جنس (ژێندێر) و ده‌سه‌ڵات
تێروانینێكی باڵاتر له جنس
تێروانینێكی باڵاتر له جنس
شه‌هلا ده‌باغی
دیتنی ژن وه‌ك جنس، له ستروكتووری پیاوسالاردا، له گیروگرفته‌كانی سه‌ره‌كییه. شێوه‌ی ژیان و ڕۆڵی ئێمه به جنس (سێكس)، واته ژن‌بوون یان پیاوبوونمان گرێدراوه. ژن و پیاو ده‌بێ ئه‌ركه‌كانیان به‌پێی كولتوور و قه‌رارداد ڕاپه‌ڕێنن. له دابه‌شكردنی ڕۆڵ و ده‌سه‌ڵاتدا، ژن "جنسی دووهه‌م"ه و له خواره‌وه‌ی هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات دایه. ئه‌و ژنانه‌ش كه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتن (ده‌سه‌ڵاتی سیاسی) به گشتی ده‌ستووری پیاوسالاری به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.سیستێمی پیاوسالار دوو جۆره تایبه‌تمه‌ندی له ژن و پیاودا پێكدێنێ:
1. پیاو نابێ ژان و خه‌م بدركێنێ، ده‌بێ هه‌ست نیشان نه‌دا و ئه‌ركی پیاوانه‌ی خۆی ڕاپه‌ڕێنێ. ئه‌مه سیمای بوونه‌وه‌رێكی دڵڕه‌ق ده‌شووبهێنێ.
2. ژن وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی لاواز، حه‌ساس و پاسیڤ.
دابه‌شكردنی ئه‌ركی ئینسانه‌كان به‌پێی جنس له منداڵییه‌وه، بناخه‌ی ڕۆلی مرۆڤه‌كان له داهاتوویان و هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات داده‌ڕێژێ. ژن وه‌ك جنس/ سێكس و پیاو وه‌ك سووبییه‌كت/ بكه‌ر، جێگایان دیاری ده‌كرێ. ژن ده‌بێ وه‌ك جنس، به‌رده‌وام تازه ببێته‌وه و له بازار وه‌پاش نه‌كه‌وێ. ته‌نانه‌ت ژنانی ڕۆشنبیریش تووشی ئه‌و دووبڵ‌مۆڕالی‌یه ده‌بن و له‌ژێر ناوی "نه‌ترسان"، "سروشتی ژنانه"، " گرینگی جوانی" و "نۆرماڵ بوون" به‌رده‌وام وه‌ك جنس به‌رهه‌م دێنه‌وه و ئه‌گه‌ر له به‌رامبه‌ر بازاردا ڕاوه‌ستن، به ترسه‌نۆك و وه‌پاشكه‌وتوو ده‌ناسرێن. ئه‌و كه‌سانه به "دژ به سرووشت" و "دژ به نۆرم" له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن.
دانی ئه‌و تایبه‌تمه‌ند‌ییه، واته "خاوه‌نی سرووشتی ژنانه‌بوون" به ژنان، هه‌مان سیاسه‌تی دابه‌شكردنی ئینسانه به‌پێی جنس و به‌ڕده‌وامبوونی سیستێمی پاتریاركات/ پیاوسالار و دیتنی ژن وه‌ك سێكس و كاڵا. ئه‌و نیگایه، ژنی له چه‌مكی "ئینسان‌بوون" بردووته ده‌ر و خستوویه‌تی ناو چوارچێوه‌ی ته‌سكی ژنانه بوون. ڕووی‌تری ئه‌و تێڕوانینه، داپۆشینی ژنه تا كه‌س نه‌یبینێ.
