راگه‌یه‌ندراوى کومیته‌ى ئافره‌تانى سازمانی خه‌بات
به بۆنه‌ى 25ى نوامبر رۆژى جیهانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ژنان
ئافره‌تانى خه‌باتکارى کوردستان!
خه‌ڵکى ئازادى ویستى کوردستان و ئێران!
ئه‌ندامان ولایه‌نگر و دۆستانى کومیته‌ى ئافره‌تانى سازمانى خه‌بات!
خه‌بات و قوربانیدانى ژنانى ئازادیخواز و یه‌کسانى خواز، له چوارچێوه‌ى گه‌یشتن به مافه زه‌وتکراوه‌کانیان، به‌درێژایی مێژوو کۆمه‌ڵێک ده‌سکه‌وتى پڕبایه‌خى بۆ ئه‌و چینه گه‌وره‌یه‌ى کۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى به‌رهه‌م هێناوه. یه‌کێک له‌و ده‌سکه‌وتانه ناساندنى رۆژی 25ى نوامبر له سازمانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وه‌کوو رۆژى به‌رنگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ژنان له‌سه‌رانسه‌رى جیهانه. یه‌که‌م جار خه‌باتکارانى فمینستى له کۆبوونه‌وه‌ێکدا له بوگوتاى کوله‌مبیا له رۆژه‌کانى 18 تا 21ى 1981 ، رۆژى 25ى نوامبریان وه‌ک رۆژى به‌رنگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى راگه‌یاند و پاشان کۆمارى دومینکه‌ن به کۆى ده‌نگى 74 وه‌ڵاتى ئه‌ندام به نیشانه‌ى رێزگرتن له خوشکانى میراباڵ که به‌هۆى پێداگرى له‌سه‌ر مافه‌کانیان له لایه‌ن حکوومه‌تى نیزامى ئه‌و کات له‌سیداره دران، پێداگرییان له‌سه‌ر ئه‌و رۆژه کرده‌وه. له‌ساڵى 1999 کۆمه‌ڵى گشتى سازمانى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش به نۆره‌ى خۆى ئه‌و هه‌ڵبژاردن و دیارى کردنه‌ى په‌سه‌ند کرد.
توندوتیژى بریتیه له هه‌ر ئاکار و کرده‌وه‌ێک که‌ببێته هۆى ئازارى جه‌سته‌یی و روانى و که‌سی قوربانى تووشی زیان بێ. توندوتیژى به جۆرها شیوه‌ى وه‌ک جه‌سته‌یی، روحى، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى و فه‌رهه‌نگى...هتد، به‌رێوه ده‌چن.
مێژووى چه‌وسانه‌وه‌ى ئافره‌تان مێژوویێکى دوردرێژه و ئافره‌تان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ بێ مافى و سه‌رکووت به‌ره‌ورووبوونه. به‌ڵام دزێوترین و پڕئازارترین لایه‌نى چه‌وساندنه‌وه‌ى ئافره‌تان به‌رێوه‌بردنى توندوتیژییه له‌دژیان. دیارده‌ى توندوتیژى دژى ژنان دیارده‌یێکى جیهانیه و ده‌کرێ بلێن له‌سه‌رانسه‌رى جیهان ژنان له‌گه‌ڵ ئه‌و کێشه به‌ره‌وروون، هه‌ڵبه‌ت رێژه‌ى که‌م و زۆرى راده‌ى توندوتیژییه‌کان له وه‌ڵاته جواروجۆره‌کان جیاوازى هه‌یه و له وه‌ڵاتانى جیهانى سیهه‌م و وه‌ڵاتانى له‌حاڵى گه‌شه‌سه‌ندن و به‌تایبه‌ت وه‌ڵاته دیکتاتورییه‌کان ئه‌و دیارده‌یه زیاتر به‌رچاو ده‌که‌وێ. له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ره‌وته‌ش دا، جێگه‌ى خوشحالیه که ئافره‌تان ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بوونه و به‌هه‌ر نرخێک بووبێ، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ناعه‌داله‌تیانه خۆراگریان کردووه و به ئاگابوونه‌وه و ناسینى مافه‌کانیان و هه‌وڵ دان له‌پێناو گه‌یشتن به ژیانێکى یه‌کسان و ئاسووده قه‌ڵغانێکى قایمیان له‌به‌رانبه‌ر هه‌موو بێ مافى و چه‌وساندنه‌وه‌کان دروست کردووه، به‌ڵام به‌له‌به‌رچاوگرتنى راده‌ى پێشکه‌وتنه‌کانى جیهان و خوێندنه‌وه‌ى سه‌رله‌نوێى دیارده باوه‌کانى جیهان و ئالوگۆره‌کان، پێشکه‌وتنى ژنان به‌تایبه‌تى ژنانى کورد وه‌ک پێویست نه‌بووه و هێشتا رێگه‌یێکى زۆر له‌به‌رده‌م دا ماوه.
هۆییه‌کانى توندوتیژى دژى ئافره‌تان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ کۆمه‌ڵێک فاکته‌رى عه‌ینى و زه‌ینى که لایه‌نه‌کانى چۆنیه‌تى توندوتیژى وسته‌م له‌به‌رانبه‌ر ئافره‌تان ده‌رده‌خا.
به‌هێزترین هۆ بۆ به‌رێوه‌چوونى توندوتیژى له‌دژى ژنان و مانه‌وه‌ى سێبه‌رى سته‌م به سه‌ر ئافره‌تانه‌وه، ده‌سه‌ڵاتى سیاسی و یاساکانى حکوومه‌ته. هه‌ڵبه‌ت چه‌وسانه‌وه و توندتیژى دژى ژنان ریشه‌ى، له‌که‌له‌پوور و داب و نه‌ریتى دواکه‌وتووانه و دژه ژنى کۆمه‌ڵگا هه‌یه و دیارده‌ى پیاوسالاریش له‌راست هێشتنه‌وه‌ى دۆخى ناله‌بارى ئافره‌تان وه‌کوو خۆى بێ باندۆر نه‌بووه و به‌رده‌وام له‌مپه‌رێک له‌به‌رده‌م پێگه‌یشتن و وریابوونه‌وه و گه‌یشتنى ژنان به مافه‌کانی بووه، به‌ڵام نکۆڵى لێنه‌کراوه که هێزى ده‌سه‌ڵات و حکوومه‌ت، یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه و ئه‌گه‌ر سیسته‌مێک له‌پێناو دامه‌زراندنى کۆمه‌ڵگایێکى یه‌کسان و به‌رانبه‌ر و ریشه‌کێشکردنى ره‌گه‌کانى چه‌وساندنه‌وه‌ى ئافره‌تان هه‌وڵ بدا و له‌رێگه‌ى چه‌سپاندنى یاساى عادڵانه، کار له‌سه‌ر که‌له‌پوورى کۆمه‌ڵگا بکات بێ شک به‌شێکى زۆر له بارى قورسی سته‌مى تاقه‌ت پرۆکێن له‌سه‌ر ئافره‌تان که‌م ده‌بێته‌وه و ئیتر که‌س ناتوانێ به بێ ترس توندوتیژى له‌به‌رانبه‌ر ئافره‌تاندا ره‌وا ببینى و له‌هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌و قانوونانه ده‌بنه گه‌وره‌ترین پشتیوان بۆ چینى ئافره‌تان. له‌وپێوه‌ندییه‌دا ده‌توانین نمونه‌ى رژیمى ئاخوندى له‌وه‌ڵاتى ئێران بێنینه‌وه. ده‌سه‌ڵاتى ئاخوندى سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى که پیشێلکردنى مافى ئافره‌تانى له ئێران‌دا کردۆته قانوون و نه‌ته‌نیا رێگه ده‌دا ئازادانه توندوتیژى له‌راست ژنان به‌رێوه بچێ، به‌ڵکو خۆى یه‌کێک له به‌رێوه‌به‌رانى توندوتیژییه له‌راست ئافره‌تان و به جۆرها شێوه ژنان به‌ره‌ورووى ئازار و مه‌ینه‌تى ده‌کاته‌وه.
له‌ئاوا هه‌ل و مه‌رجێکدا، ئافره‌تانى ئێران به گشتى و ئافره‌تانى کورد که هیچ ده‌رویێک بۆ رزگارى له‌ده‌ست زوڵم و چه‌وساندنه‌وه نابینن، ده‌بێ له‌بارى روحى له چ فشارێکدا بن.
بێ گومان فاکته‌رێکى دیکه که نابێ فه‌راموشى بکه‌ین، ده‌ور و کاریگه‌رى خه‌بات و خۆراگرى و هه‌وڵى ژنان بۆ وه‌ده‌ستهێنانى ماف و لابردنى چه‌وساندنه‌وه له‌سه‌ر خۆیانه. له‌راستى دا پێش مه‌رجى دامه‌زرانى یه‌کسانى له‌کۆمه‌ڵگا دا خه‌باتى نه‌پساوه‌ى خودى ئافره‌تانه. ژنان ده‌بێ لێبراوانه بۆ ناسینى مافه‌کانیان و خه‌بات له‌به‌رانبه‌ر ناعه‌داڵه‌تیه‌کان هه‌وڵ بده‌ن و هه‌رگیز نابێ به هه‌ل و مه‌رجى داسه‌پاو رازى بن. هه‌ڵبه‌ت ئافره‌تانى کورد و ئێرانى به بوونى حوکمى ده‌سه‌ڵاتى ئاخوندى ئه‌رکه‌که‌یان گه‌لێک دژوارتر ده‌بێ، به‌ڵام هه‌روه‌ک له‌رابردووش دا شاهیدى بووینه، ئافره‌تان ده‌بێ زیاتر له‌جاران له‌رێگه‌ى پێگه‌یاندن و وریاکردنه‌وه و به‌رێوه‌بردنى که‌مپه‌ین و سیمینار و چالاکى جواروجۆر له‌خه‌بات بۆ وه‌ده‌ست هێنانى مافه پێ شێل کراوه‌کانیان به‌رده‌وام بن و تاگه‌یشتن به سه‌رکه‌وتنى یه‌کجارى کۆڵ نه‌ده‌ن.
کومیته‌ى ئافره‌تانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌بۆنه‌ى رۆژى 25ى نوامبر پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م ژنان و کچانى کوردستان و ئێران و جیهان ده‌کا و هیواداره به خه‌باتى هه‌مه لایه‌نه توندوتیژى و هه‌موو بێ مافیه‌کانى دیکه له‌سه‌ر ئافره‌تان هه‌ڵگیرێ و به کۆمه‌ڵگایێکى یه‌کسان و بی جیاوازى بگه‌ین. له رۆژى 25ى نوامبرى 2010 رۆژى به‌رنگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ژنان له‌سه‌ر درێژه‌دان به خه‌بات دژى هه‌موو ناعه‌داڵه‌تیه‌کان و به‌تایبه‌ت نه‌هێشتنى توندوتیژى له‌سه‌ر ئافره‌تان پێداگرى ده‌که‌ینه‌وه.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتى مافخوازانه‌ى ئافره‌تانى کوردستان
بروخى رژیمى دژه ژنى ئاخوندى
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
کومیته‌ى ئافره‌تان
25/11/2010