ویستی ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به‌كه‌سێكی دیاریكراوه‌وه! یان رۆژی خۆشه‌ویستی رۆژی ئێمه نییه، به‌ڵكو رۆژی ناموسڵمانه، وه‌ك له بڵاوكراوه‌كه‌دا هاتووه!
ئیدی چۆن چاوه‌ڕوانی گۆڕان و پێشكه‌وتن له گه‌نجه‌كان بكه‌ین كه به‌ئاسانی ته‌سلیمی ئه‌و قسه‌لۆك و پڕوپاگه‌ندانه ده‌بن و ساتێك به ژیرانه بیری لێبكه‌نه‌وه‌و نه‌زانن كێ له‌پشتیانه‌وه‌یه و بۆچی ده‌گوترێن؟ لێره‌وه گه‌نجی زانكۆ هه‌ندێك جار بێهیوامان ده‌كه‌ن له‌وه‌دا خۆیان ده‌بنه كۆپی و هه‌ڵگره‌وه‌ی هه‌رچی بۆچوون و تێگه‌یشتنه كه له‌لایه‌ن مه‌لا و مزگه‌وته‌وه ئاراسته‌ی ده‌كرێ و دێت له زانكۆدا مامه‌ڵه‌ی پێده‌كات. پاشان ده‌بێ ئه‌وه چ زانكۆیه‌ك بێ كه قوتابی و مامۆستاكانی به‌فه‌رمی ئاهه‌نگی مه‌ولود به‌میوانداریكردنی كه‌سێكی رادیكاڵی وه‌ك مه‌لابه‌شیر له گۆڕه‌پانی كۆلێژدا ده‌كه‌ن! له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌ك بۆچوونی ئایینی نه‌بێ، ده‌كه‌وێته ژێر گوشاری چاودێری تووند تاڕاده‌ی قسه بۆ هه‌ڵبه‌ستن و سانسۆری كۆمه‌ڵایه‌تی.
بۆچی خۆشه‌ویستی حه‌رامه؟
هه‌ڵبه‌ت له بڵاوكراوه‌كه‌دا هیچ به‌ڵگه و هۆیه‌كی لۆژیكی نابینی كه بۆچی نابێ ڤالانتاین بكرێ و هه‌ستی خۆشه‌ویستی ده‌رببڕدرێ، ته‌نها به‌هانه‌یه‌ك ئه‌وه‌یه كه بۆنه‌ی ئێمه‌ی موسڵمان نییه، چونكه له كولتوور و گه‌لانی ئه‌وروپاوه هاتووه! هاوكات ئه‌و ماڵپه‌ڕه هیچ به‌ڵگه‌ی ئایینی نییه كه پێمان بڵێ بۆچی هه‌ستی خۆشه‌ویستی حه‌رامه، به‌ڵكو هاتووه خۆشه‌ویستی وه‌ك هه‌ست له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی سێكسی تێكه‌ڵاوكردووه. له ده‌قه ئایینه‌كاندا سێكس له ده‌ره‌وه‌ی هاوسه‌رێتیدا حه‌رامه، به‌ڵام هه‌ست و مه‌یلی خۆشه‌ویستی به‌نده به سرووشتی مرۆڤ خۆیه‌وه‌و شتێك نییه كه حه‌رام بكرێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و به‌یاننامه‌یه به په‌نابردنه به‌ر مێژوو و گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی به‌سه‌رهاتی ڤالانتاین، ده‌یه‌وێ ئه‌و نه‌ریته بخاته‌وه زه‌مه‌ن و جوگرافیای خۆی. به‌ڵام ئایا بۆچی هه‌مان میتۆدی تێگه‌یشتن نییه بۆ ئایین و ده‌قه‌كانی ئیسلام؟
باشه، ئه‌گه‌ر شتێك له‌بنه‌ڕه‌تدا هی ئێمه نییه، نابێ په‌یڕه‌وی لێبكه‌ین و شوێنی بكه‌وین، چونكه به‌وه دوورده‌كه‌وینه‌وه له ره‌سه‌نایه‌تی و بیروباوه‌ڕی خۆمان، به‌ڵام ئاخۆ باوباپیرانی ئێمه به‌و جۆره دۆگماییه‌ی بڵاوكراوه‌كه بیرییان كردووه‌ته‌وه؟ ئایا ئه‌و به‌هانه‌یه‌ی كه رێخۆشكه‌ره بۆ حه‌رامكردنی، تا چه‌ند هه‌ڵقوڵاوی بیروباوه‌ڕی ره‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌ی كورده؟ ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی له‌پشت حه‌رامه‌وه قسه‌ده‌كات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رهه‌م و هه‌ڵقوڵاوی زه‌مینه‌و واقیعی كوردستان نییه، به‌ڵكو وه‌رگیراو و كۆپی كولتووره داخراوه‌كانی ده‌وروپشتمانه.
