به بۆنه‌ی 25 نوامبر ساڵڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له گه‌ل توند و تیژی دژ به ژنان
ژن له گه‌مارۆی بازنه‌ی پۆڵایینی یاسا و ڕێساكانی ئایینی ئیسلامدا
به درێزایی مێژوو پرسی توند و تێژی به‌رامبه‌ر به ژنان و ده‌ر‌ئه‌نجـ‌امه‌كانی، جه‌مكێك بووه كه سه‌رنجی كۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری به‌ره‌و خۆێ ڕاكێشاوه و له زۆر وڵاتی جیهاندا بۆ كۆنتڕۆڵ و به‌ربه‌ره‌كانی كردن له گه‌ڵ ئه‌و توند و تیژیانه له ڕێگای یاسا و قانوونه‌وه تا ڕاده‌یێك چاره‌سه‌ری بۆ كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بینراوه‌ته‌وه.
له وڵاته ئیسلامیه‌كاندا كاتێ كه باس له توند و تیژی ده‌كه‌ین قورسایی سێبه‌ری ئه‌و وشه‌یه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی ژنانی ئه‌و كومه‌ڵگایه و ڕێژه‌ی ئاماره‌كانی تاوان له سه‌ر ژنان له‌م وڵاتانه‌دا زۆر به‌رزه.
پێوه‌ندی نێوان توند و تیژی له گه‌ڵ ژنان و ئایینی ئیسلام هه‌ر به پێی ئایه‌ته‌كانی قورئان ئه‌وه‌نده قووڵ و به‌ر فراوانه كه له مه‌ودای تێپه‌ڕ بوونی زمه‌نێكی دوور و درێژدا بۆته هێمایێكی ڕازاوه بۆ ئایینی ئیسلام. ئه‌گه‌ر لێکدانه‌وه‌ێکی زانستی له‌سه‌ر ئایینی ئیسلام بکه‌ین و بچینه ناو ناخی ئه‌م ئایینه‌وه، ئه‌گه‌ر بین و مه‌سه‌له‌ی ژن له‌م ئایینه هه‌ڵاوێرین له‌وانه‌یه ئیتر شتێکی ئه‌وتۆ بۆ باسکردن له‌م ئایینه‌دا نه‌مێنێت، بۆیه کاتێک که ئایینی ئیسلام له‌جێگاێه‌ک سه‌قامگیر ده‌بێت یه‌که‌مین هه‌نگاوه‌كانی بۆ پێداگرتن له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی ژناندا ده‌بینێت.
بۆ ئه‌وه‌ی كه جوانتر بچینه ناو ناخی ئه‌م باسه‌وه چه‌ند ئایه‌تی قوڕئان لێره‌دا بۆ نموونه دێنینه‌وه:
ژن و شاهیدی
(له كاتی شاهیدداندا) دوو شاهید له پیاو بگرن، ئه‌گه‌ر دوو پیاو ده‌ست نه‌كه‌وت ئه‌وا پیاوێك و دوو ئافره‌ت له‌و ئافره‌تانه‌ی كه ئێوه له شاهیدیان ڕازین، تا ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان گومڕا بوو یان له بیری چوو، ئه‌وه‌ی دیكه وه‌بیری بخاته‌وه.
سوره‌ی البقره ئایه‌ی 282
ژن و میرات
نێرینه دوو ئه‌وه‌نده‌ی مێینه میراتی به‌ر ده‌كه‌وێت.
النسا ئایه‌ی 11
پله و پایه‌ی ژن له ئاستی پیاودا
پیاوان پله‌یه‌ك له سه‌روی ژنانه‌وه‌ن
البقره ئایه‌ی 228
ئایه‌تی حیجاب
ئه‌ی په‌یامبه‌ر به ژنه‌كانت و كچه‌كانت و ژنه ئیماندار‌هکانت بڵێ به دزداشه‌كانیان خۆیان داپۆشن، ئه‌مه‌ش كه‌مترین شته که بناسرێنه‌وه و ئازار نه‌درێن، خواش لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.
