سه‌نته‌ری ژنانی کورد له شاری کۆڵنی ئاڵمان
بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی به‌رژه‌وه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسیه‌کان ده‌بی ژنان و پیاوانی ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵگا قۆڵ هه‌ڵماڵن
1. چالاکی ژنان له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا گۆڕێکی تایبه‌تی چ له ده‌ره‌وه وچ له ناوه‌وه‌ی وڵات په‌یدا کردووه،گیر و گرفته‌کانی به‌ر ده‌م ئه‌م چالاکیانه چین؟
کێشه‌ی ژنان و شێوازی هه‌ڵسوکه‌وتی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری له گه‌ڵ ئه‌م کێشه‌یه یه‌کێک له‌و کێشه بنچینه‌یانه‌یه که پێوه‌ندی به دروست بوونی هه‌وێنی وجودی تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگاوه هه‌یه و بۆ لیکدانه‌وه‌ی ئه‌م مێژووه ده‌بێ بگه‌ڕیینه‌وه بۆ ئه‌و واقیعه مه‌زهه‌بی و سیاسی وئابوریانه‌ی که به‌رده‌وام ڕۆڵی له په‌روه‌رده کردنی شتێک به ناوی پیاو به مانای تاریف کراوی کۆمه‌ڵگای ئێمه و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که کولتور و داب و نه‌رێته سه‌رسه‌خته‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ده‌ی‌داتێ، داب و نه‌ریتیک که له پڕۆسه‌ی مێژوویێکی دوور و درێژ بێ سه‌رنجدان به گۆڕانکارییه ئابوریی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کان ئاوه‌ها سه‌خت نه‌قشیان به‌ستووه و ڕێگا به هیج گۆڕانکاریێک ناده‌ن، ده‌بی پڕۆسه‌ی پێکهاتنی ده‌یان و سه‌دان قانونی نوسراو و نه‌نوسراو که تان و پۆی داکوتاوه و شتێکیشی به ناوی ژن به‌م مانا تاریف کراوه‌ی کۆمه‌ڵگا له ناخی خۆیدا په‌روه‌رده ده‌کات لێک بدرێته‌وه.به هۆی دابه‌ش بوونی کوردستان له نێوان جوار وڵاتی جیاجیادا بار و دۆخی ژنی کورد ئه‌وه‌نده‌ی‌تر دژوار ده‌بێته‌وه و یه‌و گیر و گرفتانه‌ی که ده‌بێ ململانه‌ی له گه‌ڵ بکرێت جار و بار جیاواز ده‌بێته‌وه.جیا له وه‌ی که ژنی کورد له ج وڵاتێکه ئه‌وه‌ی که بار و دۆخی ژنی کورد زۆر خراپه و ئه‌وه‌ی که بزوتنه‌وه‌ی ژنانی کوردیش پێ به پێی گوشار و سه‌رکوت کردنێک که ده‌کرێت ڕوو له زیاد بوونه شتێکی به‌ر چاو و حاشا هه‌ڵنه‌گره.سه‌قامگیر بوونی دین و ئایینی ئیسلام له ناوچه‌دا، له ڕۆهه‌ڵات ڕۆحی ده‌سه‌ڵات به پێوانه‌ی پێوه‌ره ئائینیه‌کان هه‌ڵده‌سه‌نگێڕدرێت و له چوارچێوه‌ی یاسادا داڕژاوه و له باشووریش زۆر شت هه‌ر له سه‌ر بنه‌مای قه‌وانینی ده‌ورانی به‌عس ماوه‌ته‌وه و زۆر شتێش بێ ئه‌وه‌ی ببێته قانون و یاسای نوسراو چوارچێوه‌ی وا پته‌و و سه‌خت داڕژاوه که به توندی به‌رانگاری هه‌ر گۆڕانکارییک ده‌کات، دیاره خراپ بوونی باری ئابوری و ئاڵۆزی مه‌سئه‌له‌ی کورد و ئه‌وه‌ی که کورد ئێستاش له ناو گۆڕه‌پانی دونیای سیاسه‌تدا جێگاییکی نیه و به‌رده‌وام وه‌کو مۆره‌ی شه‌ترنج هه‌ڵی ده‌سوڕێنن ئه‌وه‌نده‌ی‌تر زه‌خت و گوشاری خستۆته سه‌ر ژنی کورد و ڕاسته‌وخۆ یاکو ناڕاسته‌وخۆ ژنان بونه‌ته قوربانی و گێره و کێشه‌یان پێ کراوه. ده‌بێ له پاڵ زۆر هۆکاری دیکه‌دا ئه‌وه‌ش ڕه‌چاو بگرین که کێشه‌ی ژنی کورد ته‌نانه‌ت له لایه‌ن خودی ژنی کوردیشه‌وه له په‌راوێز خراوه و هه‌میشه گرێ دراوه به وه‌ده‌ست هێنانی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی و به گوێره‌ی پێوست ژنی کورد له‌م بواره‌دا ڕۆڵی نه‌دیتووه.