له هه‌ر دووك بۆچووندا، ژن له جنس زیاتر نییه و ئینسانه‌كان له دوو كاتێگۆری ژنانه و پیاوانه‌دا به‌رهه‌م دێنه‌وه. وێنه‌یه‌ک: جلوبه‌رگی ژنانه/ پیاوانه، یه‌كێك له‌و نۆرمانه‌یه كه جیا له جیاوازییه‌كانی كه‌سایه‌تی، بنه‌ماڵه‌یی و ئیتنیكی، ڕۆڵی ئینسانه‌كان ده‌ستنیشان ده‌کا. جلوبه‌رگ وه‌ك هه‌ڵگری نۆرم به‌پێی كولتوور، هه‌وه‌ڵ نیشانه‌یه كه له پێوه‌ندییه‌كانی ڕۆژانه‌دا، ده‌یخوێنینه‌وه.
جگه له جلوبه‌رگ، (نۆرمی ژنێتی/ پیاوێتی له ئیش و كار، ئاخافتن و چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تیشدا خۆده‌نوێنن). جلوبه‌رگ له كات و شوێنی جیاوازدا گۆڕاوه و ده‌گۆڕێ. زۆر فاكتۆری سیاسی، ئابووری، جوگرافی و دینی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌دا هه‌یه.
خه‌باتی ژنان و مۆدێرنیته، دوو هۆی سه‌ره‌كی بوون بۆ وه‌ده‌ستهێنانی هێندێك ئازادی و ماف وه‌ک مافی خوێندن، سه‌فه‌ر، كار و جلوبه‌رگ. ڕزگاربوون له لیباسی ناله‌بار و قورس له زۆربه‌ی وڵاتان له ده‌ستكه‌وته‌كانه. به‌ڵام ئه‌و ده‌ستكه‌وته، له‌ژێر كاریگه‌ری بازاڕ و سیستێم دایه بۆ دووباره به‌رهه‌مهێنانی ژن وه‌ك جنس به هۆی كه‌لوپه‌لی خۆجوانكردن و جلوبه‌رگی ژنان. ئێمه‌ی ژن به كڕینی ئه‌و شتانه و ته‌رخانكردنی كاتێكی زۆر بۆ كه‌ڵكوه‌رگرتن له ئاخرین ده‌ستكه‌وته‌کانی بازاڕ، خۆ له‌و حه‌قیقه‌ته گێل ده‌كه‌ین كه ئه‌و به‌ڕهه‌مانه به‌كاردێنین. تا "نه‌ترس"، "مۆدێڕن" و "دڵڕفێنتر" بێینه به‌رچاو، هه‌رچی ڕووتتر ئه‌وا نه‌ترستر؛ دژی ئه‌وه‌ش، هه‌رچی داپۆشراوتر ئه‌وا له خوا نزیكتر.
له ڕاستیدا هه‌ردوو بۆچوون هه‌ر یه‌ك سه‌رچاوه‌یان هه‌یه: ژن به‌رامبه‌ره له‌گه‌ڵ سێكس و جنس.
دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات به‌پێی ژن‌بوون/ پیاوبوون، نۆرمه‌كانی سیستێم دیاری ده‌که‌ن. پیاو ئینسانه نه‌ک جنس. پیاو بڕیارده‌ره له كاتێكدا كه ژن، ژنه و جنسی دووهه‌م1.
ئه‌گه‌رچی ژنان ئیمڕۆ به ڕه‌واڵه‌ت هێندێك مافیان وه‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام هه‌ر كۆنتڕۆڵ ده‌كرێن. بۆ ژن ده‌كارێ ڕووت بێ به‌ڵام بۆ وێنه له كاتی ده‌ستدرێژی جنسی بۆ كچان و ژنان، هه‌ر ژنان به جۆرێك خه‌تاكار ده‌ناسرێن تا كه له تاوانی پیاوان كه‌م كه‌نه‌وه؟ بۆ ژنان له پله‌كانی سه‌ره‌وه‌ی بازاردا دیار نین؟ بۆ تا ژنێك دێت كه بگاته سه‌رۆككۆماری و سه‌روكوه‌زیری، به شێوه‌یه‌ك داستانێكیان بۆ سازده‌كه‌ن تا لادرێن؟ و هتد.