بۆیه به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی كه رۆژی خۆشه‌ویستی (ڤالانتاین) رۆژی ئێمه نییه، راسته بۆ بۆنه ئایینیه‌كانیش، چونكه ئه‌گه‌رچی ئایینی ئیسلام ئایینی سه‌ره‌كییه له كوردستان، به‌ڵام دواجار ئه‌ویش ده‌ركه‌وت و بیروباوڕێكی له‌ده‌ره‌وه هاتووه و خۆی سه‌پاندووه به‌سه‌رماندا و به‌ندوباوه‌كانی كارده‌كه‌ن تاوه‌كو ئه‌و راده‌یه‌ی له‌بیرمان چووه‌ته‌وه چۆن و له‌كوێوه هاتووه. هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ی كه گوایه ڤالانتاین نامۆیه به‌ئێمه، له‌به‌رده‌م ئه‌قڵی ساخ دا خۆی ناگرێ. پاشان ئه‌و به‌هانه‌یه ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنێ كه هزری حه‌رامكه‌ر هیچ ئه‌لته‌رناتیڤی نییه له جێگه‌ی ڤالانتاین. بۆیه حه‌رامكردنی له گه‌نجان، بێ ئه‌وه‌ی بیریان بخه‌ینه‌وه كه خۆشه‌ویستی پێدراو و به‌هره و توانستێكه له مرۆڤدایه و پێوستی به‌ده‌ربڕین و نمایشكردنه، كاره‌ساته. چونكه خۆشه‌ویستی په‌یوه‌سته به‌لایه‌نی گه‌شه‌ی ده‌روونی مرۆڤه‌وه، كه‌چی ئه‌وان سه‌ركۆنه و بێڕێزیی پێده‌كه‌ن! ئایا خۆشه‌ویستی حه‌رامه؟ چ زیان و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه ئه‌گه‌ر بۆنه‌یه‌ك بۆ ئه‌و هه‌سته‌به‌رز و ناسكه‌ی مرۆڤ هه‌بێ؟
له‌لایه‌كی دیكه‌ه‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رنجی زۆربه‌ی ئه‌ده‌بیاتی شیعر و هۆنراوه و چیرۆك و داستانی فۆلكلۆری كوردی بده‌ی، لێوانلێون له باسی خۆشه‌ویستی. به‌م پێیه بێ خاوه‌نی ئه‌ده‌بێكی حه‌رامین، با فڕێیده‌ین و بیانسووتێنین! وه‌ك چۆن كولتووری كوردی ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ كولتوورێكی زاره‌كییه، ئاوه‌هاش خۆشه‌ویستی زاره‌كی و رێگه پێنه‌دراوه، بۆیه جێگه‌ی له‌كه‌سێتی كورددا نه‌كردووه‌ته‌وه كه ئه‌نجامه‌كه‌شی چه‌كه‌ره‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی زبره.