2.به هه‌موو ئه‌و گیر و گرفتانه‌وه ده‌سکه‌وتی خه‌باتی ژنان جی بووه؟
دیاره که بزوتنه‌وه‌ی ژنانی کورد له ساڵانی ڕابردوودا پێ به پێی گوشار و سه‌رکوتێک که کراوه و ده‌کرێت ڕوو له زیاد بوونه و ڕوخسارێکی دیکه‌ی به خۆی گرتووه،ئه‌وه‌ی که گرینگه و به‌رچاو ده‌که‌وێ پێکهاتنی زۆر ڕێکخراو و گروپه‌ی ژنانه چ له ناوه‌وه چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات که له چوارچێوه‌ییکی سه‌ربه‌خۆدا کار ده‌که‌ن و بێ لایه‌نگیری سیاسی ته‌نها له بواری کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی پێوه‌ندی‌دار به ڕه‌گه‌زی جنسیه‌وه چالاکی ده‌که‌ن و بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی به‌رانبه‌ر تێده‌کۆشن.ئه‌وه‌ی که ژنانی کورد گه‌شتونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن بۆ گۆڕانکاری کردن خۆیان ده‌وریان هه‌بێت و قۆلیان هه‌ڵ ماڵیوه و هاتونه‌ته مه‌یدانه‌وه ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره‌یه و جێگای ڕێزه.
3. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مووه خه‌بات و تێکۆشانه،دیارده‌ی خۆکوژی ژنان، قه‌تڵی ناموسی و ژیر پێ نانی مافی ژنان درێژه‌ی هه‌یه،هۆیه‌کانی چۆن ده‌بینن؟
سه‌ر هه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی ژنان له دونیادا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی 1850 تا...له ساڵی1858 یه‌که‌م ڕێ‌پێوانه‌کانی ژنان له ئامریکا بۆوه‌ده‌ست هێنانی مافی به‌رانبه‌ر (حه‌قده‌ستی به‌رانبه‌ر) له گه‌ڵ پیاوه کرێکاره‌کاندا ده‌ستی پێ‌کرد، هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدان و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ڕاسته‌وخۆ به مه‌سئله‌ی ئابوریه‌وه گرێ درابوو. پڕۆسه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری له ئا‌ڵمانیا بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی که بۆ هه‌وه‌ڵین جار ڕاسته‌وخۆ تیشک بخرێته سه‌ر گرینگی یه‌کسانی مافی ژنان و پیاوان.موریس مولێر ساحه‌بی کارخانه‌ییکی سناعی به باس کردنی چوار خاڵی سه‌ره‌کی پێوستیه‌کانی ئه‌م به‌رانبه‌رخوازیه‌ی شی کرده‌وه.
خاڵی یه‌که‌م: هیچ سه‌رکه‌وتن و به‌ره‌وپێش چوونێک له کۆمه‌ڵگادا، به بێ به ڕه‌سمیه‌ت ناسینی تواناییه‌کانی ژنان و دابین کردنی مافی یه‌کسانی به دی نایه‌ت.
خاڵی دووه‌م: فاکته‌ره‌کانی بیرکردنه‌وه پێوه‌ندیان به چۆنیه‌تی ڕه‌گه‌زی جنسیه‌وه نیه وله نیوان ژنان وپیاوان یه‌کسانن و ده‌بێت بیروڕاکان جیا له وه‌ی که ژن یا پیاو ده‌یڵێت وه‌ک یه‌ک ڕێزی لێ بگیردرێت.
