ژنێکی کورد له هۆڵه‌ندا "سووتا"
له ئه‌وروپاش ژنی کورد ده‌سووتێ
له ئه‌وروپاش ژنی کورد ده‌سووتێ
له رووداوێکی ناڕووندا ژنێکی ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌ی کورد له هۆڵه‌ندا ده‌سووتێت، به‌ڵام گیان له‌ده‌ست نادات. هه‌رچه‌نده میدیا هۆڵه‌ندییه‌کان باس له هه‌بوونی ئه‌گه‌ری سووتاندنی ژنه‌که "له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕه‌ف" ده‌که‌ن، به‌ڵام دایکی کچه‌که بۆ (رووداو) ئه‌و قسانه ره‌تده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت: "ئه‌و میدیایانه ده‌ده‌ینه دادگا."
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌کی پۆلیسی هۆڵه‌ندی، سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی 26/7/2011 له شاری (دێڵفت) له هۆڵه‌ندا ژنێکی ته‌مه‌ن 25 ساڵ سووتاوه. هه‌رچه‌نده ئه‌و به‌یاننامه‌یه هیچ زانیارییه‌کی له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ژنه‌که‌وه بڵاونه‌کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام (رووداو) له سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێکراوه‌وه زانیویه‌تی که ژنه‌که کورده و ناوی (ش.)ه. به‌یاننامه‌که‌ی پۆلیس ئاماژه به‌وه ده‌کات که کاژێر 18:50 چرکه‌ی ئه‌و رۆژه پۆلیس له "سووتانی ژنێک له ماڵێکدا" له شاری دێڵفت ئاگادار ده‌کرێته‌وه. به‌یاننامه‌که‌ی پۆلیس ده‌شڵێت: "له‌کاتێکدا کارمه‌ندانی فریاکه‌وتنی خێرا خه‌ریکی گه‌یاندنی فریاگوزاری بوون به قوربانییه ته‌مه‌ن 25 ساڵه‌که، ژماره‌یه‌کی زۆر له دانیشتووانی ناوچه‌که و که‌سوکاری قوربانییه‌که له شوێنه‌که‌دا کۆببوونه‌وه." که له ئه‌نجامیشدا "پیاوێکی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، به‌هۆی رێگه‌گرتن له پۆلیس بۆ ئه‌نجامدانی کاره‌کانی، ده‌ستگیرکرا." به‌دوای ئه‌مه‌دا دوو پیاوی دیکه‌ش "که له‌ناو ماڵی ژنه سووتاوه‌که‌دا بوون" ده‌ستگیر ده‌کرێن. پۆلیسی ناوچه‌ی ده‌نهاخ و ده‌وروبه‌ری له به‌یاننامه‌که‌یدا ده‌ڵێت: "به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ست و سۆزی که‌سه‌کانه‌وه، پۆلیس ناچاربوو ده‌رمانی بێهۆشکار به‌کاربهێنێت بۆ ده‌ستگیرکردنی دوو پیاوه‌که (که ته‌مه‌نیان 39 ساڵ و 44 ساڵ بوو و هه‌ردووکیان دانیشتووی دێڵفتن)." (رووداو) زانیویه‌تی که‌سه ده‌ستگیرکراوه‌کان برا و هاوسه‌ر و شووبرای ژنه سووتاوه‌که بوون و هه‌وڵیاندا له‌گه‌ڵیدا سواری ئه‌و ئۆتۆمبێله فریاکه‌وتنه بن که بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه هاتووه. هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا وا راگه‌یه‌ندراوه که قوربانییه‌که "به سه‌ختی بریندار بووه و به‌په‌له بردراوه‌ته نه‌خۆشخانه."