الاحزاب ئایه‌ی 59
ئه‌گه‌ر له‌وه ترسان كه دادپه‌روه‌ر نابن له گه‌ڵ كچه هه‌تیوه‌كاندا، ئه‌وه له ژنان ماره ببڕن دوو دوو، سێ‌سێ، چوار چوار، خۆ ئه‌گه‌ر ترسان له ئه‌وه‌ی كه ناتوانن له نێوانیاندا دادپه‌روه‌ر بن، ئه‌وه با یه‌ك ژنتان هه‌بێت یان ئه‌و كه‌نیزه‌كانه‌ی كه له شه‌ڕه‌كاندا چنگتان كه‌وتوون، بۆ ئێوه ئیتر به‌سه كه سته‌مكاری نه‌كه‌ن. النسا ئایه‌ی 3
پیاوان له ژنان باڵاده‌سترن (پیاوان كه‌ڵه‌گان به سه‌ر ژنانه‌وه) ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌و ڕێزه و به‌خشه‌نده‌ییه‌ی كه خوا به‌خشیویه‌تی به هه‌ندێك (پیاو)به سه‌ر هه‌ندێكی‌تردا (ژنان)، پیاوان سامانیان هه‌یه و خه‌رجی ماڵیان ده‌كه‌ن، ژنانی چاك و باشیش ئه‌وانه‌ن كه هه‌میشه گوێڕایه‌ڵ و مه‌لكه‌چی مێرده‌كانیانن، له كاتی ئاماده نه‌بوونی مێرده‌كانیاندا داوێنی خۆیان ده‌پارێزن، كه خوا پاراستوویه‌تی
(ئه‌ی پیاوان) ئه‌و ئافره‌تانه‌ی یاخی و به‌له‌سه ده‌بن و ترستان له سه‌رپێچیان هه‌یه و مه‌لكه‌چتان نین، ته‌مبێ‌یان بكه‌ن، له جێگه‌ی ڕابواردنیان دوور بكه‌نه‌وه، لێیان بده‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر ملكه‌چتان بوون، ئێوه‌ش سته‌میان لێ مه‌كه‌ن و ڕێگه‌یتر مه‌گرنه به‌ر.
النسا ئایه‌ی 34
ژنه‌كانتان كێڵگه‌تانن، چۆنتان ده‌وێت بیانكێڵن.
البقره ئایه‌ی 223
دیاره كه لێره‌دا ده‌بێت تیشك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به گشتی ته‌واوی ئایینه ئاسمانیه‌كان تێڕوانینیان بۆ فه‌لسه‌فه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ناو بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵگا له ڕوانگه‌یێكی پیاوانه‌وه بووه و هه‌موو كات بۆ به ڕه‌كێفكێشانی كه‌سایه‌تی ژن هه‌وڵ و تێكوشانیان كردووه، به‌ڵام ئایینه‌كانیانیتر ئه‌و هه‌وێنه‌یان هه‌بووه كه به گوێره‌ێ ڕه‌وتی ژیان و قوناغه‌كانی كۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری خۆیان ڕێك بخه‌ن و تا ڕاده‌یه‌كیش توانیویانه سه‌ر‌كه‌وتوو بن و ئه‌وه‌ش كه به گوێره‌ی بارودۆخ سیسته‌مێكی یاسایی پێك هاتووه كه سه‌روه‌ری كردووه و له چوارچێوه‌ی ماڤی مرۆڤدا توانا و ده‌سه‌ڵاتی ئایینه‌كان و ئینسانه‌كانئ سنوردار كردووه، به‌ڵام به گوێره‌ی لێكدانه‌وه و تێڕوانینی ئایینی ئیسلام و به پێی سه‌رچاوه ڕوشنبیریه‌كان و ڕامیاریه‌كانی ئه‌م ئایینه، ئیسلام خاوه‌نی ته‌وای ئه‌و چه‌مكانه‌یه كه مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی پێویستی پێی هه‌یه و به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه سه‌رچاوه دینیه‌كان ئه‌یده‌نه ده‌ره‌وه، ئیسلام بۆ ئێستا و داهاتوو توانای داڕشتنی یاسا و رێساكانی بۆ هه‌موو جۆره كێشه‌كان هه‌یه و ئه‌م جۆره تێڕوانینه و ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ئایینه به هیچ شێوه‌یێك نیازی خۆ ڕێخستنیی له گه‌ڵ ڕه‌وتی ژیانی ئه‌مڕۆكه‌ی به‌شه‌رییه‌تی نییه، قه‌یرانێكی دروست كردووه كه ڕاسته‌وخۆ ژن ده‌كاته ئامانج و به پێی یاسا و ڕێسا ئاسمانیه‌كان بازنه‌یئکی پۆڵایینی دروست كردووه كه هاتنه ده‌ره‌وه له‌و بازنه‌ییه گه‌لێك دژواره و هه‌ر جۆره سنوور شكاندنێك، به‌ره‌و‌رووی هه‌ڕه‌شه و ته‌مبێ ده‌بێته‌وه و زۆر جاریش ئه‌وانه‌ی كه وره‌ی سنوور شكاندنیان هه‌بووه سزای مه‌رگیان به سه‌ردا دا‌سه‌پاوه. ئه‌م توند و تیژیانه به‌رامبه‌ر به ژنان پێكهاته‌یێکی ئاوێته‌یه له دین و ئایین و داب و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه به ناخی میژوودا چۆته خواره‌وه و سیسته‌مێكی وایان پێك هێناوه كه ڕوبه‌ڕوو بونه‌وه له گه‌ڵیدا كارێكی ئه‌سته‌م و دژواره، به‌ڵام به‌و مانایه نییه كه ده‌بێت وازی لێ بهێنین.
''توندوتیژی به‌گشتی ڕه‌فتارێکی وه‌رگیراو له‌پێوه‌ندی و ڕه‌وابتی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌و له‌ڕێگای ئیرس یاکو ژنێتیک به ئینسان ناگات، به‌ڵکو ڕه‌گ و پۆی له‌ناو داب‌و نه‌ریت و هه‌ڵسوکه‌وتی کۆمه‌ڵگا و ئه‌و شتانه‌ی که داکۆکی له‌به‌ڕێوه‌بردن و پارێزگاریکردنی ده‌که‌ن و بۆته چه‌مکی چه‌سپاو و له‌مه‌ودای زه‌مه‌نێکی درێژخایه‌ندا بۆته فه‌رهه‌نگ و کو‌لتوور و سنوور شکاندنی ئه‌م کولتووره، مرۆڤ ده‌خاته به‌ر ده‌می لێپرسینه‌وه و دین و ئائینیش ڕۆڵێکی هه‌ره گه‌وره‌یان له‌داڕشتن و ڕه‌نگڕێژ کردنی ئه‌م چه‌شنه توندوتیژیانه بینیوه".
زۆر جار باس له‌وه ده‌كرێت كه مه‌سه‌له‌ی ئایین شتێكی شه‌خسیه، ئایا ئه‌و باسه ده‌توانێ بچێته ناو چوارچێوه‌ی مه‌سه‌له‌ێه‌کی پریوات و شه‌خسیه‌وه،له كاتیكدا كه ئایینی ئیسلام به گوێره‌ی ئایه‌ته‌كانی، بۆ پیاوانی ده‌بڕێته‌وه كه ئه‌ی پیاوان ئێوه باڵاده‌سترن له ژنان ...،كه ژنان كێڵگه‌ی ئێوه‌ن چۆنتان ده‌وێت بیانكێڵن.. ،و كاتێ كه ئایینی ئیسلام بۆ پیاوانی ده‌بڕێته‌وه كه ژنان ده‌بێت ده‌سته‌مۆ و گوێڕایه‌ڵ بن... ئایا ئه‌و كاته بڕوا به ئیسلام ده‌توانێت شه‌خسی بێت له كاتێكدا كه به‌ڕێوه بردنی ئه‌م ئه‌ركه ئایینیانه ڕاسته‌وخۆ ته‌وای ماڤه‌كانی ژنان ده‌خاته به‌ر هه‌ڕه‌شه و هروژم و ئازادی ژن وه‌ك تاك له ناو كۆمه‌ڵگادا ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه؟ پیاوان ئه‌ركدار ده‌كات كه به گوێره‌ی یاساكانی ئه‌م ئایینه له گه‌ڵ ژناندا وه‌جوڵێن و گه‌ر ئه‌و ئه‌ركه ئایینیانه جێ نه‌هێنن ئه‌وا له‌و دونیا جه‌زا ده‌درێن ...و ئایا به‌جێهێنانی ئه‌م ئه‌ركه ئایینیانه به‌و مانایه نییه كه پیاوان ده‌بێت زه‌وتی ماڤه‌كانی ژنه‌كانیان و کچه‌كانیان بكه‌ن؟ ئایا ئه‌و بڕوا شه‌خسیه لێردا هروژم ناكاته سه‌ر ماڤی ژنان و ئازادی ئه‌وان وه‌ك تاك زه‌وت ناكات؟ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی ئیسلامیش له سه‌ر كار نه‌بێت خۆی به جێ هێنانی ئه‌م ئه‌ركه ئایینیانه ڕاسته‌خۆ كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی ناو بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵگا و له‌و حاڵه‌ته‌دا ئیتر له چوارچێوه‌ی بیر و بڕوای شه‌خسی دێته ده‌ره‌وه.