خاڵی سیهه‌م: ته‌واوی بواره‌کانی و قۆناغه‌کانی ژیانی رۆانه‌ی ئێمه ڕۆژ به ڕۆژ زۆرتر گرینگی هێنانه مه‌یدانی ژنانی و په‌روه‌رده کردنی کردنی ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی که ڕۆڵێکی ئاکتیڤ وچالاک له په‌روه‌رده کردنی کۆمه‌ڵگادا ببێنن ڕوو به ڕووده‌کاته‌وه.
خاڵی چواره‌م: ده‌وڵه‌ت ده‌بێت بۆ دابین کردنی یه‌کسانی له نێوان ژنان وپیاوان و پێکهێنانی سیسته‌مێکی په‌روه‌رده‌یی مودڕن به به‌رنامه و پلانی گونجاوه‌وه هه‌وڵ بدات و پیاوانی کرێکاریش ده‌بێ پێ به پێی ئه‌م هه‌وڵه بۆ پێش‌که‌وتنی ئه‌م پڕۆسه‌یه هه‌نگاو هه‌ڵبگرن.پێشکه‌وتوخوازی ئابووری له ووڵاته پێشکه‌وتووه‌کان هه‌لێکی بۆ گه‌شه کردنی بزوتنه‌وه‌ی ژنان خولقاند،به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مووه هه‌وڵ و تێکۆشانه ئیستاش ماف و یه‌کسانی‌خوازی به ته‌واوی، ته‌نانه‌ت له ناو خودی ئه‌م وڵاته پێشکه‌وتوانه‌ش ده‌سته به‌ر نه‌بووه. مه‌به‌ست له باس کردنی ئه‌م کورته‌یه له مێژوی خه‌باتی ژنانی دنیا ئه‌وه‌یه که هێما بده‌ینه سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی که له ناو کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا بۆشاییک به‌دی دێت، که‌لێنێک که فه‌رقی کولتوره‌کانی تیادا زه‌ق ده‌بێته‌وه و داخوازییکانی جیلی نوێ به گشتی و ژنان به تایبه‌ت ده‌خاته به‌ر ته‌وژمی داب و نه‌ریته سه‌ر سه‌خته‌کانی کۆمه‌ڵگا که سه‌روه‌ریان هه‌یه. جیا له وه‌ی که ووشه‌کانی دمکڕاسی،ئازادی و به‌رانبه‌ری زۆر جوانن ئه‌وڕۆکه زۆر به سه‌ر زاردا دێت و گه‌مه‌ی پێ ده‌کرێت پڕاکتیک کردنی ئه‌م ووشانه زۆر سه‌خته و هه‌ر یه‌ک له‌م ووشانه که‌لتووری پێوه‌ندی‌دار له گه‌ڵ پڕۆسه‌ی پێکهاتنی ناوه‌رۆکی ووشه‌که‌یان هه‌یه وهه‌ر کام له‌م ووشانه دنیاییک مانا و کرده‌وه ده‌گرێته خۆی،پڕۆسه‌ی گۆڕانکارییه‌کان له وڵاتانی پێشکه‌وتو ده‌رفه‌تی دروست بوونی بووه و قۆناغ به قۆناغ به‌ره‌وپێش چووه،ئه‌م ووشانه ئیتر ته‌نیا ووشه نین و له باری عه‌مه‌لیه‌وه هه‌وڵ دراوه و ده‌درێت که بی‌نه‌خشێنن جیله‌کانی دوایی هیدی و به کاوه‌خۆ بواری گۆڕانکاری بناخه‌ییان هه‌بووه و به‌رگری کردن له مافی مرۆڤ به گشتی و ژنان و منداڵان به تایبه‌تی بۆته یاسا و قانون و دیاره که له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی سیسته‌می دمکڕاسی بۆ به‌رانگار بوونه‌وه له گه‌ڵ توند و تیژیه‌کان ئه‌وپه‌ڕی ئیستیفاده کراوه.