كۆمه‌ڵگه‌ی تووندوتیژی وحه‌ڵاڵكردنی ترس له‌خۆشه‌ویستی
حه‌رامكردنی ئه‌و رۆژه به‌شداریكردنه له به‌رهه‌مهێنانی تووندوتیژی سیمبوولیدا. چونكه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا هه‌میشه ده‌روازه هه‌ن بۆ گوزارشكردن له تووندوتیژی و زه‌بروزه‌نگ، به‌ڵام هێنده كه‌ناڵی ده‌ربڕینی هه‌سته‌كانمان نییه. ئه‌وه‌ی ئێستاش دژ به‌هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و شیعر ده‌كرێ، پرۆسه‌یه‌كه بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه و له‌نێوبردنی فۆلكلۆر و میراتی كولتووری كوردی له‌ژێر گوشاری هزری حه‌رامكه‌ردا. هاوكات دوای كرانه‌وه له‌ڕێگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ و كاریگه‌ری ته‌له‌ڤزیۆن و سه‌ته‌لایت و ئینته‌رنێته‌وه، ناوی خۆشه‌ویستی له كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا كه‌وته به‌ر گومان و بووه‌ته مایه‌ی ترس و سڵه‌مینه‌وه. ئه‌مڕۆش زانكۆكانی ئێمه سه‌رباری لاوازی توانای ئه‌كادیمی و كێشه‌ی دواكه‌وتن له سیستمی خوێندن و په‌ڕپووتی بیناو شوێندا، به‌لێشاو گه‌نج و لاوان رووی تێده‌كه‌ن. چونكه بۆ زۆر زانكۆ تاقه قۆناغی خوێندنه كه هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه پاش 18 ساڵ دابڕان له‌یه‌كتری له فه‌زایه‌كی نوێ‌دا ئاشنایه‌تی په‌یداده‌كه‌ن. لێره‌وه ئێمه ده‌بێ پرسیار بكه‌ین ئاخۆ رۆڵی زانكۆ چییه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، ئایا درێژه‌دانه به‌هزری ئایینی رادیكاڵ له رێگه‌ی میكانیزمه‌كانی حه‌رامكردنه‌وه ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر به گرنگتریین و ناسكتریین به‌ها كه خۆشه‌ویستییه، یان رێوشوێن دیاریكردنه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كولتووری له‌رێی زانسته‌وه؟ بێگومان ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌كاره باڵاكانی زانكۆ جڵه‌و شل بكه‌ن بۆ هه‌ڵگرانی بیری رادیكاڵ، ئه‌وه زانكۆ بۆ مزگه‌وت بچووك ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێدا كارده‌كات پێوه‌ری ئه‌كادیمی و زانستی نییه، به‌ڵكو پێوه‌ری حه‌ڵاڵ و حه‌رام ده‌بێ.
ئه‌نجام
ئه‌وه‌ی سه‌یره بڵاوكراوه‌كه ناوی ماڵپه‌ڕی (به‌هه‌شت)ی له‌خۆی ناوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م دونیایه دۆزه‌خ بێ. ده‌بووا باسی له خراپی قۆپیه‌كردن و پاكوخاوێنی فه‌زای زانكۆ و هاندانی گیانی لێبوورده‌یی كردبا، له‌جیاتی چاندنی ركوكینه. خۆشه‌ویستیش ره‌وشتبه‌رزییه نه‌ك به‌ره‌ڵڵایی. بۆیه كه سه‌یری فه‌زای زانكۆ ده‌كه‌ین هه‌ست به‌دڵته‌نگی ده‌كه‌ین. جێگه‌ی داخه كه ره‌فتار و ئاخاوتنی گه‌نجه‌كانی، ئاخاوتنی ته‌مه‌نی خۆیان نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می ئێستادا نه‌ژین تاوه‌كو ئه‌و راده‌یه‌ی خۆشه‌ویستییان پێ شه‌رم و بێ‌نرخ بێ، چونكه وا تێگه‌یێندراون كه حه‌رامه! هه‌ر بۆیه له‌پێناو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و تابووانه‌ی ئایین بۆ خۆشه‌ویستی ده‌ربڕین دایڕشتوون، لاوان به‌گشی و هی زانكۆكان به‌تایبه‌تی په‌ناده‌به‌نه به‌ر مۆبایل بۆ په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر، یان پۆشینی جلوبه‌رگی ئاڵ و واڵا تاوه‌كو گوشاری ده‌روونی خۆیانی پێ بشارنه‌وه تاڕاده‌ی چه‌پاندنی هه‌سته‌كانیان. راسته فیلمه‌كان و چیرۆكه‌كانی تۆڕی ئینته‌رنێت زۆر جار نموونه‌ی ناشیاویی خۆشه‌ویستی ده‌رده‌خه‌ن، به‌ڵام نابێ ئه‌مانه هۆكاربن بۆ حه‌رامكردنی خۆشه‌ویستی خۆی، چونكه ئه‌وانه بۆخۆیان هۆكاری دیكه‌یان له‌پشته‌وه‌یه.