وڵامی ئه‌و پرسیارانه دیارن: ژن جنسی دووهه‌مه و له پله‌ی خواره‌وه‌ی هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات دایه. پیاو نۆرمه و بڕیاری نه‌هایی ده‌دا. (له وڵاتی سوید، كه به وڵاتی سه‌قامگیركردنی مافی ژنان ناسراوه، ئێستاش مووچه‌ی ژنان كه‌متره له پێاوان. ژنانی ناو پارله‌مان باس له‌وه ده‌که‌ن كه چۆن له ناو پارله‌ماندا ئازار ده‌درێن. دایكانی منداڵدار له كاردا وه‌ك پیاون پاره وه‌رناگرن... هتد).
ئاواتی وه‌ده‌ستهێنانی كه‌سایه‌تییه‌كی ئینسانی (نه ژنانه) بۆ ژن، ئه‌و ئه‌ركه ده‌خاته ئه‌ستۆ كه یاسا و نۆرم، ستروكتور، زمان و كولتوور بخه‌ینه ژێر ڕه‌خنه. بۆ دیتنی ژن وه‌ك ئینسان و نه‌ك وه‌ک جنس، ده‌بێ چه‌مكی ژنانه‌بوون/ پیاوانه‌بوون له‌ناوبچێت2.
ئینسانی ئیمڕۆ، ده‌بێ سه‌رتر له جنس/ ئه‌و په‌ڕی جنس دیارده‌كان هه‌ڵسه‌نگێنێ و هیچكام له‌و دوو به‌شی یه‌ك پێكهره3 (ژن/پیاو)، نابێ پله و پایه‌ی تایبه‌تییان به هۆی جنسه‌وه پێبدرێ. هێندێك له فێمینیسته‌كان له‌سه‌ڕ ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ژن به هۆی دایكبوونی ده‌بێ له پله‌ی سه‌رتردا داندرێت. ئه‌و بۆچوونه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر بناخه‌ی تێڕوانینی جنسی‌یه و دژ به تێڕوانینی ئه‌وپه‌ڕی جنس. تێڕوانینی سه‌رتر له جنس/ ئه‌په‌ڕی جنس، نه دژ به پیاوه و نه ژن ده‌کاته خودا. ئه‌ركی ئینسانی ئیمڕۆ چ ژن چ پیاو، داكۆكی‌كردن له مافی ژنان وه‌ک ئینسان و وه‌ک گرووپێكی ژێرده‌سته‌یه. به‌داخه‌وه زۆربه‌ی ژنان له‌ژێر كاریگه‌ری سیستێمدا، تووشی خۆشویستنی ژن وه‌ک جنسێكی لوكس بوون و پێیان وایه كه ده‌کرێ ژنانه بژین و سه‌ربه‌خۆش‌مان.
ڕه‌خنه له ستروكتوور و سیستێمی پیاوسالار كه له‌سه‌ر بنه‌مای پله‌ی به‌ندیكراوی ده‌سه‌ڵات دامه‌زراوه، ڕه‌خنه له یاسا نه‌نوسراوه‌كان، ڕه‌خنه له مۆدێرنیته كه ژن هه‌روه‌ک جنس ده‌بینێ و تێكشكانی هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتی فكری، ... به ڕزگاربوون له مێتافیزیكی جنس مومكینه. له‌ناوچوونی كاتێگۆری ژنانه/ پیاوانه و داڕنینی جلی جنسییه‌ت له ئینسان مه‌حاڵ نییه. تا ئێستا له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، زۆر گۆڕانكاری كراوه، ئه‌وه‌ش هه‌ر ڕووده‌دا كه ژن ئینسان بێ نه‌ک جنس.
ئه‌و وتاره، كورتكراوه‌ی وتارێكه كه هه‌وه‌ڵ جار له گزینگ 36، سال 2002 دا چاپ كرا.
Simone de Beauvoir Det andra konet,
Nina Bjork, Under det rosa tacket