ژن و سروشت
جانێت بیل *
وه‌رگێڕانی: ئاسۆ عه‌بدوڵڵا
جانێت بیل *
وه‌رگێڕانی: ئاسۆ عه‌بدوڵڵا
ئایا ژنان له پیاوان زیاتر لایه‌نگری ژینگه و ژینگه‌پارێزین؟ ئایا ئه‌وان په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌تییان له‌گه‌ڵ سروشتدا هه‌یه و خاوه‌نی روانینێكی باشترن بۆ كێشه‌كانی ئیكۆلۆژی (ژینگه‌پارێزی)؟ له چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوودا، ژماره‌یه‌ك له‌و ژنانه‌ی به‌خۆیان ده‌ڵێن فێمێنیست وه‌ڵامی ئه‌رێنی ئه‌م پرسیارانه‌یان داوه‌ته‌وه.
له‌ڕاستیدا ئه‌م هه‌ڵوێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاتی سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی ئیكۆلۆژی مۆدێرن. ساڵی 1968، پۆل ئێلریش له كتێبه‌كه‌یدا (بۆمبی پی)(1) نووسیبووی كه زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووان له‌سه‌ر رووی زه‌وی، جیهان به‌ره‌و نه‌مان ده‌با. هه‌ربۆیه باشترین كار كه به بڕوای ناوبراو ده‌توانین بۆ ئه‌ستێره‌كه‌مانی بكه‌ین ئه‌وه‌یه رێژه‌ی زاوزێ رابگرین. چه‌ند ساڵێك دواتر، فێمێنیستێكی رادیكاڵی فه‌ره‌نسی به‌ناوی فرانسواز دۆبۆن سه‌رنجیدا كه نیوه‌ی خه‌ڵكی دنیا توانای هه‌ڵبژاردنی بژار(خیار)ێكی له‌م چه‌شنه‌یان نییه، چونكه ژنان كۆنترۆڵی منداڵبوون ناكه‌ن. ئه‌مه‌ش به‌قسه‌ی ناوبراو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیسته‌می پیاوسالاری كه ژنی ته‌نیا به پێ‌خواسی و سكپڕی و زه‌یستانی ده‌وێ.
به‌ڵام وه‌ك دۆبۆن باسیده‌كرد، ژنان ده‌توانن و ده‌بێ داوای ئازادی بڕیاردان له‌سه‌ر منداڵبوون بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی ئاسان ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به هۆكاره‌كانی له‌باربردن و رێگه‌كانی پێشگیری له سكپڕی. به‌م جۆره هه‌م ژنان ئازاد ده‌بن و هه‌م جیهانیش له مه‌ترسی زۆرحه‌شیمه‌تی رزگاری ده‌بێ. دۆبۆن ده‌نووسێ “یه‌كه‌مین ئاكامی په‌یوه‌ندی نێوان ئیكۆلۆژی و ئازادی ژنان ئه‌وه‌یه كه ژنان ده‌بێ كۆنتڕۆڵی هه‌ڵكشانی دیمۆگرافی بگرنه ده‌ست و له ئه‌نجامدا كۆنتڕۆڵی جه‌سته‌ی خۆشیان بگرنه‌وه ده‌ست”. ناوبراو له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی (فێمێنیزم یان مه‌رگ) كه ساڵی 1974 بڵاوكرایه‌وه ئه‌م بیرۆكه‌یه به “ئیكۆفێمێنیزم” ناوزه‌د ده‌كا.
دواتر داكۆكیكارانی ئه‌مریكی له ژینگه قسه‌كانی دۆبۆنیان به‌كاربرده‌وه، به‌ڵام مانایه‌كی دیكه‌یان پێبه‌خشی. ئه‌وان له‌بیریان بوو كه نووسه‌ری كتێبی (به‌هاری بێده‌نگ) (2) كه له‌ساڵی 1963 ئیلهامی دایه بزووتنه‌وه‌ی ئیكۆلۆژی، ئافره‌تێك بوو به‌ناوی راشێل كارسۆنی. ئه‌وان سه‌رنجیان دابوو كه له‌مه‌ولا ئه‌وه ژنان بوون، نموونه‌ی وه‌كو لۆیس گیبس له (لاڤ كه‌ناڵ)ی ولایه‌تی نیویۆرك، كه سه‌ركردایه‌تی خۆپێشاندانه‌كانیان ده‌كرد له‌دژی ناوه‌نده‌كانی وزه‌ی ئه‌تۆمی یان زبڵ و زاڵه ژه‌هراویبووه‌كان. یه‌كێك له نووسه‌رانی راپۆرتی شوێنه‌واردانه‌ری (هه‌ڵدان به‌سه) (3) كه له‌ساڵی 1972دا نووسرا، ژنێك بوو به‌ناوی دۆنێللا میدۆز. هه‌روه‌ها یه‌كێك له رووخساره ناسراوه‌كانی سه‌وزه‌كانی ئه‌ڵمانیاش ئافره‌تێك بوو به ناوی پێترا كێلی. له به‌ریتانیا گرووپێك به‌ناوی (بزووتنه‌وه‌ی ژنان بۆ ژیان له‌سه‌ر زه‌وی) ئۆردوویه‌كی ئاشتییان له‌سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی گرینهام كۆمۆن دانا تاوه‌كو له‌دژی به‌كاربردنی مووشه‌كی دوورهاوێژ له‌لایه‌ن رێكخراوی ئه‌تله‌نتیكی باكوور (ناتۆ)وه ناڕه‌زایی ده‌رببڕن.
زۆر له‌به‌شدارانی ئه‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه خۆیان وه‌ك ئیكۆفێمێنیست راگه‌یاند، هه‌رچه‌نده دیاره ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندی به خه‌باتكردن بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئازادی زاوزێ نه‌بوو. به‌ڵام هه‌ر ئه‌وكات ئه‌و په‌یوه‌ندییه تایبه‌تییه‌ی نێوان ژنان و سروشت هه‌ستی پێده‌كرا. په‌یوه‌ندییه‌ك كه ته‌نانه‌ت له زمانه‌كانیشدا هه‌ستی پێده‌كرێ. بۆ نموونه له زمانی فه‌ره‌نسیدا وشه‌كانی سروشت و زه‌وی مێینه‌ن، دارستانێك كه ده‌ستی لێنه‌درابێ به دارستانی باكیره ناوده‌برێ، سروشت به “دایكمان” له قه‌ڵه‌م ده‌درێ، دایكێك كه بێگومان “ئاقلترین” دایكه. یان له وه‌سفی ژنانیشدا هه‌روه‌ك له وه‌سفی سروشتدا ده‌ڵێن ئه‌وان سیحربازی ره‌مه‌كین.
له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و هێزانه‌ی كه‌وا هه‌وڵده‌ده‌ن “سروشت بێننه ژێر ركێفی خۆیان” و “ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر زه‌وی” بریتین له زانست و ته‌كنه‌لۆژی و ئه‌قڵ كه هه‌ر هه‌موویان پرۆژه‌گه‌لێكی پیاوانه‌ن. هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا ئه‌رستۆ ئه‌قڵی وه‌ك شتێكی نێرینه پێناسه ده‌كرد. ئه‌و له‌وباوه‌ڕه‌دا بوو كه ژنان كه‌متر توانای به‌كاربردنی ئه‌قڵیان هه‌بوو، هه‌ربۆیه وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی كه‌متر دایده‌نان. به‌درێژایی دوو هه‌زار ساڵی دواتر، كولتووری ئه‌ورووپایی ژنانی وه‌ك كه‌سانێك له قه‌ڵه‌مدابوو كه له‌ڕووی رووناكبیرییه‌وه خاوه‌ن كێماسین و به‌په‌یڕه‌وی له پێشمه‌رجه‌كانی خیلقه‌ت ده‌ستی دابووه هه‌وڵی ده‌ستداگرتن به‌سه‌ر زه‌ویدا. پاشان رووناكبیرانی رۆشنگه‌رایی كه ئه‌مه‌ش هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی پیاوانه بوو توانیبووی شێوازی نوێ بۆ پاساودانی تاڵانی سروشت به زانست و ته‌كنه‌لۆژی و كارگه‌كان بدۆزێته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م وێرانكردنه‌ی ژینگه پیاوانێك بوون كه سروشتیان له كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه‌دا كه ده‌یانتوانی ده‌ریانبێنن و بیانگۆڕن بۆ كه‌لوپه‌ل و كاڵا كورت ده‌كرده‌وه. وه‌ك فه‌لسه‌فه ناسراوه‌كانی نیو ئه‌یج (سه‌رده‌می تازه)، ئێكۆفێمێنیزم (به‌تایبه‌ت بیرمه‌ندانی وه‌ك فریجتۆف كارپا و چارلێن سپرێتناكی) نیشانیانداوه(4)، پڕۆژه‌ی رۆشنگه‌رایی هه‌وڵیده‌دا وێڕای ستایشی ئه‌قڵ، به‌سه‌ر سروشتدا زاڵ بێ، هه‌ربۆیه‌ش ده‌بووه هۆی وێرانكردنی گۆی زه‌وی.
به‌ڵام وه‌ك فێمێنیسته‌كانی ساڵانی حه‌فتا باسیان ده‌كرد، ژنان له‌و نێوه‌دا ده‌ستیان پاكه. جیهانیش پێویستی به‌وه هه‌یه كه له ئه‌قڵانییه‌تی وێرانكه‌ری سروشت كه‌م بكاته‌وه. ئه‌گه‌ر قه‌راربێ ئافره‌تان له پیاوان باشتر له خۆوه هه‌ست به شته‌كان بكه‌ن و له‌وانیش به‌سۆزتر بن، چ شتێك له‌وه باشتر! له‌ڕاستیدا هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ژنان ده‌رمانی ئه‌و ده‌رده‌ن كه جیهان تووشی بووه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ژنان به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی ئه‌و هه‌سته‌یان تێدایه كه به ریتمه‌كانی سروشته‌وه گرێدراون، ئه‌وان بێ بیركردنه‌وه هاوبه‌سته‌یی نێوان سروشت و مرۆڤ هه‌ستپێده‌كه‌ن. باشترین رێگه‌ش بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وێرانبوونی ژینگه راست ئه‌و په‌یوه‌ندییه تایبه‌تییه‌یه. به‌مجۆره، شوبهاندنی ژن به سروشت بۆ خۆی ده‌بێته پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌رێنی و هۆی ئه‌وه‌ی به پاسه‌وانی په‌یامی ئیكۆلۆژی له‌قه‌ڵه‌م بدرێن. ئه‌م بیرۆكه‌یه به‌تایبه‌ت له لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌روونناس (كارۆل گیلیگان)دا شه‌رعییه‌تی وه‌رگرت. ناوبراو له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو كه گه‌شه‌سه‌ندنی ئێتیكی تایبه‌تی به ژنان ئه‌وان ده‌كاته هه‌ڵگری “ره‌وشتی به‌خه‌مه‌وه‌هاتنی كه‌سانی دیكه (5) و پێڕاگه‌یشتنیان (6). هه‌ندێك نووسه‌ری وه‌ك ماری دالی ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شیان نووسی كه سروشت خوداوه‌ندێكه له‌نێو هه‌ناوی هه‌موو بوونه‌وه‌ره زیندووه‌كاندا خۆی مات كردووه‌و جه‌وهه‌ری ئه‌و خوداوه‌نده‌ش هه‌مان جه‌وهه‌ری ئافره‌تانه (7).
به‌ڵام ئه‌و فێمێنیستانه‌ی كه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی مافه‌كانی ژن خه‌بات ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ر ئه‌م شێوه بیركردنه‌وه‌یه‌دا حه‌په‌سان. ئه‌وان له‌وه تووڕه بوون كه ئیكۆفێمێنیزم وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن بیرۆكه‌یه‌كه هه‌ڵگری كڵێشه‌ی باوكسالارانه‌یه. به باوه‌ڕی ئه‌وان ئه‌مه به‌كارهێنانه‌وه‌ی سووكایه‌تییه‌كی زۆر كۆنه به ژنان، به‌ڵام له شێوه‌ی رێزلێناندا. ئه‌م كڵێشانه بوون كه له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا ئایدیۆلۆژی “بواره جیاوازه‌كان”یان پێ پاساو درابوو. ئایدیۆلۆژییه‌ك كه ژیانی ژنانی به‌بواری تایبه‌تی، واته به ژیانی نێو ماڵ و خێزان سنووردار ده‌كرد و ئه‌ڵقه‌كانی ئه‌و زیندانه‌شی به پێداهه‌ڵنانی زێده‌ڕۆیانه زێڕئاو كردبوو، زێده‌ڕۆییه‌ك كه په‌یوه‌ست بوو به‌وه‌ی گوایه ژنان له پیاوان ئه‌خلاقبه‌رزترن. جا به‌ڕای ئه‌وان ئیكۆفێمێنیزمیش شتێك نییه جگه له زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌م كڵێشانه كه ره‌وایه‌تی به چه‌وسانه‌وه‌ی ژن ده‌ده‌ن. به باوه‌ڕی ئه‌م به‌شه له فێمێنیسته‌كان ئه‌م جۆره كڵێشانه كه به‌رگێكی ته‌ڕ و تازه‌یان كراوه‌ته به‌ر، نابێ هیچ جێگه‌یه‌كیان له‌نێو خه‌باتی فێمێنیستیدا هه‌بێ، چونكه راست و ره‌وان رێگه بۆ دووباره‌بوونه‌وه‌ی “ئه‌فسانه‌سازی له ژن” خۆشده‌كه‌ن. ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه زۆر له داكۆكیكارانی ژینگه له حه‌فتاكاندا پیاوانیش بوون، بۆنموونه داڤید برۆوێر، لێستێر براون، باری كۆمۆنێر، ئی ئێف شووماخه‌ر، دونیس هایس، موورای بووكچین، رالف نادێر، ئامۆری لۆڤینس، داڤید سوزوكی و پۆل واتسۆن.
له‌و ماوه‌یه‌دا، ئێكۆفێمێنیسته‌كانی رۆژئاوا سه‌رنجیان دابووه جیهانی سێیه‌م و له‌وێ پڕۆژه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن كه پاره‌كه‌یان له‌لایه‌ن بانكی جیهانییه‌وه دابینده‌كرا له‌حاڵی جێبه‌جێكردندا بوون. ئه‌ندازیاران به‌نداویان له‌سه‌ر رووباره‌كان دروستده‌كرد هه‌تا وزه‌ی هایدرۆپاوه‌ر به‌رهه‌مبێنن و به‌م جۆره‌ش خه‌ڵكێكی زۆریان له شوێنی ژیانی خۆیان هه‌ڵده‌قه‌ند. بازرگانی كشتوكاڵی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه له رۆژگاری دووره‌وه به‌شێوه‌ی پایه‌دار وه‌به‌رده‌هێنران ده‌كرده مه‌زرای مۆتۆریزه‌و خه‌ل و خه‌رمانیان ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی ناردنه‌ده‌ره‌وه بۆ بازاڕی جیهانی به‌رهه‌م ده‌هێنا. داری ئه‌و دارستانانه ده‌بڕانه‌وه كه له كۆنه‌وه میوه و سووته‌مه‌نی و ماتێریالی پێویستی دابین ده‌كرد بۆ وه‌ستا خۆماڵییه‌كان. ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه كه وه‌ك نه‌یارانی ناویان ناوه بریتییه له خراپ گه‌شه‌كردن و سه‌رمایه‌دارییه‌كی جیهانی چه‌وسێنه‌ر و هه‌وسار پساوی له‌پشته، ئه‌مانه هه‌ر به ته‌نیا دارستان و رووبار و زه‌وییه‌كانیان وێران نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو ده‌بوونه هۆی تێكدانی كۆمه‌ڵگه‌كانی مرۆڤ و ئه‌و شێوه‌ژیانانه‌ش كه له‌ڕووی ئیكۆلۆژییه‌وه پایه‌دارن.
گه‌لانی خۆجێیی و لۆكال له دژی ئه‌م تاڵانكارییانه خه‌باتیان ده‌كرد. به‌تایبه‌تی له باكووری هیندستان، كاتێك كۆمپانیایه‌ك ده‌ستیكرد به وه‌به‌رهێنانی دارستانه‌كان، ژنانی گوند له دژی پڕۆژه‌كه راوه‌ستان و بۆئه‌وه‌ی پێشگیری له بڕینه‌وه‌ی دره‌خته‌كان بكه‌ن، دره‌خته‌كانیان له‌باوه‌شی خۆیان ده‌گرت. له ده‌یه‌ی دواتردا، بزووتنه‌وه‌ی ئه‌م ژنانه كه به بزووتنه‌وه‌ی شیپكۆ ناسرا، هه‌موو هیندستانی گرته‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی شیپكۆ ئاگری له خه‌یاڵی ئیكۆفێمێنیسته‌كانی رۆژئاوا به‌ردا و به‌م چه‌شنه واقعییه‌تی رووداوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌فسانه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ژن و زه‌وی رازانده‌وه. وه‌ك ڤاندانا شیڤا و كه‌سانی دیكه روونیانكردووه‌ته‌وه، له دێهاته‌كانی ئه‌فریقیا و ئاسیا و ئه‌مریكای لاتیندا، ژنان باخه‌وان و جووتیارن و لێزانی و پسپۆڕییان له‌سه‌ر ره‌وته‌كانی سروشت هه‌یه. گه‌شه‌سه‌ندنی خراپ كه له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێ ته‌نیا بایه‌خێك بۆ سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی داده‌نێ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و سه‌رچاوانه دواتر ده‌كرێ ببنه كاڵا بۆ فرۆشتن له ئابووری بازاڕدا، له‌كاتێكدا ژنانی خۆجێیی ده‌زانن كه ده‌بێ رێز له‌و سه‌رچاوانه بگیرێ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی داهاتووش كه‌ڵكیان لێوه‌ربگرن. هه‌ربۆیه ژنان به هه‌ست و نه‌ستیانه‌وه ئه‌وله‌وییه‌تێكی گه‌وره به پاراستنی ژینگه ده‌ده‌ن.
هۆگری ئیكۆفێمێنیزم به بزووتنه‌وه‌ی شیپكۆ به‌ڕاده‌یه‌ك بوو كه سنوورداركردنی كشتوكاڵ به‌و به‌رهه‌مانه‌ی بۆ ژیانی مرۆڤ پێویستن و مه‌به‌ست له‌و كشتوكاڵه خۆژیاندنه و به‌س، وه‌ك ئامانجێك سه‌یری ده‌كرد. له حاڵه‌تێكی وه‌هادا چ جێگه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ئافره‌تانه ده‌مایه‌وه كه ئاره‌زووی دیكه‌یان له بواری په‌روه‌رده و ژیانی پیشه‌یی و شارۆمه‌ندییه‌كی سیاسی پڕاوپڕدا هه‌یه؟ له‌وه‌ده‌چێ ئێكۆفێمێنیسته‌كان پێیان باشتر بێ ژنان له نه‌خشی له‌مێژینه‌ی خۆیاندا بمێننه‌وه و تاسه‌ر به پێ‌خواسی كاری باخ و باخچه بكه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ده‌بێ بزانین كه بزووتنه‌وه‌ی شیپكۆ هه‌مووی هه‌ر ژن نه‌بوون و پیاویشیان تێدا بوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ئێكۆفێمێنیزم له‌ولایه‌نه‌وه به‌سوود بوو كه تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی وێرانكردنی ژینگه له‌سه‌ر ژن دایده‌نێ. كاتێك زه‌ویه كشتوكاڵییه به‌رهه‌مهێنه‌كان ده‌كرێنه كشتوكاڵی ئامێری، ژنان كه به‌شێوه‌ی به‌ربڵاو له كشتوكاڵدا كار ده‌كه‌ن ناچار ده‌كرێن بگوازرێنه‌وه بۆ ئه‌و قه‌دپاڵانه‌ی زه‌ویه‌كانیان به‌پیت نین، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی رووتانه‌وه‌ی دارستانه‌كان و رۆچوونی زه‌ویه‌كان و له ئاكامدا هه‌ژاركردنی ژنان (8).
زیادبوونی پله‌ی گه‌رماش له‌سه‌ر ئاستی جیهان پێش هه‌موو شتێك زیان به ئافره‌تان ده‌گه‌یێنێ. نزمتربوونی جێگه و پێگه و نه‌خشی كۆمه‌ڵایه‌تی ژنان واده‌كا كه تۆفان و ئاگركه‌وتنه‌وه و لافاو و وشكه‌ساڵی و گه‌رمه‌ساڵی و نه‌خۆشی و قات و قڕی خۆراكی زیاتر زه‌فه‌ر به‌وان به‌رن. به‌پێی راپۆرتی تۆڕی ژینگه‌ی ژنان كه رێكخراوێكی ناحكومییه و بنكه‌كه‌ی له به‌ریتانیایه، هه‌ر ساڵێك زیاتر له 10 هه‌زار ژن به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی په‌یوه‌ندییان به گۆڕانی كه‌ش و پله‌ی گه‌رماوه هه‌یه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا ژماره‌ی قوربانییان له‌نێو پیاواندا 4500 كه‌سه. ژنان 80% ی ئاواره‌كانی كاره‌ساته سروشتییه‌كان پێكدێنن، له‌كۆی 26 ملیۆن كه‌س كه به‌هۆی گۆڕانی كه‌شه‌وه ماڵ و حاڵ و بژیویان له ده‌ستداوه، 20 ملیۆنیان ئافره‌تن (9).
بۆ نموونه ساڵی 1991 له به‌نگلادیش كاتێك ره‌شه‌با و تۆفان خه‌ڵكی ده‌ربه‌ده‌ر كرد، ژماره‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌و نێوه‌دا مردن پێنج ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی قوربانیانی پیاو بوون. ته‌نانه‌ت جلوبه‌رگیان ببووه هۆی ئه‌وه كه نه‌توانن به راحه‌تی هه‌ڵێن، ماوه‌یه‌كی زۆر له ماڵه‌وه چاوه‌ڕێ مابوونه‌وه هه‌تا خزمێكی پیاویان بێ بیانبا و به‌ته‌نیا نه‌ڕۆنه ده‌ر، له حاڵێكدا پیاوه‌كان كه له‌و كاته‌دا له شوێنی به‌رئاوه‌ڵا بوون یه‌كتریان له مه‌ترسی ده‌پاراست به‌بێ ئه‌وه‌ی ژنه‌كانیان كه له ماڵه‌وه مابوونه‌وه ئاگادار بكه‌نه‌وه. به‌پێی راپۆرتی ئاماژه پێكراو، ته‌نانه‌ت له‌و شوێنانه‌ش كه جێگه و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ژنان له پیاوان نزیكه، ژنانی هه‌ژار چه‌ند قات زیاتر له پیاوان به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆراك و شه‌پۆله‌كانی گه‌رما و نه‌خۆشییه‌كانی پاش وێرانكردنی ژینگه زه‌بریان وێده‌كه‌وێ.
له ئه‌مریكا پاش داڕمانی بازاڕی دراو له ئه‌نجامی رژدیی وۆڵ ستریت دا، لێكدانه‌وه‌یه‌كی رۆمانسییانه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ژن و سروشت سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه. شانۆن هایێس له كتێبه‌كه‌ی خۆیدا به‌ناوی (ژنانی رادیكاڵی ناوماڵ) (10) ده‌نووسێ : “ژنان له درێژخایه‌ندا به‌ره‌و شێوازێك له په‌یوه‌ندی و ستراتیژییه‌كان ده‌چن كه بایه‌خی یه‌كه‌م به نه‌وه‌كانی داهاتوو بدا”. ئه‌م وێناكردنه نوێیه‌ی چه‌مكی زه‌وی دایك قازانجێكی ئابووری قبوڵ ناكات ئه‌گه‌ر ئاستێكی به‌رزی رۆشنبیری و پیشه‌یه‌ك بۆ ژنان له‌گه‌ڵ خۆی نه‌هێنابێ. هه‌ربۆیه له‌جیاتی پێشوازی له ئابوورییه‌كی له‌م چه‌شنه، ئه‌وان بڕیارده‌ده‌ن له ماڵه‌وه بمێننه‌وه هه‌تا ئاگایان له خێزان بێ و خواردنێكی ته‌ندروست بده‌نه منداڵه‌كانیان. ئه‌وان په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه په‌ره‌پێده‌ده‌ن، بایه‌خی زۆرتر به ساده‌یی و ساده‌بوونی ژیان و راسته‌قینه‌بوون ده‌ده‌ن. له ئاكامدا رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاربۆنیشیان زۆر كه‌مه. ئه‌وان به‌مجۆره له ئاستی تاكه‌كه‌سیدا ده‌گه‌شێنه‌وه و لانیكه‌م له یه‌كه‌م روانیندا واپێده‌چێ مانایه‌كیش به ژیانیان ببه‌خشن.
به‌رگری له ژینگه خه‌باتێكه كه ده‌مێكه له ئارادایه، هه‌ربۆیه لێكۆله‌رانی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان توانیویانه چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی چڕ و پڕ سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ر یه‌ك له ژنان و پیاوان و جیاوازی نێوانیان له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ئه‌نجامبده‌ن. له هه‌شتاكانه‌وه، ئاكامگیری زۆربه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه ئه‌وه‌بووه كه ژنان زیاتر له پیاوان له وێرانبوونی ژینگه نیگه‌رانن.
هه‌ندێك له توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنن كه به‌شی ژن له دروستكردنی كاربۆندا كه‌مه. راپۆرتێكی سویدی ده‌ریده‌خا كه پیاوان به رێژه‌یه‌كی زۆر زیاتر له ژنان به‌شداری له گه‌رمكردنی كه‌ش و هه‌وا ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وان مه‌ودای درێژتر ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕن. سێ له‌سه‌ر چواری هاتووچۆی ئۆتۆمبێل له سوید سووكانه‌كه‌ی به‌ده‌ست پیاوانه‌وه‌یه (11).
جا ئایا جێگه‌ی ژنان له‌و هه‌نگاوه سیاسییانه‌دا چۆنه كه له‌ئه‌نجامی پرسه‌كانی تایبه‌ت به ژینگه نراون؟ له‌ئاستی وڵاتاندا، به‌شداری و نه‌خشی رێبه‌رانی ژن له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا له به‌شداری پیاوان كه‌متره و به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌وره رێكخراوه‌كانی ژینگه‌پارێزی زۆرتر له پیاوان پێكهاتووه. به‌ڵام له ئاستی نێوخۆیی‌دا، له‌و گرووپانه‌دا كه بۆ خه‌بات له دژی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژینگه و ته‌ندروستی و ئاسایشی كۆمیونیتی پێكهاتوون، ژنان وه‌ك ئه‌ندام و وه‌ك رێبه‌ر نه‌خشیان له پیاوان دیارتره. ژنان رێبه‌رایه‌تی نزیكه‌ی نیوه‌ی هه‌موو ئه‌و گرووپانه‌ی هاووڵاتییان ده‌كه‌ن كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاره‌ساته ئیكۆلۆژییه‌كان دروستبوون (بۆ نموونه ئه‌و دووكه‌ڵه ترسناكانه‌ی له كارگه یان رووداوه‌كانی ئه‌تۆمیه‌وه هاتوونه‌ده‌ر)، یان زۆربه‌ی سه‌ركردایه‌تییه‌كانیان له ژنان پێكهاتووه.
به‌ڵام ئایا ئه‌وانه به‌ڕاستی به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه به پشتبه‌شتن به كڵێشه باوكسالارییه‌كان بڵێین له‌مباره‌یه‌وه جیاوازییه‌كی جه‌وهه‌ری له‌نێوان ژنان و پیاواندا هه‌یه؟ ئایا دروسته لێگه‌ڕێین كه پیاوان سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه ژینگه‌پارێزییه‌كانی وڵاتانیان به‌ده‌سته‌وه بێ و ژنانیش ته‌نیا ئه‌و كارانه بكه‌ن كه په‌یوه‌ندییان به خزمه‌ت و پێڕاگه‌یشتنی كه‌سانی دیكه‌وه هه‌بێت؟ ئه‌دی سه‌باره‌ت به‌و یه‌كتر قبووڵ نه‌كردن و به ره‌سمی نه‌ناسینه چی بڵێین كه ژنان له‌ژێر ناوی فێمێنیزمدا له‌گه‌ڵ یه‌كتری ده‌كه‌ن؟
ریسكی هه‌موو ئه‌مانه ئه‌وه‌یه كه ژن بگه‌ڕێته‌وه نێو بواری تایبه‌تی (واته نێو چوارچێوه‌ی ماڵ). وه‌ك لێكۆڵه‌ری فێمێنیست، پێگی ئۆرنشتاین ئاماژه‌ی پێده‌كا، ته‌نانه‌ت بۆ “ژنانی رادیكاڵی ناوماڵ”یش كاتێك دێ كه بواری نێوماڵ چیدیكه ئه‌و خۆشی و له‌زه‌ته‌ی نامێنێ ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كانیان به قه‌د ئه‌وان به‌شداری ئیشوكار و ماندووبوونه‌كه نه‌بن. ناوبراو هۆشداری ده‌دا كه “ئه‌گه‌ر ژنان هه‌ستنه‌كه‌ن له په‌یوه‌ندییه‌كی یه‌كسانی راسته‌قینه‌دا ده‌ژین سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی ئیشوكار، ئه‌وه رێزی خۆیان له‌لای خۆیان دێته خوار و توانست و شه‌وقیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و ناتوانن له دنیای ده‌ره‌وه‌ی نێوماڵدا جێپێی خۆیان بدۆزنه‌وه و خۆیان بگونجێنن”(12). كاتێك نزیك به ته‌واوی داهاتی خێزان له‌لایه‌ن پیاوه‌كه‌وه په‌یدا ده‌كرێ و ژنانیش به ته‌نیا ئاگایان له ماڵ و منداڵه، ئاكامه‌كه‌ی ده‌بێته هۆی تێكچوونی باڵانس (هاوسه‌نگی)ی ده‌سه‌ڵات له‌نێو خێزانه‌كاندا و ئه‌مه‌ش به‌زیانی ژن و منداڵان ده‌كه‌وێته‌وه. زه‌حمه‌ته به‌بێ مشوورێكی جدی گۆڕانێكی راسته‌قینه، واته گۆڕانێك كه هه‌م كۆمه‌ڵایه‌تی بێ و هه‌م ئیكۆلۆژی، وه‌دیبێت.
*چا‌لاكڤان له بواری ئیكۆلۆژی كۆمه‌ڵایه‌تی، برلینگتۆن (ڤێرمۆنت، ئه‌مریكا). نووسه‌ری كتێبی (پێداچوونه‌وه به سیاسه‌ته ئیكۆفێمێنیستییه‌كاندا)، چاپی ساوس ئێند پرێس، كه‌مبریج (ئه‌مریكا، 1991.
ژێده‌ر و په‌راوێزه‌كان:
(1) پۆل ئێلریش، (بۆمبی پی. حه‌وت ملیار كه‌س له‌ساڵی 2000)، چاپی فایارد، پاریس 1972.
(2) راشێل كارسۆن، (به‌هاری بێده‌نگ)، چاپی هافتۆن میفلین، بۆستۆن، 1962.
(3) دۆنێللا ئێچ میدۆز، دونیس ئێل میدۆز، یۆرگن راندێرس و ویلیه‌م ده‌بلیوو بێهرێنس، (سنووره‌كانی گه‌شه‌سه‌ندن)، چاپی یونیڤێرس بووكس، نیویۆرك، 1972.
(4) فریشتۆف كارپا، (خاڵی وه‌رچه‌رخان)، چاپی سیمۆن و شوسته‌ر، نیۆرك 1982، (سیاسه‌تی سه‌وز: به‌ڵێنی جیهانی)، (له‌گه‌ڵ چارلێن سپرێتناك)، چاپی دوتۆن، نیویۆرك، 1984.
(5) كارۆڵ گیلیگان، (ده‌نگێكی جیاواز)، هارڤه‌رد یونیڤێرستی پرێس، 1982.
(6) بڕوانه ئێڤلین پییه، (ئازادی، یه‌كسانی، .. پێڕاگه‌یشتن)، لومۆند دیپلۆماتیك، سێپتێمبه‌ری 2010.
(7) ماری دالی، (جین-ئێكۆلۆژی: مێتائێتیكی فێمێنیزمی رادیكال)، چاپی بیكۆن پرێس، بۆستۆن، 1978.
(8) جۆدی جاكۆبسۆن، (كاری ژنان)، گۆڤاری جیهانی سێهه‌م ژماره 94/95، ماكگراو-هیل، نیویۆرك، جانیوه‌ری 1994.
-------------
سه‌رچاوه: لومۆند دیپلۆماتیک به کوردی، ژماره 12، مانگی ئا‌پریل 2011، چاپی هه‌ولێر