كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له ئاوێنه‌ی جێنده‌ره‌وه
نه‌زه‌ند به‌گیخانی
نه‌زه‌ند به‌گیخانی
له‌نێوان هه‌موو ئه‌و دابه‌شبوون و به‌ربه‌ره‌كانێ و ململانێ و دڕانه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ئه‌مڕۆ پێیاندا تێده‌په‌ڕێ، هیچ مه‌سه‌له‌یه‌ك وه‌ك مه‌سه‌له‌ی جێنده‌ر كاریگه‌ر نییه. كه‌چی هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كیش به قه‌د ئه‌م مه‌سه‌له‌یه فه‌رامۆش نه‌كراوه. جێنده‌ر ته‌نها چه‌مكێكی ئه‌بستراكت یان زاراوه‌یه‌كی رووت و دابڕاو نییه له واقیع، هه‌روه‌ها، هه‌روه‌ك هه‌ندێك له مه‌لاكان تێیگه‌یشتوون، ئه‌و "ئامرازه ترسناكه‌ش" نییه كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی "له رێگه لابدات". له‌ڕاستیدا، جێنده‌ر ئاوێنه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه و له رێگه‌یه‌وه ده‌توانین ئاستی پێشكه‌وتن و دادوه‌ری و یه‌كسانی، ئاستی گه‌شه‌سه‌ندنی دیموكراسی و مافی مرۆڤ دیاری بكه‌ین. كاتێك له‌م ئاوێنه‌یه ده‌ڕوانین، تێده‌گه‌ین كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی زۆری ماوه بگاته پایه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كسانیخواز و ئازاد و دادپه‌روه‌ر.
جێنده‌ر تێرمێكه واتای "جیاوازی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان ژن و پیاو ده‌گه‌یێنێ كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی جیاوازییه بایۆلۆژییه‌كان دروست ده‌بێت. مه‌سه‌له‌ی نایه‌كسانی له ماف و چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن و دانانی به بوونه‌وه‌رێكی لاواز و بێده‌سه‌ڵات نموونه‌ی ئه‌و جیاوازییه كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ن كه ژن‌بوون و پیاوبوون له كۆمه‌ڵگه دروستیان ده‌كات. له هه‌موو كۆمه‌ڵگه مرۆڤایه‌تییه‌كان ئایدیۆلۆژیایه‌كی زاڵ هه‌یه كه ره‌وایه‌تی به‌م سه‌رداریه‌ی پیاوان و لاوازیه‌ی ژنان ده‌به‌خشێ. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك میكانیزمی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ن له‌نێو كۆمه‌ڵگه كه بێده‌سه‌ڵاتی و بێمافكردنی ژن و نادادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك حاڵه‌تێكی سرووشتی داده‌نێن" (1). خه‌بات بۆ به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی نایه‌كسانی جێنده‌ری، خه‌باته بۆ بنیاتنانی دیموكراسی و رێزگرن له مافی مرۆڤ و ئازادی تاك به ژن و پیاوه‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌ركی هه‌موو مرۆڤێكی ئازایخواز و مافپه‌روه‌ره به‌بێ جیاكاری جێنده‌ری:
واته ئازادیخوازان رێزی ژن و ئازادی و مافه‌كانی ژن بگرن به هه‌مان شێوه‌ی رێزگرتنیان له ماف و ئازادی پیاو. ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه هه‌یه كه گشت ده‌سه‌ڵاته‌كان بخرێنه ژێر پرسیار و به مه‌به‌ستی گۆڕانكاریه‌كی ستروكتورال دابڕێژرێنه‌وه: گۆڕانكاری له عه‌قڵیه‌ت و ره‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی، گۆڕانكاری له ستروكتوری خێزان، حیزب، قوتابخانه و مزگه‌وت. كێ ده‌توانێ پێشڕه‌وی ئه‌م گۆڕانكاریانه بكات؟
