10هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان تووشی ئایدز بوون و دووانیان مردن
ژماره‌ی تووشبووان به نه‌خۆشییه سێكسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته 10 هه‌زار كه‌س
هێمن بابان ره‌حیم

به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه كێشه‌ی ئاماری له نه‌خۆشییه سێكسییه‌كاندا هه‌یه، تووشبووان به نه‌خۆشییه سێكسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا له زیادبووندان. عیماد ناجی، پسپۆر له زینده‌وه‌ره به‌زه‌ڕه‌بین بینراوه‌كانیش ئه‌وه‌ی بۆ(رووداو) ئاشكراكرد كه "هه‌فتانه حاڵه‌تێكی تووشبوونمان به نه‌خۆشییه سێكسییه‌كان له‌لا ده‌رده‌كه‌وێت."
به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كان ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه له 10 هه‌زار كه‌س تێناپه‌ڕێت. د.خاڵس قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به(رووداو)ی راگه‌یاند "تائێستا 76 حاڵه‌تی هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئایدز له هه‌رێمی كوردستاندا تۆماركراوه، كه 10 یان هاووڵاتی ناو هه‌رێمی كوردستان بوون"، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" 2 له‌وانه گیانیان له‌ده‌ست داوه"
هۆكاره‌كانی تووشبوون له كوردستان
د.خالس قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌دڵنیاییه‌وه هێما بۆ "زیادبوونی رێژه‌ی نه‌خۆشییه سێكسییه‌كان له كوردستاندا" ده‌كات و، 8 هۆكار به هۆی راسته‌قینه‌ی پشت ئه‌و زیادبوونه داده‌نێ ئه‌وانیش بریتین له: زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتووان، كرانه‌وه‌ی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، تێكه‌ڵاوبوونی زیاتر له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، زیادبوونی دیارده‌ی له‌شفرۆشی، زیاتربوونی هاتووچۆی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه، زیادبوونی به‌كارهێنانی مادده بێ هۆشكه‌ره‌كان، هێنانی كرێكاری بیانی، گه‌شتوگوزار.
زۆربه‌ی تووشبووان گه‌نجن
به‌پێی لێكدانه‌وه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ژماره‌ی تووشبووان به نه‌خۆشییه سێكسییه‌كان و هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییانه له هه‌رێمی كوردستاندا، ژماره‌یان له‌نێوان 5000 بۆ 10000 كه‌س ده‌بێت. به‌رپرسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و ژمارانه به"ئاسایی" ناوده‌بات، قسه‌ی مه‌لا و هه‌ندێ لێكۆڵه‌ری بواره‌كانی په‌یوه‌ست به ژنانه‌وه كه زۆر جار هۆشداری ده‌ده‌ن له زۆربوونی دیارده‌ی له‌شفرۆشی و تووشبوون به نه‌خۆشییه سێكسییه‌كان به "گه‌وره‌كردن" ده‌زانێ و ده‌ڵێت" هه‌ندێ له‌و مه‌لایانه له خۆیانه‌وه قسه ده‌كه‌ن، مه‌رج نییه زۆربوونی دیارده‌ی له‌شفرۆشی بكاته زۆربوونی نه‌خۆشییه سێكسییه‌كان به پله‌یه‌كی زۆر زیاتر." له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا د.خاڵس قادر ئه‌وه روونده‌كاته‌وه كه "زۆرینه‌ی تووشبووان به نه‌خۆشییه سێكسییه‌كان و هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییانه له كوردستان له گه‌نجان و توێژه گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانن."
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تووشبووان به نه‌خۆشی هه‌وكردنی جگه‌ر له جۆری B و C، به‌تایبه‌ت یه‌كه‌میان كه به‌هۆی ئه‌نجامدانی كاری سێكسییه‌وه رووبه‌ڕووی مرڤ ده‌بێته‌وه، دووه‌میشیان به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی خوێنه‌وه، زۆرترین رێژه‌ی تووشبووان به نه‌خۆشییه سێكسییه‌كان پێكدێنن له هه‌رێمی كوردستاندا و ئه‌م نه‌خۆشییه به‌ربڵاوترینه له‌نێو نه‌خۆشییه سێكسییه‌كانی دیكه‌دا.