ئازادی ژنان هیچ کاتێک له‌چوارچێوه‌ی ئایین و شه‌ریعه‌ی ئیسلامی ده‌سته‌به‌ر نابێت و ته‌نیا ده‌تواندرێ به پێکهێنانی سیسته‌مێکی مه‌ده‌نی و دیموکڕات که ئازادی تاکه که‌سی به ژن و پیاو و منداڵه‌وه تیا پارێزراوه هه‌وڵ بۆ پێکهێنانی کۆمه‌ڵگایێکی ئازاد و یه‌کسان بدرێت و بۆ پێکهێنانی که‌ره‌سه‌ی ئه‌م گۆڕانکارییه ده‌بێ له هه‌موو ڵایێکه‌وه چ له‌باری یاسایی به‌جیاکردنه‌وه‌ی دین له‌سیاسه‌ت، چ له باری چاوه‌دێری و سنوورداركردن، ده‌سه‌ڵاتی تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا و داڕشتنی یاسا له سه‌ر بنه‌مای ماڤه‌كانی مرۆڤ، چ له‌باری کۆمه‌ڵایه‌تی به په‌روه‌رده‌کردن و ناشتن و پێگه‌یاندنی بیرۆکه‌ی به‌رانبه‌ریخوازی کاری بۆ بکرێت.
به‌دامه‌زرانی کۆمه‌ڵگایێکی مه‌ده‌نی که ماڤی تاکه‌کانی تیا بپارێزرێت و بنه‌مای سیسته‌می حکوومه‌ت به به‌رپرس بوون و داکۆکی له‌مافی مرۆڤ و له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی دێمکڕاسی دابمه‌زرێ، سیسته‌مێک که یاسا‌و قانوون له سه‌ر ئاستی مافه‌كانی مرۆڤ، تیایدا سه‌روه‌ری بکات و ده‌سه‌ڵاتی تاكه‌كان به سه‌ر یه‌كتردا سنوردار بكات ده‌توانێ ڕێخۆشکه‌ر بێت بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایێکی مه‌ده‌نی و پێشکه‌وتوو و ئه‌وه به‌و مانایه نییه که ده‌بێ حه‌تمه‌ن چپ له‌سه‌ر حکوومه‌ت بێت، به‌لام سیکولار بوون و جیایی مه‌زهه‌ب له‌حکوومه‌ت یه‌کێک له‌و مه‌رجه سه‌ره‌کیانه‌یه که یاریده‌ره بۆ مسۆگه‌ر بوونی ئاواتی کۆمه‌ڵگایێکی ئازاد که حکومه‌ت له خزمه‌ت قانووندایه.
20،11،2010
سه‌نته‌ری ژنانی كورد له كۆڵن/ ئا‌ڵمانیا
سه‌رچاوه‌كان: ماڵپه‌ڕی خوداكان نوسینی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی
centerijnan@ymail.com