کولتوری پێوه‌ندی‌دار به ژیانی ئاسایی وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان له چوارچێوه‌ی وڵاتانی خۆیاندا قه‌تیس نه‌ماوه و به هۆی چکۆله بوونه‌وه‌ی دونیا، واته گلوبالیزم سنووره‌کانی شکاندووه و گه‌مارۆی وڵاته‌کانی ئێمه‌شی داوه،جا هاتنه ژوره‌وه‌ی پێوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی دونیای مودڕن که ئازادی تاکه که‌سه‌کانی تیا ده‌سته‌به‌ر کراوه و ڕوو به ڕوو بونه‌وه‌ی له گه‌ڵ داب و نه‌ریتی نه‌قش به‌ستوی وڵاتانی ئێمه که ئێستاش به بیر و بۆ چون له سه‌ر قۆناغه ئابووری و سیاسیه‌کانی ده‌ورانی کشت و کاڵی داڕژاوه به‌گژدا چوونه‌وه‌یک دروست ده‌کات که زۆرترین قوربانیانی له ژنان گرتووه.
باسی ئێمه له کۆمه‌ڵگاییکه که له داوێنی هه‌ڵس‌وکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ژن وه‌کو ئامرازێک چاو لێ ده‌کات. كاتێک پوڵی نه‌بێت ده‌ی‌فرۆشێت و پاره‌ی پێ په‌یدا ده‌کات، کاتێک بیهه‌وێت هه‌ست به بوونی توانایی بکات و ده‌سه‌ڵاتی خۆی بسه‌لمێنێت هه‌ر چی ڕقی بێ توانایی و بێ ده‌سه‌ڵاتی خۆی به سه‌ر ژن‌دا خاڵی ده‌کاته‌وه و کاتی به پێوستی بزانێت سکسی پێده‌کات و کاتێکیش هه‌ست بکات پێوستی نه‌ماوه و ده‌بێت مۆرکی پیاو بوونی خۆی نیشان بدات به ناوی دیفاع له شه‌ره‌ف و ناموس ده‌یکوژێت.
خۆکوشتن و خۆسوتاندنی ژنان توڕه‌بوونه،یاخی بوونه له‌و ژیانه،له‌وژیانه بێ ژیانه‌ی که هه‌یانه،بێ هیوابوون و دابڕانه. کاتێک که زه‌خت و گوشار ده‌گاته تروپکی خۆی و حه‌سانه‌وه و به ئاسایش گه‌شتنی خۆی ته‌نها له ئامێزی مه‌رگ‌دا ده‌بینیته‌وه،خۆکوشتنی ژنان کێشه‌ییکی کۆمه‌ڵایه‌تیه که تاکه تاکی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا له خولقاندنی سناریوی په‌له‌قاژه کردنی ژنێک له ئامێزی ئاگردا که به سه‌مای کڵپه‌کانی ئاگر ڕۆح و ڕه‌وان و جه‌سته‌ی سه‌مای مه‌رگ ده‌کات تاوانبارن، تاکه تاکه تاوانبارن که ده‌بینن لوتیان پڕه له بۆ کڕوز و گوێیان پڕه له قرچه‌قرچی سوتان،پڕه له هاوار به‌ڵام هیچ ناڵه‌ن و بێده‌نگن،بێده‌نگیکی نامۆ و ک‌ش و مات که باڵی به سه‌ر ئه‌م وڵاته ته‌م گرتووه‌دا کێشاوه،خۆکوشتنی ژنان بێ‌ده‌ره‌تانیه،شکاندنی سنوور و بێ بڕواییه به‌و سنووره ده‌ستکردانه‌ی که ئه‌م نیزام و سیسته‌مه چوارچێوه‌یان داڕشتووه.