سه‌یه‌لانه به‌ربڵاوترین نه‌خۆشییه له كوردستاندا
د.عیماد ناجی عه‌بدوڵڵا، مایكرۆبیۆلۆجی له تاقیگه‌ی "فارما" بۆ پشكنین و شیكاری نه‌خۆشییه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاوڕایه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا سه‌باره‌ت به زیادبوونی ژماره‌ی تووشبووان و هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كانی نه‌خۆشییه سێكسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ده‌ڵێ " ئێمه كه تاقیگه‌یه‌كی ئه‌هلین رۆژانه حاڵه‌تێكی تووش بوون به نه‌خۆشییه سێكسییه‌كانمان له‌لا ده‌رده‌كه‌وێت."
ئه‌و پسپۆره كه دیبلۆمی باڵای له زینده‌وه‌ره به‌وردبین بینراوه‌كاندا هه‌یه، له‌باره‌ی به‌ربه‌ڵاوترین نه‌خۆشی سێكسی له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ڵێت "نه‌خۆشیی سه‌یه‌لانه. ئه‌و نه‌خۆشییه به‌هۆی به‌كتیریای گۆنۆكۆكاییه‌وه تووشی مرۆڤ ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی ئه‌نجامدانی سێكسی ناشه‌رعییه‌وه ده‌گوازرێته‌وه، ره‌نگه هه‌ندێك جار له‌رێگه‌ی سێكسی شه‌رعییشه‌وه له پیاوێك یان ئافره‌تێكی تووشبوو كه له ده‌ره‌وه‌ی خێزانیش په‌یوه‌ندی سێكسی دیكه‌ی هه‌یه بگوازرێته‌وه بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی، بۆیه فه‌رامۆش نه‌كردنی پاكوخاوێنی ئافره‌ت زۆر گرنگه."
له‌باره‌ی نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌شه‌وه ده‌ڵێت "ئه‌م نه‌خۆشییه تووشی پیاو ده‌بێ، به‌یانیان له‌كاتی هه‌ستان له خه‌و مرۆڤ هه‌ست به بوونی ده‌رهاویشته‌یه‌كی زه‌رد له كۆ ئه‌ندامی زاوزێیه‌وه ده‌كات، هه‌ندێ جاریش خوێنی لێدێ." هه‌روه‌ك ئه‌و پسپۆره ده‌ڵێ "ئه‌و نه‌خۆشییه پاشان ده‌بێته هۆی مردن."
ئایدز له سێ ساڵی داهاتوودا له كوردستاندا ده‌رده‌كه‌وێ
ئه‌و پزیشكه هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی زۆربوون و ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتری نه‌خۆشییه سێكسییه‌كان، به‌تایبه‌ت ئایدز، پاش سێ ساڵی دیكه له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه" تووشبووان به نه‌خۆشی ئایدز له پاش سێ ساڵ ده‌رده‌كه‌وێ كه تووشبوون، ئه‌مه‌ش كاره‌سات دروستده‌كات، بۆیه ره‌نگه پاش سێ ساڵی تر ببینین كه كێشه‌كه گه‌وره‌تره."
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه به‌تایبه‌ت دراونه‌ته (رووداو) ژماره‌ی تووشبووان به نه‌خۆشی هه‌وكردنی جگه‌ر له جۆره‌كانی B و C له ساڵی 2007 بریتی بوون له 621 نه‌خۆش له جۆری یه‌كه‌م و 283 حاڵه‌ت له جۆری دووه‌م. به‌ڵام ئه‌و ژماره‌یه له ساڵی رابردوودا زیادیكردووه، ژماره‌ی تووشبووانی هه‌وكردنی جگه له جۆری B گه‌یشته 1370 نه‌خۆش، له جۆری C یش گه‌یشته 446 نه‌خۆش.