هه‌ڵبه‌ت هزری حه‌رامكردن ته‌نها باس له‌وه ده‌كات كه ده‌بێ مرۆڤ چی بكات، نه‌ك مافه‌كانی چین، بۆیه داسه‌پاندنی فه‌رمانه‌كان و ئه‌ركه‌كان فۆرمێكی دیكه‌یه له‌به‌ندایه‌تی و كۆیله‌كردنی مرۆڤ، به‌تایبه‌ت كاتێك ئازادی كه‌سێتی ده‌سندرێته‌وه! له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا هێشتا هزری حه‌رامكردن توانایه‌كی به‌هێزی هه‌یه له به‌رته‌سككردنه‌وه و چێوه‌داركردنی توانای مرۆڤ تاوه‌كو دروستكردنی دیوار و له‌مپه‌رێك به سنوورداركردنی هه‌ڵسوكه‌وت و ئازادییه‌كانی له بازنه‌ی حه‌ڵاڵ و حه‌رامدا. به‌ڵام دواجار بوار بۆ جووڵه‌كانی مرۆڤ ده‌مێنێته‌وه؟! بۆچی رێكخراوه‌كانی قوتابیان و خوێندكاران توانای گه‌شه‌دان به رۆحیه‌تی نزیككردنه‌وه‌ی لاوانیان به هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌وه نییه، له‌كاتێكدا هه‌میشه گوێڕایه‌ڵی حیزبی دایكن؟ هه‌ڵبه‌ت له‌به‌رئه‌وه‌ی حیزبه‌كانیان وه‌ك ئایین و ئایدۆلۆژیا ده‌مارگیر و قانوونه باوكسالار و خوونه‌ریته چه‌پێنه‌ره‌كان، ده‌ستیان ناوه‌ته ئازادی لاوان و گه‌نجی ئه‌مڕۆ، هه‌ریه‌ك به به‌هانه و پاساوێك.
بۆیه ئیتر ده‌بێ بپرسین: ئاخۆ چ مانایه‌ك ماوه‌ته‌وه بۆ لاوێتی و گه‌نجێتی له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا كه زانكۆكانی له‌ژێر ركێفی هزری رادیكاڵدایه؟ ئه‌و هزره‌ی له پشت قه‌ده‌خه‌كردنی رۆژی خۆشه‌ویستیه‌وه‌یه، هێزێكی ژیانكوژ و هیواڕووخێنه‌ره. هێزێكی پووچگه‌را و دۆزه‌خپه‌رسته به ناوی باشه و ره‌وشتبه‌رزیه‌وه! پێویسته خۆشه‌ویستی وه‌ك هه‌ستێك رێگه‌پێبده‌ین، هه‌ڵبه‌ت ناڵێم مرۆڤ ته‌نها له رۆژێكدا یان هه‌ر بۆیه‌كجار خۆشه‌ویستی هه‌بێ، به‌ڵكو ته‌رخانكردنی ئه‌و رۆژه، بیرخستنه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه كه بۆنه‌یه‌كه بۆ ئه‌وینداران. ئه‌وه‌ش وه‌ك مافێك بدرێته‌وه ده‌ست گه‌نجان و به‌دوور له قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئایین و خوونه‌ریتی باوكسالاری! هاوكات گێڕانه‌وه‌ی حورمه‌ت و به‌های زانستی بۆ زانكۆكانی كوردستان به‌دوور له‌ده‌ستتێوه‌ردانی ئایین و حیزب مه‌رجی پێشكه‌وتنیانه.
* مامۆستای به‌شی فه‌لسه‌فه له زانكۆی سه‌لاحه‌دین له هه‌ولێر.
------------------------------
سه‌رچاوه: لومۆند دیپلۆماتیک به کوردی، ژماره 11، مانگی ئا‌پریل، چاپی هه‌ولێر