"تۆڵه‌ی شه‌ڕه‌ف"
به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌یاننامه‌که‌ی پۆلیسدا، میدیا هۆڵه‌ندییه‌کان که‌وتنه بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی جۆراوجۆر له‌سه‌ر رووداوه‌که. رۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف رووداوه‌که‌ی وه‌ک "حاڵه‌تێکی نوێی تۆڵه‌ی شه‌ڕه‌ف" ناساند. ئه‌و رۆژنامه‌یه له‌سه‌رزاری کاربه‌ده‌ستێکی پارتی VVDی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه بڵاویکرده‌وه که "پێویسته یاسای تووندتر بۆ سزادانی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و جۆره تاوانانه ده‌ربچن." که‌ناڵی 6SBSی هۆڵه‌ندیش له راپۆرتێکیدا دیمه‌نی ده‌ستگیرکردنی پیاوه کورده‌کان و گواستنه‌وه‌ی ژنه سووتاوه‌که‌ی بۆ نه‌خۆشخانه بڵاوکرده‌وه. هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا هاوسێیه‌کی هۆڵه‌ندیی ماڵه کورده‌که بۆ ئه‌و که‌ناڵه ده‌ڵێ: "له‌ناکاو گوێم له ده‌نگی هاوار هاوار بوو که ده‌یگوت: هێڵپ. منیش به بوتڵێکی ئاگرکوژێنه‌وه چوومه ناو ماڵه‌که. به‌ڵام که چووم، هیچ ئاسه‌وارێکی ئاگرم نه‌بینی، ته‌نیا دووکه‌ڵێکی زۆر نه‌بێت." ئه‌م لێدوانه وایکرد زۆربه‌ی میدیا هۆڵه‌ندییه‌کان هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوبکه‌نه‌وه که ژنه کورده‌که "به تێزاب سووتێندراوه".
"مرۆڤ هه‌یه بتوانێ مرۆڤ بسووتێنێ؟"
له په‌یوه‌ندییه‌کی (رووداو) له‌گه‌ڵ دایکی (ش.)دا نێوبراو ره‌تیده‌کاته‌وه کچه‌که‌ی سووتێندرابێت و ده‌ڵێت: "توخوا مرۆڤ هه‌یه بتوانێ مرۆڤێکی دیکه بسووتێنێ؟" ده‌رباره‌ی میدیا هۆڵه‌ندییه‌کانیش ده‌ڵێت: "ئه‌و شتانه‌ی بڵاوبوونه‌وه گوایه مێرده‌که‌ی و نازانم کێ و کێ سووتاندوویانه هیچ راستییه‌کی تێدا نییه." (گ.)ی دایکی (ش.) ده‌شڵێت: " ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌و میدیا هۆڵه‌ندییانه‌ی هه‌واڵه‌که‌یان بڵاوکردووه‌ته‌وه ده‌ده‌ینه دادگا." ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی هۆکاری سووتانی کچه‌که‌ی ده‌ڵێت: "خه‌ریکی چێشتلێنان بووه و سووتاوه." سه‌باره‌ت به ته‌ندروستیشی ده‌ڵێت: "باشه و خۆتان ده‌توانن به‌م ژماره مۆبایله قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن." (رووداو) زۆر هه‌وڵیدا به‌و ژماره‌یه‌ی له دایکی وه‌ریگرتووه قسه له‌گه‌ڵ (ش.) بکات، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێک نه‌بوو.
گومانلێکراوه‌کان کێن؟
پۆلیسی هۆڵه‌ندی له به‌یاننامه‌که‌ی خۆیدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که لێکۆڵینه‌وه‌کان له چۆنیه‌تیی رووداوه‌که به‌رده‌وامن. شانتاڵ مارژێی، وته‌بێژی پۆلیسی ناوچه‌ی ده‌نهاخ و ده‌وروبه‌ری، رۆژی 2/8/2011 هه‌مان قسه‌ی بۆ (رووداو) دووپاتکرده‌وه. به گوته‌ی ئه‌و وته‌بێژه: "هێشتا هیچ ده‌ره‌نجامێکی کۆتایی به‌ده‌ست نه‌هاتووه و لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن. ئێمه چاوه‌ڕوانی ده‌ره‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ی پزیشکی دادوه‌ری و ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ین که له‌گه‌ڵ گومانلێکراوه ده‌ستگیرکراوه‌کاندا کراون." ده‌رباره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی مارژێ وه‌ک گومان‌لێکراو باسیان ده‌کات، نێوبراو هیچ ورده‌کارییه‌کی نه‌درکاند.
سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی "رووداو"، ژماره 107، چاپی ئه‌وروپا، 2011.08.04