دكتۆره سه‌با عه‌لی ره‌شید، پسپۆڕ له نه‌خۆشییه‌كانی پێست، سه‌رباری زۆربوونی هاتووچۆی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه و هاتنی بیانییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان، رای وایه "جۆری هه‌ندێ له كاره‌كانیش هۆكارن بۆ تووشبوون به نه‌خۆشییه سێكسییه‌كان و گواستنه‌وه‌یان"، هه‌روه‌ها دووربوونی ماوه‌یه‌كی زۆری پیاو له هاوسه‌ره‌كه‌ی به هۆكارێكی دیكه‌ی تووشبوون داده‌نێ و ده‌ڵێت" به‌تایبه‌ت ئه‌و بازرگانانه‌ی زوو زوو ماڵیان به‌جێدێڵن و دوورن له ماڵه‌وه‌یان ئه‌مه رێگه خۆشكه‌ره‌وه بۆ تووشبوونیان به‌و نه‌خۆشییانه"، به‌پێی قسه‌ی ئه‌و پزیشكه بالوكه‌ی سێكسی زۆرترین و به‌ربڵاوترین جۆره‌كانی نه‌خۆشییه سێكسییه‌كانه كه تووشی ئافره‌تان ده‌بێ له هه‌رێمی كورستاندا، به‌ڵام ده‌ڵێ زۆربه‌ی تووشبووان" ئافره‌تانن، كچان كه‌متر تووش ده‌بن"، د.سه‌با پێشیوایه تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی كۆ ئه‌ندامی زاوزێی ئافره‌تان به‌هۆی تووشبوونیانه‌وه‌یه به نه‌خۆشییه سێكسییه‌كان كه دواجار "مردنی لێده‌كه‌وێته‌وه."
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان كه دراوه‌ته(رووداو)، تائێستا 76 حاڵه‌تی هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئایدز له هه‌رێمی كوردستاندا تۆماركراوه، له‌نێویاندا 10 حاڵه‌تی له هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بووه كه 2 له‌وانه گیانیان له‌ده‌ست داوه. ئه‌و 66 كه‌سه‌ی دیكه‌ش له دانیشتووانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون.
د.خالس قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له باره‌ی ژماره‌ی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی ئایدز له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ڵێت "تائێستا 76 حاڵه‌ت و نه‌خۆش تۆماركراون، 66 له‌و كه‌سانه له‌و بیانییانه بوون كه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، 10 حاڵه‌تیشیان له كورد بوون، كه دووان له‌وانه مردن"، روونیشیده‌كاته‌وه كه ئاماره راسته‌قینه‌كانی تووشبووان به نه‌خۆشییه سێكسییه‌كان زۆر زیاتره له‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستی ئه‌واندان " هه‌ندێ نه‌خۆشیی سێكسی هه‌یه، هیچ ئامارێكمان له‌باره‌ی تووشبووانییه‌وه نییه، له‌كاتێكدا تووشبووانی زۆرن." به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكرای ده‌كات كه "كێشه‌ی ئامارمان له نه‌خۆشییه سێكسییه‌كاندا هه‌یه، چونكه زۆر له تووشبووان یان سه‌ردانی كلینیكه‌كان ده‌كه‌ن، یان سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و نایێنه نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان، بۆیه ئاماره‌كانمان به‌ته‌واوی دروست نین، به‌ڵام له ئایدزدا ته‌واوه و زۆر زۆر له راستییه‌وه نزیكه، چونكه هه‌موو ئاماره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه دێنه لای ئێمه."
سه‌باره‌ت به پارێزگاریكردنی ته‌ندروستیش له كوردستان، كه به وڵاتێكی پاك داده‌نرا له‌ڕووی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌وه، د.خالس قادر ده‌ڵێت ساڵانه 100 هه‌زار پشكنین بۆ نه‌خۆشییه سێكسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێ و به‌تایبه‌ت له‌و كه‌سانه‌ی كه گومانیان له‌سه‌ره" له‌وانه‌ی زۆر خوێن ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه ئایا ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن یان نا، ئه‌وانه‌ی زۆر گورچیله ده‌شۆن، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كرداری سێكسی ده‌ستگیرده‌كرێن، ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه دێنه ناو كوردستان، جگه له‌و كرێكارانه‌ی له شوێنه گشتییه گه‌وره‌كان كارده‌كه‌ن، به‌ندكراوه‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كرداری سێكسی ده‌گیرێن، ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی هه‌وكردنی جگه‌ریان هه‌یه، ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی سیلیان هه‌یه."
سه‌رچاوه: سه‌رچاوه: هه‌فته‌نامه‌ی "رووداو"، ژماره 70، چاپی ئه‌وروپا، سێشه‌ممه 2010.11.9