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به پله‌ی یه‌كه‌م و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌رپرسه له رێنماییكردنی كۆمه‌ڵگه و ئاراسته‌كردن و پێشڕه‌ویكردنی كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و ئاست و قۆناغێكی باشتر، ئاست و قۆناغێك كه ستاتوی تاك و رێزگرتن له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی و دابینكردنی ماف و ئازادییه‌كانی له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێك بێت: له سه‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاته‌كان: ده‌سه‌ڵاتی خێزان و خێڵ و حیزب و مزگه‌وت بێت. دیاره ئازادی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه مافه، له هه‌مانكاتیشدا ئه‌رك و لێپرسراوییه كه هاووڵاتی له رێگه‌ی په‌روه‌رده و تێگه‌یشتنه‌وه ده‌توانێ پیاده‌ی بكات. كاتێك هاووڵاتی به ئازادی و مافه‌كانی ده‌گات و هه‌ستیش به لێپرسراوێتی ده‌كات به‌رامبه‌ریان، كه پیاو و سه‌رۆك خێڵ و حیزب و مه‌لاكان سه‌ردار و بڕیارده‌ری ره‌ها نه‌بن و ته‌واوی ئه‌ندامانی دیكه‌ی ئه‌و پێكهاتانه (خێزان و خێڵ و حیزب و كۆمه‌ڵگه) وه‌ك منداڵ سه‌یر نه‌كه‌ن. چونكه ئه‌و بۆچوون و پراكتیكانه په‌یوه‌ندی هێز و ده‌سه‌ڵات و كۆنترۆلكردن دێننه ئاراوه. له چوارچێوه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌دا، ژن وه‌ك منداڵ، منداڵ وه‌ك نه‌فام و ته‌واوی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه وه‌ك بچووك و ساوا له‌لایه‌ن "سه‌رداره ره‌هاكانه‌وه" ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. هه‌ر ئه‌و بۆچوون و ره‌فتارانه‌ی كه لێیه‌وه سه‌رده‌گرن، ده‌بنه مایه‌ی دروستبوونی هه‌موو ئه‌و مه‌ینه‌تیانه‌ی ئه‌مڕۆ رۆحی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌كرۆژن: ترس و بێمتمانه‌یی و بێباكی و درۆ و ناپاكی و خیانه‌ت و گۆشه‌گیری و هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه و له‌نێوبردنی یه‌كتری، هتد. ئه‌مانه خاسیه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردین. سێ ده‌سه‌ڵات به‌رپرسیارن به‌رامبه‌ر ئه‌م بارودۆخه: پیاوسالاری، ئاسایشگه‌ری و مه‌لاسالاری. ئه‌م سێ ده‌سه‌ڵاته تێكهه‌ڵكێشن و یه‌كتری ته‌واو ده‌كه‌ن: ئه‌گه‌ر پیاسالاری به‌رپرس بێت به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و تووندوتیژی و چه‌وساندنه‌وانه‌ی كه له‌نێو خێزان رووده‌ده‌ن، ئاسایشگه‌ری له رێگه‌ی حیزب و دامه‌زراوه حیزبی و حكومییه‌كانه‌وه به‌رپرس بێت به‌رامبه‌ر به‌و ترس و تۆقان و گه‌نده‌ڵی و نادادوه‌ریانه‌ی بواره گشتییه‌كان و مه‌لاسالاریش به‌رامبه‌ر به‌گشت چه‌وسانه‌وه ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌وه هه‌ریه‌ك له‌م سێ ده‌سه‌ڵاته وه‌ك ته‌واوكه‌ری یه‌كتری ده‌بێ بخرێنه ژێر پرسیار و ره‌خنه و به‌شێوه‌یه‌كی شێلگیرانه ریفۆرم بكرێن. ئه‌مه‌ش به ته‌نها كاری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نییه و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش ئه‌گه‌ر ناچار نه‌كرێ نایكات. ئه‌م كاره كاری هه‌موومانه، تاك به‌گشتی. ده‌بێ تاك خۆی بخاته ژێر پرسیاره‌وه و له‌خۆیه‌وه ده‌ست پێبكات و گۆڕانكاری له بیركردنه‌وه و ره‌فتاری خۆیدا بكات و له‌مه‌شه‌وه كاری جدی و عه‌قلانی بكات بۆ گۆڕینی ستروكتوری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی له كوردستان.
ژێده‌ر و په‌راوێز
(1) بڕوانه ( یه‌كسانی جێنده‌ر: هه‌نگاو به‌ره‌و گوتارێكی فره‌ڕه‌هه‌ند و شڕۆڤه‌كار) هه‌فته‌نامه‌ی (رووداو)، ژماره 145، 10/ 1/2011، چاپی کوردستان
* لێكۆڵه‌ر له زانكۆی بریستل، سه‌رنووسه‌ری لومۆند دیپلۆماتیك -كوردی
------------------------------------
سه‌رچاوه: لومۆند دیپلۆماتیک به کوردی، ژماره 17، مانگی دیسه‌مبه‌ری 2011، چاپی هه‌ولێر