4. چ په‌یامێکتان بۆ پیاوان هه‌یه؟پێتان وایه جوڵانه‌وه‌ی ژنان ته‌نیا ئه‌رکی ژنانه؟گرفتێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه؟یان ئه‌رکی هاوبه‌شی هه‌ر مرۆڤێکه؟
كآتێک که ئێمه باس له گێره وکێشه‌کانی پێوه‌ندی‌دار به ڕه‌گه‌زی جنسیه‌وه ده‌که‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌م شته ته‌نها وه‌کو کێشه‌ی ژن مانا و تاریفی بکه‌ین و بیناسین،واقیعه‌ییکی زۆر ڕوون و ئاشکرامان نه‌دیتوه. ئێمه کاتێك باس له‌م گرفته ده‌که‌ین باس له کۆمه‌ڵگاییک ده‌که‌ین که ماڤی ئینسانی ژنانی تیا پێ‌شێل ده‌کرێت،باس له کۆمه‌ڵگاییکی ناته‌واو که بێ ڕه‌چاو گرتنی گرینگی ئه‌م یه‌کسانیه ناتوانی هیچ کاتێک ئاسۆکانی خۆی دیاری بکات و به‌رو پێش که‌وتن هه‌نگاو بنێت.ژنان پایه‌ی ئه‌ساسی کۆمه‌ڵگان و به‌رده‌بنچینه‌ییه‌کانی په‌یکه‌ره و سیمای کۆمه‌ڵگا داده‌ڕێژن.چۆن ده‌تواندرێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بکرێت که له ناو کۆمه‌ڵگاییک که تیایدا ژنان بن ده‌سته‌ن و ته‌نانه‌ت ماڤه سه‌ره‌کیه‌کانی ژیان کردنیشیان لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه منداڵانی ژیر و وریا په‌روه‌رده بکه‌ن و ڕۆڵی پێوست له سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی‌دا ببینن، چۆن ده‌تواندرێ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی ده‌سته‌به‌ر بێت له کاتێکدا ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه له ناخی خۆیدا بن ده‌سته‌بوون په‌روه‌رده ده‌کات و له سه‌ر ئه‌م چوارچێوه‌یه سیمای داڕژاوه.دایکێکی ڕووخاو و سه‌رگه‌ردان که داوێنی نیشتمانه‌که‌ی بۆی بۆته مه‌ترسی گۆڕستانێک هیچ کاتێک ناتوانی بناخه‌ی که‌سایه‌تیکی سه‌ربه‌خۆ بۆ منداڵه‌که‌ی دابڕێژێت،بۆ چاره کردنی ئه‌م گرفته ده‌بی له بناخه‌وه لێکدانه‌وه بکرێت و لێک بدرێته‌وه که بۆ هه‌ڵس و که‌وته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ئاوه‌ها قه‌دوقه‌واره‌یان گرتووه و ئه‌م ڕواڵه‌ته دڕندانه‌ی به خۆی گرتووه،که‌ڵافێکی ئاڵۆزی سه‌ر در گوم که ده‌بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوی ماندو بین.
بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی به‌رژه‌وه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسیه‌کان ده‌بی ژنان و پیاوانی ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵگا قۆڵ هه‌ڵماڵن.
توند و تیژی به گشتی ڕه‌فتارێکی وه‌رگیراو له پێوه‌نی و ڕه‌وابتی کۆمه‌ڵایه‌تیه و له ڕێگای ئیرس یاکو ژنێتیک به ئینسان ناگات،به‌ڵکو ڕه‌گ و پۆی له ناو داب و نه‌ریت و هه‌ڵسوکه‌وتی کۆمه‌ڵگا و ئه‌و شتانه‌ی که داکۆکی له به‌ڕێوه بردن و پارێزگاریکردنی ده‌که‌ن و بۆته چه‌مکی چه‌سپاو و له مه‌ودای زه‌مه‌نێکی درێژخایه‌ن بۆته فه‌رهه‌نگ و کو‌لتوور و سنوور شکاندنی ئه‌م کولتووره مرۆڤ ده‌خاته به‌ر ده‌می لێ‌پرسینه‌وه و دین و ئائینیش ڕۆڵێکی هه‌ره گه‌وره‌یان له داڕشتن و ڕه‌نگ‌ڕێژ کردنی ئه‌م چه‌شنه توندوتیژیانه بینیوه، ئه‌م کێشه‌یه یه‌کیک له‌و کێشه بنچینه‌یانه‌یه که ته‌واوی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا به ژن و پیاو ده‌گرێته‌وه جا لیره‌دا پێوستیه‌کانی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی کۆمه‌ڵگای ئێمه تیشک ده‌خاته سه‌ر گرینگی ڕۆڵی ژنان و پیاوانی ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵگا بۆ پێکهێنانی که‌ره‌سه‌ی پێوست بۆ گۆڕانکاری بناخه‌یی، بۆ دۆزینه‌وه‌ی سیسته‌مێکی نوێ که ماناییکی نۆی بدات به پیونده‌یه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان.