کارتێکه‌ری فیلم، گۆرانی و کایه‌ی گرژی ویدیۆیی
له سه‌ر
بیر و ئاکاری منداڵان و گه‌نجان
بیر و ئاکاری منداڵان و گه‌نجان
د. کامران ئه‌مین ئاوه

پێشکه‌وت و ده‌ستکه‌وته‌کانی سه‌رسوورهێنه‌ری تکنۆلۆژی له نیوسه‌ده‌ی رابردوودا بۆته هۆی گۆڕانکاریه‌کی مه‌زن له شێوازی ژیانی گه‌لانی دونیادا. بێگومان هه‌رچه‌شنه ئاڵوگۆڕ و ده‌ستکه‌وته‌کانی زانستی ـ فه‌نی به پێی به کارهێنانیان ده‌توانن کارتێکه‌رێکی دوولایه‌نانه‌ی ـ دژبه یه‌ک له ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵکدا هه‌بێ. له به‌ر ده‌ست بوو‌نی کامپیوتێر نه ته‌نیا ته‌واوی سنووره‌کانی جوغراڤیایی ـ سیاسی دونیای تێکشکاندووه و بواری پێوه‌ندی گه‌لانی جیهانی بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئاخرین ده‌ستکه‌وته‌کان و ئا‌ڵوگۆره‌کانی زانستی، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و کولتووری پێکهێناوه، هاوکات بۆته هۆی مه‌ترسی ڵه بواره‌کانی سه‌لامه‌تی رووحی، ئاکار و ره‌فتاری کۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌رس خوێند‌ن بۆ منداڵان و لاوان.
کارتێکه‌ریی ماڵوێرانکه‌ر و تێکده‌ری فیلمگه‌لی گرژی تله‌ویزیۆن، کایه جۆراوجۆره‌کانی ئینتێرنێت ـ ویدیۆیی و گۆرانیه‌کانی متاڵ له سه‌ر منداڵان و گه‌نجان و لاسه‌نگی ره‌وانی ـ له‌ش وه‌ک به‌رهه‌می ئه‌وان، بۆته هۆی پێکهاتنی نه‌خۆشیگه‌لێک وه‌کو "سیندرۆمی ئینته‌رنێت" و سێندرۆمی جیهانی ناپاک.
فیلمگه‌لی گرژی تله‌ویزیۆن و گۆرانیه‌کانی متاڵ رۆڵێکی به‌رچاویان هه‌یه له سه‌رگۆڕانی ئاکار و ره‌فتاری منداڵان و گه‌نجان و راکێشانی ئه‌وان به‌ره‌و پاسیفیزم، کزی و دووره‌په‌رێزی، په‌ره‌گرتنی جه‌نایه‌ت و خه‌تاکاری، گرژی و کێشه‌کانی نێو بنه‌ماڵه، له به‌ر چاو نه‌گرتنی یاساکانی کۆمه‌ڵگا، سووکایه‌تی کردن به مافی خه‌ڵکی تر ـ به تایبه‌ت ژنان، دواکه‌وتن له ده‌رس خوێند‌ن و هاتنه‌خوارێی رێژه‌ی نمره‌کانی مه‌دره‌سه، پڕوپووچی، که‌م هۆشی ، هاتنه خۆارێی راده‌ی تێگه‌یشتوویی زانستی و هه‌ڵسوکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی و له‌ده‌ستدانی هه‌ستی به‌شداری له هه‌ر چه‌شنه چالاکیه‌کی کاری به که‌ڵکی کۆمه‌ڵایه‌تی، زانستی، هونه‌ری، وه‌رزشی و هاتووچۆ و تێکه‌ڵبوون له گه‌ڵ دۆستان و خزم و ناسیاوان. به داخه‌وه هه‌رله‌و کاته‌دا که په‌ره‌گرتنی ئه‌م نه‌خۆشیه ماڵوێرانکه‌ره وه‌ک به‌رهه‌می ده‌ستکه‌وته‌کانی زانستی کۆتایی سه‌ده‌ی 20 و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 21، ژیانی به‌شێکی زۆر له منداڵان و گه‌نجانی چوار گۆشه‌ی جیهانی خستۆته مه‌ترسیه‌وه، بێجگه له بوارێکی ته‌سک له ئه‌مریکا و به‌شێک له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی ئوروپایی، بایخێکی وه‌ها به‌م گرفته گه‌وره کۆمه‌ڵایه‌تیه نه‌دراوه و به پێچه‌وانه به یارمه‌تی که‌ره‌سه‌ی پێوه‌ندی گشتی، کۆمپانیه گه‌وره‌کان و دوکترینی پاکانه‌که‌ر، ته‌بلیغاتێکی به‌رچاو و به‌ربڵاو بۆنیشاندانی کارتێکه‌ری باشی فیلمه‌کانی هالیوودی، کایه جۆراوجۆره‌کانی ویدیۆیی ـ ئینترنێتی بۆ بارهێنانی فیکری منداڵان و گه‌نجان و په‌ره‌گرتن و بڵاوکردنه‌وه‌ی له‌راده‌به‌ده‌ری که‌ره‌سه‌کانی پله‌ی سته‌یشن، سی دی گروپه‌کانی راک متاڵ، ره‌پ، متاڵ قورس، متاڵی مردن، ئاڵتڕناتیو و .... له نێوان منداڵان و گه‌نجان دراوه.
کارتێکه‌ری تێکده‌ر و ماڵوێرانکه‌ری ئه‌و بابه‌تانه‌ی که له سه‌ره‌وه باس کران به حه‌ق بۆته هۆی ناڕه‌حه‌تی، په‌شێوی و ترسی زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌کان سه‌باره‌ت به سه‌لامه‌تی رۆحی ـ ره‌وانی و داهاتووی نادیاری منداڵه‌کانیان. له‌م نوسراوه‌یه‌دا به پێی کار و لێکۆڵینه‌وه‌ی پسپۆڕانی ئه‌مریکایی و ئامار و نموونه‌کانی بڵاوکراوه به کورتی باسی کارتێکه‌ری تێکده‌رانه‌ی فیلمه گرژه‌کانی تله‌ویزیۆن و سینه‌ما، کایه‌کانی ویدیۆیی ـ ئینتێرنێتی و گۆرانی گروپه جۆراوجۆره‌کانی متاڵ و ره‌پ، له ژیانی منداڵان و گه‌نجان ده‌که‌ین.
توند و تیژی و رابواردن
کێشانی خه‌ڵک بۆ ته‌ماشای نمایشی گرژ مێژویه‌کی کۆنی هه‌یه. له رۆمی کۆن یه‌که‌یک له چه‌شنه‌کانی رابواردنی خه‌ڵک سه‌یری شه‌ری گڵادیه‌تۆره‌کان ده‌گه‌ڵ یه‌کتێر یا حه‌یوانه ده‌ره‌نده‌کان بو. گڵادیه‌تۆره‌کان له به‌ر چاو و قرم وقاڵی خه‌ڵک تا کاتی کوشتنی حه‌ریف درێژه‌یان به ململانه‌یه‌کی خوێنبار ده‌دا..
ئه‌مرۆ ئه‌م چه‌شنه سه‌رگه‌رمیانه له ریگای سینه‌ما، تڵه‌ویزیۆن و کایه‌کانی ئینته‌رنتی به شێوه‌یه‌کی مۆدێرن چۆته نێو مال و ژیانی خه‌ڵک. به‌شێه‌کی به‌رچاوی خه‌ڵک، بێ له‌به‌ر چاوو گرتنی ته‌مه‌ن، ره‌گه‌ز، جنس، کار و وه‌زعیه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیان به چه‌شنێکی پاسیف له ژێر کارتێکه‌ی ئه‌وانن. به باوه‌ری جۆرج گه‌ربنه‌ر ڵێکولینه‌ری ئه‌مریکایی" هیچ کات فه‌رهنگی کۆمه‌ڵگا به‌م چه‌شنه گۆڕه‌پانی ته‌واو ره‌نگی تون و تیژی نبووه".
توند و تیژی و فیلم
زۆربه‌ی فیلمه گرژه‌کانی تله‌ویزیۆن وێنه‌یه‌کی هه‌ڵگه‌ڕاوه و به‌راوه‌ژوو و ناڕێک له کۆمه‌ڵگا، چۆنایه‌تی و توانایی مرۆڤ و پێوه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵگا نیشان ده‌ده‌ن. تا ئه‌و کاته‌ی مرۆڤ ئاگاداری ئه‌م ناڕاستییه نه‌بێته‌وه، ژیان و داهاتووی تووشی په‌شێوی و کاره‌ساتی چاوه‌ڕوان نه‌کراو ده‌کردرێ.
منداڵان و گه‌نجان له ژێر کارتێکه‌ری به‌رده‌وامی فیلمی گرژ و به‌راوه‌ژووکراوی راستیه‌کانی ژیان و گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی رووداوه‌کان به تێگه‌یشتن و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی ناڕاست له‌وان ده‌گه‌ن، تووشی خه‌یاڵپه‌روه‌ری، گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی دوور له ڕاستی گیروگرفته‌کانی کۆمه‌ڵگا، شه‌ڕخوازی و توند و تیژی له‌گه‌ل بنه‌ماڵه و دۆستان ده‌بن و پاش قه‌بووڵ کردنی ئه‌م هه‌ڵبه‌ستراوانه، هه‌ر چه‌شنه گومانێک به ڕاست له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
فیلمی گرژ ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕخوازی و هه‌روه‌ها تێکدانی هه‌ستیاری له توند و تیژی و ترس له جیهانی ده‌وروبه‌ر. به پێی تۆێژینه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌رگه‌لێک وه‌ک رۆبێرت لیبێرت(Robert Liebert) و جۆێس سپراڤکین (Joyce Sprafkin) ته‌ماشای به‌رده‌وامی سه‌حنه‌ی گرژ له تله‌ویزیۆن له سه‌ر خه‌ڵک کارتێکه‌رێکی دژ به کۆمه‌ڵی هه‌یه، گرژی و شه‌ڕخوازی یه‌که‌م شێوه‌ی پێشوازی ئه‌وان له زۆربه‌ی مه‌سه‌له‌کان و گیروگرفته‌کانی رۆژانه و هۆی په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕخوازی و توند وتیژی له کۆمه‌ڵگادایه. بۆ و‌ێنه دوو ساڵ پاش هاتنی تله‌ویزیۆن بۆ شاری دوورکه‌وتووی نۆتێڵ (Notel) له کانادا رێژه‌ی شه‌ڕ و ده‌ستدرێژی فیزیکی له سه‌دی 160 زیادی کرد.
به باوه‌ڕی براندۆن ئێس(Brandon S) په‌تاناسی (ئپیدمیۆڵۆژیستی) زانستگای واشنگتۆن، له نه‌بوونی بیری تێکنۆلۆژی تله‌ویزیۆندا " پیاوکوژی تا هه‌زار جار، ده‌ستدرێژی جینسی تا 70 هه‌زار جار و ئازار به هۆی لێدان و بریندار کردنه‌وه تا 700 هه‌زار جار له ساڵدا که‌متر رووی داوه.
به پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی گه‌ربنه‌ر منداڵانی ئه‌مریکایی له ساڵانی ده‌رس خوێند‌ن له مه‌دره‌سه‌ی سه‌ره‌تاییدا شایه‌دی پتر ڵه 8 هه‌زار سه‌حنه‌ی پیاو کوشتن و 100 هه‌زار بابه‌تی توند و تیژی ڵه فیلمه‌کانی تله‌ویزیۆنین". شاگردێکی که‌لاسی هه‌شت به لانی که‌مه‌وه له رۆژدا تا 4 سه‌عات ته‌ماشای تله‌ویزیۆن ده‌کا، که له سه‌دی60ی سه‌حنه‌کان پڕ له توند و تیژین. له لێکۆڵینه‌وه‌کانی ساڵانی ده‌یه‌ی 60ی زایینی‌دا له سه‌ر 600 که‌س که له ته‌مه‌نی نێوان 8 تا 18 دا بوون، نیشانی داوه که منداڵانی 8 ساڵه که پتر له منداڵانی تر سه‌یری فیلمه گرژه‌کان ده‌که‌ن زۆرتر تووشی شه‌روشوور ده‌بن.
ڵه ده‌یه‌ی رابردوودا، یه‌کێتی پزیشکی ئه‌مریکا، ئاکادمی پزیشکی منداڵانی ئه‌مریکا، ئاکادمی ره‌وانناسی منداڵانی ئامریکا و ئه‌نستیتووی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ڵامه‌تی ره‌وان به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ و جیا له یه‌کتر ده‌ستیان به تۆیژینه‌وه‌ی زۆربه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی رابردوویان کرد، و ته‌واوی ئه‌وان به ئاکامێکی یه‌کسان سه‌باره‌ت به کارتێکه‌ری و گۆڕانی توند و تیژیه‌کانی تله‌ویزیۆن به توند و تیژی ڕاسته‌قینه له ژیانی رۆژانه و زۆربوونی راده‌ی ئاکاری گر‌ژانه له نێوان منداڵان و گه‌نجان گه‌یشتن.
زۆربه‌ی لێکۆڵێنه‌ره‌وه‌کان له سه‌ر چه‌ند خاڵێکی هاوبه‌ش و سه‌ره‌کی هاو بیروڕان:
1- دیتنی به‌رده‌وام و رێک‌وپێکی سه‌حنه‌گه‌لی گرژی فیلم، کارتێکه‌رێکی نگاتیڤیان له سه‌ر ئاکار و بۆچوونی مرۆڤ هه‌یه.
2- توند و تیژیه‌کانی تله‌ویزیۆن هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌شنه جۆراوجۆره‌کانی ئاکاری گرژ و شه‌ڕانین، بایه‌خگه‌لی ئه‌خلاقی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خه‌نه ژێر کاریگه‌ری خۆیان و هه‌ڵدانی توند و تیژی له ژیانی رۆژانه‌دا به مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاسایی و سروشتی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
3- زۆر وێچوویی هه‌ڵدانی ئاکاری گر‌ژانه و توند و تیژ له ناو ئه‌و منداڵانه‌ی که فیلمگه‌لی گرژ ده‌بینن. 4- توند و تیژی فیلمگه‌لی گرژ بێ له به‌رچاو گرتنی ته‌مه‌ن، جینس و راده‌ی جیاوازی هۆش و هه‌ڵکه‌وتوویی کۆمه‌لایه‌تی ـ ئابووری بینه‌رانی، کارتێکه‌رێکی نیگاتیڤیان له سه‌ر ئه‌وان هه‌یه.
5- ئه‌وانه‌ی که به شێوه‌یه‌کی به‌ر چاو ته‌ماشای فیلمگه‌لی گرژ ده‌که‌ن به هه‌ستێکی ره‌شبینانه‌وه له دونیای ده‌وروبه‌ر ده‌ڕوانن وبه هه‌ڵسه‌نگاندنێکی دوور له راستی له گرژی و توند و تیژی ناو کۆمه‌ڵگا و ناو بنه‌ماڵه ده‌گه‌ن.
زۆربه‌ی لێکۆڵه‌ره‌وان هه‌روه‌ها ئاماژه به پێوه‌ندی راسته‌وخۆ و درێژخایه‌نی چه‌ند بابه‌ت له کارتێکه‌ری فیلمگه‌لی تله‌ویزیۆن له پێکهاتنی شه‌ڕوشوور و توند و تیژی بینه‌ران ده‌که‌ن که ده‌توانین ئه‌وان له بواره‌کانی خواره‌وه کۆ که‌ینه‌وه:
لاساکردنه‌وه. له ساڵه‌کانی ده‌یه‌ی 1920دا، ره‌خنه‌گرانی کۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به لاساکردنه‌وه‌ی لاوان له چیرۆکه گرژه‌کانی روژنامه‌کان و دووپات کردنه‌وه‌ی ئه‌وان له ژیانی راسته‌قینه‌ی خۆیاندا وشیاریان دا. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ته‌نیا پاش ساڵی 1968 زایینی سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه لێکۆڵینه‌وه‌ی جیددی ده‌ستی پێ‌کرد و سه‌رنج درایه سه‌ر پێوه‌ندی سه‌حنه‌گه‌لی گرژی فیلمه تله‌ویزیونیه‌کان له گه‌ڵ ناکۆکیه‌کانی ئاکاری و شه‌ڕانه‌ی منداڵان. ناڕه‌زایی کۆمه‌ڵگا دژ به گرژی ئامڕازه پێوه‌ندیه گشتیه‌کان و کارتێکه‌ری ئه‌وان له بردنه‌سه‌رێی راده‌ی جه‌نایه‌ت و توند و تیژی لاوان و گه‌نجان به تایبه‌ت پاش ساڵی 1995 هاوکات له‌گه‌ڵ زۆربوونی په‌یتا په‌یتای ته‌قه کردن له مه‌دره‌سه‌کانی ئه‌مریکایی و کوژرانی قوتابیان و مامۆستایان به‌وپه‌ڕ‌ی خۆی گه‌یشت.
ئاوردانی ماڵێک له ڵایه‌ن منداڵێکی 5 ساڵان له ساڵی 1993دا که به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ته‌ماشای فیلمی (Beavis and Butt – Head) " بێویس و بات هێد " ـ ی ده‌کرد و کوژرانی خوشکه گه‌وره‌که‌ی له ئاگردا، ته‌قه‌کردنی دوو گه‌نجی ئه‌مریکایی له ساڵی 1995 له شاری نیویۆرک له قه‌تارێک به لاسایی له فیلمی " قه‌تاری پووڵ" (Money Train)، کوژرانی 3 قوتابی و برینداربوونی 8 که‌س له لایه‌ن مایکه‌ل کارنیل ـ ی (Micheal Carneal) 14 ساڵه له مه‌دره‌سه‌یه‌کی پادۆکای رۆژئاوا (West Paducah) له ئیاله‌تی کۆنتاکی به لاسایی له " بیره‌وه‌ریه‌کانی رۆژانه‌ی به‌سکه‌تبالیستێک" (Basketball Diaries) به کایه‌که‌ری لئوناردۆ دی کاپریۆ له دسامبری ساڵی 1997، وه‌به‌رماشێن دانی چه‌ند که‌س له جاده‌یه‌کی ئیاله‌تی کۆنتاکی له لایه‌ن 3 گه‌نجه‌وه به لاسایی کردنه‌وه له " ئه‌م تی ویس جێکاس" (MTV’s Jackass ) سه‌رنج و هه‌ستیاری کۆمه‌ڵگای زۆرتر به‌ره‌و ئه‌م قه‌یرانه گه‌وره‌یه کۆمه‌ڵایه‌تیه ڕاکێشا.
له ناو بردنی هه‌ستیاری. بێگومان له ناو بردنی هه‌ستیاری به چه‌شنی دابه‌زینی ئاستی ترسی بینه‌ران له دووپات بوونه‌وه‌ی توند و تیژی له ژیانی راسته‌قینه‌دا یه‌کێک له کارتێکه‌ره‌کانی وێرانکه‌ری گرژی تله‌ویزیۆنیه. بینه‌ر تا راده‌یه‌کی زۆر به دیتنی سه‌حنه‌گه‌لی گرژ عاده‌ت ده‌کا، ته‌نیا گرژیه‌کی به هێزتر له‌و شته‌ی که دیویه‌تی ده‌توانێ ڕایته‌کێنێ. له ناو هێندێ مرۆڤدا هه‌ڵسه‌نگاندنێکی ناڕاست ده‌بێته هۆی نا واقیعی له قه‌له‌م دانی توند وتیژیه‌کانی ڕاسته‌قینه‌ی ناو کۆمه‌ڵگا.
به پێی لێکۆڵینه‌وه‌کان ئه‌و منداڵانه‌ی که به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ته‌ماشای به‌رنامه‌کانی گرژی تله‌ویزیۆن ده‌که‌ن له به‌راورد له‌گه‌ل منداڵگه‌لێک که که‌متر بینه‌ری ئه‌م چه‌شنه فیلمانه‌ن له کاتی کێشه‌وهه‌رادا که‌متر داوای یاری له دایک و باوک و یا که‌سانی تر ده‌که‌ن. به باوه‌ڕی ئه‌وان سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م چه‌شنه ناکۆکیانه له بنه‌ماڵه، مه‌دره‌سه و کۆمه‌ڵگا به ته‌واوی سروشتی و ئاساییه.
هه‌ست به قوربانی بوون (Victim Effect).به باوه‌ڕی ئه‌لیزابێت تۆملان (Elizabeth Thomlan) له ناوه‌ندی بارهێنانی که‌ره‌سه‌ی پێوه‌ندی گشتی(Media Literacy Center)" نیشاندانی به‌رده‌وامی توند و تیژی له که‌ره‌سه‌کانی پێوه‌ندی گشتی ده‌بێته هۆی بڕواهێنان به بوو‌نی گرژی له هه‌مو جێ و له ئاکامدا پێکهێنانی هه‌ستی ترس و گه‌وره کردنی ئه‌و له ناو خه‌ڵکدا. ئه‌و که‌سانه‌ی که به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ته‌ماشای فیلمگه‌لی گرژ ده‌که‌ن پتر له خه‌ڵکی تر باوه‌ڕیان به پڕ‌مه‌ترسی بوو‌نی جیهانی ده‌وروبه‌ریانن. به پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانی گه‌ربنه‌ر له‌و جه‌ماعه‌ته‌ی که رۆژانه پتر له 6 سه‌عات ته‌ماشای تله‌ویزیۆن ده‌که‌ن ( له به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که 3 سه‌عات له رۆژدا ته‌ماشا ده‌که‌ن) " سه‌ندرۆمی دونیای ناپاک " زۆرتر ده‌بیندر‌ێ، و ئه‌وان پتر له خه‌ڵکی تر بۆ پاراستنی خۆیان رو به کڕینی چه‌کێکی زۆرتر، سه‌گی پاسه‌وان، ده‌زگای به‌رگری و پارێزکه‌ری ماڵ و قفڵه‌کانی مکانیکی و ئه‌ڵکترۆنیکی دێنن.
خووگری
ئه‌مرۆ له زۆربه‌ی وڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی جیهان کایه‌ی ویدیۆیی ـ ئینتێرنێتی یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین شێوه‌کانی رابواردنی منداڵان و گه‌نجانه. مه‌یل به‌م کایانه، به تایبه‌ت چه‌شنیM (بۆ گه‌وره‌ساڵان) هۆی پێکهاتنی خووگری، شه‌ڕانی بوون، ئازار‌و سه‌ده‌مه‌ی مێشک، لاسه‌نگی ئاکار و ره‌فتار له به‌شێکی زۆری ئه‌م که‌سانه‌یه، تا ئه‌و راده‌یه که به‌شێکی زۆر له دوکتوره‌کان ئه‌م ئاکارانه له راده‌ی نه‌خۆشیه‌کانی ره‌وانی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و پێیان وایه مه‌ترسی ئه‌م کایانه له سه‌ر رۆح و ره‌وان خه‌راپتر له خووگری به که‌ره‌سته‌ی سڕکه‌ر له چه‌شنی هرۆێینه. به باوه‌ڕی ئه‌وان هیچ جیاوازیه‌ک له نێوان شێوه‌ی ده‌رمانی ئه‌م که‌سانه له‌گه‌ڵ ده‌رمان بۆ وه‌لانانی ماده‌ی سڕکه‌ر و ئه‌لکۆڵ نییه، ته‌نانه‌ت جار و بار راده‌ی خۆڕاگری ئه‌م که‌سانه له به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ موعتاده‌کان و ئه‌لکۆڵیه‌کان له به‌رامبه‌ر ده‌رماندا زۆرتریشه.
له ئه‌مریکا پتر له 20 میلیۆن که‌س که ته‌مه‌نیان له ژێره‌وه‌ی 18 ساڵیدایه، خه‌ریکی کایه‌کانی ئینته‌رنێتین. له‌م که‌سانه‌دا، به پێی راگه‌یاندنی یه‌کێتی پزیشکی ئه‌مریکا پتر له 5 میلیۆن منداڵ و گه‌نجی ئه‌مریکایی خووگری کایه‌کانی ویدیۆیی ـ ئینته‌رنێتین. حاڵه‌تی خووگری زۆرتر له‌و که‌سانه‌دا ده‌بیندر‌ێ که له که‌م ته‌مه‌نیدا ده‌ست به‌م کایانه ده‌که‌ن.
ئازاری مێشک
لێکۆڵینه‌وه‌کانی زۆربه‌ی راوێژکاران نیشانده‌ری دابه‌زینی راده‌ی کاری مێشك، ئازاری ساڕێژنه‌بۆوه‌ی به‌شی پێشه‌وه‌ی مێشك، یانی ناوچه‌ی هه‌ست و داهێنانی ئه‌و که‌سانه‌یه که به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام خه‌ریکی کایه‌کانی ئێنتێرنتین. به پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانی دوکتور"وینسنت ماتیوس"Dr. Vincent Mathews) پرۆفسۆری رادیۆلۆژی و سه‌ر‌ۆکی دپارتمانی رادیۆلۆژی ده‌ماری زانکۆی پزیشکی زانستگای ئیندیانا له شاری ئیندیاناپالیسی ئه‌مریکا " کایه‌ی به‌رده‌وام و رۆژانه‌ی ئینته‌رنێتی به تایبه‌ت له چه‌شنی گرژ و جیمزباندی هۆی گۆڕانی فیزیۆلۆژی و فۆنکسیۆنی مێشکه. ئه‌م چه‌شنه کایانه ده‌بنه هۆی زۆربوونی کاری به‌شی ئامیگداڵای مێشك (Amygdala) ـ ناوچه‌ی بزوێنه‌ری کاردانه‌وه‌ی سترێس ـ و هاوکات هاتنه خوارێی کاری به‌شی فرۆنتاڵی( نێوچاوانی) مێشک ـ ناوچه‌ی خۆڕاگری، بڕیاردارن و ئاکار و ره‌فتار و هه‌روه‌ها سه‌رنج و کاره‌کانی تری به‌شی تێگه‌یشتن."
ئه‌م لێکۆڵینه‌وانه ئاکامی هه‌ڵسه‌نگاندنی کاری مێشکی 44 گه‌نجی هاوته‌مه‌ن و هاوجنسه که ئاستی هۆشیان وه‌ک یه‌ک وایه. له‌م که‌سانه داوا کرا بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات به مه‌یل و ویستی خۆیان خه‌ریکی کایه‌ی گرژ یا ناگرژی ویدیۆیی بن. زیاد بوو‌نی کاری ئامیگداڵا و هاتنه‌خوارێی کاری به‌شی نێوچاوانی مێشك له‌و که‌سانه‌دا دیترا که خه‌ریکی کایه‌ی گرژ بوون. کاری مێشکی ئه‌م که‌سانه به یارمه‌تی ده‌زگای "ئێم ئێر ئای (fMRI- functional MagneticResonance Imaging) دیاری‌کرا. لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئاکیۆ ـ مۆری (Akio Mori) پرۆفسۆری ده‌مارناسی زانستگای نیهۆنی ژاپۆن نیشانده‌ری هاتنه‌خوارێی کاری شه‌پۆله‌کانی بێتای( ß ) ئه‌و که‌سانه‌یه که رۆژانه 2 تا 7 سه‌عات خه‌ریکی کایه‌ی ویدیۆیی ده‌بن. ئه‌م شه‌پۆلانه له پێوه‌نده‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ست ـ عاتیفه، کایه و خۆراگری مرۆڤن. به باوه‌ڕی پرۆفسۆر مۆری " کایه‌ی ویدیۆیی هۆی نائارامی، زوو تووڕه بوون یا هه‌ڵچوون، پێکهاتنی ترس و په‌شێویی له منداڵاندایه و کارتێکه‌ریه‌کی راسته‌وخۆ و نگاتیڤی له سه‌ر کاری ده‌ماری خودموختار هه‌یه."
گرژی و توندوتیژی
زۆربه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کان پیشانده‌ری پێوه‌ندی راسته‌وخۆی کایه‌کانی ویدیۆیی ـ ئنتێرنێتیدان له پێکهاتن و په‌ره‌گرتنی گرژی، توندوتیژی و جینایه‌ت له لاوانی ژێره‌وه‌ی 18 ساڵدا. به باوه‌ڕی زۆربه‌ی پسپۆڕان، له جیهانی سه‌رسووڕهێنه‌ری کامپیۆتر، کوشتن بۆته چه‌شنه وه‌رزشێکی خه‌یاڵی، که هانده‌ری منداڵان و گه‌نجانه به‌ره‌و توندوتیژیه‌کی راسته‌قینه. لاسایی کردنه‌وه له کایه‌گێره‌کانی سه‌ره‌کی ئه‌م کایانه له دژایه‌تی و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دوژمنه خه‌یاڵیه‌کان، به‌کارهێنانی چه‌کی کوژه‌ر، به ئه‌ستۆگرتنی نه‌خشی ته‌قه‌که‌ر و پیاوکوژ و ئێمتیاز وه‌رگرتنی زۆرتر به پێی باشتر به جێهێنانی بواره‌کانی سه‌ره‌وه نه ته‌نیا ده‌بێته هۆی بارهێنانی هه‌ستی پیاوکوژی و ده‌ستدرێژی، ته‌نانه‌ت له‌زه‌ت بردن له‌م چه‌شنه حه‌ره‌که‌تانه. به باوه‌ڕ و خه‌یاڵی ئه‌وان، شه‌ڕ و لێدان، کوشتن و ده‌ستدرێژی له ژنان و په‌نا بردن به گرژی و توندوتیژی کارێکی ئاسایی و سروشتیه.
کایه‌ی"خاڵی ئامانج و ته‌قه کردن (that point – and – shoot) رۆڵێکی به‌رچاوی له فێرکردنی نیشانه‌گیری، ته‌قه کردن و کوشتنی ئامانجی ئینسانی و بارهێنانی پیاوکوژ هه‌یه. به پێی لێکۆڵینه‌وه‌کان کایه‌گه‌لێک وه‌ک Doom, Wolfstein 3D, Mortal Kombat بونه‌ته هۆی زیادکردنی راده‌ی گرژی و توندوتیژی، گۆڕانی ئاکار و ره‌فتار و هه‌روه‌ها به کارهێنانی کایه‌کانی گرژی خه‌یاڵی له ژیانی راسته‌قینه‌ی منداڵاندا. ئاشکرا بوو‌نی ئه‌م راستیه که کوژه‌رانی قوتابیه‌کان و مامۆستاکانی ئه‌مریکا کایه‌که‌ری به‌رده‌وامی کایه‌گه‌لی گرژی ویدیۆیی بوون، سه‌رنجی بیروڕای گشتی خه‌ڵکی ئه‌مریکای زۆرتر به‌ره‌و گرینگی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه راکێشا.
بۆ و‌ێنه مایکه‌ل کارنیلی 14 ساڵه که له یه‌کی دسامبری 1997دا، له مه‌دره‌سه‌یه‌ک له پادۆکای رۆژئاوای هه‌رێمی کۆنتاکی، 3 هاوکه‌لاسی خۆی کوشت و 8 که‌سی تریشی بریندار کرد و ئه‌ریک هاریسی 18 ساڵه و داێڵان کلێبۆڵدی 17 ساڵان که له 20 ی ئاوریلی 1999 دا له مه‌دره‌سه‌ی کلۆمبیه‌ن له لیتلیتۆنی (Littleton) کلۆرادا پێش کوشتنی خۆیان، گێانی 13 که‌سیان به چه‌کی نیوه ئوتۆمات گرت کایه‌که‌ری به‌رده‌وام و نه‌گۆڕی کایه‌ی فره‌گرژی Doom بوون.
کایه‌ی گرژی ویدیۆیی به پێی پێکهێنانی سترێسی له راده‌به‌ده‌ر، سه‌رنجی منداڵان و لاوان زۆرتر به‌ره‌و خۆ راده‌کێشێ. پڕۆپاگه‌نده‌ی به‌ربڵاو بۆ کایه‌کانی ویدیۆیی له چه‌شنی M له که‌ڕه‌سه‌ی پێوه‌ندی گشتیه‌کاندا که ته‌نانه‌ت له گۆڤاری منداڵانیش بڵاو ده‌بێته‌وه، فرۆشتنی کۆنترۆل نه‌کراوی ئه‌م کایانه به منداڵان و لاوانی ژێره‌وه‌ی 18 ساڵ رۆڵێکی پر له مه‌ترسییان له کێشانی منداڵان به‌ره‌و ئه‌م کایانه هه‌یه.
سه‌ردێڕی پڕۆپاگه‌نده‌ی ئه‌م کایانه له گۆڤاری منداڵان پیشانده‌ری نه‌خشی نگاتیڤی ئه‌وان له پێکهاتن، په‌ره‌سه‌ندن و ئاسایی پیشاندانی توندوتیژی و ئاکاری گر‌ژانه له بیر و ژیانی منداڵان و لاوانه:
ـ بێ هه‌ست به گوناه دۆسته‌کانت بکوژه!
ـ به‌رچاوتر له کوشتنی پشیله‌ی جیرانه‌که‌ت! ـ له پڕۆپاگه‌نده بۆ کایه‌ی Destrega : ده‌ست بکه‌ین به کوشتاری گشتی!
ـ له پڕۆپاگه‌نده بۆ کایه‌ی Carmageddon : به هاسانی کوشتنی منداڵێک به ته‌وره!
ـ له پڕۆپاگه‌نده‌ی بۆ کایه‌ی Quake : له‌ت و پت بوو‌نی هاور‌ێکانت پاش هێرشی موشه‌که‌کان (راکێته‌کان) تازه سه‌ره‌تای کاره!
دوکترینی کۆمپانیه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی کایه‌ی ویدیۆیی، ده‌زگاکانی پۆڵی سته‌ێشن و نێنته‌ندۆ به پێی قازانجی له راده‌به‌ده‌ر و سه‌رسوورهێنه‌ری ساڵانه‌ی ئه‌م شرکه‌تانه(پتر له 10 میلیارد دۆڵار) تێده‌کۆشن به حاشا کردن له کارتێکه‌ری نگاتیڤی ئه‌م کایانه، پڕۆپاگه‌نده بۆ کارتێکه‌ری باش و موسبه‌تی ئه‌وان له گه‌شه کردنی بیر و هۆشی منداڵان بکه‌ن. به باوه‌ڕی ئه‌وان، جینایه‌ته‌کانی لاوانی ئه‌مریکایی هیچ پێوه‌ندیه‌کی له‌گه‌ڵ ئه‌م کایانه نییه، ده‌نا ده‌بێ ته‌واوی کایه‌گێه‌ره‌کان پیاوکوژ و جینایه‌تکار با‌ن. له راپۆرتی پرۆڤسۆر ئه‌ل. روول هۆیسمه‌ن بۆ کۆمیته‌ی پارڵه‌مانی سه‌نای ئه‌مریکا له ساڵی 1998 له وڵام به‌م چه‌شنه که‌سانه هاتووه: "بێ گومان ته‌ماشای سه‌حنه‌ی گرژ یا کایه‌ی گرژی ویدیۆیی نابێته هۆی توندوتیژی ره‌فتاری هه‌ر منداڵێک. فاکتۆرگه‌لێکی تریش ده‌بێ یاریده به‌م مه‌سه‌له‌یه بده‌ن، هه‌روه‌ک له‌م دوایانه له کلۆرادو کرا. به‌ڵام هه‌ر وه‌ک تاقه جگه‌ره‌یه‌ک شانسی سه‌ره‌تان گرتن زیاد ده‌کا، هه‌ر به‌و راده‌یه‌ش وێده‌چێ ئه‌م چه‌شنه فیلمانه شانسی هه‌ڵدانی ئاکار و ره‌فتاری گرژ له منداڵان زۆربکه‌ن."
موزیک و گۆرانییه خولقێنه‌ره‌کانی توندوتیژی
که‌متر که‌سێک له سه‌ر کارتێکه‌ری موزیک له سه‌ر رۆح و ره‌وانی مرۆڤدا گومانی هه‌یه. به باوه‌ڕی ئه‌ڤلاتوون" مێلۆدی و ڕیتمی موسیقی کارتێکه‌رێکی دڵنشینی له سه‌ر رۆحی مرۆڤ هه‌یه، ئه‌گه‌ر به دروستی که‌ڵکی لێ وه‌ربگرترێ ده‌توانێ هۆی جێگیربوونی جوانی له نێو خه‌یاڵاتی رۆحدا بێت. ئه‌و له پێناسه‌ی موسیقی‌دا ده‌بێژێ: موسیقی ناموسێکی ئه‌خلاقیه که رۆح به ته‌واوی خه‌ڵکی جیهان، باڵ به بیر، فڕین به خه‌یاڵ، گۆڕینی خه‌م به شادی، و ژیان به هه‌مو شتێک ده‌به‌خشێ".
موزیک به‌شێکی جیانه‌کراوی ژیانی مرۆڤه، ئینسان له کاتی ئێش و په‌ژاره، شادی و خۆشی په‌نا بۆ موزیک ده‌با، به بیستنی گه‌شکه ده‌یگرێ و هه‌ڵده‌په‌رێ، جاروباریش سۆزی موسیقیاکه وه‌گریانی ده‌خا. ئه‌مرۆ موسیقی به تایبه‌ت جێگه‌یه‌کی تایبه‌تی له ژیانی ڵاواندا هه‌یه. به پێی ڵێکۆڵینه‌وه‌کان، لاوانی 14 تا 16ساڵه‌ی ئه‌مریکی به‌لانی که‌مه‌وه 40 سه‌عات له حه‌وتوودا گوێ له موزیک راده‌گرن.
موسیقی سه‌ره‌ڕای کارتێکه‌ریه باشه‌کانی، ده‌توانێ رۆڵێکی خه‌راپیشی له سه‌ر ژیان و ئاکاری منداڵان هه‌بێ. به پێی لیکۆڵینه‌وه‌کانی یه‌کێتی پسیکۆلۆژی ئه‌مریکا موزیکه گرژی خولقێنه‌ره‌ه‌کان هۆی زۆربوونی توندوتیژی ره‌فتاری ـ عاتیفی منداڵان و لاوانن". به پێچه‌وانه‌ی باوه‌ڕی کۆنفۆسیۆن، له‌م حاله‌ته‌دا موسیقی به جێگای ئه‌وه‌یکه " هۆی باشترکردنی دابونه‌ریته‌کان وئه‌خڵاقی کۆمه‌ڵگا، دۆستی وچاکه‌خوازی بێ" ده‌بێته هانده‌ری توند و تیژی، خۆکوشتن، گرژی، خووگرتن به که‌ره‌سته‌ی سڕکه‌ر، سه‌رنجدانی پێشوه‌خت به سیکس، زگپڕی کچان و سووکایه‌تی به ژنان.
> به داخه‌وه له زۆربه‌ی وڵاتان که‌متر سه‌رنج به کارتێکه‌ری ئاواز و موزیکه گرژی هێنه‌ره‌کان له سه‌ر منداڵان ده‌درێ. زۆربه‌ی گۆرانی گرووپگه‌لێک وه‌ک ناین ێینچ نه‌یلز(Nine Inch Nails) و مه‌رلین مانسۆن (Marilyn Manson) که پروپاگه‌نده بۆ توندوتیژی فیزیکی ـ جینسی له‌گه‌ل ژنان و منداڵان، کوشتن و قڕکردن، په‌نابردن به مادده‌ی سڕکه‌ر و خۆکوشتن ده‌که‌ن، نه ته‌نیا به ئازادییه‌کی بێ سنوور و به‌ربڵاو ده‌فرۆشرێن، ته‌نانه‌ت له لایه‌ن کانالگه‌لی به ناوبانگ وپڕبینه‌ری تله‌ویزیۆنی وه‌ک MTV وه‌کو باشترین گۆرانیبێژانی ساڵ خه‌ڵاتی "گرێمی" شیان(Grammy) پێشکه‌ش ده‌که‌ن( له ساڵه‌کانی 1998 و 1999زائینیدا).
سه‌ردێر و ناوه‌رۆکی به‌شێک له‌م گۆرانیانه نیشانده‌ری پروپاگه‌نده‌ی له راده‌به‌ده‌ری به رواڵه‌ت ئه‌م چه‌شنه هونه‌رمه‌نده مۆدێرنانه بۆ په‌ره‌پێدان و بڵاوکردنه‌وی گرژی وته‌ند وتیژی دژ به کۆمه‌ڵگا، له به‌رچاو نه‌گرتنی یاساگه‌لی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئینسانی له کۆمه‌ڵگا و بنه‌ماڵه‌دایه. نموونه‌یه‌ک له گۆرانیه‌کانی مه‌رلین مانسۆن:
ـ کێ ده‌لێ ده‌ستدرێژی جینسی له کاتی که‌یف و به‌زمدا خۆش نییه!
ـ وه‌رن هه‌مویان بکوژین و خودای ئێوه مه ڵۆمه‌ڵۆیان بکا!
ـ له "ره‌پ" دا ته‌مرینی دڵره‌قی بکه!
ـ کاتێک بۆ جیاوازی‌دانان نه‌ماوه، بێزار به له هه‌ر دایک قه‌حبه‌یه‌ک که بێته سه‌ر رێت!
له سی دی " پیاوێکی مه‌زن به تفه‌نگه‌وه" گروپی موسیقیای ناین ێینچ نه‌یلز هاتووه:
من پیاوێکی مه‌زنم ( به‌لێ وام)
و تفه‌نگێکی گه‌وره‌م هه‌یه
سیره‌تێکی گه‌وره‌م بۆ بێنن
ده‌مه‌وێ خۆش بم،
ئه‌و سیره‌ته له پێش ناوچاوانت راگره
مه‌جبورت ده‌که‌م بیمژی
له‌وه ده‌چێ سه‌رت کون که‌م
ده‌زانی
ته‌نیا بۆ کردنی،
من هه‌ر ێینج ئینسانێکم
و به چه‌شنێک خۆم و تفه‌نگه قونده‌ره‌که‌مت
نیشان ده‌ده‌م،
ئێستا هیچ شتێک ناتوانێ پێشم پێبگرێ
ته‌قه بکه، ته‌قه، ته‌قه، ته‌قه!
زۆربه‌ی تۆێژه‌ره‌وان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که موسیقی له به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ تله‌ویزیۆندا کارتێکه‌رێکی زۆرتری له سه‌ر ره‌فتار و ئاکاری منداڵان هه‌یه. به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی که له‌به‌ر ده‌ستدان لاوانی ئه‌مریکی له به‌ینی که‌لاسه‌کانی 7 تا 12 نزیک به 10 هه‌زار و 500 سه‌عات گوێ له موزیکی راک راده‌گرن. له لێکۆڵینه‌وه‌کانی کارناسان و پسپۆڕانی زانستگاکانی بڕواپێکراوی ئه‌مریکی کارتێکه‌ری موزیکه گرژی هێنه‌ره‌کان له سه‌ر ئاکار و ره‌فتاری لاوان سه‌لمێندراوه. لێکۆڵینه‌وه‌کانی زانستگای ده‌وڵه‌تیی لووای (Lowa Statte University) ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به پێوه‌ندی موزیک و ره‌فتاری خوێندکاران نیشانیداوه که توندوتیژی له نێوان ئه‌و خوێندکارانه‌ی که گوێ به موسیقی گرژی هێنه‌ر ده‌ده‌ن زۆرتر له خوێندکارانی تره.
تۆێژینه‌وه‌کانی سه‌باره‌ت به پیاوکوژی له مه‌دره‌سه‌کانی ئه‌مریکی نیشانیانداوه که زۆربه‌ی ئه‌و لاوانه وه‌کو ئه‌ریک هاریس و دایڵان کله‌بۆلد کوژه‌ری 12 که‌س له مه‌دره‌سه‌یه‌ک له پدۆکای رۆژئاوای کۆنتاکی، کیپ کینکه‌ڵ(Kip Kinkel) کوژه‌ری دایک و باوکی خۆی و 2 قوتابی له ده‌بیرستانی ته‌رستۆن(Thurston) له سپیرئنگفه‌لدی ئیاله‌تی ئۆریگۆن (Origon)، ئاندریو وورست(Andrew Wurst) کوژه‌ری مامۆستایه‌ک له ئیده‌نبۆرنی (Eidenborn) پێنسه‌لوێنیا، لوک وودهام کوژه‌ری دایک و باوکی خۆی و 2 هاومه‌دره‌سه‌یی له ده‌بیرستانی پیرل (Pearl) له می سی سی پی و .. له بیسه‌رانی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وامی گۆرانیه‌کانی مه‌رلین مانسۆن و کایه‌که‌ری کایه‌کانی گرژی ویدیویی وه‌ک دۆم (Doom) بوون. بیل ئووینس (Bill Owens) فه‌رمانداری ئه‌یاله‌تی کڵۆرادۆ چه‌ند رۆژ پاش کوشتاری مه‌دره‌سه‌ی کلۆمبیه‌ن به حه‌ق له‌و چه‌شنه موزیکانه وه‌کو ویروسێکی کولتووری ناو ده‌با، ئه‌و رایگه‌یاند: " ویروس هاتۆته ناو فه‌رهه‌نگی ئێمه ... به‌شێک له‌و موزیکانه‌ی که ڵایه‌نگرێکی زۆریشیان هه‌یه به‌شێک له‌م ویروسه فه‌رهه‌نگیه‌ن که ده‌توانن هۆی کێشانی به‌شێک له لاوانی ئێمه به‌ره‌و ته‌ند وتیژی بن".
بێگومان به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ل کارتێکه‌ری وێرانکه‌ری فیلمگه‌لی گرژ، کایه فره توندوتیژه‌کانی ویدیۆیی و موزیکه گرژی هێنه‌ری گروپگه‌لی میتال، میتال قورس و ... نه ته‌نیا پێویستی به کۆنترۆل، چاوه‌دێری و روونکردنه‌وه له لایه‌ن دایک و باوک هه‌یه به‌ڵکوو ئه‌م کاره گرینگه پێویستی به هاوکاری و کۆنترۆلی ده‌زگاکانی یاسایی ده‌وڵه‌تی و هه‌ر وه‌ها مه‌ده‌نی هه‌یه. به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ل ئه‌م ویروسه کولتووری ـ کۆمه‌ڵایه‌تیه به هۆی پشتیوانی ماڵی و پروپاگه‌نده‌ی کۆمپانیه مه‌زنه‌کان کارێکی فره دژواره، به تایبه‌ت که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یکه منداڵان و لاوان له ژێر کارتێکه‌ری پرۆپاگه‌نده‌ی به‌رده‌وام و سه‌رسورهێنه‌ری که‌ره‌سه‌ی پێوه‌نده گشتییه‌کاندان، دایکان و باو‌کان سه‌رقاڵی کار بۆ به‌ڕێوه بردنی ژیانن و کاتێکی که‌میان بۆ وتووێژ و رابواردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیاندا هه‌یه. له‌م حاڵه‌ته‌دا به‌شداری چالاکانه‌ی ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تی، کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نی بۆ کۆنترولی به‌رهه‌مهێنان و فڕۆش و پرۆپاگه‌نده‌ی ئه‌م چه‌شنه سی دی و کایانه ده‌توانێ رۆڵێکی گرینگ له به‌رگری له کارتێکه‌ری نگاتیڤی ئه‌وان بگێرێ.
له کۆتاییدا به کورتی به‌شێک له پێشنیاره‌کانی ئاکادێمی پزیشکانی منداڵانی ئه‌مریکا بۆ به‌ره‌نگاری و که‌مکردنه‌وه‌ی کارتێکه‌ری نیگاتیڤی ئه‌و بابه‌تانه‌ی که باسکران ده‌خه‌ینه به‌ر چاوی خوێنه‌ره‌وان:
ـ پیشه‌سازی به‌رهه‌مه‌کانی ویدیو ـ موزیک (The music video industy) ده‌بێ تێ‌بکۆشن به‌رهه‌مهێنه‌ری ویدیۆگه‌ڵیک بن که په‌یامهێنه‌ری بابه‌تی باش و پۆزیتیڤ له بواری پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی، هاوئاهه‌نگی ره‌گه‌زی، دووری له مه‌وادی سڕکه‌ر، خۆپاراستن له توندوتیژی، پێشگیری له سگپڕی و نه‌خۆشیه‌کانی له رێگای سیکسه‌وه‌ن.
ـ پیشه‌سازی به‌رهه‌مه‌کانی ویدیۆ ـ موزیک ده‌بێ هه‌وڵ بۆ پێکهێنانی هه‌ستی خۆشه‌ویستی، خۆڕاگری بینه‌ران و بیسه‌رانیان بده‌ن.
ـ پیشه‌سازی به‌رهه‌مه‌کانی ویدیۆ ـ موزیک ده‌بێ موزیکگه‌ڵێک بلاوکه‌نه‌وه که هه‌ڵگری نموونه‌ی پۆزیتیڤ بۆ ئاکار و ژیانی منداڵان بن.
ـ پزیشکانی منداڵ ده‌بێ له یه‌کێتی،هاوکاری و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ل مامۆستاکانی مه‌دره‌سه و دایک و باوکی منداڵان له کۆبوونه‌وه‌کانی ناوچه‌یی و سه‌رتاسه‌ریی، باسی شێۆه‌ی کارتیکه‌ریی موزیک له سه‌ر منداڵان و لاوان بکه‌ن.
ـ دایکان و باو‌کان ده‌بێ رۆڵێکی چالاکیان له کۆنترۆلی ئه‌و موزیکانه بێ که منداڵه‌کانیان ده‌یکڕن و گوێیان پێده‌ده‌ن.
ـ پزیشکانی منداڵ ده‌بێ به رێنوێنیکردنی دروستی دایک و باوک یاریده‌ری ئه‌وان له فێربوونی دروستی رۆڵی که‌ره‌سه‌ی پێوه‌ندی گشتی بن. دایک و باوک هه‌ۆل بده‌ن له‌گه‌ل منداڵه‌کانیان ته‌ماشای تله‌ویزیۆن بکه‌ن و باسی ناوه‌ڕۆکی فیلمه‌کان بکه‌ن.
کۆتایی
سه‌رچاوه‌کان

- Violence in Media, James D. Torr, Book editor,2001 by Greenhaven Press, Inc, San Diego, California,USA
- Mass Media, Opposing Viewpoint, William Dudley, Book editor, 2005 by Greenhaven Press, Inc, USA
- Television, Opposing viewpoints, thomasori&Gale, Jamuna Carroll Book Editor 2006, USA
- Violence in Film and television, James D. Torr Book Edior, 2002 by Greenhaven Press, Inc, San Diego, California,USA
- Advertising, Opposing Viewpoint, Lura K. Egendorf, Book Editor, 2006 by Greenhaven Press, Inc, San Diego, California,USA
- Exposure to Violence Media: The Effect of Songs with Violent lyrics on Aggressive Thoughts and Feelings, Craig A Anderson and Nicholas L. Carnagey-Lowa State University & Janie Eubanks- Texas Deo. Of Humaen service, Journal of Personality and Social Psychology 2003, Vol.84,No.5, 960-971
- Music Videos Promote Adolescent Aggression,By William J. Cromie Gazette Staff, The Harward University April 09, 1998 http://www.hno.harvard.edu/gazette/1998/04.09/MusicVideosProm.html
- Testimony The Social Impact of Music Violence, AMERICAN ACADEMY OF PEDIATRICS, Frank Palumbo, M.D., FAAP, November 6, l997, http://www.aap.org/advocacy/washing/t1106.htm
-Psychology And Music Violence, http://www.freeessays.cc/db/39/pnl251.shtm
- http://www.msnbc.msn.com/id/15938244/site/newsweek/page/0
- Video game addiction: A new diagnosis? June 21, 2007 03:20:19 PM PST http://health.yahoo.com/news/176635
- جستاری در باره ماهیت موسیقی، حسن روشان، ماهنامه ماندگار، برگرفته از سایت قاصدک امید http://ghasedakeomid.myblog.ir/Cat/10.aspx